|
لێكۆڵه‌رانی بابه‌ته‌كانی پێوه‌ندیدار به كۆماره‌وه ئه‌ستاندوه كه به پشت به‌ستن
به به‌ڵگه‌نامه‌كان، لێكدانه‌وه‌یه‌كی ئۆبژێكتیڤ له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ئه‌نجام
بده‌ن. بۆیه زۆرجار لێكۆڵینه‌وه‌و باس له سه‌ر چۆنیه‌تیی پێكهاتن، شێوه‌ی كار‌و
جێگه‌و پێگه‌ی كۆماری كوردستان له نه‌خشه‌ی سیاسیی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌راستدا له‌گه‌ڵ ده‌ستكه‌وته‌كان‌و شوێنه‌واری كۆماری كوردستان له سه‌ر مێژووی
سیاسی‌و خه‌باتی هاوچه‌رخی نه‌ته‌وه‌ی كورد تێكه‌ڵ ده‌كرێنه‌وه.
هه‌بوونی بۆچوونی جیاواز له‌سه‌ر هۆكاره‌كان‌و شێوه‌ی شكڵ‌گرتن‌و
ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه كۆماری كوردستانی تێدا دامه‌زرا، هیچ له ده‌وری كۆمار له سه‌ر
چێ‌بوونی ناسنامه‌ی نوێی نه‌ته‌وه‌یی كورد كه‌م ناكاته‌وه. چونكه له ڕه‌وتی شكڵ‌پێدانی
ناسنامه‌ی نوێی نه‌ته‌وه‌یی‌دا، خودی له‌دایكبوونی دیارده له چۆنیه‌تی‌و كاتی سه‌رهه‌ڵدانی
ئه‌و دیارده‌یه گرینگتره. هه‌ر بۆیه ماوه‌ی كورتی ته‌مه‌ن یا سنووری به‌رته‌سكی
جۆگرافیایی كۆماری كوردستانیش ناتوانێ له شوێن‌و ده‌وری كۆمار له‌سه‌ر شكڵ‌پێدانی
پێناسه‌ی نوێی نه‌ته‌وه‌یی كورد كه‌م بكاته‌وه. هه‌روه‌ها باسی كه‌موكووڕی‌و
هۆكاره‌كانی تێكشكانیشی ناتوانێ له ڕۆڵی كۆمار له مه‌شرووعییه‌تدان به داخوازیی
سیاسیی هه‌نووكه‌یی گه‌لی كورد كه‌م بكاته‌وه.
هه‌نگاوی مێژوویی پێشه‌نگانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان له ڕێبه‌ندانی
ساڵی 1324(1946)دا، ئه‌گه‌ر به كه‌ڵكوه‌رگرتن له هه‌لومه‌رجی له‌باری نێونه‌ته‌وه‌یی
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش هه‌ڵ‌گیرابێ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ویستی نه‌ته‌وه‌یی كۆمه‌ڵگای كورد
بوو. ئه‌و ده‌رفه‌ته كورته‌ی كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا گه‌لی كورد وه‌ده‌ستی هێنا، ته‌نیا
یارمه‌تیده‌ری جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه نه‌ته‌وه‌یی‌یه بوو كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا
كۆمه‌ڵێك پێشه‌نگی كورد له‌و به‌شه سنوورداره‌ی وڵات‌دا هێنایانه گۆڕێ. له‌م
ڕوانگه‌یه‌وه ئه‌و كورته بابه‌ته تیشك ده‌خاته سه‌ر هێندێك له ده‌ستكه‌وته‌كانی
كۆماری كوردستان‌و كاریگه‌ریی هه‌ر كام له‌و ده‌ستكه‌وتانه له‌سه‌ر شكڵ‌گرتنی
ناسنامه‌ی نوێی نه‌ته‌وه‌یی كورد.
یه‌كه‌مین‌و ڕه‌نگه درێژخایه‌نترین ده‌ستكه‌وتی كۆماری كوردستان، دامه‌زراندنی
ڕێكخراوی سیاسی‌و مه‌ده‌نی‌و گه‌شه‌پێدان به كولتووری به‌ڕێكخراوكردنی كۆمه‌ڵگا
بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ژیانی ڕێكخراوه‌یی به‌ردی بناغه‌ی هێنانه‌گۆڕی داخوازیی
سیاسی‌و بنه‌مای شكڵ‌گرتنی بیرۆكه سیاسییه‌كانی وه‌كوو دێموكراسی، عه‌داڵه‌تخوازی‌و
مافی یه‌كسانه، كۆماری كوردستان به په‌ره‌پێدان به كولتووری ڕێكخراوه‌یی، بوو به
یه‌كه‌م كانگای بیری ئازادیخوازی كورد له ئێران‌دا.
هه‌رچه‌ند حیزبی دێموكراتی كوردستان، وه‌كوو یه‌كه‌م ڕێكخراوی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستان، به‌ر له دامه‌زرانی كۆمار پێك هاتبوو‌و له‌ڕاستیدا حیزبی دامه‌زرێنه‌ری
كۆمار بوو، به‌ڵام هه‌م ژیانی حیزبایه‌تی به دامه‌زرانی كۆمار ڕه‌نگ‌و شكڵی نوێی
به خۆیه‌وه گرت‌و حیزب بوو به ڕێكخراوێكی جه‌ماوه‌ری، هه‌م كۆمه‌ڵه ڕێكخراوێكی
دیكه‌ی وه‌كوو یه‌كیه‌تیی ژنانیش دامه‌زران كه بوو به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ له‌دایكبوونی
بیرۆكه‌ی دامه‌زرانی ڕێكخراوی دیكه‌ی هاوشێوه. هه‌مووی ئه‌و ڕێكخراوانه پێناسه‌ی
كوردستانییان بوو‌و ببوون به ڕێنێشانده‌ر تا گه‌لی كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستاندا
به دامه‌زراندنی ڕێكخراوه سیاسی‌و مه‌ده‌نییه خۆماڵییه‌كان، له به‌رامبه‌ر "ئه‌وانی
دیكه"دا هه‌بوونی خۆی بسه‌لمێنێ.
ده‌سكه‌وتێكی گرینگی دیكه‌ی كۆماری كوردستان، دروستكردن‌و شكڵ‌پێدانی هێما‌و نیشانه
نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان بوو. هه‌ڵكردنی ئاڵا‌و دانانی مارشی نه‌ته‌وه‌یی له بۆنه فه‌رمییه‌كان‌و
رۆژه گرینگه‌كاندا، كوردی وه‌كوو نه‌ته‌وه‌یه‌ك به ناو‌و ناسنامه‌ی تایبه‌ت به
خۆیه‌وه به ده‌ورووبه‌ری ده‌ناساند. هه‌ر دووی ئه‌و هێما نه‌ته‌وه‌یی‌یانه وه‌كوو
دیارترین نیشانه‌ی هه‌بوونی نه‌ته‌وه‌و دانانی جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌و چوارچێوه‌ی كه
نه‌ته‌وه چی دیكه ئاماده نیه خۆی به‌وه‌وه بناسێنێ بۆ شكڵ‌پێدانی ناسنامه‌ی
نوێ پێویستن. ڕێبه‌رانی كۆمار به هێنانه‌گۆڕی ئه‌و هێمایانه گرینگ‌ترین سه‌مبۆلی
بوونی نه‌ته‌وه‌یی‌یان بنیات نایه‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی كولتووری ڕێكخراوه‌یی، هه‌ڵكردنی ئاڵای نه‌ته‌وه‌یی‌و
هێنانه‌گۆڕی مارشی نه‌ته‌وه‌یی، كۆماری كوردستان توانی بیرۆكه‌ی ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌ییش
له قۆناغی ڕووناكبیرییه‌وه بگوازێته‌وه بۆ نێو كۆمه‌ڵگای كوردستانه‌وه‌و بیكا
به مڵكی خه‌ڵك. گه‌شه‌پێدانی بیری نه‌ته‌وه‌یی‌و ڕاگوێستنی له قۆناغی چه‌كه‌ره‌كردن
له لای كۆمه‌ڵێك ڕووناكبیره‌وه بۆ نێو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و دواتر وشیاركردنه‌وه‌و
ڕاپه‌ڕاندنی كۆمه‌ڵگا بو به‌شداریكردنی له ڕه‌وتی بڕیاردانی سیاسی‌دا مه‌رجێكی دیكه‌ی
به‌ره‌وپێشچوونی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی‌و شكڵ‌پێدانی ناسنامه‌ی نوێیه كه
كۆماری كوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا جێگیری كرد‌و دواتر زه‌مینه‌ی ڕاگواستنی
بۆ هه‌موو كوردستان به بێ له‌به‌رچاوگرتنی سنووره‌كان خۆش كرده‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و خاڵه به‌هێزانه‌ش، ناكرێ ڕاستیی ئه‌و كاته‌ی كۆمه‌ڵگای كورد‌و
كۆماری كوردستان له‌به‌رچاو نه‌گرین. چونكه په‌یامی نه‌ته‌وه‌یی زیاتر هه‌ر له‌و
چوارچێوه جۆگرافیایی‌یه‌دا مایه‌وه كه كۆماری تێدا دامه‌زرابوو‌و له شوێنه‌كانی
دیكه‌ی كوردستان، ئه‌گه‌ر بووبێتش، هه‌ر له سنووری رووناكبیری‌و له لای تاكه‌كان
مایه‌وه‌و نه‌كرا به پرۆژه‌یه‌كی بزوێنه‌ری كۆمه‌ڵگا.
كۆمار، هه‌روه‌ها له ماوه‌ی كورتی ته‌مه‌نیدا توانیی تاڕاده‌یه‌ك كۆمه‌ڵگای
كوردستان له شێوه‌ی ژیانی نه‌ریتییه‌وه بگوازێته‌وه بۆ قۆناغێكی نوێ له پێوه‌ندییه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه له‌ودا پێوه‌ندییه‌كان له سه‌ر بنه‌مای كار، پیشه‌و
دانوستانی هاوچه‌رخه‌وه داده‌مه‌زرێن. گرینگی‌دان به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی، به
بێ له‌به‌رچاوگرتنی سنووری عه‌شیره‌یی، بنه‌ماڵه‌و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و دانی
پله‌و پایه‌ی حیزبی‌و حكوومه‌تی به هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی شیاوی ئه‌و پله‌یه
بوون، یارمه‌تیده‌ری ئه‌و گواستنه‌وه‌یه بوون. ئه‌و هه‌نگاوه ئه‌گه‌رچی بچووك‌و
به‌رته‌سكیش بووبێ، به‌ڵام سه‌ره‌تایه‌كی دروست بۆ گۆڕانێكی گه‌وره بوو كه ده‌یتوانی
له ڕه‌وتی گه‌شه‌كردنی‌و له ماوه‌یه‌كی كورتدا كۆمه‌ڵگا بگۆڕێ‌و پێوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی
بكا به جێگری پێوه‌ندیی بنه‌ماڵه‌یی، عه‌شایری‌و قه‌ومی.
وه‌ڕێخستنی سیستمی په‌روه‌رده‌ی نه‌ته‌وه‌یی كه یه‌كێكی دیكه له ده‌ستكه‌وته به‌رزه‌كانی
كۆماری كوردستان بوو، گه‌وره‌ترین ده‌رفه‌تی بۆ گه‌شه‌پێدانی بیری نه‌ته‌وه‌یی له
كوردستاندا پێك هێنا. له‌و سه‌رده‌مه‌دا، پتر له 95% حه‌شیمه‌تی كوردستان نه‌خوێنده‌وار
بوون‌و ڕاده‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له سیستمی په‌روه‌رده‌ی هاوچه‌رخدا په‌روه‌رده‌یان
دیبوو له چه‌ند كه‌سێك تێپه‌ڕ نه‌ده‌بوو. سیستمی په‌روه‌رده‌ی سه‌رانسه‌ریی ئێران
كه له‌سه‌ر بنه‌مای پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌سازیی قه‌ومی فارسه‌وه دامه‌زرابوو، هه‌رچه‌ند
جارێ به ته‌واوی له كوردستاندا جێی نه‌گرتبوو، به‌ڵام خه‌ریك بوو له هێندێك شاری
كوردستاندا داده‌مه‌زرا‌و وه‌كوو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌سه‌ر ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد
خۆی ده‌نواند. دامه‌زراندنی سیستمی په‌روه‌رده‌ی كوردی، خاڵی به‌رامبه‌ری ئه‌و ڕه‌وته‌و
له ڕاستیدا به‌ردی بناغه‌ی شكڵ‌پێدانی ناسنامه‌ی خۆی بوو.
كۆماری كوردستان، له هه‌نگاوێكی بێ‌وێنه‌دا، بۆ یه‌كه‌مجار چاپ‌و كولتووری به‌رزی
نووسینی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا كرده باو‌و زمانی كوردیی كرد به زمانی فه‌رمیی
ڕاگه‌یه‌نه تازه‌دامه‌زراوه‌كانی كوردستان. بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین رۆژنامه‌و
گۆڤار، له وڵاتێكدا كه تا ئه‌وده‌م، رووی نووسراوه‌ی كوردیی نه‌دیبوو، گڕوتینێكی
دا به كولتووری نووسینی كوردی كه دواتر بوو به به‌ردی بناغه‌ی داخوازه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی
كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.
یه‌كێكی دیكه له ده‌ستكه‌وته‌كانی كۆمار، دامه‌زراندنی پیشه‌سازی‌و گه‌شه‌پێدانی
ئابووریی خۆماڵی بوو كه تا ئه‌وده‌م ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ته‌واوی لێی بێبه‌ش
بوو. هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی پێوه‌ندیی بازرگانی له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌و
هێنانی كه‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌مهێنان له ده‌ره‌وه‌ڕا سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ئه‌و
هێڵه ئابوورییه له كوردستان بوو كه هه‌رچه‌ند ده‌رفه‌تی گه‌شه‌كردنی په‌یدا نه‌كرد،
به‌ڵام سه‌ره‌تایه‌ك بوو بۆ داڕشتنی به‌رنامه بۆ گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگای كوردستان.
ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ش ده‌یتوانی له به‌رده‌وامیی خۆیدا، كوردستان بكا به كۆمه‌ڵگایه‌كی
مۆدێڕن‌و غرورێكی نه‌ته‌وه‌یی به گه‌لی كورد ببه‌خشێ.
له هه‌مووی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه گرینگتر، دامه‌زراندنی داموده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌ریی
خۆماڵی‌و سوپای به‌رگریی كوردستان بوون كه كوردیان وه‌كوو نه‌ته‌وه‌یه‌كی خاوه‌ن
ئامرازی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری‌و پارێزه‌ری سه‌روه‌ریی نه‌ته‌وه‌یی ده‌هێنایه مه‌یدانی
سیاسه‌تی جیهانییه‌وه.
كۆماری كوردستان هه‌روه‌ها به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، له سه‌رده‌مێكدا
كه ئینگلیس، ئا‌مریكا، فه‌رانسه‌و یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌ت وه‌كوو زلهێزه‌كانی سه‌رده‌م
خه‌ریكی شكڵ‌پێدانی نه‌خشه‌ی سیاسیی دواڕۆژی جیهان بوون، كوردی وه‌كوو گه‌لێكی
خاوه‌ن پۆتانسییه‌لی به‌نه‌ته‌وه‌بوون به مافی دامه‌زراندنی ده‌وه‌ڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه
خسته رۆژه‌ڤی سیاسیی جیهانه‌وه.
كۆماری كوردستان مۆدێلێكی جیاوازی ده‌وڵه‌تداریی دامه‌زراند كه هه‌م له‌گه‌ڵ
سیستمی سیاسیی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئێران‌و هه‌م له‌گه‌ڵ مۆدێلی ده‌سه‌ڵاتداریی یه‌كیه‌تیی
سۆڤیه‌ت كه خوازیاری دامه‌زراندنی سیستمی هاوشێوه‌ی خۆی له ئازه‌ربایجان‌و
كوردستان بوو، جیاوازیی هه‌بوو. ئه‌و جیاوازییانه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه بیرۆكه‌ی
دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یی له ساڵی 1324 له شاری مهاباد، له ویستی
بزووتنه‌وه‌ی تازه‌شكڵ‌گرتووی نه‌ته‌وه‌یی كورده‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، هه‌رچه‌ند
كۆمار نه‌یتوانی سنووری ده‌سه‌ڵاتی خۆی بگه‌یه‌نێته هه‌مووی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان. |