|
بسه‌لمێنن. كۆماری ئیسلامی له 30 ساڵی رابردوودا، له رۆژی 22ی رێبه‌نداندا
به سه‌رنجدان به‌وه‌ی كه رۆژی رووخانی رێژیمی پاشایه‌تیی په‌هله‌وی بوو، به
به‌ڕێوه‌بردنی گه‌وره‌ترین جێژنی خۆی‌و نیشاندانی سیمایه‌كی به‌رواڵه‌ت خه‌ڵكی‌و
شۆڕشگێڕانه ویستی وابنوێنێ كه رووخانی رێژیمی پاشایه‌تی له ئاكامی
تێكۆشانی كه‌سانێك بوو كه دواتر كۆماری ئیسلامی‌یان دامه‌زراند‌و به‌مه‌ش مێژووی
ئه‌و راپه‌ڕینه مه‌زنه‌ی خه‌ڵك چه‌واشه بكا. هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر له 22ی رێبه‌نداندا،
خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران هاواری په‌نگخواردووی خۆیان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو
به گوێی جیهانیان بگه‌یه‌نن، ئه‌وا ئه‌و رۆژه مێژووییه ده‌گه‌ڕێننه‌وه جێگای
راسته‌قینه‌ی خۆی‌و له چنگ كۆماری ئیسلامی ده‌ریدێنن.
نه‌ته‌نیا هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی
ئێران، به‌ڵكوو ئه‌و به‌شه‌ش له جیهان كه رووداوه‌كانی ئه‌مدواییانه‌ی ئێران په‌یگیری
ده‌كه‌ن، چاویان بڕیوه‌ته 22ی رێبه‌ندان تا بزانن هاوسه‌نگی هێزه‌كان چ گۆڕانێكی
به‌سه‌ردا دێ، به تایبه‌ت كاتێك ده‌بینن له چه‌ند مانگی رابردوودا به‌سه‌ر راده‌ی
كارتێكه‌ری سیاسه‌تی سه‌ركوتكاریی رێژیم تا رادیكاڵبوونی دروشمه‌كان‌و په‌ره‌سه‌ندنی
پانتایی جوغرافیایی بزووتنه‌وه‌كه چه‌ند گۆڕان هاتووه. له پاش به‌ناو هه‌ڵبژاردنی
ده‌وری ده‌یه‌می سه‌ركۆماریی رێژیمه‌وه تا ئێستا كه نزیك به 7 مانگی لێ
تێپه‌ڕیوه، خۆپیشاندانه ناڕه‌زایه‌تی‌یه‌كانی خه‌ڵك به‌رده‌وام بووه، به‌ڵام
وێڕای به‌رده‌وامی، به‌سه‌ر ژماره‌ی به‌شداربووان، راده‌ی گشتگیربوونی
خۆپیشانده‌ران به جۆرێك كه چین‌و توێژه جیاجیاكان‌و نه‌ته‌وه زوڵملێكراوه‌كانیش
له‌خۆبگرێ‌و هه‌روه‌ها به‌سه‌ر دروشمه‌كانیدا زۆر ئاڵوگۆڕ هاتووه. ئه‌م ئاڵوگۆڕه
به‌ره‌ولای هه‌رچی زیاترگشتگیرتربوونی خۆپیشانده‌ران‌و هه‌رچی زیاتر
رادیكاڵبوونی دروشمه‌كان رۆیشتووه‌و له‌لایه‌كه‌وه هیوای خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی
بۆ یه‌كگرتوویی زیاتر‌و به‌رده‌وامی هه‌نگاوه‌كان دژی رێژیم پتر كردووه‌و له‌لایه‌كی
دیكه‌وه ده‌ریخستووه كه سیاسه‌تی زه‌بروزه‌نگ‌و توندئاژۆی رێژیم له پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ داخوازییه ره‌واكانی خه‌ڵكدا، نه‌ته‌نیا به قازانجی رێژیم نه‌شكاوه‌ته‌وه،
به‌ڵكوو سروشتی نه‌گۆڕی سه‌ره‌ڕۆیی رێژیمی هه‌م بۆ ئه‌و به‌شه له خه‌ڵك كه
كه‌چه هیوایه‌كیان به ریفۆرم له‌م رێژیمه رێفۆرمهه‌ڵنه‌گره‌دا مابوو‌و هه‌م بۆ
باقی جیهانییان به ته‌واوی ئاشكرا كرد.
خۆپیشاندانێك كه سه‌ره‌تا به دروشمی"ده‌نگه‌كانمان پێ بده‌نه‌وه"و
به‌رته‌سكبوونی پانتایی‌یه جوغرافیایه‌كه‌ی به تاران ده‌ستی پێكرد،
به‌ره‌به‌ره ره‌وتێكی سروشتی بڕی‌و به‌ره‌و لایه‌ك هه‌نگاوی هه‌ڵگرت كه له
رۆژه‌كانی "13ی خه‌زه‌ڵوه‌ر"،"رۆژی ناسراو به قودس"،"رۆژی خوێندكار"و"رۆژی
عاشوورا"داـ جگه له رۆژی خوێندكار، ئه‌وانی دیكه له ساڵانی رابردوودا رۆژی
مانۆردان‌و هێزنواندنی رێژیم بوون ـ هه‌م دروشمه‌كان به‌ره‌و رادیكاڵبوون‌و
نیشانه‌گرتنی كۆماری ئیسلامی له ته‌واویه‌تیی خۆی دا راكێشرا‌و هه‌م پانتایی
جوغرافیایی‌یه‌كه‌ی به‌ره‌به‌ره شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئێرانیشی له‌خۆ گرت.
ئه‌گه‌رچی هێشتا پێویستیی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌و رێبه‌ری‌یه‌كی دیار‌و ناسراو
بۆ ئێستا‌و داهاتووی جووڵانه‌وه‌كه د‌رك پێ ده‌كرێ‌و نه‌بوونیان گومان ده‌خاته
سه‌ر سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی حه‌ره‌كه‌ته‌كه، به‌ڵام ره‌وتێك كه تا ئێستا به
شێوه‌ی سروشتی له گۆڕێ‌دا بووه، ره‌وتی ره‌وینه‌وه‌ی گومان به نیسبه‌ت
رێفۆرمهه‌ڵنه‌گربوونی رێژیم، ره‌وتی وه‌له‌رزه‌خستنی كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی
رێژیم، ره‌وتی به‌رۆژه‌ڤكردنی خه‌باتی گه‌لانی ئێران، ره‌وتی به‌سیاسیكردنی
هه‌موو چین‌و توێژه‌كان چ له نێوخۆ‌و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌و به‌گشتی ره‌وتی
لێكجاكردنه‌وه‌ی ریزی به‌رهه‌ڵستكارانی كۆماری ئیسلامی له لایه‌نگرانی ئه‌و
رێژیمه بووه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م ره‌وته هه‌روا درێژه بكێشێ، ئه‌وا چاوه‌ڕوانی
ئه‌وه‌ی لێ‌ده‌كرێ كه بتوانێ تۆماری ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی بۆ هه‌میشه
تێكه‌وه پێچێ.
له ره‌وتی بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكدا، پێ به پێی به‌گڕوتین‌تربوونی
بزووتنه‌وه‌كه، دابڕان له نێو لایه‌نگرانی رێژیمی ده‌سه‌ڵاتدار زیاتر ده‌بێ‌و
له كاتێكدا كه رێژیمی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌كه‌وێته ته‌نگانه‌وه‌و مۆته‌كه‌ی مه‌رگ
به ته‌واوی هه‌ڕه‌شه له بوونی ده‌كا، ئه‌و ئه‌گه‌ره زۆره كه رێژیمی
ده‌سه‌ڵاتدار هه‌وڵ بدا له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كه پێی وایه رێبه‌رایه‌تیی به‌شێك له
ناڕازییان ده‌كه‌ن، به جۆرێك پێك بێ یا ناچار به پاشه‌كه‌شه‌یان بكا كه
ده‌ره‌تانی درێژه‌ی ئه‌م ره‌وته كه‌م بكاته‌وه كه وێناچێ ئه‌م سیاسه‌ته
پێشبینی‌كراوه بتوانێ پێش به ره‌وتی به‌ره‌وپێشچوونی بزووتنه‌وه‌كه بگرێ.
له 22ی رێبه‌ندانی ئه‌مساڵدا، گه‌ر چاوه‌ڕوانی‌یه‌كان به نیسبه‌ت سه‌رهه‌ڵدانی
لێبڕاوانه‌ی خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتوو، به‌هه‌موو چین‌و توێژه جیاجیاكانه‌وه وه‌دی
بێت، ئه‌وا ته‌نیا ده‌توانێ ده‌رخه‌ری خێرایی به‌ره‌وپێشچوون‌و په‌ره‌سه‌ندنی
بزووتنه‌وه‌كه بێ، چوونكه بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران ره‌وتی سروشتی خۆی
ده‌بڕێ‌و بۆ دواوه ناگه‌ڕێته‌وه، جا چ له 22ی رێبه‌نداندا چاوه‌ڕوانی‌یه‌كان
به ته‌واوی بێنه‌دی‌و چ هۆكارگه‌لێك ببنه هۆی ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌كه
نه‌توانێ به‌وجۆره‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، راست له‌م رۆژه‌دا هێزی په‌نگخواردووی
خۆی بنوێنێ. |