|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤارێكی
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤارێكی مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
برایه‌تیی ئێران‌و سووریه نوێ
كرایه‌وه |
|
15-12- 1388
و: كه‌ریم په‌رویزی
بڵاوكراوه‌ی ئینتێرنێتیThe national، رۆژی 27 فێوریه، لێكدانه‌وه‌یه‌كی له سه‌ر
دیداری ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد‌و به‌شار ئه‌سه‌د بڵاو كرده‌وه كه تێی‌دا هاتووه:
ساڵی پێش كاتێك باراك ئۆباما رۆیشته كۆشكی سپی، به‌ڵێنی دا كه پێوه‌ندی‌یه‌كانی
ئا‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كێشه‌ی له‌گه‌ڵیان هه‌یه‌و به‌رژه‌وه‌ندی
تێ‌دایه، ئارام بكاته‌وه‌و جیهانێكی ئاسووده‌تر دروست بكا یان لانیكه‌م، هه‌وڵی
بۆ بدا. دوای ناهومێدبوونی له هه‌وڵ‌دانه‌كانی بۆ ئاسایی‌كردنه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ
ئێران‌و كوره‌ی باكوور‌و ڤینێزۆئێلا، ئێستا سه‌رۆك ئۆباما رووی كردۆته سووریه.
له كه‌متر له مانگێكی رابردوودا، سه‌رۆك ئۆباما باڵیۆزێكی بۆ سووریه دیاری
كرد كه ماوه‌ی 5 ساڵه پێوه‌ندی دیپلۆماتیكی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته دابه‌زیوه‌و
دیپلۆماتێكی پایه‌به‌رزیشی بۆ چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی سووریه نارد.
ستراتیژی ئۆباما له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ساسه دامه‌زراوه كه پێوه‌ندی قووڵ له‌گه‌ڵ
سووریه، ده‌توانێ ئه‌و وڵاته له ئێران جودا بكاته‌وه.
وه‌كوو نموونه‌كانی دیكه، ئا‌مریكا ده‌یه‌وێ سووریه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌تی جیهانی
عه‌ره‌ب به دژی ئێران رێك بخا، به‌ڵام سووریه له‌و پێوه‌ندی‌و سۆزنیشاندانه،
خه‌ریكی زیره‌كی‌یه‌و حه‌وتوویه‌ك له‌وه پێش، ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژادی بانگ كرد‌و
چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كرد‌و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ حیزبوڵڵا‌و رێبه‌ره‌كه‌ی بۆ
رێك خستن.
له كۆنفرانسێكی له‌به‌رده‌م میدیای جیهان‌دا، به‌شار ئه‌سه‌د كه هاوشانی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد،
كۆنفرانسیان ده‌دا، له قسه‌كانی‌دا هیواكانی به‌ڕێز ئۆبامای بۆ پێوه‌ندی‌و
تێكه‌ڵبوون، كه‌م ره‌نگ كرده‌وه. به‌شار ئه‌سه‌د گوتی كه "پشتیوانی له حه‌ره‌كه‌تی
به‌رخۆدان له لوبنان، ئه‌ركێكی نیشتمانی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌و هه‌روه‌ها ئه‌ركێكی
ئایینی‌یه. ئێمه هیوادارین كه جه‌ژنی سه‌ركه‌وتنی ئایینی‌و سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی
بگرین‌و ئه‌و رۆژه هه‌ر دێ."
ئه‌م قسانه ره‌نگه نیشانده‌ری ئه‌وه بێ كه سووریه، هه‌نگاوه‌كانی ئا‌مریكا
بۆ نزیكبوونه‌وه به نیشانه‌ی لاوازی‌و داماوی ئا‌مریكا ده‌بینێ. هه‌روه‌ها ده‌توانێ
نیشانه‌ی ئه‌وه بێ كه سووریه به ئه‌حمه‌دی نژاد ده‌ڵێ كه به هه‌موو گوشاره‌كانی
ئا‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران‌و ئیمتیازدانه‌كانی بۆ سووریه، ناتوانێ كاریگه‌ری بۆ سه‌ر
دۆستایه‌تی هاوپێوه‌ندییان هه‌بێ.
لێكدانه‌وه‌كه له كۆتایی‌دا ده‌ڵێ شتێكی نادروسته كه چاوه‌ڕوان بین له ماوه‌یه‌كی
كورت‌دا سیاسه‌تی سووریه به‌رانبه‌ر به ئێران بگۆڕدرێ، له كاتێك‌دا كه سووریه
له‌گه‌ڵ ئامریكا‌و ئیسڕائیل كێشه‌ی هه‌یه‌و هێشتا به‌رزایی‌یه‌كانی گوڵان له
ده‌ستی ئیسڕائیل دان. به‌ڵام ئه‌و كاره‌ی كه عه‌ره‌بستان‌و فه‌رانسه بۆ
راكێشانی سووریه كردوویانه هه‌نگاوی باشن‌و ده‌بێ سووریه له‌وه تێ بگا كه
ده‌بێ به‌رانبه‌ر به نیگه‌رانی‌یه‌كانی دونیا‌و به تایبه‌ت جیهانی عه‌ره‌بیش
وه‌ڵامده‌ر بێ، نه‌ك له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ نیگه‌رانی‌یه‌كانی ئا‌مریكا سه‌باره‌ت
به ئێران.
سه‌رچاوه: The national. |
|
|
رۆژنامه‌ی كوردستان
ـ528 |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |