|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤارێكی
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤارێكی مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
فێدراڵیزم‌و ده‌وڵه‌ته فێدراڵه‌كان |
|
15-11- 1388
مه‌جید حه‌قی
فێدراڵیزم‌و كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی (9)
له‌و سه‌رده‌مه‌دا گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی پێكهێنانی فێدراڵیزمی فره‌نه‌ته‌وه‌یی گه‌شه‌كردنی
یه‌كیه‌تیی ئورووپایه كه ئێستا زۆرتر شكڵی سیستمێكی كۆنفێدراڵی به خۆیه‌وه
گرتووه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی ئا‌ڵمانیا ژاك فیشێر (2000) له‌و باره‌دا
ئامانجی دواڕۆژی یه‌كیه‌تیی ئورووپا "ئورووپای ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان‌و
ئورووپای شارۆمه‌ندان" شرۆڤه ده‌كات.
لایه‌نگرانی فێدراڵیزمی فره‌نه‌ته‌وه‌یی به شێوه‌ی ئاشكرا دژی ئه‌وه‌ن كه كه‌مایه‌تییه‌ك
كه ژماره‌ی ئه‌وه‌نده كه‌م بێت كه نه‌توانێ ببێته زۆرایه‌تی له هه‌رێمێك یان
پارێزگایه‌ك، ببێته خاوه‌نی یه‌كه‌یه‌كی خودموختاری خۆی له ده‌وڵه‌تی فێدراڵ‌دا.
بۆ نموونه له كانادا ناوچه‌كانی فه‌رانسه‌وی زمانی ده‌ره‌وه‌ی كووبه‌ك خاوه‌نی
ناوچه‌یه‌كی خودموختاری تایبه‌ت به خۆیان نین. هه‌روه‌ها فلێمینگ زمانه‌كانی ناوچه‌ی
والۆنیا له سویس، فرانسه‌وی زمانه‌كانی ناوچه‌ی فلاندێرز و به‌شێكی بچووك له خه‌ڵكانی
خۆجێیی هێدێك ناوچه‌ی ئوسترالیا، هیندوستان‌وئه‌مریكا خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی
خودموختاری خۆیان نین. لایه‌نگرانی فێدراڵیزمی فره‌نه‌ته‌وه‌یی دژی ئه‌وه‌ن كه هه‌ر
كه‌مایه‌تییه‌ك ده‌بێ ببێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
ئه‌وان بیانهه‌وێ له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی فێدراڵیشدا بمێننه‌وه. به بڕوای ئه‌وان
ئه‌گه‌ر راده‌ی دانیشتووانی كه‌مایه‌تییه‌ك هه‌موو پارێزگا یان هه‌رێمێك بگرێته‌وه‌و
ئه‌وان له‌و ناوچه‌یه‌دا زۆرایه‌تیی زمانی یان ئیتنیكی پێك بێنن‌و بتوانن ببنه "كۆمه‌ڵگایه‌كی
فێدراڵی"، ئه‌وكات فێدراڵیزم ده‌توانێ رێگایه‌كی گونجاو بێت بۆ پێكه‌وه‌ژیان. ئه‌مه‌ش
راست به‌و هۆیه‌یه كه كۆمه‌ڵگایه‌كی یه‌كده‌ستی ئیتنیكی ده‌توانێ ئاسانتر فره‌چه‌شنی
قبووڵ بكا تا كۆمه‌لگایه‌كی فره‌چه‌شن كه ده‌بێ ناوچه‌یه‌كی یه‌كچه‌شن پێك بێنێ.
لایه‌نگرانی فێدراڵیزمی فره‌نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و بۆچوونه‌ی لایه‌نگرانی ده‌وڵه‌تی
یوونیته‌ر‌و فێدراڵیزمی نه‌ته‌وایه‌تی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه كه خودموختاری ئێتنیكی‌و
نه‌ته‌وایه‌تی دژی پێكه‌وه‌ژیان‌و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردنی ناوچه‌یی ده‌وڵه‌تێك بێت. ئه‌وان
هه‌روه‌ها دژی ئه‌وه‌ن كه ده‌وڵه‌تی یه‌كگرتوو به واتای یه‌ك زمان‌و یه‌ك نه‌ته‌وه
بێت. سیاسه‌تێك كه له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا ده‌یان ساڵه بۆته هۆی
خوڵقانی كێشه‌گه‌لێكی زۆری ناوچه‌یی‌و نێونه‌ته‌وه‌یی.
كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی فێدراڵی فره‌نه‌ته‌وه‌یی داوای
ده‌سه‌ڵاتی زۆرتر له‌و ناوچانه ده‌كه‌ن كه له لایه‌ن زۆرایه‌تی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه
به‌رێوه ده‌چن. ئه‌وان لایه‌نگری فیدرالیزمی ئاسیمێتریكال (نامنڤم)ن. ئه‌وان داوای
دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاتێك ده‌كه‌ن كه له ره‌وشی ئاسایی‌دا وه‌ك "ئیمتیازێك" ده‌بیندرێت.
بۆ نموونه له‌وانه‌یه داخوازی نوێنه‌رایه‌تی له كاروباری سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌دا
بكه‌ن یان داخوازی نوێنه‌رایه‌تی راسته‌وخۆ له رێكخراوه‌كانی ناونه‌ته‌وه‌ییدا بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش له جێ‌دا به واتای لایه‌نگری له كۆنفدرالیزم نیه به‌ڵكوو سه‌ره‌رای لایه‌نگری
له فیدرالیزم ئه‌و كه‌مایه‌تیانه له هه‌وڵی شكاندنی سنووره نه‌ریتیه‌كانی ده‌وڵه‌ته
فیدرالیه‌كانن‌و ده‌یانهه‌وێ هه‌ندێك تایبه‌تمه‌ندی كۆنفیدراڵی به سیسته‌می سیاسی
خۆیان بچه‌سپێنن. فێدراڵیزمی فره‌نه‌ته‌وه‌یی له‌وانه‌یه له ئه‌نجامی یه‌كگرتنه‌وه‌ی
چه‌ند ناوچه‌ی خودموختاری نه‌ته‌وایه‌تی وه‌ك نموونه‌ی سویس پێك هاتبێت. به‌ڵام
فێدراڵیزمی فره‌نه‌ته‌وه‌یی هه‌روه‌ها ده‌توانێ ئه‌نجامی پرۆسه‌ی دێموكراتیزاسیۆنی
وڵاتێك بێت بۆ رزگاری ئه‌و وڵاته له چنگ دیكتاتۆری و به‌هێز بوونی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی
و كۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند له لایه‌ن شارۆمه‌ندانه‌وه. ده‌وڵه‌تی كانادا
نموونه‌یه‌كی له‌و بابه‌ته‌یه كه وڵات به پێی ناوچه زمانییه‌كان به ئۆنتاریۆ‌و
كووباك دابه‌ش بووه. هه‌روه‌ها دوای سه‌ربه‌خۆیی هیندووستان ده‌وڵه‌تی هیندووستان
له‌سه‌ر پێشنیاری نه‌هرۆ به‌سه‌ر ناوچه زمانییه‌كاندا دابه‌ش كرا. وڵاتی نیجێریه
له ئافریقا سنووره‌كانی ئیداره‌ی نێوخۆیی به پێی ناوچه نه‌ته‌وه‌یی‌و زمانییه‌كانی
پێكهێنه‌ری ئه‌و وڵاته دابه‌ش كردوه‌و هه‌ركام له‌و ناوچانه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی
خودموختاری خۆیانن. |
|
|
رۆژنامه‌ی كوردستان ـ526 |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |