|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤارێكی
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤارێكی مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
بنیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ‌هه‌ڵاواردن،
بێ‌ره‌چاوكردنی مافی نه‌ته‌وه‌كان مسۆگه‌ر نابێ
ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له راگه‌یاندراوی پشتیوانانی
سیكۆلاری بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز |
|
15-11- 1388
كه‌یهان یووسفی
ده‌ركه‌وته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سه‌رهه‌ڵدانی به‌رینی ناڕه‌زایه‌تی شارۆمه‌ندانی
ئێرانی دژی سیستمی زاڵ له ئێران، ده‌رخه‌ری ئه‌م راستییه‌یه كه سیستمه ده‌سه‌ڵاتدارییه‌كانی
خاوه‌ن پێكهاته‌ی ئایدۆلۆژیك، به هۆی گرینگینه‌دان به خواست‌و پێداویستییه‌كانی
شارۆمه‌ندان، سه‌رنجدان به‌روانگه‌و بۆچوونه‌كانیان‌و هه‌روه‌ها به‌هۆی
گۆڕانكارییه زه‌مه‌نی‌و ده‌ڤه‌رییه‌كان‌و ئاكتیڤ‌بوونی تاكه‌كان‌و كۆمه‌ڵگا‌و
بوونی ئاشكرای هه‌ڵاواردن، به‌هێزی‌و پته‌وبوونی خۆیان له ره‌وتی تێپه‌ڕبوونی
زه‌ماندا له ده‌ست ده‌ده‌ن كه مێژوو ئاوێنه‌ی رووخانی وه‌ها پێكهاته‌گه‌لێك
بووه.
ده‌سه‌ڵاتی تێۆكراتیكی زاڵ له ئێرانیشدا له‌م یاسایه به‌ده‌ر نیه. ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی
ئه‌م چه‌ند مانگه‌ی دوایی، ده‌ربڕی ته‌قینه‌وه‌ی |
 |
|
كه‌ڵه‌كه‌ی ئه‌و مه‌ینه‌ت‌و ئازارانه بوو، كه هاووڵاتیانی ئێرانی دوای 30 ساڵ
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو زه‌بروژانه تاقه‌ت‌و گونجانیان نه‌ما‌و شه‌قامه‌كانیان كرده
مه‌كۆی كۆڵنه‌دان.
به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌نووكه‌ی ئێران، ناڕه‌زایه‌تی‌و
خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مجاره له ناوه‌ندی ئێران‌و له نێو دڵی ئه‌و پێگه جه‌ماوه‌رییه
كه رێژیم به پاڵپشتی گه‌وره‌و به نرخی خۆی ده‌یزانی‌و شانازی پێوه ده‌كرد
سه‌ری هه‌ڵدا. كوڕانی گه‌وره‌ی دوێنێی شۆڕش‌و ئامیارانی ده‌روه‌ستی شۆڕش، به
ئامرازی ده‌ستی رۆژئاوا‌و مۆره‌ی ده‌ستنیشانكراوی سه‌هیوونیست تۆمه‌تبار كران.
پێكهاته‌گه‌لی ئایدۆلۆژیك به بایه‌خ‌نه‌دان به ره‌سه‌نایه‌تی تاك، تاكه‌كان‌و
شارۆمه‌ندانیان ته‌نیا بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركێك له نێو سیستم‌و له راستای
پاراستن‌و مانه‌وه‌ی سیستم‌دا ده‌وێت‌و له‌م نێوه‌دا خودی تاك، بیروبۆچوونی،
چاوه‌ڕوانی‌و خواسته‌كانی هیچ چه‌شنه رێزێكیان لێ ناگیرێت. ده‌سه‌ڵاتی
ئایدۆلۆژیكی‌و سه‌روه‌ری به ناوی ئایین، ده‌ربڕی سه‌ركوتكردنی ئازادی‌یه
تاكه‌كه‌سی‌یه‌كان، بیروبۆچوونی ئازاد، ره‌خنه‌گرتنی عه‌قڵانی‌و هه‌ر چه‌شنه
ده‌نگۆیه‌كه كه ببێته هۆی دروست‌بوونی گیر‌وگرفتێك له ره‌وتی ده‌سه‌ڵاتدارێتی‌و
حاكمیه‌تیدا. هه‌ر بۆیه كۆمه‌ڵگایه‌كی له‌م چه‌شنه ده‌بێته ناوه‌ندی خولقاندن‌و
وه‌دیهێنانی هه‌ڵاواردن‌و نایه‌كسانی، هه‌ڵاواردن‌و نایه‌كسانی‌یه‌ك كه گروپێك
ده‌كاته ژێرده‌ستی گروپێكی دیكه.
بۆ نه‌مان‌و له نێوچوونی هه‌ڵاواردن‌و نایه‌كسانی ده‌بێ هه‌وڵ بۆ رووخانی
پێكهاته‌ی زاڵ‌و بنیاتنانی سیستمێك كه له سه‌ر بنه‌مای خواست‌و داخوازییه‌كانی
گشت شارۆمه‌ندان بدرێت، سیستمێك كه وه‌دیهێنه‌ری ماف‌و خواستی گشت شارۆمه‌ندان
بێت.
ره‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییه ده‌رخه‌ری ئه‌وه بوو كه لافلێده‌رانی
رێبه‌ریكردنی بزووتنه‌وه‌كه، به‌و هۆیه‌وه كه پێناسه‌و بوونی خۆیان له بوون‌و
مانه‌وه‌ی سیستم‌دا ده‌بینی، باوه‌ڕمه‌ندبوون به سیستم واته باوه‌ڕمه‌ندبوون به
بنه‌ما‌و كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كیی سیستم كه ئه‌ویش به مانای بوون‌و مانه‌وه‌ی وه‌لی
فه‌قیهه، كه وته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ره‌فسه‌نجانی، خاته‌می‌و كه‌ڕوبی ده‌ربڕی
راستی‌و ناوه‌رۆكی بیرۆكه‌ی ئه‌وان‌و دان پێنان به مانه‌وه‌ی پێكهاته‌ی
سیستمه. لافلێدرانێك كه به هیچ چه‌شنێك له‌گه‌ڵ ناڕازییان‌و خواسته‌كانی شارۆمه‌ندان
یه‌ك ناگرن‌و هیچ خاڵ‌و خواستێكی هاوبه‌شیان نیه.
به روانینێكی خه‌سارناسانه له‌م بزووتنه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه بێجگه له نه‌بوونی
رێبه‌رایه‌تییه‌كی راسته‌قینه، سه‌رتاسه‌ری‌نه‌بوون‌و پشتگیری‌نه‌كردنی گه‌لانی
ئێران وه‌كوو یه‌كێك له خاڵه لاوازه‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه ده‌ژمێردرێت.
به سه‌رنجدان به ئه‌زموونی ره‌شی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئایینی‌و شه‌پۆلی
دێموكراسیخوازی له ئێران، بنیاتنانی سیستمێكی دێموكراتیك‌و سیكۆلار ده‌توانێت
ببێته هۆكارێك بۆ وه‌دیهاتنی داخوازییه‌كانی شارۆمه‌ندان. بۆ ده‌ربازبوون له‌م
دۆخه‌و گه‌یشتن به‌م مه‌به‌سته ده‌بێ خاڵه لاوازه ئاماژه‌پێكراوه‌كان چاره‌سه‌ر
بكرێت. هه‌ر له‌م راستایه‌دا كۆمه‌ڵێك له چالاكان‌و بیرمه‌ندانی ئێرانی كه
خۆیان به "پشتیوانانی سیكۆلاری بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز" ناساندووه،
راگه‌یاندراوێكیان بڵاوكردۆته‌وه كه ده‌توانێت ببێته خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له
راستای رێگه‌خۆشكردن بۆ گه‌یشتن به‌م مه‌به‌سته.
ناوه‌رۆكی راگه‌یاندراوه‌كه‌و خاڵه ده‌ستنیشانكراوه‌كانی باس له، بنیاتنانی
سیستمێكی سیكۆلار، له‌ناوبردنی هه‌ڵاواردن، وه‌دیهاتنی خواست‌و ئازادییه‌كانی
هاووڵاتیان له چوارچێوه‌ی جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ، دانانی یاسای بنه‌ڕه‌تی له
سه‌ر خواستی گشت تاكه‌كان به بیر‌و بۆچوونی جۆراوجۆر‌و ... ده‌كات.
راگه‌یاندراوه‌كه كه له 15 مادده‌دا ئاراسته كراوه، كۆمه‌ڵه رێكار‌و خاڵێك بۆ
دروستكردن‌و بنیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی دێموكراتیك له ئێران‌دا له خۆ ده‌گرێت.
راگه‌یاندراوه‌كه به رسته‌ی "ئێمه خوازیاری ئێرانێكی بێ هه‌ڵاواردنین" ده‌ست
پێده‌كا، بوونی ئایینێكی فه‌رمی له ئێران‌دا وه‌كوو هۆكاری خولقێنه‌ری
هه‌ڵاواردن ناو ده‌بات‌و پاراستنی یه‌كگرتوویی ئێران له نه‌بوونی هه‌ڵاواردن
له هه‌موو بوارێكدا ده‌زانێ‌و بوونی هه‌ڵاواردن وه‌كوو هۆكارێكی سه‌ره‌كیی بۆ
جیایی‌خوازی‌و دابه‌شبوونی پێكهاته‌ی ئێران ده‌زانێت.
به هۆی فره‌چه‌شن‌بوونی ئێران چ له بواری ئایینی‌و چ له بواری
نه‌ته‌وه‌كانی جۆراوجۆر له‌م وڵاته‌دا، سه‌رنجنه‌دان‌و چاره‌سه‌رنه‌كردنی هه‌ر
كام له‌مانه ده‌توانێت له بوون‌و به‌رده‌وامی هه‌ڵاواردن له ئێران‌دا كاریگه‌ر
بێت.
یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه به شێوه‌یه‌كی روون باسی لێ نه‌كراوه‌و
راگه‌یاندراوه‌كه له خستنه به‌رباسی هه‌رچه‌شنه رێكارێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بێ‌به‌شه، مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌كانی ئێرانه.
هێنانی چه‌مكی "قه‌وم" له جیاتی "نه‌ته‌وه" ژێر كۆما زانینی نه‌ته‌وه
زوڵملێكراوه‌كانی ئێران له ژێر سێبه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كی باڵاده‌ست‌و
به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی داخوازییه‌كانیان له چوارچێوه‌یه‌كی بچووكتر به ناوی
"قه‌وم"ه.
بوونی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان له ئێران كه خاوه‌نی پارامێتره‌كانی نه‌ته‌وه‌ن،
دانپێدانان‌و قه‌بووڵكردنی ئه‌م راستییه وه‌كوو راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر‌و
خستنه به‌رباسی رێكارێكی لۆژیكی‌و عه‌قڵانی‌و گونجاندنی گشت مافه‌كانی ئه‌م
نه‌ته‌وانه، كه له ره‌وتی مێژوویی مۆدێڕنی ئێران‌دا باسی لێنه‌كراوه‌و له
هه‌ر سه‌رده‌مێكدا وه‌كوو كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی خۆی نواندووه، ده‌توانێت ببێته
هۆكارێك بۆ دامه‌زراندنی سیستمێكی سیكۆلار‌و دێموكراتیك له ئێران‌و پشتیوانێك بۆ
مانه‌وه‌ی ئه‌م سیستمه.
بنیاتنانی ئێرانێكی دێموكراتیك‌و سیكۆلار‌و به دوور له هه‌ر چه‌شنه
هه‌ڵاواردنێك وه‌كوو رێكارێكی بنچینه‌یی بۆ داهاتووی ئێران، هه‌روه‌ها
باسنه‌كردن‌و نه‌بوونی ئاڵترناتیڤێك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران‌و وه‌دیهاتنی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان له‌م راگه‌یه‌ندراوه‌دا، خاڵێكی
لاواز‌و بوونی پارادۆكسێك له‌م راگه‌یاندراوه دایه.
ئه‌گه‌ر بوونی گشت زوڵم‌و سته‌مه‌كانی رابردوو به‌هۆی بوونی هه‌ڵاواردنه بۆ
نموونه بوونی ئایینێكی فه‌رمی له وڵات‌و سه‌پاندنی روانگه‌و بۆچوونی
گرووپێك به‌سه‌ر گرووپێكی دیكه‌دا، به شێوه‌یه‌كی روون‌و ئاشكرا باسنه‌كردنی
مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و نه‌خستنه به‌رباسی رێكارێكی سه‌ره‌كی، له
بناغه‌دا نه‌ك چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌كه نیه، به‌ڵكوو ته‌نیا وازهێنان له
بنچینه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌یه.
بۆیه به سه‌رنجدانی ناوه‌رۆكی راگه‌یاندراوه‌كه‌و به‌رچاوكه‌وتنی چه‌ند خاڵی
گرینگ‌و به نرخ له نێویدا، له‌به‌رچاوگرتن‌و گونجاندنی ئه‌م مه‌سه‌له
ئاماژه‌پێكراوه ده‌توانێت رێگه‌چاره‌ی سه‌ره‌كی بێت بۆ هاوئاهه‌نگی‌و
یه‌كگرتوویی گشت گه‌لانی ئێران بۆ ده‌ربازبوون له دۆخی هه‌نووكه‌یی،
یه‌كده‌نگی له پێناو خه‌بات دژی رێژیم‌و بنیاتنانی كۆمه‌ڵگا‌و سیستمێكی
دێموكراتیك له داهاتووی ئێران‌دا. |
|
|
رۆژنامه‌ی كوردستان ـ526 |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |