|
تێگه‌یشتوویی خۆی یارمه‌تی به چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئێستا بدات.
ئه‌م وتانه‌ی ره‌فسه‌نجانی‌و نه‌رمبوونه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی ئوسوولگه‌راكان له هه‌مبه‌ر
رێبه‌رانی باڵی ناڕازی له ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد وا نیشان ده‌ده‌ن كه هه‌ردوو
لا ده‌یانه‌وێ بۆ رزگاركردنی رێژیم له‌م دۆخه‌و چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كانیان
به رێككه‌وتن بگه‌ن.
سه‌رگرتنی وه‌ها رێككه‌وتنێك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه كه
تا چه‌نده هه‌ردوو لایه‌ن ئاماده‌ن له هه‌ڵوێسته‌كانیان له هه‌مبه‌ر شانۆی هه‌ڵبژاردنی
سه‌رۆك كۆماری پاشه‌كشه بكه‌ن؟ ئاخۆ خامنه‌یی ئاماده ده‌بێ واز له
پشتگیریكردن له ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد بهێنێ‌و بۆ سازان له‌گه‌ڵ لایه‌نی
به‌رامبه‌ردا ئه‌و بكاته قوربانی؟
روونبوونه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه ئاراسته‌ی جووڵانه‌وه‌ی ئێعترازیی خه‌ڵك‌و
دووره‌دیمه‌نی شكست یان سه‌ركه‌وتنی ده‌ده‌خات.
پاش خۆپیشاندانی خه‌ڵك له رۆژی عاشوورادا‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشم له لایه‌ن
خۆپیشانده‌رانه‌وه دژی ته‌واویه‌تی رێژیم، باڵی ناڕازی ئه‌وه‌ی بۆ روون بۆوه
كه كۆنتڕۆڵی رێبه‌ریكردنی خه‌ڵكی ناڕازیی له ده‌ست داوه‌و خامنه‌ییش بۆی ده‌ركه‌وت
كه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكێكدا به‌ره‌وڕووه كه چیدی سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیهیان ناوێ‌و
ئه‌و به بكوژێك ده‌زانن كه ویلایه‌ته‌كه‌ی پووچه‌ڵه.
له‌م دۆخه‌دا روونبوونه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی رێبه‌رانی باڵی ناڕازی له به‌رامبه‌ر
داخوازیی خه‌ڵكی سه‌ر شه‌قامه‌كاندا بۆ خامنه‌یی گرینگه‌و بۆیه داوای لێیان
كردووه ئه‌وه روون بكه‌نه‌وه كه له‌گه‌ڵ رێژیمدان یان له‌گه‌ڵ دوژمن واته خه‌ڵكی
ناڕازی سه‌رشه‌قام.
له‌م ره‌وشه‌دا چاره‌سه‌ربوونی ناكۆكییه‌كان بۆ رێبه‌رانی باڵی ناڕازی كه پێگه‌یان
له نێو سیستمدا لاواز‌و متمانه‌یان له نێو خه‌ڵكدا له‌رزۆك بووه گرینگه‌و وته‌كانیان
پێشانده‌ری ئه‌وه‌یه كه بۆ رێككه‌وتن ئاماده‌ن. رێككه‌وتنێك كه بۆ سه‌رگرتنی
پێویسته توندڕه‌وانی هه‌ر دوولا واته ئوسوولگه‌را توندڕه‌وه‌كان‌و لایه‌نی
ناڕازی، ده‌ست له هه‌ڵوێستیان هه‌ڵگرن‌و خه‌ڵكی خوازیاری نه‌مانی رێژیم بكرێنه
قوربانی.
خامنه‌یی له وته‌كانیدا تا ئێستا ئه‌وه‌ی نیشان نه‌داوه كه ئاماده‌یه ده‌ست
له پشتیوانیكردنی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی نژاد هه‌ڵ بگرێ، به‌ڵام ره‌فسه‌نجانی‌و
خاته‌می ئاماده‌یی خۆیان بۆ سازان‌و بۆ پشتكردن له خه‌ڵك به جۆرێك ده‌ربڕیوه‌و
ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له لایه‌ن خامنه‌یی‌یه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێ بۆ
رێككه‌وتن ئاماده‌ن.
ره‌فسه‌نجانیش به خوێندنه‌وه‌ی دۆخه‌كه تۆپی خستۆته زه‌ویی خامنه‌یی‌و
وتوویه پرسه‌كانی ئێستا به تێفكرینی رێبه‌ری چاره‌سه‌ر ده‌بن‌و به‌م شێوه‌یه
ویستوویه‌تی بڵێ كه خامنه‌یی به‌رپرسیاری چاره‌سه‌ربوون یان نه‌بوونی قه‌یرانه‌كه‌یه.
خاته‌می‌و ره‌فسه‌نجانی له كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به وته‌كانی خامنه‌ییدا هه‌ڵوێستی
خۆیان روون كرده‌وه‌و خاته‌می وتی كه به‌رگری له نیزام ده‌كات‌و دژی هه‌ر چه‌شنه
پێكهاته‌شكێنییه‌كه‌و دژایه‌تیی خۆی به ته‌واوی له گه‌ڵ سێكۆلاره‌كان‌و ئه‌و
خه‌ڵكه‌ی كه خوازیاری نه‌مانی حكوومه‌تی دینی‌و دامه‌زرانی سیستمێكی
سێكۆلارن ده‌ربڕی.
له‌م ره‌وشه‌دا كه باڵه‌كانی رێژیم له هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كاندان،
گرتنه‌ده‌ستی رێبه‌ریی خه‌ڵك له لایه‌ن دژبه‌رانی راسته‌قینه‌ی رێژیم‌و رێبه‌رانی
ئازادیخوازه‌وه ده‌توانێ كاریگه‌ریی هه‌ر جۆره رێككه‌وتنێك لاواز‌و ئاراسته‌ی
ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌ره‌و رووخانی رێژیمی ئاخووندی رادیكاڵتر بكات. هه‌ڵوێستگرتن‌و
شێوه‌ی كه‌ڵكوه‌رگرتن له رۆژی 22ی رێبه‌ندان، ساڵیادی شۆڕشی 57 ده‌توانێ
راده‌ی ئه‌گه‌ری رێككه‌وتنی نێوان هه‌ر دوو باڵی رێژیم‌و دووره‌دیمه‌نی
جووڵانه‌وه‌ی ئێعترازیی خه‌ڵكی ئێران دژی سیستمی ویلایه‌تی فه‌قیه زیاتر روون
بكاته‌وه. |