|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤارێكی
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤارێكی مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
رێبه‌رانی سازشكارو هێوربوونه‌وه‌ی
شه‌پۆله‌كان |
|
15-12- 1388
سه‌لاح مورادی
بزاڤی ئیعترازیی خه‌ڵكی ئێران (بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز) له 31مین ساڵیادی شۆڕشی
57دا نه‌یتوانی وه‌ك پێشتر هێزی خۆی نیشان بدات.
هۆی ئه‌م شكسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له زۆربه‌ی لێكدانه‌وه‌كاندا بۆ
پێكهێنانی كه‌شوهه‌وای نیزامی‌و ئه‌منییه‌تی‌و...له لایه‌ن رێژیمه‌وه
گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه. به‌ڵام رۆڵ‌و شوێندانانی رێبه‌رانی باڵی ناڕازیی رێژیم له
لاوازیی بزووتنه‌وه‌كه له 22ی رێبه‌نداندا لێكدانه‌وه‌ی كه‌متری له سه‌ر
كراوه.
رێبه‌رانی باڵی ناڕازی به دوای خۆپیشاندانی رۆژی عاشوورادا هه‌ڵوێستێكی
"سازشكار"انه‌یان گرته‌به‌رو ئاماده‌یی خۆیان بۆ پێكهاتن له‌گه‌ڵ خامنه‌ییدا
به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان راگه‌یاند. ئه‌م هه‌ڵوێسته پێگه‌ی
له‌رزۆكی ئه‌وانی له نێو خه‌ڵكدا لاوازتر كرد‌و خه‌ڵك بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و
تێچووو قوربانییانه‌ی كه له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا داویانه له
لایه‌ن رێبه‌رانی باڵی ناڕازییه‌وه وه‌كوو كارتی گوشار له رێڕه‌وی گه‌یشتن
به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له ئه‌گه‌ری سه‌رگرتنی هه‌ر چه‌شنه رێككه‌وتنێكدا
كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرێ. داوای میرحوسێنی مووسه‌وی‌و كه‌ڕووبیش بۆ به‌شداریی
خه‌ڵك له رێپێوانی ده‌وڵه‌تیی 22ی رێبه‌نداندا هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بوو تا
پێشخستنی بزووتنه‌وه‌كه.
مووسه‌وی‌و كه‌ڕووبی كه كۆنتڕۆڵ‌و رێبه‌ریی ره‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان
به‌تایبه‌تی له رۆژی عاشوورادا له ده‌ست دابوو، له په‌ره‌گرتنی دروشم‌و
ویسته پێكهاتهشكێنانهكان زیاتر له باڵی ده‌سه‌ڵاتدار ترسیان لێ نیشتبوو،
هه‌ر بۆیه به داواكردن له خه‌ڵك بۆ خۆبواردن له هه‌ر چه‌شنه
پێكهاتهشكێنییهك، ویستیان ره‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان‌و شه‌پۆله‌كانی
بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز هێور بكه‌نه‌وه. له‌و خۆپێشاندانانه‌ی كه له په‌راوێزی
رێپێوانی 22ی رێبه‌ندان روویان دا، یه‌كێك له دروشمه‌كان دروشمی "كشته ندادیم
كه سازش كنیم، رهبر قاتل را ستایش كنیم" بوو. دروشمێك كه راسته‌وخۆ رووی له
رێبه‌رانی سازشكاری باڵی ناڕازی بوو. ئه‌م دروشمه ئه‌وه‌ی نیشان دا كه
سه‌رانی باڵی به‌ناو رێفۆرمخواز (مووسه‌وی، كه‌ڕووبی‌و خاته‌می) پێگه‌و
نفووزی شوێندانه‌ریان له نێو خه‌ڵكدا نیه‌و ئه‌و به‌شه له به‌شداربووانی
رێپێوانی 22ی رێبه‌ندان كه ده‌رفه‌تی ناڕهزایهتییدهربڕینیان به ده‌ست
هێنابوو، دژی ئهوانو هه‌ڵوێسته سازشكارانهكانیانن. رۆڵی ئه‌رێنی رێبه‌رانی
باڵی ناڕازی بوو به هۆی ئه‌وه‌ش كه به‌شێكی به‌رچاو له به‌شدارانی
رێپێوانی 22ی رێبه‌ندان له بێ به‌رنامه‌یی‌و گرتنه‌به‌ری بێده‌نگیدا وه‌ك
لایه‌نگرانی ده‌وڵه‌ت بناسرێن تا دژبه‌رانی خامنهییو ئه‌حمه‌دی نژاد.
رێپێوانی 22ی رێبه‌ندان به‌ر له‌وه‌ی سه‌ركه‌وتن بۆ رێژیمی ئاخووندی بێت،
شكستێكی گه‌وره بۆ رێبه‌رانی باڵی ناڕازی بوو‌و ئه‌وه‌ی نیشان دا كه ئه‌و
به ناو رێبه‌رانه زیاتر رۆڵی هێوركردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان‌و دابه‌زاندنی
ئاستی داخوازییه‌كانی خه‌ڵك ده‌گێڕن تا به‌ره‌وپێشبردنی بزووتنه‌وه‌كه.
بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له‌گه‌ڵ كێشه‌ی نه‌بوونی رێبهرییهكی شۆڕشگێڕ‌و
لێهاتوودا به‌ره‌وڕووه‌و تا ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌بێ به‌رگی براوه له
ده‌ست خامنه‌یی دا ده‌بێ.
ته‌نیا بوونی رێبهرییهكی شۆڕشگێڕ كه له نێو خه‌ڵك‌و له واقیعی ئێستای
گۆڕه‌پانی به‌ربه‌ره‌كانێی قاره‌مانانه‌ی خه‌ڵك دژی رێژیمه‌وه هه‌ڵقوڵابێ،
ده‌توانێ شه‌پۆله‌كانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز له رێڕه‌وی نغرۆكردنی كه‌شتیی
زریانلێدراوی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی كۆماری ئیسلامی‌دا بباته پێش. |
|
|
رۆژنامه‌ی كوردستان
ـ528 |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئیمهیل بکه‌ن::. | |
| | | | |