|
وه‌كوو نه‌ته‌وه ناوزه‌د بكرێت یان قه‌وم؟ راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه قه‌وم‌و نه‌ته‌وه
تایبه‌تمه‌ندیی هاوبه‌شی زۆریان هه‌یه وه‌كوو: زمانی هاوبه‌ش، كولتووری هاوبه‌ش‌و
مێژووی هاوبه‌ش. به‌ڵام ئه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ره‌كیی نه‌ته‌وه‌یه‌و له
قه‌وم جیای ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه كه نه‌ته‌وه‌كان مه‌به‌ستیان دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی
نه‌ته‌وه‌یی‌و به‌شداربوونه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا (weber 1987). مه‌زنترین ده‌سكه‌وتی
كۆماری كوردستان چه‌سپاندنی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو.
رێبه‌رایه‌تی، گه‌وره‌ترین‌و كاریگه‌رترین هۆكاری سه‌ركه‌وتن
یان شكستی هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كه. رێبه‌رایه‌تی به واتا زانستیه‌كه‌ی "پرۆسه‌یه‌ك
كه له‌ودا كه‌سێك، گرووپێك له ره‌وتی گه‌یشتن به مه‌به‌ستێكدا، ده‌خاته ژێر
كاریگه‌ریی خۆیه‌وه" (northouse, 1997). قازی محه‌ممه‌د وه‌كوو سه‌رۆك كۆماری
كوردستان‌و رێبه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستان، له‌و كاته‌دا گه‌وره‌ترین هۆكاری
به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له ره‌وتی دابین‌كردنی دێموكراسی، مافه
نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌كان‌و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه. تێپه‌ڕین له كۆمه‌ڵه‌ی
(ژ. ك)ه‌وه بۆ حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای رامانێكی قووڵ رووی
داوه. به به‌راورد له نێوان مه‌رامنامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ژ.ك‌و مه‌رامنامه‌ی حیزبی
دێموكراتی كوردستان، ده‌گه‌ینه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌م ئاڵوگۆڕه هه‌نگاوێك
بووه له ره‌وتی جێگیركردنی سێكۆلاریزم‌و دابین‌كردنی دێموكراسی دا. پرسی
ئایین كه له مه‌رامنامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی "ژ.ك"دا یه‌كێك له گرینگ‌ترین خاڵه‌كانی
دێته هه‌ژمار‌و باوه‌ڕمه‌ندبوون به ئیسلام كه یه‌كێك بووه له مه‌رجه‌كانی به
ئه‌ندامبوون، له مه‌رامنامه‌ی حیزبی دێموكرات‌دا به‌دی ناكرێت. له بری ئه‌وه
به‌ندگه‌لێك وه‌ك په‌ره‌پێدانی دێموكراسی، سیستمی خوێندنی زۆره‌ملێ بۆ كچان‌و
كوڕان، دامه‌زراندنی ناوه‌نده كولتوورییه‌كان‌و دانی مافی یه‌كسان به ژنان ده‌بینرێت.
مه‌رامنامه‌ی په‌سه‌ندكراوی كۆنگره‌ی یه‌كه‌می حیزبی دێموكراتی كوردستان هه‌ڵگری
چه‌مكه ئه‌مرۆژییه‌كانی دێموكراسی بوو. ئاسه‌واری به‌جێماوی كۆماری كوردستان
ده‌رخه‌ری باوه‌ڕ‌و جێگیربوونی حكوومه‌تێكه به پێكهاته‌یه‌كی مۆدێڕنی
ئیدارییه‌وه. له بڵاوكراوه‌كانی كوردستان چاپی ئه‌وكاتدا، رێبه‌رایه‌تیی حیزبی
دێموكرات‌و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه قازی محه‌ممه‌د، راپۆرتی دانیشتنه‌كان‌و
كۆبوونه‌وه‌كانی خۆیان راسته‌وخۆ داوه‌ته‌وه به خه‌ڵك‌و ته‌نانه‌ت راپۆرتی
ماڵیی حیزبیش به راشكاوی راگه‌یه‌ندراوه. ره‌نگدانه‌وه‌ی سه‌فه‌ره‌كانی قازی
محه‌ممه‌د‌و ده‌سكه‌وته‌كانیشی له رۆژنامه‌ی "كوردستان"دا بڵاو كراوه‌ته‌وه. ئه‌مه
له خۆیدا هێمایه‌كی به‌رز‌و ئاشكرایه له باوه‌ڕمه‌ندبوون به پێویستیی دانی
زانیاری به خه‌ڵك‌و له‌و سۆنگه‌وه به فه‌رمی‌ناسینی مافی به‌شداریی خه‌ڵكه
له بڕیارداندا‌و رێزگرتنه له بیر‌وبۆچوونی خه‌ڵك.
پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د وه‌كوو سه‌رۆك كۆماری كوردستان‌و رێبه‌ری حیزبی
دێموكرات به‌رده‌وام هه‌وڵی ده‌دا كه له لایه‌كه‌وه بابه‌تی ئازادیی ژنان، كه
له‌و كاته‌دا كه‌متر كه‌سێك بیری لـێ ده‌كرده‌وه، له نێوان ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی‌دا بكاته باوه‌ڕێكی قووڵ، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به هاندانی هاوسه‌ری
خۆی‌و هه‌روه‌ها مسۆگه‌ركردنی ئیمكاناتی ماڵی، رێگه‌ی خه‌بات‌و پێگه‌یشتنی
ژنان به‌مه‌به‌ستی به‌شداریی له چالاكییه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌موار
بكات. ژنان له ماوه‌ی حكومه‌تی كوردستاندا توانییان سه‌ركه‌وتنی به‌رچاویان هه‌بێت،
له‌وانه دامه‌زراندنی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكراتی كوردستان بوو. ئه‌م یه‌كیه‌تییه
توانیی له‌و كاته‌دا به به‌ستنی كۆنفراسگه‌لی جۆراوجۆر‌و دانانی قوتابخانه بۆ
ژنانی به‌ته‌مه‌ن، رێگه‌یان بۆ خۆش بكات كه له بواره كولتووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا
به‌شداری بكه‌ن. ئه‌وه‌ش هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی راده‌ی وشیاری‌و زانیاریی
ژنان بوو به نیسبه‌ت مافه‌كانیانه‌وه‌و هه‌روه‌ها توانایی‌یه‌كانیان. ئه‌م
خوێندنه‌وه‌و پشتگیرییه‌ی حكومه‌تی كوردستان، باوه‌ڕبه‌خۆبوونی ژنانی گه‌یانده
ئاستێك كه توانییان له كۆبوونه‌وه گه‌وره‌كاندا په‌یامی خۆیان بگه‌یه‌ننه به‌رپرسانی
حیزبی‌و حكومه‌تی‌و بابه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی‌و زانستی بنووسن. له
چالاكییه‌كانی یه‌كیه‌تیی ژنانی دێموكرات وه‌كوو ئۆرگانه حیزبییه‌كانی دیكه
راپۆرتگه‌لێك له رۆژنامه‌كانی ئه‌و كاته‌دا ده‌بینرێت‌و ته‌نانه‌ت راگه‌یه‌ندراوه‌كانیان
بۆ ئه‌ندامانیان له‌و رۆژنامانه‌دا بڵاو ده‌بوونه‌وه. له جێژنی سه‌ربه‌خۆیی‌و
بۆنه حیزبییه‌كانی دیكه‌دا، ئاماده‌بوون‌و به‌شداریی ژنان گرینگییه‌كی تایبه‌تی
هه‌بووه‌و ده‌قی وته‌كانی ژنان له مه‌هاباد‌و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان له
رۆژنامه‌ی "كوردستان"دا بڵاو بووه‌ته‌وه. پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د باوه‌ڕی به‌وه
هه‌بووه كه به‌شداریی ژنان له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا ئه‌مرێكی واجبه‌و له سه‌ر
بنه‌مای ئه‌و باوه‌ڕه بووه كه له مه‌رامنامه‌ی ئه‌م حیزبه‌دا به روونی باسی
مافی به‌رامبه‌ر‌و ئازادیی ژنانی كردوه.
یه‌كێكی دیكه له هه‌نگاوه كاریگه‌ره‌كان له ره‌وتی باشتربوونی دۆخی ژیانی
ژنان، چه‌سپاندنی یاساگه‌لێك بووه بۆ پشتیوانیی ژنان. بۆ نموونه ده‌كرێ ئاماژه
بده‌ینه چه‌سپاندنی یاسای سزادان بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رامبه‌ر به ژنه‌كانیان
توند‌وتیژی ده‌نوێنن (رۆژنامه‌ی كوردستان ژماره 40).
به كه‌ڵكوه‌رگرتن له تیۆریی به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی لۆژیكی له كۆمه‌ڵناسی‌دا (Deduktion)،
ده‌كرێ وه‌ها لێكی بده‌ینه‌وه كه قازی محه‌ممه‌د ئیمانێكی ته‌واوی به
دێموكراسی هه‌بووه‌و خۆی به خزمه‌تگوزاری خه‌ڵك زانیوه‌و به فیداكردنی
گیانی خۆی ئه‌و باوه‌ڕه‌ی گه‌یانده لووتكه. هه‌روه‌ها ده‌كرێ له كۆماری
كوردستان وه‌كوو یه‌كێك له دێموكراتترین حكومه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست یاد
بكرێته‌وه كه له ته‌مه‌نێكی كورتی ده‌سه‌ڵاتداریی خۆیدا هه‌موو هه‌وڵه‌كانی
بۆ دابین‌كردنی ئازادی‌و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه.
سه‌رچاوه‌كان:
رۆژنامه‌ی كوردستان (رۆژنامه‌ی كوردستان، مه‌هاباد1324/1325 ی هه‌تاوی، ئاماده‌كردنی
ره‌فیق ساڵح‌و سدیق ساڵح)
حكومت كردستان، كردها در بازی سیاسی شوروی، نوشیروان مصگفی امین، ترجمه سامیل
بختیاری
Vetenskapsteori, Torsten Thurén
En monoritets odyssé, Fuat Deni |