|
خه‌رجی مه‌ئموورییه‌ته‌كان) له دوو ساڵی رابردوودا واته له ساڵه‌كانی
8ـ1387دا زیاتر له 170% زیادی كردووه، له حاڵێكدا كه هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا
مووچه‌ی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ته غه‌یره نیزامییه‌كان ته‌نیا 19% زیادی كردووه.
پرسیاری سه‌رنجڕاكێش له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئه‌وه‌یه: هۆكاری
گرینگی‌دانی له راده‌به‌ده‌ر به هێزه نیزامییه‌كان، به تایبه‌تی به‌سیج‌و
سپا له رێژیمی ئێران‌دا چیه؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه پێویسته چاوێك به سه‌ر پێكهاته‌ی ده‌وڵه‌تی
ئێران‌دا بخشێنین‌و چییه‌تی حكوومه‌تی ئێران بێنینه به‌رچاو. هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی
به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتن‌و مانه‌وه‌ی له سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسانی رێژیم
شرۆڤه بكه‌ین‌و سه‌رنجێكیش بده‌ینه بارودۆخی ئێستای وڵات‌و ئه‌و پێویستییانه‌ی
كه رێژیم ناچار به پشت به‌ستنی به‌و هێزانه ده‌كا.
پێكهاته‌ی رێژیم له سه‌ر ئه‌ساسی ئیراده‌ی تاكه‌كه‌سی ویلایه‌تی فه‌قیهه
ره‌نگه ئه‌و راستی‌یه له رواڵه‌تدا به‌و چه‌شنه نه‌یه‌ته به‌رچاو‌و وا به
دیار كه‌وتبێ كه هاوكات ده‌گه‌ڵ بوونی دامه‌زراوه‌ی رێبه‌ری، رۆكنه‌كانی داد،
پارلمان‌و به‌ڕێوه‌به‌ریش سه‌ربه‌خۆ بن. بۆ لادانی ته‌م‌ومژی ئه‌م گومانه،
پێویسته سه‌رنج بده‌ینه ئه‌ركه‌كانی رێبه‌ری‌و چۆنیه‌تی چاوده‌ێری‌و
كۆنتڕۆڵ‌كردنی به‌شه‌كانی دیكه‌ی نیزام له لایه‌ن رێبه‌ری‌یه‌وه: 1ـ
واژۆكردنی حوكمی ته‌نفیزی (دانپێهێنان) سه‌رۆك كۆمار. 2ـ ده‌ستنیشان‌كردنی
سه‌رۆكی به‌شی داد. 3ـ ده‌ستنیشان‌كردنی راسته‌وخۆی شه‌ش ئه‌ندام له دوازده
ئه‌ندامی شوورای نیگه‌هبان‌و ده‌ستنیشان‌كردنی ناڕاسته‌وخۆی شه‌ش كه‌سه‌كه‌ی
دیكه. 4ـ ده‌ستنیشان‌كردنی به‌رپرسی رێكخراوی ده‌نگ‌وره‌نگی ئێران. 5ـ
ده‌ستنیشان‌كردن‌و رێبه‌ری‌كردنی فه‌رمانده‌ره پله به‌رزه‌كانی نیزامی له
سپا، ئه‌رته‌ش، ئینتزامی‌و به‌سیج‌و...هتد. 6ـ ئیراده‌كردن به مه‌به‌ستی شه‌ڕ‌و
سوڵح‌و ئاشتی‌و ده‌یان ماف‌و ئه‌ركی دیكه كه نیشان ده‌ده‌ن ئیراده‌ی رێبه‌ر
له سه‌روی هه‌موو ئیراده‌كانه.
ئه‌و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته ره‌هایه (رێبه‌ر)، له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌ڵنابژێردرێ،
به‌ڵكوو به‌پێی یاسای رێژیم له لایه‌ن خواوه ده‌ستنیشان‌كراوه‌و مه‌جلیسی
خیبره‌گان كه بژارده‌كراوی شوورای نیگه‌هبانه، ته‌نیا ئه‌ركێكی كه له‌و
پێوه‌ندییه‌دا هه‌یه‌تی ئه‌وه‌یه كه رێبه‌ری ده‌ستنیشانه‌ی خودا بدۆزێته‌وه،
نه‌ك هه‌ڵی‌بژێرێ. كه‌وابوو رێبه‌ر ره‌وایی خۆی له خه‌ڵك وه‌رناگرێ‌و
پێویستییه‌كیشی به خه‌ڵك نیه‌و به شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ حكوومه‌تیش كه له
ژێر ئیراده‌ی رێبه‌ردایه، ره‌وایی له خواوه وه‌رده‌گرێ نه‌ك له خه‌ڵك، مافی
خه‌ڵك له‌و پێوه‌ندییه‌دا ته‌نیا شتێكی ره‌واڵه‌تی‌و هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره بۆ خودی
خه‌ڵك.!!
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه چییه‌تی رێژیم ده‌به‌نه خانه‌ی حكوومه‌ته ملهوڕه‌كان‌و
بۆمان ئاشكرا ده‌كه‌ن كه حكوومه‌تی ئێستای ئێران حكوومه‌تی زۆره‌ملی‌و
ملهوڕانه‌یه كه له‌و چه‌شنه حكوومه‌تانه‌دا خه‌ڵك هیچ گرینگی‌یه‌كیان نیه‌و
خاوه‌نی هیچ جۆره ده‌سه‌ڵاتێك نین. سیاسه‌تی سه‌ره‌كی له‌م جۆره
حكوومه‌تانه‌دا سیاسه‌تی پیلانگێڕی‌و زه‌بروزه‌نگ‌و سه‌ركوتكردنه. بۆ ئه‌و
مه‌به‌ستانه‌و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش كه حكوومه‌ت پێگه‌یه‌كی ئه‌وتۆی له نێو
جه‌ماوه‌ردا نیه، پێویستی‌یه‌كی زۆریان به هێزی نیزامی به‌كرێگیراو كه له
ژێر فه‌رمانی تاكه‌كه‌سی دابێ، هه‌یه. ئه‌و جۆره حكوومه‌تانه خاوه‌ن
ئۆتۆریته نین‌و بۆ مانه‌وه‌یان ناچارن له زۆر كه‌ڵك وه‌ربگرن.
هێزه به‌كرێگیراوه‌كانی ئه‌م حكوومه‌تانه خاوه‌نی هێندێك تایبه‌تمه‌ندی جیاواز
له هێزی نیزامی حكوومه‌ته دێموكراته‌كانن. بۆ وێنه:
1ـ نه‌بوونی نه‌زم‌و ئینزبات‌و ره‌چاونه‌كردنی هیچ جۆره پره‌نسیپێكی نیزامی.
2ـ له‌به‌رچاونه‌گرتنی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك له به‌رانبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی
حكوومه‌ت. 3ـ خزمه‌ت‌و كار ته‌نیا به پاره، نه‌به‌پێی باوه‌ڕ‌و... .4ـ
ناسیاسی‌بوون‌و پیلانگێڕی. 5ـ به‌رژه‌وه‌ندی‌خوازی‌و بێ‌وه‌فایی له
به‌رانبه‌ر حكوومه‌ت (ئه‌و بێ‌وه‌فایی‌یه دوولایه‌نه‌یه له كاتێكدا پێویستیان
پێ نامێنێ، حكوومه‌تیش ده‌رهه‌ق به‌و هێزانه بێ‌وه‌فایه: به‌كرێگیراوانی كورد
له ده‌ستپێكی ساڵی 80 هه‌تا 84 له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بێ بایه‌خ ببوون‌و
ته‌نانه‌ت ده‌رده‌كران)!!! 6ـ زنجیره‌ی ده‌سه‌ڵات له سه‌ره‌وه بۆ خوارێ
به‌پێی: بێ‌ڕه‌حمی، مرۆڤ‌كوژی، سه‌ركوتكاری، پیلانگێڕی‌و ...هتد دیاری
ده‌كرێ نه‌ك لێهاتوویی له بواری نیزامی‌و...هتد. واته هه‌رچی پله به‌رزتر
سه‌ركوتكارتر. 7ـ یه‌كێ له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی حكوومه‌تی ملهوڕ، پیلانگێڕییه
نه‌ك سیاسه‌تكردن كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ترس‌و دڵه‌ڕاوكێی دوو لایه‌نه له
یه‌كتر. 8ـ...هتد.
كه‌وابوو رێژیمی ئێران رێژیمێكی ملهوڕه‌و هیزه نیزامییه‌كانی (سپا، به‌سیج،
ئینتزامی، به‌شێكی ئه‌رته‌ش، ئیتلاعات‌و...)، هێزێكی به‌كرێگیراون كه خاوه‌نی
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه ئاماژه‌پێكراوانه‌ن.
ئێستا له ئێران حكوومه‌ت گوێڕایه‌ڵی خه‌ڵك نیه‌و خه‌ڵكیش داخوازیان هه‌یه،
حكوومه‌ت ره‌وایی خۆی له ئاسمانه‌وه وه‌رده‌گرێ‌و خه‌ڵكیش ئه‌و مافه به
مافی خۆیان ده‌زانن. حكوومه‌ت خۆی له خه‌ڵك نازانێ‌و خه‌ڵكیش حكوومه‌تێكیان
ده‌وێ كه له خۆیان بێ‌و...هتد، له‌و بارودۆخه‌دا رێژیم ناچاره بۆ به‌رده‌وامی
ده‌سه‌ڵات‌و مانه‌وه‌ی خۆی، په‌نا بۆ هێزی به‌كرێگیراو ببا. له به‌رانبه‌ردا
ئه‌و هێزانه كه مانه‌وه‌ی رێژیم‌و به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتی به‌رپرسانی رێژیم
له خۆیان ده‌زانن، داواكانیان زیاتر ده‌كه‌ن‌و مووچه‌و ده‌سه‌ڵاتی زیاتریان
ده‌وێ. به هۆی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ی كه ئێستا له ئارادایه‌و گوشاری زۆری
خه‌ڵك بۆ سه‌ر رێژیم، به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی هه‌ست به پێویستی
سه‌ركوتكردنی زیاتری خه‌ڵك ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ بوودجه‌ی زیاتر
ته‌رخان بكه‌ن، چون ئه‌و هێزانه له به‌رانبه‌ر سه‌ركوتی زۆرتر پاره‌ی زۆرتریان
ده‌وێ‌و حكوومه‌ت ناتوانێ داواكانیان پشت گوێ بخات.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و هێزانه به هۆی سه‌ركوتكاری، ئه‌گه‌ر هه‌لی باشیان
بۆ سه‌ركوت‌و مووچه‌وه‌رگرتن بۆ نه‌ڕه‌خسێ، ناتوانن ده‌وام بێنن. بۆیه به‌رده‌وام
له فكری پیلانگێڕی‌و مه‌یدان خۆشكردندان بۆ مانۆڕ‌و خۆنیشاندان‌و له
ئه‌نجامیشدا وه‌رگرتنی پاداش‌و خه‌ڵاتی زۆرتر. هێزی به‌كرێگیراو ئه‌گه‌رچی
سیاسی نین، به‌ڵام حكوومه‌ت ناچاره ده‌رگای ده‌سه‌ڵاتیان بۆ بكاته‌وه تا هێور
هێور خۆیان بخشێننه نێو چارتی ده‌سه‌ڵات، كه ئه‌و هێزانه به هۆی نه‌بوونی
فكری سیاسی‌و تایبه‌تمه‌ندیی پیلانگێڕی‌و نالێهاتوویی‌یان ده‌بنه هۆی
داڕمانی حكوومه‌ت‌و رزینی نێوخۆی پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵات.!
دیاره حكوومه‌ت ناتوانێ له‌و كرده‌وانه لایه‌نگری بكات، واته ده‌بێ خه‌ڵك
مه‌حكووم بكرێن‌و ئه‌و هێزانه‌ش به‌رگرییان لێ بكرێ. خاڵی هه‌ره زه‌قی ئه‌و
جۆره پێوه‌ندییانه (رێژیمی ملهوڕ‌و هێزی به‌كرێگیراو) لێره‌دا خۆی نیشانده‌دا،
سه‌ركوت له لایه‌ن هێزی به‌كرێگیراو، دیفاع‌و به‌رگری له لایه‌ن حكوومه‌تی
ملهوڕ به‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته‌ش، تێكڕمانی یه‌كجاره‌كی ئیعتبار‌و
پرێستیژی حكوومه‌ت‌و بڕیاری شه‌ڕی چاره‌نووسسازه له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه!.
|