|
بڕه‌خسێنن كه هه‌موو تاكێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ
به زمانی دایكیی خۆی بدوێ، بخوێنێ‌و بنووسێ.
له وڵاتانی دێموكرات‌و پێشكه‌وتوودا ئه‌م مافه وه‌ك هه‌موو
مافه‌كانی دیكه‌ی مرۆڤ، رێزی لـێ ده‌گیرێ، وه‌ك مافی سروشتی‌و بێ‌ئه‌ملا‌وئه‌ولای
هه‌ر تاك‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ك سه‌یر ده‌كرێ‌و بایه‌خی پێ ده‌درێ. به‌ڵام له سیستمه
دواكه‌وتوو‌و دیكتاتۆره‌كان‌دا راست به پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی دێموكرات، نه‌ك هه‌ر
رێز له مافه‌كانی مرۆڤ ناگیرێ، به‌ڵكوو مافه‌كانیشیان كه زمانی دایكی یه‌كێك
له‌وانه، پێشێل ده‌كرێن‌و جگه له نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست، نه‌ته‌وه‌كانی دیكه
بۆیان نیه به زمانی دایكیی خۆیان بخوێنن. كۆماری ئیسلامی نموونه‌ی ئه‌م جۆره
ده‌وڵه‌تانه‌یه.
ئێران وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه‌یه‌و هه‌ر كام له‌و نه‌ته‌وانه‌ش خاوه‌ن مێژوو، فه‌رهه‌نگ‌و
زمانی تایبه‌ت به خۆیانن، به‌ڵام له سایه‌ی سیستمی سه‌ره‌ڕۆی كۆماری ئیسلامی‌دا،
جگه له نه‌ته‌وه‌ی فارس، نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران، مافی خوێندن‌و نووسین
به زمانی دایكیی خۆیان نیه. بۆیه بزووتنه‌وه سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی‌یه‌كانی سه‌ر
به‌و نه‌ته‌وانه‌و یه‌ك له‌وان بزووتنه‌وه‌ی مافویستی كورد‌و حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران وێڕای شیكردنه‌وه‌ی پێشێلكاریی مافه‌كانی مرۆڤ له‌لایه‌ن
كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه، دژی ئه‌م سیاسه‌ته‌ش خه‌بات ده‌كه‌ن.
له درێژه‌ی ئه‌م خه‌باته‌دا‌و به مه‌به‌ستی گرنگیدان به زمانی دایكی، ئه‌مساڵ
هێزه سیاسی‌یه خه‌باتكاره‌كان‌و ناوه‌ند‌و رێكخراوه فه‌رهه‌نگی ـ ئه‌ده‌بی‌و
سینفی‌یه ئێرانی‌و كوردستانی‌یه‌كان به هه‌ستكردن به به‌رپرسایه‌تیی زیاتر له
چاو ساڵانی رابردوو، به پێشوازی ئه‌م رۆژه‌وه چوون‌و به ده‌ركردنی به‌یاننامه،
نووسینی وتار‌و پێكهێنانی وتووێژ له راگه‌یه‌نه گشتی‌یه‌كانی خۆیان‌دا داوایان
له خه‌ڵك كرد كه به‌م بۆنه‌وه چالاكیی ته‌بلیغی‌و خۆپیشاندان ساز بكه‌ن. خه‌ڵكی
كوردستان له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به چالاكیی ته‌بلیغی، بڵاوكردنه‌وه‌ی
دروشم‌و تراكتی تایبه‌ت به زمانی دایكی‌و رێپێوانی ناڕه‌زایه‌تی له وڵاتانی
رۆژئاوایی، رێزیان له رۆژی جیهانیی زمانی دایكی گرت‌و سیاسه‌تی كۆماری
ئیسلامی‌یان له‌مه‌ڕ له‌به‌رچاونه‌گرتنی مافی سروشتیی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و به‌تایبه‌ت
زمانی دایكی، مه‌حكووم‌و ریسوا كرد.
چوار حیزبی كوردستانی پێكهاتوو له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، كۆمه‌ڵه‌ی
شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران‌و
پارتی ئازادیی كوردستان، له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌ش‌دا كه به بۆنه‌ی 21ی
فێوریه، رۆژ زمانی دایكی‌یه‌وه بڵاویان كردۆته‌وه، ده‌نووسن: "گرینگی‌دان به
زمانی دایك، گرینگیدان‌و یارمه‌تی‌كردنه به جۆراوجۆریی زمانی‌و فه‌رهه‌نگی‌و
له‌ڕاستی‌دا نیشانه‌ی رێزگرتنه له كه‌سایه‌تیی هه‌موو مرۆڤه‌كان به بێ
جیاوازی. چوون بێگومان زمان یه‌كێك له پایه‌كانی شوناسی مرۆڤه‌و له په‌راوێزخستنی،
مانای له په‌راوێزخستنی مرۆڤه‌كان‌و كه‌ڵكوه‌رنه‌گرتن له‌و ده‌سمایه گرینگه
ئینسانی‌یه ده‌گه‌یه‌نێ."
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌م چوار حیزبه‌دا كه رووی له خه‌ڵكی
ئازادیخواز، مامۆستایانی قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كان، لاوان‌و قوتابیان‌و
خوێندكاران له نێوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو، هاتبوو كه "...به مه‌به‌ستی
نیشاندانی یه‌كڕیزیی گه‌لی كورد له ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی ده‌رحه‌ق به
درێژه‌ی ئه‌م سته‌مه ناسراوه، داوا ده‌كه‌ین كه رۆژی 2ی ره‌شه‌مه، رۆژی
زمانی دایك..." چالاكیی جۆراوجۆر ئه‌نجام بده‌ن.
خه‌ڵكی كوردستان، تێكۆشه‌رانی نهێنیی حیزبه‌كان‌و یه‌ك له‌وان حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران له نێوخۆی وڵات، به‌ده‌نگ بانگه‌وازی ئه‌م چوار حیزبه‌وه
هاتن‌و به نووسینی دروشم‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی تراكتی تایبه‌ت به‌و رۆژه، له
شوێنه گشتی‌یه‌كانی شار‌و گونده‌كانی كوردستان‌دا، داخوازیی ره‌وا‌و سروشتیی
خۆیانیان هێنابووه گۆڕێ. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه له شاره‌كانی بۆكان، سنه، ورمێ،
پاوه، مه‌ریوان، شوێشه، كامیاران، پیرانشار، مه‌هاباد، هه‌وشار‌و ...دا چالاكیی
جۆراجۆر به‌ڕێوه چوون. شوێنی چالاكی‌یه‌كان زیاتر قۆتابخانه‌و شوێنه
گشتی‌یه‌كانی له‌خۆ گرتبوو.
هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش، ئه‌ندامانی حیزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و
كورده‌كانی دانیشتووی وڵاتانی رۆژئاوایی‌و ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی
ئێرانی، به خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زایه‌تی، سیاسه‌تی له په‌راوێزخستنی "زمان"یان
وه‌ك یه‌كێك له گرنگترین پێناسه‌و نیشانه‌كانی نه‌ته‌وه‌بوون، له لایه‌ن
ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه ریسوا‌و شه‌رمه‌زار كرد‌و شاره‌زایانی
بواری زمانه‌وانیش، به مه‌به‌ستی دوان، تاوتوێكردن‌و لێكدانه‌وه‌ی
لایه‌نه‌كانی تایبه‌ت به زمان به‌گشتی‌و زمانی دایكی له ئێران به‌تایبه‌تی،
به پێكهێنانی سمینار‌و كۆبوونه‌وه‌ی جۆراوجۆر، تیشكیان خستۆته سه‌ر گرنگیی
زمان وه‌ك بنه‌مای شوناسی مرۆڤایه‌تی‌و له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌م رێزیان له
"رۆژی جیهانیی زمان" گرتووه‌و هه‌میش سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی له‌مه‌ڕ
"پێشێلكردنی مافی خوێندن‌و نووسین به زمانی دایكی"یان له‌قاو داوه.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه چه‌ندین رێكخراوی سینفی، فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بیی كوردستانی،
ئازه‌ری‌و عه‌ره‌ب‌و نوێنه‌رانی باقیی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران به
بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه، وێڕای شیكردنه‌وه‌ی گرنگی‌و پێویستیی بایه‌خدان
به زمانی دایكی، سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی‌یان مه‌حكووم كردوه. به‌شێك له‌م
رێكخراوانه بریتین له: كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ، یه‌كیه‌تیی
لاوان، ژنان‌و خوێندكارانی دێموكراتی كوردستانی ئێران، یه‌كیه‌تیی پیشه‌یی
مامۆستایانی كوردستانی ئێران، ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی، ئه‌ده‌بی‌و هونه‌ریی
وێژان، ژنانی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، بزاڤی فێدراڵ
دێموكراتی ئازه‌ربایجان، بنیاتی زمان‌و فه‌رهه‌نگی ئازه‌ربایجانی ئێران به
پشتیوانیی خانووی كورد له كانادا‌و... .
شایانی باسه ئه‌م رێكخراو‌و ناوه‌ندانه وێڕای مه‌حكوومكردنی سیاسه‌تی
زمانكوژیی شوینیزمی هێژمونیخواز دژی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، ئه‌و راستییه‌شیان
ئاشكرا كردوه‌و هۆشداریان داوه كه په‌یڕه‌وی له‌م سیاسه‌ته له لایه‌ن كۆماری
ئیسلامی‌یه‌وه به شێوه‌ی به‌رنامه بۆداڕێژراو دژی نه‌ته‌وه‌كانی كورد، تورك،
به‌لووچ، عه‌ره‌ب، توركه‌مه‌ن، لوڕ‌و... به توندی درێژه‌ی هه‌یه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی سێ
ده‌یه‌ی رابردوودا كۆسپی سه‌ره‌كیی گه‌شه‌سه‌ندن‌و ده‌وڵه‌مه‌ندتربوونی زمان‌و
فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و یه‌ك له‌وان نه‌ته‌وه‌ی كورد بوون‌و به
پێشگیری له بڵاوبوونه‌وه‌و داخستنی بڵاوكراوه جۆراوجۆره‌كان به زمانی
دایكیی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و هه‌روه‌ها به داخستنی پۆل‌و فێرگه كوردی‌یه‌كان،
گرتن‌و زیندانی‌كردنی مامۆستایان، خوێندكاران، رۆژنامه‌وانان، چالاكانی سیاسی،
فه‌رهه‌نگی‌و ئه‌ده‌بی‌و... مافی زۆربه‌ی حه‌شیمه‌تی ئێرانیان پێشێل كردوه‌و
ده‌یكه‌ن.
مێژوو‌و ئه‌زموونی سێ ده‌یه‌ی رابردوو نیشانی داوه كه تا كۆماری ئیسلامی
له ئێران‌دا له‌سه‌ر كار بێ، ئه‌م سیاسه‌ته درێژه‌ی ده‌بێ، بۆیه پێویسته
هه‌موو تاك‌و نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی وێڕای بایه‌خی زیاتر به زمان‌و فه‌رهه‌نگی
نه‌ته‌وه‌یی‌مان، دژی ئه‌م سیاسه‌ته‌و تێكڕای سیاسه‌ته چه‌وته‌كانی كۆماری
ئیسلامی له خه‌بات نه‌وه‌ستن‌و جیددیتر‌و یه‌كگرتووتر له جاران بۆ وه‌دیهێنانی
ئامانجه ره‌واكانی خه‌ڵكی زوڵملێكراوی خۆمان تێ‌بكۆشن.
|