|
ئابووری‌یه‌كان، هه‌ر به‌م پێیه زۆر به ئاسانی ده‌توانێ بینه‌ر بۆ لای خۆی
رابكێشێ‌و به بێ هیچ سوودوه‌رگرتنێ له چه‌ك‌وچۆڵ به دیلیان بگرێ. ئه‌م ئامرازه
به‌هێزه گه‌وره‌ترین كاركردی ئافراندنی خولیا، ئافراندنی به‌سه‌رهات، ئافراندنی كه‌سایه‌تییه
له دڵ نزیكه‌كان، قیزه‌ون، بێچاره‌و... و له كۆتاییشدا پێكهێنانی هه‌ستی قووڵی
مرۆڤایه‌تی‌یه له ئه‌وین‌و خۆشه‌ویستی‌یه‌وه بگره تا ترس‌و قین. ئه‌مڕۆكه
سینه‌ما ئامرازێكی ساده‌ی سه‌رقاڵكه‌ر نیه، سینه‌ما هه‌نگاوی زیاتری هه‌ڵهێناوه‌و
ئه‌زموونه‌كان پیشانیان داوه، به‌كه‌مگرتنی سینه‌ما كرده‌وه‌یه‌كی ناعه‌قڵانییه،
چ له لایه‌ن بینه‌رانی ئاسایی‌و چ له لایه‌ن سیاسه‌تدانه‌رانی بواره كۆمه‌ڵایه‌تی،
فه‌رهه‌نگی‌و سیاسی‌یه‌كانی كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كان.
به‌ڵام ئه‌وه‌یكه به ناوی سینه‌مای سیاسی ئێستاكه له نێو
ژانێره‌كانی سینه‌مادا جێگه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆخۆی په‌یدا كردووه به ته‌واوی له‌گه‌ڵ
خه‌ونه‌كانی لێنین‌و سیاسه‌تڤانه‌كاندا جیاوازه. سینه‌مای سیاسی ئێستاكه یه‌كێ له
به‌هێزترین ژانێره‌كانی سینه‌مایه كه وه‌ك دوژمنی بێ‌ره‌قیبی حكوومه‌ته‌كان سه‌یر
ده‌كرێ. به واتایه‌كی ساكارتر سینه‌مای سیاسی زیاتر له‌وه‌یكه هه‌وڵ بدات ئه‌ركێكی
دیاریكراو بۆخۆی ده‌سنیشان بكات، سیاسه‌تی وه‌ك هه‌وێنی كاری خۆی هه‌ڵبژاردوه.
بابه‌تی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنه‌كان له لایه‌ن "ریچارد نیكسۆن"ه‌وه كه بووه
هۆی ئاشكرابوونی گه‌نده‌ڵی به‌ناوبانگی واتێرگه‌یت، بابه‌تی دروستكردنی فیلمێك به
ناوی "هه‌موو پیاوه‌كانی من" به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگ "ئالێن جه‌ی پاكۆلا"
له ساڵی 1976دا بوو، كه توانی له‌و ساڵه‌دا چوار خه‌ڵاتی ئۆسكار بۆ خۆی مسۆگه‌ر
بكات.
به‌ڵام له ئێران‌دا هه‌روه‌ك چۆن هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بیچمده‌ری ره‌وته
سیاسیه‌كان به‌تایبه‌ت له مێژووی هاوچه‌رخدا بوون، سینه‌ماش له‌م ره‌وته بێبه‌ش
نه‌بووه. سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد، لابردنی حێجاب، دیارده‌ی لۆمپه‌نیسم له ئێران‌دا،
چاكسازیی زه‌وی‌وزار، مه‌ودای چینایه‌تی‌و... زۆرترین كاریگه‌رییان بووه له‌سه‌ر
بیچمگرتنی جۆرێك سینه‌مای سیاسی له ئێران‌دا یان لانیكه‌م بابه‌تێك بوون بۆ باسكردن
له سیاسه‌ت له سینه‌مای ئێران‌دا. بۆ وێنه شه‌عبان جه‌عفه‌ری كه رۆڵێكی گرینگی
له كودێتای 28ی گه‌لاوێژی ساڵی 1332دا گێڕا، رێگه‌خۆشكه‌ر بوو بۆ سه‌رهه‌ڵدانی كه‌سایه‌تییه‌كی
نوێ وه‌ك لۆمپه‌ن، یان لاتێكی جوامێر له سینه‌مای ئێران‌دا. "جاحێڵی كۆڵان"یان"شه‌وێك
له لاله‌زار"،"جاحێڵ‌و ژیگووله‌كان"، له‌م چه‌شنه فیلمانه به حسێب دێن. له
ساڵه‌كانی دواتردا "قه‌یسه‌ر" نموونه‌یه‌ك بوو بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌هه‌مبه‌ر
شۆڕشی سپی، فیلمێ كه به پیشاندانی توند‌وتیژی‌و تاڵیی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، به شێوه‌یه‌ك
له شێوه‌كان جۆرێك ژماردنی پێچه‌وانه، بۆ سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران
له ساڵی 1357دا بوو.(قه‌یسه‌ر: "ئه‌گه‌ر تۆڵه‌ی براكه‌م له‌و سێ نفرینیه نه‌ستێنمه‌وه‌و
نه‌یاننێرم بۆ دۆزه‌خ، له‌م دۆزه‌خه رزگار نابم".) سینه‌مای سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه
به ناوی سینه‌مای شه‌پۆلی نوێ ناوبانگی ده‌ركرد."نهێنییه‌كانی گه‌نجه‌ره‌ی جنی"،
ئیبراهیم گوڵستان كاتێ كه حكوومه‌تی پاشایه‌تی له‌سه‌ر كار بوو باسی له گه‌نده‌ڵییه‌كانی
ده‌رباری پاشایه‌تی ده‌كرد. له‌گه‌ڵ باڵاهه‌ڵدانی شۆڕش، سینه‌ماكان یه‌ك له‌دوای
یه‌ك له ئاگردا سوتێندران. ره‌نگه هه‌ر به‌م پێیه هه‌ندێك له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن
كه سینه‌ما بوو به كووره‌ی ئاگری شۆڕش له‌و سه‌رده‌مه‌دا.
ئێستا پاش تێپه‌ڕینی 30 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه‌دا، چیرۆكی سینه‌مای ئێران خه‌ریكه
به شێوه‌یه‌كی دیكه دووباره ده‌بێته‌وه كه سینه‌ما نه‌وه‌ك ئه‌و سه‌رده‌مه تا
راده‌یه‌ك ئازاد، به‌ڵكوو له پاوانه‌و كۆت‌و زنجیردا وه‌ك هونه‌رێكی ناڕازی خه‌ریكه
به هه‌موو كه‌متوانایی خۆیه‌وه به‌ره‌نگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌بێته‌وه كه سینه‌مای
ئێرانیان تێدا برد‌و سینه‌مایان كرده تریبۆنێك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی ئایینی‌و
سیاسیی خۆیان‌و ئه‌مه‌ش وای كرد كه سینه‌مای ئێران جگه له چه‌ند فیلمێك بێ‌بینه‌ر
بمێنێته‌وه. چونكوو پاش ئه‌و گوته مێژووییه‌ی خومه‌ینی "ئێمه له‌گه‌ڵ سینه‌ما
دژایه‌تی ناكه‌ین، له‌گه‌ڵ فه‌حشا خه‌بات ده‌كه‌ین" كه به ده‌سپیكێك بۆ رووخانی
سینه‌مای ئێران دێته ئه‌ژمار، چیدیكه سینه‌مای ئێران هه‌گیز نه‌یتوانی سه‌ربه‌خۆ
بێت. سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی بۆ په‌روه‌رده‌كردنی كۆمه‌ڵێك كه‌س وه‌ك موحسین مه‌خمه‌ڵباف،
ره‌سووڵ مۆلاقۆلیپوور‌و... بۆ بڕه‌ودانی بیرۆكه‌ی چه‌په‌ڵی خۆیان به درووستكردنی
فیلمگه‌لێك وه‌ك" تۆبه‌ی نه‌سووح"، "چاوی شه‌یتان"و ده‌یان نموونه‌ی دیكه، ئه‌و
راستییه‌یان ده‌رخست كه ئاخوونده‌كان هیچكات له‌گه‌ڵ سینه‌مای ئازاد‌دا نین، به‌ڵكوو
سینه‌مایه‌كی ئاخووندییان ده‌وێ كه باسی پاكبوونی ئاخوونده‌كان بكات. هه‌رچه‌ند كه‌سانی
ناوبراو زۆری نه‌خایاند كه خۆیان بوون به مۆته‌كه‌و به‌ڵای ژیان‌و ره‌وایی
ئاخوونده‌كان، به‌ڵكوو كه‌سانێكی دیكه‌ش وه‌ك كه‌ماڵ ته‌ورێزی په‌یدا بوون كه
چییه‌تی راسته‌قینه‌ی ئاخوونده‌كانیان زۆر زیره‌كانه له فیلمگه‌لێك وه‌ك"مارمووله‌ك"
خسته پێش چاوی بینه‌رانی سینه‌مای ئێران، بۆیه ئاخوونده‌كان خۆیان پێ نه‌گیرا‌و
له په‌رده‌ی سینه‌ماكاندا كێشایانه خوارێ.
دوایین به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌ری به‌توانای ئێرانی "به‌هرام به‌یزایی" به ناوی "كاتێ
هه‌موومان نووستووین"، پیشانده‌ری هاوار‌و ناڕه‌زایه‌تیی سینمای سه‌ربه‌خۆی ئێران
له سیاسه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی به دژی هونه‌ری راسته‌قینه‌و خه‌ڵكی ئێرانه.
له راستیدا سینه‌مای ئه‌مڕۆی ئێران سینه‌مایه‌كی دیل‌و نه‌خۆشه‌و رووداوه‌كانی ئه‌م
دواییانه‌ی ئێران ئه‌وه‌یان به‌جوانی ده‌رخستووه كه تا چ راده‌یه‌ك سینه‌مای
ئێران بێ‌نێوه‌ڕۆك بووه‌و ئه‌گه‌ر فیلمێ باسی ئازار‌و نامه‌تییه‌كانی ژیانی خه‌ڵك
بكات، بێگومان ده‌بێ بۆ هه‌میشه له ئارشیوی كۆماری ئیسلامی‌دا خاك‌و خۆڵ بخوات.
بۆیه ئۆمێد ده‌ڕوات سینه‌مای ئێران به هه‌موو كه‌موكووڕییه‌كانییه‌وه له‌م دۆخه
هه‌ستیاره‌دا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی مافخوازی ئێران بكه‌وێت، ئه‌وده‌م هیچ به‌سیجێكی 20
میلیۆنیش ناتوانێ جووڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازی خه‌ڵكی ئێران تێك بشكێنێ‌و سه‌ركوتی
بكات. بۆیه ئومێدی ئه‌وه ده‌كرێ "كاتێ هه‌موومان نووستووین"، نیشانه‌یه‌ك بێ له
هه‌وێنی رابوونی سینمای ئێران بۆ ده‌ربازبوون له ژێر سته‌می حكوومه‌تی ئه‌هریمه‌نی
كۆماری ئیسلامی.
به‌شداری‌نه‌كردنی گه‌وره‌پیاوانی سینه‌مای ئێران‌و ئورووپا له 28ه‌مین خوڵی
فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی فه‌جر له ئه‌مساڵدا، سه‌لمێنه‌ری ئه‌م راستییه‌ن كه
جارێكی دیكه له‌وانه‌یه مێژوو دووباره بێته‌وه‌و سینه‌ما بۆ جاری دووهه‌م له
مێژووی هاوچه‌رخی ئێران‌دا ببێته‌وه به كووره‌ی شۆڕش. ئه‌مه‌ش له خۆیدا په‌یامێكی
روونی كۆمه‌ڵگای هونه‌ریی ئێرانه بۆ كاربه‌ده‌ستانی توندئاژۆی كۆماری ئیسلامی كه
وه‌ڵامی مافه‌كانی خه‌ڵك به كوشتار‌و زه‌بر‌و زه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه.
|