|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤارێكی
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤارێكی مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
له به‌ره‌به‌ری 22ی رێبه‌نداندا |
|
15-11- 1388
زانیار
له22ی رێبه‌ندانی ساڵی 1357ی هه‌تاویدا خه‌ڵكی ئێران‌و رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه
زۆرلێكراوه‌كانی ئه‌و وڵاته له شۆڕشێكی كه‌م وێنه‌دا كۆتاییان به ته‌مه‌نی
نیزامی پاشایه‌تی هێنا.
راپه‌ڕینه ئیعتیرازییه به‌رینه‌كانی دژی رێژیمی پاشایه‌تی‌و درێژه‌ی ئه‌و حه‌ره‌كه‌تانه
تا گه‌یشتن به سه‌ركه‌وتن به ئامانجی نه‌مانی سته‌م، دابینبوونی ئازادی‌و
دێموكراسی، له‌به‌رچاوگرتنی مافی مرۆڤ، دابینبوونی مافی نه‌ته‌وایه‌تیی نه‌ته‌وه
زۆرلێكراوه‌كانی ئێران‌و به‌رابه‌ریی ژن‌و پیاو، به‌ڕێوه چوون‌و سه‌ركه‌وتنی
شۆڕش ئه‌و هیوایه‌ی له دڵی یه‌ك یه‌كی خه‌ڵكی ئێران، به‌تایبه‌ت رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه
زۆرلێكراوه‌كاندا پێك هێنا كه به هاتنه‌سه‌ركاری رێژیمێكی دێموكراتیك ئاوات‌و
ئامانجه ئینسانی‌یه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر ده‌بن. به‌داخه‌وه نه‌بوونی یه‌كیه‌تی‌و
یه‌كگرتوویی له نێوان هێزه سێكۆلار‌و دێموكراته‌كان‌و نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌ك
كه ویستی هه‌موو لایه‌ك له خۆ بگرێ، رێگای بۆ ئاخوونده‌كان ئاواڵه كرد تا له
نه‌بوونی وه‌ها یه‌كگرتن‌و به‌رنامه‌یه‌كدا به كه‌ڵكی خراپوهرگرتن له هه‌ستی
مه‌زهه‌بیی به‌شێكی به‌رچاو له خه‌ڵكی ئێران مه‌یدان به دابینبوونی دێموكراسی
ته‌نگ بكه‌ن‌و له به‌ناو ریفراندۆمێكدا خه‌ڵكیان له به‌رانبه‌ر دوو شتی خراپ‌و
خراپتردا دانا. دیاره خه‌ڵك له رێژیمی شا بێزار بوون‌و ئه‌و نیزامه گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
بۆ نه‌بوو‌و به‌و پێیه ویستی ئاخوونده‌كان كه دامه‌زرانی كۆماری ئیسلامی بوو،
هاته دی.
خه‌ڵكی كوردستان‌و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه له‌مێژ ساڵ بوو دژی
رێژیمی پاشایه‌تی خه‌باتیان كردبوو، هه‌ر له‌و كاته‌دا كه دژی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
سیستمی پاشایه‌تی بوون، له‌وه‌ش ئاگادار بوون كه رێژیمێكی كه له‌سه‌ر بناغه‌ی
بۆچوونی مه‌زهه‌بی دابمه‌زرێ، نه ده‌توانێ باوه‌ڕی به دێموكراسی هه‌بێ، نه
به مافی نه‌ته‌وایه‌تیی نه‌ته‌وه زۆرلێكراوه‌كانی ئێران‌و نه مافی مرۆڤ‌و نه
به به‌رابه‌ریی ژن‌و پیاو. هه‌ر بۆیه ئه‌م ریفراندۆمه نادێموكراتیك‌و نه‌شیاوه‌یان
ته‌حریم كرد‌و "نه"یان به هاتنه‌سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی گوت.
له‌و كاته‌وه تا ئێستا خه‌باتی رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد دژی ده‌سه‌ڵاتی
دیكتاتۆریی ویلایه‌تی فه‌قیه درێژه‌ی هه‌یه.
تاقیكاریی شۆڕشی ساڵی 1357و به تاڵانبردنی ده‌سكه‌وته‌كانی له لایه‌ن
ئاخوونده‌كانه‌وه بێگومان تاقیكارییه‌كه كه له هه‌لومه‌رجی ئێستای ئێران‌دا ده‌بێ
له‌به‌رچاو بگیرێ. به‌و مانایه كه هه‌ر به‌و راده‌یه كه خه‌باتی دژی
دیكتاتۆری گرینگه، بوونی به‌رنامه، شكڵ‌و نێوه‌رۆكی نیزامی داهاتووش گرینگیی
تایبه‌تی هه‌یه. له غه‌یری ئه‌وه‌دا دوور نیه كه مێژوو دووپات بێته‌وه‌و
دیكتاتۆرییه‌كی دیكه جێگای دیكتاتۆریی مه‌وجوود بگرێته‌وه. |
|
|
رۆژنامه‌ی كوردستان ـ526 |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |