|
وه‌رزش وه‌كوو ده‌رفه‌تێك بۆ پشوودان له ناكۆكی‌و ته‌نگژه سیاسییه‌كان چاوی لێ
كراوه. به‌ڵام زۆربه‌ی سیستمه توتالیتره‌كان به پێی سروشتی پاوانخوازی خۆیان،
هه‌وڵیان داوه وه‌رزش بكه‌نه به‌شێك له سیاسه‌ت‌و به مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردنی
سیاسه‌ته‌كانیان كه‌ڵكی لێ وه‌رگرن. مێژووی وڵاتانی كۆمونیستی، ئاڵمانی نازی‌و
عێراقی سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن سه‌لمێنه‌ری ئه‌م راستیه‌یه.
كۆماری ئیسلامی یه‌كێك له‌و رێژیمانه‌یه كه له وه‌رزش
وه‌كوو ئامرازێك بۆ خزمه‌تكردن به ئیدئۆلوژیی ده‌سه‌ڵات كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ. له
سێبه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا وه‌رزش له چه‌ندین لاوه تووشی گرفت‌و به‌ربه‌ست‌و
پاوان بووه‌و به شێوازێكی سیستماتیك هه‌وڵ دراوه له خشته ببرێ، یان هێنده
لاواز‌و چه‌واشه بكرێت كه ته‌نیا له كاتی پێویستدا وه‌كوو ئامرازێك بۆ هه‌نارده‌كردنی
ئیدئۆلۆژیی به ناو شۆڕش‌و چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاڵا‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی سروودی
كۆماری ئیسلامی به هۆی سه‌ركه‌وتنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هێندێك له وه‌رزشڤانانه‌وه
كه‌ڵكی لێ وه‌ربگیردرێ.
داخستنی فێدراسیۆنه وه‌رزشییه‌كان‌و قه‌ده‌غه‌كردنی به‌شێك له وه‌رزشه‌كان،
نانه‌وه‌ی كۆسپ له به‌رده‌م كچان‌و ژنان بۆ به‌شداریكردن له چالاكییه
وه‌رزشییه‌كاندا، پاكتاوی وه‌رزشڤانانی جیابیر‌و هه‌وڵدان بۆ به ئیسلامیكردنی
وه‌رزش، زاڵكردنی كه‌شوهه‌وای ئه‌منییه‌تی به‌سه‌ر شوێنه وه‌رزشییه‌كاندا،
ده‌ستگرتنی هێزه نیزامییه‌كانی وه‌ك سپا، به‌سیج‌و هێزی ئینتیزامی به‌سه‌ر
سه‌رمایه‌و پێداویستییه وه‌رزشییه‌كاندا‌و ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌وان له كار‌وباری
وه‌رزش له نزمترین تا به‌رزترین ئاسته‌كاندا، بێ‌به‌رنامه‌یی‌و بایه‌خنه‌دان به
په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی به‌تایبه‌ت له نێو قوتابخانه‌كاندا، هه‌ڵاواردنی
ره‌گه‌زی، نه‌ته‌وه‌یی، ئایینی، ناوچه‌یی‌و... له به‌ڕێوه‌بردن‌و ته‌نانه‌ت
هه‌ڵبژاردنی وه‌رزشڤانانی سه‌ركه‌وتوودا، یاخیبوون له رێككه‌وتننامه
جیهانییه‌كانی وه‌رزش‌و ده‌یان نموونه‌ی دیكه‌ی له‌و چه‌شنه، ته‌نیا به‌شێك
له‌و سیاسه‌تانه‌ن كه كۆماری ئیسلامی له بواری وه‌رزشدا به‌ڕێوه‌ی بردوون.
به‌و هۆیه‌وه له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا بۆ نموونه كۆماری ئیسلامی دوو
ئوله‌مپیكی 1980ی مۆسكۆ‌و 1984ی لۆس ئانجلۆسی بایكۆت كردووه، پێشی به
به‌شداریی ژنان‌و كچان له چالاكییه وه‌رزشییه نێونه‌ته‌وه‌یی‌و نێوخۆییه‌كان
به شێوازێكی كاریگه‌ر‌و شوێندانه‌ر گرتووه‌و رێگه‌ی نه‌داوه ئه‌وان به
جلوبه‌رگ‌و هه‌ڵسوكه‌وتێكی وه‌رزشی‌و هاوشێوه‌ی ژنانی وڵاتانی دیكه‌ی
جیهانه‌وه به‌شداری له تۆڕنۆمێنته‌كاندا بكه‌ن‌و له هه‌موو هێز‌و توانای خۆیان
به باشی كه‌ڵك وه‌رگرن.
رێژیم زۆرجار له كێبڕكێ وه‌رزشییه‌كان بۆ پاكانه حیسابكردن له‌گه‌ڵ وڵاتان‌و
ده‌وڵه‌َتانی نه‌یاری خۆی كه‌ڵكی وه‌رگرتووه. زه‌قكرنه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنه
وه‌رزشیه‌كانی ئێران به سه‌ر تیم یان تاكه وه‌رزشڤانه‌كانی وڵاتانی وه‌كوو
ئه‌مریكا‌و پێش‌گرتن له یاریكردنی وه‌رزشڤانانی ئێرانی له‌گه‌ڵ وه‌رزشڤانانی
ئیسراییلی، دوو نموونه‌ی هه‌ره دیاری ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ن.
سیاسه‌تی كشانه‌وه له به‌رانبه‌ر وه‌رزشڤانانی ئیسراییلی زۆرجار بۆته هۆی
خه‌مۆكیی یاریزانانی ئێرانی‌و دڵساردبوونه‌وه‌یان له وه‌رزش. كۆماری ئیسلامی
زۆر هه‌وڵی داوه ئه‌و كشانه‌وه‌یه به‌سه‌ركه‌وتنی یاریزانانی ئێرانی له
قه‌ڵه‌م بدات، به‌ڵام راستییه‌كان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه زۆربه‌ی قاره‌مانانی
به‌ناوبانگی ئێرانی كه له‌و په‌ڕی توانایی جه‌سته‌یی‌و رۆحیدا بوونه‌ته
قوربانیی ئه‌م سیاسه‌ته، بۆ هه‌میشه له كۆمه‌ڵگای وه‌رزشی‌و دنیای
قاره‌مانی دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه‌و به‌شێكیان له پاش تێكه‌ڵاوبوونێكی
ناسه‌ركه‌وتوو به سیاسه‌ته‌وه، بۆ هه‌میشه له بیری خه‌ڵك چوونه‌ته‌وه.
ئه‌وجۆره سیاسه‌تانه، هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ گوشاره سیاسی‌و ئابوورییه‌كانی دیكه،
زۆرجار بوونه‌ته هانده‌ری وه‌رزشڤانانی ئێرانی بۆ راكردن‌و رووكردن له
وڵاتانی بێگانه.
بۆ نموونه له ئوله‌مپیكی 2000ی سیدنی له وڵاتی ئۆسترالیادا ئه‌نه‌وشیروان
نووریان، كاپیتانی هه‌ڵبژارده‌ی بۆكس، پاش كۆتایی یارییه‌كان له گه‌ڕانه‌وه بۆ
ئێران خۆی بوارد‌و داوای په‌نابه‌ریتیی له ئۆسترالیا كرد، له ئوله‌مپیكه‌كانی
دیكه بۆ نموونه ئوله‌مپیكی 1988ی سیئۆلدا كۆمه‌ڵێكی دیكه هه‌ر به‌و شێوه‌یه،
له ده‌رفه‌تی هه‌بوو بۆ ده‌ربازبوون له دۆخی ناله‌باری وڵاته‌كه‌یان كه‌ڵكیان
وه‌رگرتووه.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ئه‌و دیارده‌یه په‌ره‌ی سه‌ندووه. بۆ
نموونه سێ ئه‌ندامی تیمی ژیمناستیكی ئێران كه له تۆرنۆمێنتێكی وڵاتی
ئیسپانیادا به‌شدار بوون، له‌و وڵاته‌دا مانه‌وه‌و بوون به په‌نابه‌ر.
راكردنی راهێنه‌ر‌و سێ وه‌رزشڤانی ژنی تیمی قایقڕانیی ئێران بۆ ئه‌مریكا‌و
په‌نابه‌ریی قایقڕانێكی دیكه بۆ وڵاتی ئاڵمان، په‌نابه‌ریی سرووش
شێخولئیسلامی، یاریزانی تیمی به‌سكتباڵی پرسپۆلیس‌و مه‌هدی روسته‌مپوور،
كارناسی كوشتی‌و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی "دایره‌ی ته‌ڵایی" بۆ ئورووپا
به‌شێكی دیكه له درێژه‌ی ئه‌و ره‌وته‌ن.
رووداوی دیكه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ به‌شداریی تیمی كچانی ئێران له كێبه‌ركێی
كاراته‌ی ئاڵمان له رۆژانی 17و18ی خه‌زه‌ڵوه‌ردا.ژنانی ئێرانی له‌و دوو
رۆژه‌دا به پێچه‌وانه‌ی ویستی به‌رپرسانی تیمه‌كه، حیجابه داسه‌پاوه‌كه‌یان
له سه‌ری خۆیان لابرد‌و تا كۆتایی یارییه‌كان به‌بێ حیجاب به‌شداری ئه‌و
تۆرنۆمێنته بوون. رێكخراوی وه‌رزشی ئێران پاش ئه‌م رووداوه رایگه‌یاند ته‌واوی
كاربه‌ده‌ستانی كاراته له سه‌رۆكی فیدراسیۆنه‌وه تا وه‌رزشڤانانی ژن‌و پیاو
چالاكییان لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێت. به‌ڵام ئه‌ندامانی تیمه‌كه‌ش له به‌رانبه‌ردا
ئاماده نه‌بوون بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئێران‌و داوایان له ئاڵمان كرد مافی
په‌نابه‌رییان پێ بدات.
كۆی ئه‌م هه‌واڵانه له حاڵێكدایه كه له ساڵانی رابردوودا پاش چه‌ندقاتبوونی
راكردنی وه‌رزشڤانان، له هه‌ر وه‌رزشڤانێك كه ده‌یهه‌وێ سه‌فه‌ری ده‌ره‌وه‌ی
وڵات بكات، 20 میلیۆن تمه‌ن بارمته بۆ گه‌ره‌نتیی گه‌ڕانه‌وه وه‌رده‌گیرێت،
به‌ڵام نه‌ك هه‌ر راكردنه‌كان كۆتایی پێ نه‌هاتووه، به‌ڵكوو رۆژ له دوای رۆژ
په‌ره‌ی سه‌ندووه.
ئه‌گه‌رچی راكردنی وه‌رزشڤانان له وڵاتانی دواكه‌وتوو بۆ وڵاتانی پێشكه‌وتوو
دیارده‌یه‌كی ناوازه نیه، به‌ڵام له هه‌ڵاتنی وه‌رزشڤانانی ئێرانی بۆ
ده‌ره‌وه‌دا، بارودۆخی سیاسیی وڵات‌و ناسه‌قامگیریی رێژیم‌و هه‌روه‌ها
توندتربوونی سه‌ركوتی ناڕه‌ازِایه‌تیه‌كان له لایه‌ن رێژیمه‌وه بێگومان
ده‌ورێكی كاریگه‌ر ده‌گێڕێت. |