|
خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له مێژووی خه‌باتی ئه‌م
گه‌له مافخوازه‌دا.
دوای ئه‌وه كه له كۆتایی مانگی رێبه‌ندان كورده‌كان
له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان‌دا، دژایه‌تی‌و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له مه‌ڕ
گیرانی سه‌رۆكی PKK ده‌ربڕی، له كوردستانی ئێرانیش‌دا به هه‌مان شێوه خه‌ڵك
به نیشانه‌ی هاوپێوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و سیاسه‌تی
دوژمنكارانه‌ی داگیركه‌ران‌و یه‌ك له‌وانیش كۆماری ئیسلامی‌یان شه‌رمه‌زار كرد.
ئه‌وه له كاتێك‌دا بوو كه كاسه‌ی سه‌بریان له زوڵم، بێ‌عه‌داڵه‌تی‌و
سیاسه‌تی فریوكارانه‌ی كۆماری دژی گه‌لیی ئیسلامی ئێران لێورێژ ببوو‌و هه‌ر
له قۆستنه‌وه‌ی هه‌ل‌و ده‌رفه‌ته‌كان ده‌گه‌ڕِان تا بتوانن به شێوه‌یه‌كی
كاراتر، سه‌ره‌ڕای مه‌حكوومكردنی رێژیم، داخوازه ره‌واكانیان بێننه زمان‌و
پێداگری له سه‌ر جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌كه‌یان بكه‌ن.
جووڵانه‌وه‌یه‌ك كه رێژیم به هه‌موو ئامراز‌و پڕوپاگه‌نده ژه‌هراوی‌یه‌كانی
خۆیه‌وه، ده‌یویست بنبڕ‌و له نێو گه‌ل‌دا ناوی بسڕێنێته‌وه، بۆیه هاوكات
له‌گه‌ڵ راپه‌ڕینی زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستانی ئێران، رێژیم له شاری
ورمێ‌دا ده‌ستی به كوشت‌وبڕی خۆپێشانده‌ران كرد‌و چه‌ندین لاوی ئه‌م شاره‌ی
شه‌ڵاڵی خوێن كرد، به‌ڵام خۆپێشاندانه‌كان هه‌ر به‌رده‌وام بوون تا ئه‌و كاته‌ی
به به‌شداری بێ‌وێنه‌ی خه‌ڵكی سنه له رۆژی 3ی ره‌شه‌مه‌دا گه‌یشته
لووتكه‌و به دروشمه‌كانیان سه‌لماندیان كه جووڵانه‌وه‌ی گه‌لی كورد،
جووڵانه‌وه‌یه‌كی ریشه‌داره. بۆیه ترس‌و له‌رزی خسته گیانی له‌رزۆكی
حاكمییه‌ت‌و له ئه‌نجام‌دا بوو به هۆی ئه‌وه كه بۆ جارێكی‌تر خووی دڕنده‌یی
كۆماری ئیسلامی بجوڵێت‌و به توندترین شێوه وه‌ڵامی ویست‌و داخوازه
ره‌واكانیان بداته‌وه‌و سینگی لاوانی شۆڕشگێڕی ئه‌م شاره بكاته ئامانج‌و
بداته به‌ر ره‌هێڵه‌ی گولله‌كانیان، كه له ئه‌نجام‌دا 30 كه‌س شه‌هید‌و به
ده‌یان بریندار‌و به سه‌دان گیراوی لـێ كه‌وته‌وه.
ئه‌و سه‌ركوت‌و كوشت‌وبڕه له كاتێك‌دا بوو كه محه‌مه‌د خاته‌می، رێبه‌ری به
ناو رێفۆرمخوازی ئێران له سه‌ر كار بوو‌و به دروشمه بریقه‌داره‌كان‌و ده‌مامكی
دێموكراسی‌یه‌وه ته‌پڵی رێفۆرم‌و رێزگرتن له فره ره‌نگی ئێرانی ده‌كوتا‌و
هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی سیمای راسته‌قینه‌ی كۆماری ئیسلامی ده‌دا.
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، ئه‌و رووداوه ناوه‌رۆكی راسته‌قینه‌ی به ناو
رێفۆرمخوازانی ئاشكرا كرد‌و سه‌لماندی كه كۆماری ئیسلامی به هه‌موو باڵ‌و
بانده‌كانی‌یه‌وه یه‌ك سیاسه‌تیان به نیسبه‌ت كورده‌وه هه‌یه.
ئه‌و رووداوه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه خه‌سارێكی گه‌وره بوو، به‌ڵام بوو به
هۆی یه‌كگرتوویی‌و پته‌وبوونی ریزه‌كانی گه‌ل‌و دینامیزی ڕابوون‌و ده‌ستپێكی
قۆناغێكی نوێ له خه‌باتی گه‌لی كورد كه تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه‌و له
زۆربه‌ی بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان‌و به تایبه‌ت له 22ی پووشپه‌ڕدا وه‌كوو
نه‌ریتێك زیاتر خۆی ده‌نوێنێ.
دوای تێپه‌ڕبوونی 11 ساڵ به سه‌ر ئه‌م راپه‌ڕینه‌دا، ده‌بینین كه رێژیمی
كۆماری ئیسلامی ئێستا له گێژاوێكی سیاسی‌دا گیری خواردووه‌و رۆژ له دوای
رۆژ زیاتر ده‌كه‌وێته په‌راوێز‌و ژێر گوشاره‌وه‌و بێجگه له قه‌یرانخولقێنی،
سه‌ركوت‌و كوشت‌وبڕی خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتووی ئێران، شتێكی دیكه بۆ
خۆده‌ربازكردن له‌م چاڵ‌و قه‌یرانه شك نابا كه بۆ خۆی ئه‌ندازیار‌و مێعماری
هه‌ڵقه‌ندنیه‌تی‌و له به‌رانبه‌ردا رووداوه‌كانی ئه‌م دوایی‌یه‌ی ئێران‌و
حه‌ره‌كه‌ته ئیعترازی‌یه‌كانیان، سه‌لمێنه‌ری ئه‌م راستی‌یه‌ن كه خه‌ڵكی
ئێران‌و به تایبه‌ت گه‌لی كورد زۆر له‌وه وشیارتر‌و به‌ئاگاترن كه دیسان
بكه‌ونه داوی به ناو رێفۆرمخوازانێك كه تا دوێنێ له هه‌موو جنایه‌تێك‌دا له
دژیان به‌شدار بوون‌و ئه‌مڕۆكه‌ش له به‌ر قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندیی باندیی
خۆیان‌و رزگاركردنی كۆماری ئیسلامی له تاكتیك‌گه‌لێك كه‌ڵك وه‌رده‌گرن كه ئیتر
بۆ خه‌ڵكی روون‌و ئاشكران. بۆیه گه‌ل به وریایی‌یه‌وه هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه
هه‌ڵده‌گرێ‌و هه‌ر هه‌مان هێز، ئیراده، جۆش‌و خرۆش‌و خوێنیان له له‌ش‌دایه كه
خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی سنه‌و لاوانی به هه‌ستی ئه‌م شاره له 3ی ره‌شه‌مه‌ی 77
له له‌شیان دابوو‌و به شه‌هیدبوونیان لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له خه‌بات
هه‌ڵدرایه‌وه‌و به خوێنی پاكیان، نه‌مامی خه‌باتی مه‌ده‌نی‌یان چاند كه
ئێستاكه خاشه‌كانی هه‌موو ده‌وروبه‌ریشی داگرتووه‌و ته‌خت‌و به‌ختی
دیكتاتۆری‌و ویلایه‌تیی فه‌قیهی وه‌له‌رزه خستووه. |