|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤارێكی
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤارێكی مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
ئۆباما چۆن ده‌توانێ ئاراسته‌ی مه‌ترسیداری
ئێران بگۆڕێ |
|
15-11- 1388
و: كه‌ریم په‌رویزی
رۆبێرت كه‌یگان، لێكۆڵه‌ر‌و هاوكاری پایه‌به‌رزی بونیاتی
كارنێگی بۆ ئاشتیی نێونه‌ته‌وه‌یی، رۆژی 27ی ژانویه بابه‌تێكی له رۆژنامه‌ی
واشینگتۆن پۆست بڵاوكردۆته‌وه كه لێره‌دا كورته‌یه‌كی ئاماژه پێ ده‌ده‌ین.
سه‌ره‌تا كه‌یگان ئاوا ده‌ڵێ كه سه‌رۆك ئۆباما هه‌لێكی تاقانه كه له‌هه‌ر نه‌وه‌یه‌كدا
یه‌ك جار پێش دێ له‌به‌ر ده‌ستی دایه كه له چه‌ند مانگی داهاتوودا هه‌نگاوی
بۆ هه‌ڵ بێنێته‌وه‌و له‌و رێگایه‌وه جیهان ئه‌من‌و ئاسایشی زیاتر به‌خۆوه ببینێ.
ئه‌و ده‌ره‌تانه هه‌لی وتووێژ بۆ رێككه‌وتنی نیزامی له‌گه‌ڵ رووسیه یان به‌هێزكردنی
په‌یمانی دابه‌زاندنی ئاستی چه‌كی ناوكی یان هاندانی چین بۆ هاوكاریی به‌ره‌وروو
بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕی كه‌شی جیهانی نیه كه هه‌ركامیان بایه‌خی تایبه‌تیی
خۆیان هه‌یه. ئه‌و هه‌له تاقانه‌یه، یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی ئێران بۆ وه‌ده‌ست
هێنانی پێكهاته‌یه‌كی نوێی حكوومه‌ته. به‌پێی ئه‌و رۆڵه‌ی حكوومه‌تی
تێئۆكراتێكی ئیسلامیی تاران له رێبه‌ری‌كردن‌و پشتیوانی له خه‌ونی دژی
دێموكراسی‌و دژی لیبڕاڵی‌و دژی رۆژئاوایی له ماوه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوودا
هه‌یبووه، رووخان یان رێفۆرمێكی بنه‌مایی‌و راسته‌قینه له‌و رژیمه‌دا ده‌بێ به
دووهه‌مین نموونه له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و رووخان‌و دابه‌شبوونی ئیدئۆلۆژیك‌و
ژێئۆپۆلیتیكی یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌ت.
ئێرانێك بێننه به‌رچاوتان كه خه‌ڵكی بارهاتوو‌و بلیمه‌ت‌و به‌فه‌رهه‌نگی به‌رزه‌وه
رێگای گه‌شه‌كردن‌و پێ‌گه‌یشتن له نێو كۆمه‌ڵگا‌و ئابووریی جیهانیان بۆ كراوه
ده‌بێ. بێننه به‌رچاوتان كه ئێرانێك كه هه‌ڵبژاردنی یاسایی‌و ئازاد‌و دادپه‌روه‌رانه‌ی
تێدا به‌ڕێوه‌ده‌چێ چ كاریگه‌ری‌یه‌كی له‌سه‌ر جیهانی ئیسلام‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی
گه‌وره ده‌بێ.
نووسه‌ر له درێژه‌دا ده‌ڵێ: گۆڕینی رێژیم زۆر گرنگتر له هه‌ر جۆره رێككه‌وتنێكه
كه ئیداره‌ی ئۆباما ده‌یه‌وێ له بواری په‌روه‌نده‌ی ناوكی له‌گه‌ڵ رێژیمی
ئێستای ئێران وه‌ده‌ستی بێنێ. ته‌نانه‌ت گه‌ر ئێران پێشنیاری ناردنه ده‌ره‌وه‌ی
ئۆرانیۆمی پیتێندراوه‌كه‌ی قبووڵ بكا، ئه‌مه ته‌نیا هه‌نگاوێكی چكۆله له
رێگای زۆر درێژ‌و نادڵنیایه. ئیمتیازێكی وه‌ها چكۆله ئه‌و بایه‌خه‌ی نیه كه
هه‌وڵ بۆ گۆڕینی راسته‌قینه وه‌لا بنرێ.
كه‌یگان له دوای ئاماژه به زه‌ره‌ره‌كانی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر بنكه‌كانی
ئێران ده‌ڵێ: گۆڕینی رێژیم له تاران باشترین سیاسه‌تی په‌ره‌نه‌دان به چه‌كی
ناوكی‌یه. ته‌نانه‌ت گه‌ر رێژیمی داهاتووی ئێران ره‌دی بكاته‌وه كه واز له
پڕۆژه‌ی ناوكی بێنێ، ئه‌و رێژیمه پێویستی به یارمه‌تیی ئابووریی رۆژئاوا ده‌بێ‌و
ویست‌و حه‌زی بۆ په‌یوه‌ست بوون به ئابووریی جیهانی‌و نه‌زمی جیهانی‌یه‌وه ده‌بێته
هۆی هێوربوونه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی‌و كرانه‌وه‌ی دیپلۆماتیك. رێژیمی داهاتوو
یان ده‌بێ به‌رنامه ناوكی‌یه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر رابگرێ‌و هه‌ڵی په‌سێرێ
یان به ته‌واوی وازی لێ بێنێ. له‌هه‌ر حاڵ‌دا ئێرانێك كه له ژێر ده‌ستی
رادیكاڵه بناژۆكان‌دا نه‌بێ، مه‌ترسی‌و زه‌ره‌ری زۆر كه‌متری ده‌بێ ته‌نانه‌ت
گه‌ر چه‌كی ناوكیشی هه‌بێ. |
|
سه‌رچاوه: The Washington Post |
رۆژنامه‌ی كوردستان ـ526 |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |