|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤارێكی
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤارێكی مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
تیرێكی ژه‌نگاوی‌و نه‌پێكانی هیچ
مه‌به‌ستێك | |
15-12- 1388
باران
رێژیمی كۆماری ئیسلامی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش رایگه‌یاند كه عه‌بدولـمالیكی
ریگی، رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی خه‌ڵكی به‌لووچستانی ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، به‌ڵام
شێوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ناوبراوی به |
 |
|
شێوه‌یه‌ك راگه‌یاند كه دواتر له چه‌ندین
لایه‌نه‌وه، له‌وانه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قیرقیزستان، وڵاتی ئه‌ماراتی یه‌كگرتووی
عه‌ره‌بی‌و ده‌زگای سیخوڕی پاكستانه‌وه به شێوه‌ی جۆراوجۆر به درۆ خرایه‌وه‌و
له‌م مانۆڕه‌شی‌دا ئه‌وه‌ی بۆی مایه‌وه ئابڕووچوونێكی دیكه بوو. به‌ڕێز ریگی
گه‌ر به هه‌ر فر‌ت‌وفێڵێك گیرابێ، جا چ به هۆی ده‌ستێكه‌ڵاوبوونی ده‌زگای
سیخوڕی پاكستان له‌گه‌ڵ رێژیم گیرابێ‌و چ داوی به ناو وت‌ووێژیان بۆ دانابێ‌و
تێی‌كه‌وتبێ، هه‌ر چۆنێك بێ به‌و شێوه‌یه نه‌گیراوه كه كۆماری ئیسلامی له
سه‌ره‌تادا رایگه‌یاند. كۆماری ئیسلامی شانۆكه‌ی به جۆرێك رێكخستبوو كه بتوانێ
له بواری ته‌بلیغاتی‌یه‌وه به تیرێكی ژه‌نگاوی چه‌ند مه‌به‌ست بپێكێ‌و رایگه‌یاند
كه عه‌بدولـمالیكی ریگی له فڕۆكه‌یه‌ك‌دا بووه كه له ئه‌ماراته‌وه به‌ره‌و
قیرقیزستان ده‌چوو‌و فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی رێژیم له كاتێك‌دا ئه‌و فڕۆكه‌یه به
ئاسمانی ئێران‌دا تێپه‌ڕ ده‌بوو، هۆشدارییان پێ‌داوه‌و ناچاریان كردووه بنیشێته‌وه‌و
دواتر ریگی‌و هاوڕێ‌یه‌كی ئه‌ویان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به‌ڵگه بۆ وه‌درۆخستنی
شانۆسازی‌یه‌كه‌ی رێژیم زۆرن، هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه كه حه‌وتووی رابردوو، وه‌زاره‌تی
ده‌ره‌وه‌ی قیرقیزستان رایگه‌یاند كه نه فرۆكه‌ی له ئاسمانی ئێران‌دا ناچار
به نیشتنه‌وه كراوه‌و نه هیچ كه‌سێك له فرۆكه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر
كراوه‌و دواتر بڵاو بووه‌وه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی به
شێوه‌ی فه‌رمی داوای لێبوردنی له قیرقیزستان كردووه‌و هه‌وڵیان داوه سه‌ری
شته‌كه بنێنه‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه خودی "بزووتنه‌وه‌ی به‌رخۆدانی خه‌ڵكی
ئێران" كه عه‌بدولـمالیكی ریگی رێبه‌ری ده‌كرد، شانۆسازی‌یه‌كه‌ی رێژیمی ره‌ت
كرده‌وه‌و سیناریۆیه‌كی دیكه‌ی هێنایه‌به‌رباس كه وێده‌چێ راستتر بێ.
وه‌ك باس كرا كۆماری ئیسلامی له وه‌ڕێخستنی ئه‌و شانۆسازی‌یه ده‌یهه‌ویست چه‌ند
مه‌به‌ستێكی سه‌ره‌كی بپێكێ‌و له ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌گرتنیشی‌دا ته‌نیا یه‌ك
زیانی ده‌بینی كه ئابڕووچوون بوو، ئه‌ویش بۆ كۆماری ئیسلامی كه كارنامه‌یه‌كی
سی ساڵه‌ی له درۆكردن‌و به درۆكه‌وتنه‌وه‌دا هه‌یه‌و تێی‌دا رێكوردداره، هیچ
نه‌بوو. یه‌كه‌مین مه‌به‌ستی كۆماری ئیسلامی ئه‌وه بوو كه وانیشان بدا كه
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی خه‌ڵكی به‌لووچستان، بزووتنه‌وه‌یه‌كی خه‌ڵكی
نیه‌و به‌ستراوه به وڵاتانی بێگانه‌یه. دووهه‌مین مه‌به‌ستی رێژیم ئه‌وه بوو
كه نه‌یده‌ویست به گیرانی ریگی ئه‌و په‌یامه به هێندێ لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆنی
رێژیم بدا كه داوێكیان به ناوی داوی وتووێژ بۆ داناون، چوونكه به پێی هێندێ
هه‌واڵ وێده‌چێ هه‌ر كات كۆماری ئیسلامی له به‌ره‌یه‌كی به‌هێزه‌وه ده‌كه‌وێته
مه‌ترسی گلۆربوونه‌وه، هه‌وڵ ده‌دا بۆ هێندێ لایه‌نی دژبه‌ری خۆی په‌یامی
وتووێژ بنێرێ تا له نێوان به‌رهه‌ڵستكارانی‌دا یه‌كگرتوویی روو نه‌ده‌دا كه
پشتی رێژیم ده‌شكێنێ. سێهه‌مین مه‌به‌ستی رێژیم ناردنی ئه‌و په‌یامه بوو كه
سه‌رانی ئۆپۆزیسیۆن له هه‌ر شوێنێك بن له ژێر كونترۆڵـی ده‌زگا سیخوڕی‌یه‌كانی
رێژیم‌دان. چواره‌مین مه‌به‌ست، هه‌وڵێك بوو له پێناو شكاندنی هه‌یمه‌نه‌و
ئۆتۆریته‌ی ریگی له نێو خه‌ڵكی به‌لووچستان‌دا‌و به‌گشتی چه‌ندین مه‌به‌ستی
ورد‌و درشتی دیكه. به‌ڵام ئایا به ده‌ركه‌وتنی ئه‌و راستی‌یه كه ئه‌وه‌ی
رێژیم‌و ده‌زگا سیخوڕی‌و سه‌ركوتكارانه‌كانی باسی لـێ‌ده‌كه‌ن، له شانۆسازی‌یه‌ك
به‌وه‌لاوه هیچی دیكه نه‌بووه، رێژیم توانی مه‌به‌سته‌كانی بپێكێ؟ وه‌ڵامه‌كه‌ی
روونه. |
|
|
رۆژنامه‌ی كوردستان
ـ528 |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |