|
01-12-1385
ته‌یموور مسته‌فایی، ئه‌ندامی
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
پاش وه‌ڵامی ئه‌م نامه‌یه چه‌ندین
كۆبوونه‌وه سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه پێك هاتن. له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا كه لایه‌نی
كه‌مینه به‌ڕێوه‌ی ده‌بردن ڕێگای نه‌ده‌دا زۆرینه به‌شدار بێ‌و له‌و كۆبوونه‌وانه‌شدا
كه زۆرینه به‌ڕێوه‌ی ده‌بردن، ته‌حریمیان ده‌كردن‌و ئیجازه‌یان به لایه‌نگرانیان
نه‌ده‌دا به‌شداری تێدا بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سكرتێری حیزب بۆ كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی ناوه‌ندی دوو، لایه‌نی
كه‌مینه له‌و ناوه‌نده‌دا داوایان له نه‌فه‌راتی خۆیان كرد كه به‌شداری له
كۆبوونه‌وه‌ی سكرتێردا نه‌كه‌ن.
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی خۆیاندا داوای له به‌شدارانی
كۆبوونه‌وه كردبوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نی ئه‌وان له ناوه‌ندی دوو
به‌شدارییان له كۆبوونه‌وه‌ی سكرتێردا نه‌كردوه، چه‌پڵه‌یان بۆ لێ بده‌ن!!
ئه‌مه بوو هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیی كه‌مینه كه له كۆبوونه‌وه‌كانی خۆیاندا
نه‌یانده‌هێشت زۆرینه به‌شداری بكا. بۆ وێنه رۆژێك حه‌سه‌ن ره‌ستگار له
كۆبوونه‌وه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی‌دا رای‌گه‌یاند كه كۆبوونه‌وه بۆ كه‌مینه
ده‌گرێ، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا داوای لـێ‌كرا وه‌ك ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی
كۆبوونه‌وه بگرێ، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتی‌و هه‌موو به‌شدار بن به كه‌مینه‌و
زۆرینه‌وه. له وه‌ڵامدا وتی حه‌وسه‌ڵه‌ی چه‌قه‌چه‌قم نیه، من ته‌نیا
كۆبوونه‌وه بۆ كه‌مینه ده‌گرم. ئه‌مه‌بوو وه‌ڵامی ئه‌ندامێكی ده‌فته‌ری سیاسی
كه باس و دیالۆگ له‌سه‌ر مه‌سه‌له حیزبییه‌كانی به چه‌قه‌چه‌ق ناو ده‌برد،
به‌ڵام له‌لای خه‌ڵك‌و له راگه‌یه‌نه گشتییه‌كاندا وایان ده‌نواند كه ئه‌وان
داوای دیالۆگ ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌رامبه‌ره‌كه‌یان دیالۆگ قبووڵ ناكا؟! له‌و
ماوه‌یه‌دا لایه‌نی كه‌مینه ده‌ریانخست كه قسه‌یه‌كیان بۆ كردن نیه‌و له
دیالۆگ هه‌ڵ‌دێن، هه‌روه‌ك باس كرا نه‌ده‌هاتنه كۆبوونه‌وه‌كانی زۆرینه‌و
رێگاشیان نه‌ده‌دا زۆرینه له كۆبوونه‌وه‌كانیاندا به‌شداری بكا، تا دروستی‌و
نادروستبوونی بۆچوونی لایه‌نه‌كان بۆ به‌شداران روون ببنه‌وه. به كورتی ئه‌وان
له ئاگابوونه‌وه‌ی خه‌ڵك نیگه‌ران بوون.
له‌م ماوه‌یه‌دا له ئورووپا كومیته‌گه‌لی "موازی" له‌گه‌ڵ كومیته‌كانی حیزبیان
پێكهێنان‌و ئه‌فرادی خۆیانیان جیا كرده‌وه. به كورتی جیابوونه‌وه‌كانیان له
ئورووپاوه كه‌مكه‌م ده‌ست پێكرد، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی‌و دیسپلینی حیزب
یه‌كی نه‌ده‌گرته‌وه، بۆیه له كومیته‌كانی ئورووپا چه‌ند كه‌س له‌وانه‌ی كه
هۆكاری ئه‌و جیاكردنه‌وانه بوون سزای حیزبی‌یان بۆ دیاری كرا كه ئه‌مه له‌گه‌ڵ
دژكرده‌وه‌ی كه‌مینه به‌تایبه‌تی شه‌خسی عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده به‌ره‌وڕوو
بوو.
چه‌ند رۆژ پاشتر، له سه‌ر‌وبه‌ندی وتووێژه‌كاندا كه زۆرینه ئاماده ببوو
له‌سه‌ر 20 خاڵه‌كه قسه بكا‌و ته‌نانه‌ت به‌شێكی به‌رچاو له‌و 20خاڵه‌شی بۆ
چاره‌سه‌ری كێشه‌كه قبووڵ كردبوو، مامۆستا‌و هاوبیره‌كانی كه زانییان به
قبووڵكردنی ئه‌و خاڵانه رێسیه‌كه‌یان لـێ ده‌بێته‌وه به‌خوری (هه‌وڵیان بۆ
جیابوونه‌وه خه‌ریكه به‌فیڕۆ ده‌چێ!) ئه‌مجار دوو پێشمه‌رجیان به 20 مادده‌كه
زیاد كرد‌و گوتیان تا ئه‌و پێشمه‌رجانه قبووڵ نه‌كه‌ن، بۆ دیالۆگ‌و دانیشتن
ئاماده نابین:
1) هه‌لڵ‌وه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و سزایانه كه له رێكه‌وتی 7|5|85 به‌دواوه
درابوون.
2) پێشوه‌خت قبووڵكردنی ئیمزای ته‌وافوق له‌سه‌ر 20 خاڵه‌كه به‌و مانایه كه
به‌كرده‌وه‌و به‌ڕه‌سمی حیزب جیا بكه‌نه‌وه.
خاڵی جێگای سه‌ره‌نج‌و تێڕامان له‌م پێشمه‌رجانه‌دا، ئه‌وه بوو كه عه‌بدوڵڵا
حه‌سه‌نزاده رای‌ده‌گه‌یاند كه هه‌ڵ‌وه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و سزایانه بۆ ئه‌و
حه‌یسیه‌تییه‌و، مه‌به‌ست له‌م واتایه‌شی ئه‌وه بوو ئیستا كه ئه‌و
مه‌ئمورییه‌تی جیاكردنه‌وه‌ی یه‌كیه‌تیی لاوان‌و كومیته‌كانی حیزبی به‌و
كه‌سانه سپاردوه، كه‌وابوو بۆ كه‌س نیه له‌و باره‌یه‌وه لێپرسینه‌وه بكا.
شتی سه‌یر‌و سه‌مه‌ره‌تر ئه‌وه بوو كه پێش له هه‌ر چه‌شنه ته‌وافوقێك ده‌بێ
ئیمزا بكرێ وه‌ك دوو لایه‌نی وه‌ك یه‌ك. ئه‌مه له كاتێكدا بوو كه: یه‌كه‌م،
هیچ ته‌وافوقێك روی نه‌دابوو تا ئیمزا بكرێ، دووهه‌م، ره‌سمییه‌تدان به
جیاكردنه‌وه‌ی حیزب بوو كه ئه‌ویش له‌گه‌ڵ هیچ قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندی‌و
ئوسوول‌و پرینسیپێكی حیزبی یه‌كی نه‌ده‌گرته‌وه. بۆیه نه‌یده‌توانی جێگای
په‌سندی رێبه‌رایه‌تیی حیزب بێ. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو داواكارییه
ناڕه‌وا‌و دوور له ئوسوولانه، زۆرینه به له‌سه‌ره‌خۆیی له نامه‌یه‌كی
دۆستانه‌دا پێیانیان راگه‌یاندن كه له داواكارییه 20 خاڵییه‌كه‌یان، له‌گه‌ڵ 17
خاڵی موافێقن‌و ده‌كرێ له‌سه‌ر ئه‌و سێ خاڵه‌كه‌ی دیكه‌ش به دوو
پێشمه‌رجه‌كه‌وه قسه بكه‌ین، به‌ڵام سوودی نه‌بوو. وادیاربوو ئه‌وان بڕیاری
خۆیان ـ كه جیابوونه‌وه له حیزب بوو ـ له مێژبوو دابوو.
ئه‌مه‌ش ده‌قی ئه‌و 17 خاڵه‌یه كه زۆرینه موافقه‌تی له‌سه‌ر كردبوو:
هاوڕێیانی به‌ڕێزی كه‌مینه!
به‌سڵاوی گه‌رم‌و برایانه!
به هه‌ست به به‌رپرسایه‌تیی زۆرایه‌تیی حیزب‌و رێزدانان بۆ هه‌وڵ‌و تێكۆشانی
دۆستان‌و دڵسۆزانی حیزبه‌كه‌مان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پاراستنی یه‌كڕیزیی
تێكۆشه‌رانی حیزب‌و له سه‌ر بناغه‌ی هه‌موو ئه‌و دانیشتن‌و باسانه‌ی كه بۆ
له‌نێوبردنی گیروگرفته نێوخۆیی‌یه‌كانی حیزب ئه‌نجام دراون‌و، هه‌وڵه‌كانی
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی حیزب له‌پێناو یه‌كڕیزیی حیزب‌دا، نه‌زه‌ری خۆمان له‌م
خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا كه به‌شێكی به‌رچاوی داخوازییه‌كانی كه‌مینه‌ی له‌خۆ
گرتووه، راده‌گه‌یه‌نین. هیوادارین ئێوه هاوڕێیانی كه‌مینه‌ش به هه‌ست به
به‌رپرسایه‌تیی ته‌واوه‌وه وه‌ری بگرن‌و كارێك بكه‌ین كه موژده‌ی له‌نێوچوونی
گیروگرفته‌كانی نێوخۆی حیزب به هه‌موو دۆستان‌و دڵسۆزانی حیزب بده‌ین‌و
دوژمنانی حیزبه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ ناهومێدی به‌ره‌وڕوو بكه‌ین.
1ـ سه‌باره‌ت به ئازادیی راده‌ربڕین:
الف: ئازادیی راده‌ربڕین پرنسیپێكی دێموكراتییه كه زۆر له‌مێژه له حیزبی
ئێمه‌دا جێگای گرتووه، بۆیه هه‌موو ئه‌ندامانی حیزب بۆیان هه‌یه له كۆڕ‌و
كۆبوونه‌وه‌ی حیزبی‌دا له سه‌ر بابه‌ته ته‌شكیلاتی‌و فیكرییه‌كان راشكاوانه
بیروڕای خۆیان ده‌رببڕن یان له "تێكۆشه‌ر" نامیلكه‌ی نێوخۆیی حیزب‌دا بڵاوی
بكه‌نه‌وه.
ب: بۆ كه‌س نیه له ده‌ره‌وه‌ی حیزب باس‌و بابه‌ته نێوخۆیی‌و ته‌شكیلاتییه‌كان
باس بكا، به‌ڵكوو هه‌موو ئه‌ندامانی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی حیزب ده‌بێ دیفاع له
سیاسه‌ت‌و بڕیاره‌كانی حیزب بكه‌ن.
2ـ هه‌یئه‌ت له زۆرینه‌و كه‌مینه ده‌ستنیشان بكرێ كه به سكاڵای هه‌ر كادر‌و
پێشمه‌رگه‌یه‌كی حیزب رابگا كه پێی وایه له باری سزادان‌و پله‌ی
ته‌شكیلاتییه‌وه مافی له به‌رچاو نه‌گیراوه.
3ـ وه‌رگرتنی پێشمه‌رگه له په‌زیرش به پێی بڕیاراتێك به هه‌یئه‌تێك
ئه‌سپێردراوه كه له نوێنه‌رانی ئۆرگانه‌كانی پێوه‌ندی‌دار پێك دێ، ده‌كرێ
دیاریكردنی نوێنه‌رانی ئه‌م ئۆرگانانه جۆرێك بێ كه نه‌زه‌ری گشتیی دابین
بكا.
4ـ یه‌كیه‌تییه‌كانی ژنان‌و لاوان‌و خوێندكاران‌و هه‌موو رێكخراوه
دێموكراتییه‌كانی سه‌ر به حیزبی دێموكرات، پێوه‌ندیی ئۆرگانییان له‌گه‌ڵ حیزب
به پێی ئوسوولێك دامه‌زراوه كه تا ئێستا پێڕه‌وی لێ‌كراوه، بۆیه بۆ هیچ
كه‌س‌و جه‌معێك نیه كه بۆ هیچ مه‌به‌ست‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تایبه‌تی ده‌ست
له كاروباری ئه‌م رێكخراوانه وه‌ربدا.
5ـ كاری ته‌شكیلاتی نێوخۆی وڵات هه‌ر ئێستاش به شێوه‌ی هاوبه‌ش به‌ڕێوه
ده‌چێ.
6ـ بۆ ته‌شكیلاتی ئاشكرا چوارچێوه‌یه‌ك دیاری ده‌كرێ كه سنووری كاركردنی
ناوه‌نده‌كان له‌و به‌شه‌دا‌و به‌شی ته‌شكیلاتی ئاشكرای كومیسیۆنی سیاسی ـ
نیزامی به روونی دیار بێ‌و، رێكخستنی ئه‌ندامانی حیزبی رێوشوێنی گونجاوی
بۆ دیاری بكرێ.
7ـ دوایین ده‌وری دانی پله‌ی كادر كه به شێوه‌یه‌كی ده‌قیق‌و له سه‌ر
بناغه‌ی ریزه پێوانه‌یه‌ك له لایه‌ن كومیسیۆنی سیاسی ـ نیزامییه‌وه كه
ئه‌ندامانی له كه‌مینه‌و زۆرینه پێك هاتووه دیاری كراوه، به‌و حاڵه‌ش هه‌ر
پێشمه‌رگه‌یه‌ك هه‌ست ده‌كا مافی له به‌رچاو نه‌گیراوه، ده‌توانێ سكاڵای خۆی
بدا به هه‌یئه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌و ئه‌و هه‌یئه‌ته‌ش ئاكامی كاری خۆی بداته‌وه
به ده‌فته‌ری سیاسی.
8ـ ئه‌و كه‌سانه‌ی تا ئێستا چه‌ند جار داوایان لـێ‌كراوه ئه‌رك‌و به‌رپرسایه‌تی
وه‌ربگرن به‌ڵام ئاماده نه‌بوون كاری پێشنیاركراو قبووڵ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر ئاماده
بن ئه‌رك وه‌ئه‌ستۆ بگرن، به پێی لێوه‌شاوه‌یی هه‌ركامیان كاری شیاویان بۆ
دیاری بكرێ. ته‌شخیسی ئه‌م لێوه‌شاوه‌یی‌یه به ئۆرگانه‌كانه.
9ـ ئاییننامه‌كان چاویان پێدا بخشێندرێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر مه‌وردی وا هه‌بێ كه
به‌ر به چوونه‌پێشی كار‌و ئه‌ركه‌كان بگرێ، ده‌ستكاری بكرێن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
هه‌ر كه‌س‌و هه‌ر ئۆرگانێك ده‌كرێ پێشنه‌هاداتی خۆی بدا به ده‌فته‌ری سیاسی.
10ـ له كونفرانسه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌وڵ بدرێ له هه‌ڵبژاردنی
ئه‌ندامانی كومیته‌دا موشاركه‌تی گشتی‌و "انسجام"ی ته‌شكیلاتیی پێوه دیار
بێ.
11ـ هه‌روه‌ك پێشتر هه‌وڵ درا كه به‌رپرسی ناوه‌ندی 2 ئه‌ندامێكی كومیته‌ی
ناوه‌ندی سه‌ر به كه‌مینه بێ به‌ڵام قبووڵ نه‌كرا، ئێستا كه ئه‌وه یه‌كێك له
داواكانی هاوڕێیانه، موافقین ئه‌م به‌رپرسایه‌تییه به ئه‌ندامێكی كومیته‌ی
ناوه‌ندی سه‌ر به كه‌مینه بدرێ.
12ـ بڕیارێك كه سه‌باره‌ت به خوێندنی ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی‌و كادر‌و
پێشمه‌رگه‌ی حیزب پێش كۆنگره‌ی 13 دراوه، ئه‌وه‌نده‌ی بكرێ جۆرێك ته‌نزیم
بكرێته‌وه كه هه‌م ده‌ره‌تانی زیاتر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕه‌خسێ‌و هه‌م رێگا
به به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی حیزب نه‌گرێ.
13ـ له ئه‌ساسنامه‌ی حیزب‌دا ئۆپۆزیسیۆن نه‌هاتووه، بۆیه ناكرێ به ره‌سمی
بناسرێ.
14ـ هه‌موو كادر‌و پێشمه‌رگه‌و ئه‌ندامی حیزب ده‌بێ په‌یڕه‌وی له ئه‌ساسنامه‌و
ئاییننامه‌كانی حیزب بكه‌ن.
15ـ له هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا ده‌بێ پرنسیپه دێموكراتیكه‌كانی حیزب بپارێزرێن.
16ـ هه‌موومان به‌رعۆده بین كه به‌رانبه‌ر به بێكاری‌و كه‌مكاری‌و كارشكێنی
هه‌ڵوێست بگرین.
17ـ پاش ساغبوونه‌وه له سه‌ر ئه‌م خاڵانه، هه‌موومان به روحی برایه‌تی‌و
یه‌كڕیزی بۆ به‌ره‌وپێشبردنی به‌رنامه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی حیزب هه‌نگاو
بنێین.
6/9/1385 (27/12/2006)
پاش درانی ئه‌م حه‌ڤده خاڵه داوای وه‌ڵامیان لـێ كرا كه حه‌ڤده‌خاڵه‌كه‌یان
ره‌د كرده‌وه، بۆیه جارێكی دیكه وه‌ڤدی زۆرینه بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ كه‌مینه
(محمد نه‌زیف قادری‌و رۆسته‌م جه‌هانگیری) چوونه لای به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا
حه‌سه‌نزاده‌و داوایان لـێ كردبوو كه وتووێژه‌كه درێژه‌ی هه‌بێ، ناوبراو
به‌ڵێنی دابوو كه داواكارییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كه‌مینه مه‌تره‌ح دهكاو وه‌ڵامیان
لـێ ده‌گێڕێته‌وه.
رۆژی چوارشه‌ممه 15|9|85 كه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ده‌فته‌ری سیاسی به‌ڕێوه
ده‌چوو، به‌هیوا بووین كه دوو ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی لایه‌نی كه‌مینه،
وه‌ڵامی داواكاریی هه‌یئه‌تی زۆرینه‌ی پێ بێ، كه‌چی حه‌سه‌ن رستگار له
پاكه‌تێكدا ئیعلامیه‌ی ئینشعابه‌كه‌یانی دایه ده‌ستی سكرتێر‌و ئه‌مه بوو
وه‌ڵامی مامۆستا به وه‌ڤدی زۆرینه كه دیاره جێگه‌ی داخ‌وكه‌سه‌ر بوو. له‌و
كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا چه‌ند ئه‌ندامێكی ده‌فته‌ری سیاسی پرسیاریان له حه‌سه‌ن
رستگار كرد ئه‌وه بڕیاری كۆتایی‌تانه؟ له وه‌ڵامدا رای‌گه‌یاند دوا بڕیارمانه.
به‌م چه‌شنه عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‌و ره‌فیقه‌كانی پاش چه‌ند مانگ بیانوو گرتن‌و
به‌ڕواڵه‌ت داوا مه‌تره‌ح كردن، ریزی خۆیان له ریزی حیزبی دێموكرات جیا
كرده‌وه.
پاش جیابوونه‌وه، عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده به پێكهێنانی كۆنفرانسێكی
چاپه‌مه‌نی، له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌نه گشتییه‌كان له هه‌ولێر، كۆمه‌ڵێ شتی باس كردون
كه جێگای تێڕامان‌و لـێ وردبوونه‌وه‌یه:
1) خۆ به پێڕه‌وی رێبازی قازی، قاسملوو‌و شه‌ره‌فكه‌ندی ناساندن كه دیاره
هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌م بابه‌ته‌دا هه‌ڵویستی عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده، له‌سه‌ر
داگرتنی وێنه‌ی د. قاسملوو‌و د. شه‌ره‌فكه‌ندی. به‌كورتی هێندێك بابه‌تمان
هێنایه به‌ر باس، ئیستاش بۆ روونكردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری ئه‌م ئیددیعا بێ
پایه‌یه ته‌نیا ئاماژه به دوو نموونه‌ی دیكه ده‌كه‌م بۆ سه‌لماندنی ئیددیعای
نادروستی ناوبراو له‌و باره‌وه:
الف) له كتێبێك كه د. حوسێنی خه‌لیقی وه‌ك بیره‌وه‌ریی خۆی كه ئه‌وكات
به‌رپرسی كۆمسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تیی حیزب بووه نووسیویه‌تی، هاتووه:
"به یارمه‌تیی خودی د. قاسملوو توانیمان له یارمه‌تیی به‌رفراوانی پزیشكه
جیهانییه‌كان كه سه‌رچاوه‌كه‌یان له وه‌ڵاتی فه‌رانسه‌وه هه‌ڵ‌ده‌قوڵـێ، كه‌ڵك
وه‌ربگرین. دواتر هه‌ر به‌هۆی لێوه‌شاوه‌یی‌و توانایی‌و هه‌وڵی ناوبراوه‌وه،
په‌یوه‌ندی‌گرتن له‌گه‌ڵ كۆڕوكۆمه‌ڵی خاوه‌ن په‌یوه‌ندی بڕیاردرا به‌ره‌به‌ره
كه‌مئه‌ندامه‌كانی حیزب به دوو هۆ به‌ڕێ بكرێن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ... .
له درێژه‌ی ئه‌م نووسراوه‌یه‌دا هاتووه: حسێن فه‌قی عه‌لی كه یه‌كێك له
كه‌مئه‌ندامه‌كان بووه دوو یا سێ برای شه‌هید بوون، چه‌ند كه‌سی دیكه له
بنه‌ماڵه‌كه‌یان له‌و پێناوه‌دا گیانیان له ده‌ست داوه، بۆ ناونووسین‌و چوونی بۆ
ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات به مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده موراجعه ده‌كا كه ناوبراو
زۆر به قه‌ڵسی‌و به جنێودان به‌و كه‌سه‌ی (د. قاسملوو) كه ئه‌و بازاڕه‌ی
كردۆته‌وه بۆ یه‌كێك له ره‌فیقه هه‌ره نێزیكه‌كانی له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا
به‌مجۆره ده‌نوسێ:
برای خۆشه‌ویستم كاك محه‌ممه‌دی حه‌سه‌نپوور!
پاش سڵاو‌و دۆعاخوانی
وادیاره ئه‌مساڵ "راهیانی كه‌ربه‌لا"مان زۆرن، ئیستا نۆره گه‌یوه‌ته كاك حسێن
فه‌قێ عه‌لی، تكایه هه‌ر ئه‌و فۆرمه كه تا ئێسته نووسیوتانه بۆ ویش بنووسه،
با نۆش بێته سه‌ر ده‌ی، له‌عنه‌ت له بابی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جار ئه‌و دوكانه‌ی
كرده‌وه!
برات عه‌بدوڵڵا
25| 2|75
خوێنه‌ری ئازیز! ئه‌مه نامه‌ی عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده‌یه بۆ كه‌مئه‌ندامێكی
حیزبی‌و له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا جنێودانه به كه‌سێك كه ئه‌و دوكانه‌ی
كردۆته‌وه، خۆتان ته‌فسیری بكه‌ن ئه‌مه‌یه پێڕه‌وی له رێبازی د. قاسملوو؟!
خۆ ئیتر باسی رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێریش با له جێی خۆی بمێنێ كه جه‌لیل
گادانی هه‌ر دوو مانگ پێش له پێشكه‌شكردنی 20 خاڵه‌كه‌یان، به‌شی دووهه‌می
كتێبی 50 ساڵ خه‌باتی خۆی كه به‌شی یه‌كه‌می ئه‌وكات كه له‌حیزب جیا
بوونه‌وه نووسیبوو، خسته بازاڕ، نێوه‌ڕۆكی ئه‌و كتێبه هه‌موو ئه‌و جنێوانه
بوون كه له ده‌ورانی رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ‌دا له دژی شه‌هیدان د. قاسملوو‌و
د. سه‌عید‌و باقیی رێبه‌رایه‌تیی حیزب نووسیوویانن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بوو كه
كومیته‌ی ناوه‌ندی ته‌نانه‌ت به كه‌سانی جیابووه‌شه‌وه ره‌خنه‌ی له زمانی
ئاخاوتن‌و كاتی بڵاوكردنه‌وه‌و ناوی ئه‌و نووسراوه‌یه له كاك جه‌لیل گرت، كه
ئه‌مه‌شیان كرد به داستانێكی سه‌یر‌و سه‌مه‌ره كه گوایا جه‌لیلی گادانی
له‌به‌ر ده‌ربڕینی بیروباوه‌ڕ یا نووسینی كتێبێك سه‌ركۆنه كراوه‌و،
چه‌واشه‌كارانه‌و به درۆ وایان نیشان ده‌دا كه رێبه‌رایه‌تیی حیزب دژی
ده‌ربڕینی بیروڕای ئازاده.
جه‌لیل گادانی له كتێبه‌كه‌یدا بێجگه جنێو‌و تۆمه‌ته‌كانی ده‌ورانی جیایی،
خیلافێكی دیكه‌شی هه‌بوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌بوو كه كتێبه‌كه‌ی به‌ناوی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه نووسی بوو، له كاتێكدا ئه‌و كتێبه ته‌نیا
مێژووی رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ بوو، ئه‌ویش ئه‌و لایه‌نه‌ی كه دژی حیزب
نووسرابوو‌و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پێوه‌ندییه‌كانی خۆیان‌و موجاهیدین شتێكی
ئه‌وتۆی تێدا نه‌نووسرابوو. ئه‌وه‌ش كه له‌سه‌ر حیزب نووسیبووی، فڕی به
راستییه‌وه نه‌بوو، كاك جه‌لیل گادانیش ته‌نیا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و
هه‌ڵه‌یه ره‌خنه‌ی لـێ گیرا‌و، داوای لـێ كرا كه ئه‌و هه‌ڵانه واته ناوی
كتێبه‌كه وه‌ك هه‌یه مێژووی رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێر بێ، كه بۆخۆی هه‌ڵه‌كه‌ی
قبووڵ كرد‌و به‌ڵینیی دا له چاپی دووهه‌مدا ئه‌و هه‌ڵانه راست بكاته‌وه. وه‌ك
ده‌بینن مامۆستا‌و كاك جه‌لیل به‌م وه‌زعه‌شه‌وه خۆیان به رێبواری رێگای د.
قاسملوو ده‌زانن؟!
ب) مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده له رۆژنامه‌ی "میدیا" ژماره 270ی شه‌ممه
رێكه‌وتی 19ی دیسامبری 2006، به‌رامبه‌ر به 28ی سه‌رماوه‌زی 1385دا ده‌ڵێ:
"نابێ هه‌ر له‌سه‌ر سفره‌ی قازی‌و قاسملوو‌و شه‌ره‌فكه‌ندی نان بخۆین" درێژه
ده‌دا‌و ده‌ڵێ: "ئه‌وان خۆیان به كالای خه‌ڵكی دیكه ته‌عریف ده‌كه‌ن، هیچیان
پێ نیه."
ئه‌م وته‌یه‌ی عه‌بدوڵڵاحه‌سه‌نزاده زۆر سه‌ره‌نجڕاكێشه. وادیاره به‌ڕێزی
په‌یڕه‌وی له رێبازێكی له‌گه‌ڵ سفره‌ی خواردنی كه‌سێك لـێ تێك چووه. ئه‌گه‌ر
په‌یڕه‌وی له ڕێبازی د. قاسملوو بۆ ناوبراو واتای سفره‌و نانی گه‌یاندن بێ،
بۆ ئێمه‌ی رێبوارانی رێگای د. قاسملووی نه‌مر، واتای فیداكاری له پێناو
ئامانجه‌كانی گه‌ل‌و واته خه‌بات له پێناو دێموكراسی، مافی نه‌ته‌وایه‌تی‌و
عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گه‌یه‌نێ‌و ئه‌مه درێژه‌پێدانی رێبازی پڕ له
سه‌روه‌ریی شه‌هیدانه.
پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بیروباوه‌ڕی دێموكراسیخوازی كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
هه‌زاران ساڵ پێش له ئێستا، یان بیروباوه‌ڕی فه‌یله‌سووفان یان بیروباوه‌ڕی
سۆسیالیستی‌و كۆمۆنیستی كه ئێستا هه‌ركام له‌م رێبازانه به ده‌یان‌و سه‌دان
هه‌زار په‌یڕه‌ویان هه‌یه، داهێنه‌ره‌كانیان له كوێن‌و داخوا هیچكامیان له
قه‌یدی حه‌یاتدا ماون كه ئێستا وته‌كانیان وه‌ك فاكت دێننه‌وه‌و پشتی پێ
ده‌به‌ستن؟ ئه‌ی بۆ په‌یره‌وی‌كردن له رێبازی د.قاسملوو له‌سه‌ر سفره‌ی ئه‌و
شه‌هیده نان خواردنه؟
ره‌نگه مامۆستا ئه‌و وته‌یه‌ی شه‌هیدی نه‌مر د. قاسملووی له بیر مابێ كه له
كۆنگره‌ی شه‌شه‌مدا كاتێك كه د. قاسملوو سۆسیالیزمی دێموكراتیكی خسته
به‌رباس‌و له‌گه‌ڵ موخالفه‌تی زۆر توندی هاوسه‌نگه‌ره‌كانی ئێستای به‌ره‌وڕوو
بۆوه كه دوای گێره‌و كێشه‌یه‌كی زۆر به په‌سند گه‌یشت، د. قاسملووی نه‌مر
چووه پشت تریبوون‌و له ئاخاوتنه‌كانیدا وتی ئێمه میله‌تێكین به سه‌دان ساڵ
زوڵممان لێ ده‌كرێ، هه‌ركه‌س هاتووه شتێكی به‌سه‌ردا سه‌پاندوین‌و، بڕوا
به‌خۆبوونیان له‌نێو ئێمه‌دا كز‌و لاواز كردوه ئه‌گه‌رنا ده‌كرێ له‌نێو
میلله‌تێكی بچووكیشدا بیرمه‌ندێك شتێك باس بكا كه له‌نێو میلله‌تانی دیكه‌دا
باسی لێ نه‌كرابێ. دیاره ئه‌م وته‌یه‌ی د. قاسملوو بۆ خۆڕانان نه‌بوو، به‌ڵكوو
بۆ به‌هێزكردنی بڕوا به‌خۆبوون له‌نێو كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی حیزب‌دا بوو كه
دوای تیئۆریی داتاشراو كه له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی میلله‌تی ئێمه یه‌ك
ناگرێته‌وه نه‌كه‌ون، له‌م باره‌شه‌وه مه‌نعتان ناكه‌م، چونكه په‌روه‌رده‌ی
وه‌ڵاتی ئێمه له‌و چه‌شنه‌یه، په‌روه‌رده‌ی بێگانه‌په‌ره‌ستی، خه‌ڵك به
زۆرزانین‌و خۆ به كه‌مگرتن‌و كه‌مزانین.
رێبازی دێموكراسیخوازی‌و نه‌ته‌وه‌خوازی‌و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه
ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ، ئامانجی سه‌دان میلیۆن مرۆڤ له‌سه‌ر گۆی زه‌وییه‌و،
به‌شه‌رییه‌ت بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجانه تا ئێستا به میلیۆن كه‌سی فیدا كردوه‌و
خه‌بات بۆ گه‌یشتن به‌م ئامانجانه هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه، بۆ میلله‌تێكی بنده‌ست‌و
بێ‌به‌ش له هه‌موو مافێكی ئینسانی وه‌ك میلله‌تی كورد، كه له‌م پێناوه‌شدا
زۆری فیداكاری كردوه‌و قووربانیی داوه، وه‌دیهاتنی ئه‌م ئامانجانه ئاوات‌و
ئاره‌زویه‌و، بۆ گه‌یشتن پێیان ئاماده‌یه خه‌بات‌و فیداكاری بكا. ئه‌مه‌یه
رێگای پڕ له سه‌روه‌ریی شه‌هیدان، ئه‌مه‌یه رێبازی پڕ له سه‌روه‌ریی
د.قاسملووی نه‌مر.
د. قاسملووی شه‌هید ئیمانی به كۆپی هه‌ڵگرتنه‌وه نه‌بوو‌و، ئه‌و له
كورته‌باسێك له‌سه‌ر سۆسیالیزم به وردی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه دواوه، به‌ڵام
هه‌ر له‌و كاته‌دا كه ئیمانی به ئه‌سڵ هه‌بوو ئیمانیشی به خه‌لاقییه‌ت‌و
داهێنان هه‌بووه كه رێبوارانی رێگای د. قاسملوو له‌م واتایه زۆر چاك تێ
ده‌گه‌ن‌و ئیمانی قووڵیان پێیه‌تی، ده‌كرێ له ره‌وتی به‌ره‌وپێشچوونی زه‌مان،
ئاڵوگۆڕی هاوكێشه‌كان هزرمه‌ندی كوردیش ده‌ست بداته ریفۆرم‌و ئه‌مه بۆ
رێَبازێكی زیندوو‌و داهێنه‌رانه‌ی وه‌ك رێبازی د.قاسملوو، شتێكی ئاسایی‌و
به‌رده‌وام ده‌بێ لێكچواندنی رێبازی د. قاسملوو به سفره‌ی نان خواردن خراپ
تێگه‌یشتن یا باشتر بڵێین تێنه‌گه‌یشتن له‌و رێَبازه سه‌ربه‌رزانه‌یه.
1ـ داستانی زۆرینه‌و كه‌مینه:
ده‌زانن عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده له وتووێژه‌كانی پاش جیابوونه‌وه‌یاندا پێی
له‌سه‌ر ئه‌وه داگرتوه كه زۆرایه‌تیی كومیته‌ی ناوه‌ندی خراپ له دێموكراسی
حاڵی بوون‌و پێیان وابوو كه دێموكراسی یانی ئه‌كسه‌رییه‌ت‌و ئه‌قه‌لییه‌ت. له
كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی 13ی دیسامبر له هه‌ولێر كه به به‌شداریی چه‌ند
رۆژنامه‌وانێك به‌ڕێوه چوو، له رۆژنامه‌ی ژماره452ی خۆیاندا بڵاو
كراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێ:
" ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات تاوانه، شه‌ڕ بۆ پاوانكردنی ده‌سه‌ڵاتیش 4 جار
تاوانه. ئیختیلافی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیانه ئه‌وه بوو كه ئه‌وان
ده‌سه‌ڵاتیان پاوان كردبوو له‌ده‌ست خۆیاندا، ئه‌وان له دێموكراسی ئه‌و
ته‌عبیره‌یان هه‌بوو كه دێموكراسی مانای ئه‌وه‌یه كه‌مایه‌تی ده‌بێ
په‌یره‌وی له زۆرایه‌تی بكا. له حاڵێكدا ئێوه هه‌موتان روناكبیرن، ئه‌وه
پێناسه‌ی دێموكراسی نیه. دیكتاتۆریی فه‌ردیمان هه‌یه، دیكتاتۆریی
زۆرایه‌تیمان هه‌یه، دێموكراسیمان هه‌یه. سه‌ره‌تایی‌ترین ئه‌لف‌وبێی دێموكراسی
"مراعات"ی مافی كه‌مینه‌یه له لایه‌ن زۆرایه‌تییه‌وه."
به‌ڵام با بزانین نه‌زه‌ری مامۆستا پاش كۆنگره‌ی 10، ئه‌وكات كه سكرتێر بوو، له
كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ بۆ نێو حیزب له نه‌وارێكدا كه ئیستا
له‌به‌ر ده‌ست دایه، له ساڵۆنێكی ده‌فته‌ری سیاسی له وه‌ڵامی قسه‌كانی كاك
جه‌لیل گادانی و له به‌شێك له قسه‌كانی‌دا چۆن ده‌دوێ‌و چ نه‌زه‌رێك ده‌دا؟
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌ڵێ :
"ئیختلافی نه‌زه‌ر له‌گه‌ڵ ململانێ‌و راكێشان به‌ملاوبه‌ولادا فه‌رقی هه‌یه،
ئیختلافی نه‌زه‌رمان بوو له كۆنگره‌ی ده‌یه‌مدا، بۆیه نه‌زه‌راتێك چووه‌ته
پێشێ ره‌نگه من به دڵم نه‌بێ، ره‌نگه نه‌زه‌راتێك چووبێته پێشێ فڵان كه‌س
به دڵی نه‌بێ‌و ...، به‌ڵام ئیدی ئه‌وه ته‌نیا میعیارێكه كه له دنیادا
په‌سند كراوه ده‌بێ وه‌كوو حه‌كه‌م ره‌چاوی بكه‌ین، هیچ چاره نیه، ناتوانین
رێك كه‌وین له‌سه‌ر مه‌وزووعێك هه‌موومان، ناكرێ هه‌ركه‌سه بۆ لایه‌كی بكێشێ،
چونكه ده‌یپسێنین، چار چیه؟ ده‌ڵێین ئه‌كسه‌رییه‌ته‌كه نه‌زه‌ری چی بوو ئه‌وه
جێبه‌جێ ده‌بێ ."
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و باسه‌دا ده‌ڵێ:
"پێتان ده‌لێم پێم خۆشه به پێی ئوسوول حیزب ئیجازه‌ی دابایه هه‌ر رۆژی دوای
كۆنگره خه‌ڵك نه‌زه‌راتی خۆی ده‌رببڕێ، به‌ڵام نه‌زه‌راتی خۆی گوتبایه، نه
ته‌وهین بكا، نه سه‌رپێچی له بڕیاران بكا، نه بڕیاراتی حیزب به‌رێته ده‌رێ،
به‌ڵام حه‌تا له‌گه‌ڵ ته‌سویبی ئه‌وه‌ش ئێمه هیچ ریگایه‌كمان نیه بۆ
ئه‌قه‌لییه‌ت غه‌یری به‌ڕێوه‌بردنی بڕیاری ئه‌كسه‌رییه‌ت."
عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌ن زاده له وتووێژه چاپه‌مه‌نییه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی "میدیا"
ژماره 270 ریكه‌وتی 19ی دیسامبری 2006، به‌رامبه‌ر به 28ی سه‌رماوه‌زی 1385
له كۆتایی ئه‌و وتووێژه‌دا ئاماژه به جیابوونه‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك به‌ناوی
حیزبی دێموكراتی كوردستان ـ ئارارات له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
دهكاو ده‌ڵێ دوو ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندیشیان له‌گه‌ڵه!
به‌ڕێزیان ئه‌گه‌ر راست ده‌كا جیابوونه‌وه‌ی له‌و چه‌شنه رووی داوه، بفه‌رموون
له كوێ‌و ئه‌وانه‌ی جیا بوونه‌ته‌وه كێن‌و، به‌تایبه‌تی له‌و باره‌یه‌وه كه
ده‌ڵێ دوو ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندییان له‌گه‌ڵه، ناویان چیه‌و له
كه‌یه‌وه ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی بوون؟ كه‌سێك كه ساڵانی ساڵ كاری
سیاسی ده‌كا لانی‌كه‌م ده‌بێ هێندێك له به‌رامبه‌ر وته‌كانی‌دا به‌رپرسیار بێ‌و
ده‌بێ له‌م باره‌وه وه‌ڵامده‌ربێ.
به‌كورتی :
الف) قسه‌ی جیابووه‌كان له‌و سێ جیابوونه‌وه‌یه‌دا:
له هه‌رسێ جیابوونه‌وه‌كانی كۆنگره‌كانی چواره‌م، هه‌شته‌م‌و سێزده‌هه‌مدا،
رێبه‌رایه‌تیی حیزب تاوانبار به ده‌ركردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له كادر‌و
پێشمه‌رگه كراوه.
2ـ رێبه‌رایه‌تیی حیزب به پێشێلكردنی په‌یره‌وی نێوخۆ تاوانبار كراوه.
3ـ ناوی حیزبی دێموكراتیان به په‌سوه‌ندێكه‌وه له‌سه‌ر خۆیان داناوه‌ته‌وه‌و
خۆیان به حیزب له قه‌ڵه‌م داوه.
راستییه‌كه چی بووه‌و چیه؟
هه‌رسێ جیابوونه‌وه‌كه لادان له رێبازی حیزب بووه، ئه‌گه‌ر تاقمی حه‌وت
كه‌سی داوای ته‌سلیمبوونه‌وه به رێژیمیان ده‌كرد‌و، له‌م باره‌وه لادان بوو
له رێبازی حیزب، دوو كۆنگره‌كه‌ی دیكه (كۆنگره‌ی هشت‌و سێزده) به‌هۆی
نه‌چوونه ژێرباری دێموكراسی، به لادان له رێبازی حیزب ده‌ژمێردرێ.
دوو جیابوونه‌وه‌ی پێشتر وه‌ك ئاماژه‌مان پێ كرا له‌لایه‌ن هێزێكی
ده‌ره‌كییه‌وه پشتیوانیان لێ كراوه كه له‌م نوسراوه‌یه‌دا به به‌ڵگه روونمان
كرده‌وه كه كۆنگره چوارییه‌كان له‌لایه‌ن حیزبی توده‌و كۆماری
ئیسلامییه‌وه‌و، كۆنگره‌ی هه‌شتییه‌كان له‌لایه‌ن موجاهدینی ره‌جه‌وییه‌وه،
پشتیوانیان لـێ كراوه. له‌سه‌ر ئه‌م جیابوونه‌وه‌ی دواییش داهاتوو ده‌ری
ده‌خا‌و زۆر شت روون ده‌بێته‌وه.
ئاكامی جیابوونه‌وه‌كان:
جیابۆوه‌كان پاش ماوه‌یه‌ك به‌هۆی نه‌بوونی شه‌رعییه‌ت، لێك بڵاو بوون‌و، ته‌نیا
ناویان بۆ مێژوو ماوه‌ته‌وه كه بێگومان جیابوونه‌وه‌ی ئه‌م دوایی‌یه‌ش
چاره‌نووسی له دوو جیابوونه‌وه‌كانی دیكه باشتر نابێ. ئه‌گه‌ر له
جیابوونه‌وه‌كانی پێشوودا جیابۆوه‌كان یه‌ك كۆتله بوون، توانییان ماوه‌یه‌ك
پێكه‌وه بحاوێنه‌وه، جیابوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره له چه‌ند كوتله‌یه‌ك پێك هاتووه
كه هه‌ركام داواكاریی خۆی هه‌یه‌و ته‌نیا خاڵی هاوبه‌شیان دژایه‌تی‌كردن
له‌گه‌ڵ حیزب بوو، بۆیه پێشبینی ده‌كرێ ئه‌وانه نه‌توانن تاسه‌ر پێكه‌وه هه‌ڵ
بكه‌ن.
وتووێژی "راه ێ‌زادی" له‌گه‌ڵ شه‌هید دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی
ئه‌م نووسراوه‌یه كه له به‌ر چاوتاندایه، به‌شێك له مانگنامه‌ی "راه ێ‌زادی
ژماره 23، ئۆرگانی حزب دمكراتیك مردم ایران"، له گه‌ڵ ڕێبه‌ری شه‌هید د. سادق
شه‌ره‌فكه‌ندیه كه له مانگی سێپتامبری 1992دا، چه‌ند رۆژێك پێش شه‌هیدبوونی
به‌ڕێوه چووه. دیاره وتووێژه‌كه به شێوه‌یه‌كی گشتی له سه‌ر باروودۆخی
ئه‌وكاتی ئێران‌و ئوپۆزێسیۆنی كۆماری ئیسلامی ئێرانه.
ئه‌م به‌شه‌ی وتووێژه‌كه كه له به‌رده‌ست ئێوه‌ی به‌رێزدایه، ئه‌و پرسیار‌و
وه‌ڵامانه‌ن كه له‌مه‌ڕ رۆلی ئوپۆزێسیۆنی سه‌راسه‌ریی ئێران له كوردستان‌و
هه‌روه‌ها رێكخراوه كوردییه‌كانه كه به‌شێكی زۆری له‌مه‌ر رێبه‌رایه‌تیی
شۆڕشگێڕ؟! هاتوونه‌ته ئاراوه.
تاقمی كاك مه‌لا حه‌سه‌ن له پرووپاگه‌نده‌كانیاندا هه‌وڵیان داوه به‌وپه‌ڕی
چه‌واشه‌كارییه‌وه وا نیشان بده‌ن كه گۆیا، رێبه‌ری نه‌مر د.شه‌ره‌فكه‌ندی
ماوه‌یه‌ك پێش شه‌هیدبوونی هه‌وڵی رێككه‌وتنه‌وه‌ی له گه‌ڵ تاقمی
رێبه‌رایه‌تیی شۆڕشگێڕ؟! داوه.
به‌ڵام به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م وتووێژه بۆمان ده‌ر ده‌كه‌وێ كه ئه‌و ئێددیعایه
چه‌نده له‌و راستییه‌وه به‌دووره‌و نیشانده‌دا كه تاقمی كاك مه‌لا حه‌سه‌ن
ئاماده‌ن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیان ته‌نانه‌ت كه‌ڵكی
خراپیش له كه‌سایه‌تیی د.سه‌عیدی نه‌مر وه‌ربگرن‌و، وه‌ك ئامراز به كاری بێنن.
هه‌ر بۆیه‌ش به پێویستم زانی كه ئه‌م وتووێژه بكه‌مه كوردی‌و بیخه‌مه
به‌رچاوی خوێنه‌رانی به‌ڕێز.
پ. له كوردستاندا بێجگه له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هێزیكی دیكه
به نێوی كۆمه‌ڵه‌و هه‌روه‌ها چه‌ند هێزی سه‌راسه‌ری ئێران وه‌ك فه‌دایی‌یانی
خه‌لق‌و هتد تێكۆشانیان هه‌بوو. ئێنشعاب له حیزبی دێموكراتیشدا بوو به هۆی
ئه‌وه‌ی كه هێزێكی دیكه‌ش بێته ئاراوه، كه له نێو رێبه‌ره‌كانیدا چه‌ند
كه‌سی ناسراوی تێدایه. باروودۆخی ئه‌م هێزه چۆنه‌و ئاستی تێكۆشانیان له چ
راده‌یه‌كه؟
و. هێزه سه‌راسه‌رییه‌كان به گشتی هیچ كات له كوردستاندا پێگه‌یه‌كی ئه‌وتۆیان
نه‌بووه، و هیچكاتیش رۆلێكی چاره‌نووس سازیان له كوردستاندا نه‌گێڕاوه.
سه‌ركوتی ئه‌م هێزانه له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه‌و قه‌یرانه
نێوخۆیی‌یه‌كانی ئه‌و هێزانه كه یه‌خه‌ی پێ گرتبوون بوو به هۆی لاوازبوونی
ئه‌وانه به گشتی‌و ئه‌م لاوازییه له كوردستانیش ره‌نگی داوه‌ته‌وه. بۆیه‌ش
ئێستا تێكۆشانێكی ئه‌وتۆیان له كوردستاندا نیه...
به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له حیزب جیابوونه‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هێزێك
نه‌بوون. به پێچه‌وانه‌ی قسه رواڵه‌تییه‌كانیان، ئامانجی ئه‌سڵی ئه‌وان ته‌نیا
چۆڵ كردنی گۆڕه‌پانی خه‌بات بوو، ئه‌ویش به هۆی ماندووبوونیان له خه‌بات‌و
رۆیشتن بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو. حیزبی دێموكرات ده‌یویست له گۆڕه‌پانی خه‌باتدا
بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وان دژی ئه‌وه بوون، هه‌ر چه‌ند به ئاشكرا باسیان
نه‌ده‌كرد. ئه‌فرادی ناسراو به قه‌وڵی جه‌نابت، ئێستا له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان
هاتوونه‌ته ده‌رێ‌و په‌نابه‌رن. له ئاكامدا ئه‌مانه نه‌بوونه‌ته هێزێكی
سیاسی، نه ده‌شبن به هێزێك.
پ. به‌ڵام ئه‌و لایه‌نه بڕێك پرسیان هێناوه‌ته گۆڕێ كه‌وا ئه‌وان له نێو حیزبی
دێمۆكرات كێشه‌ی هزری‌و سیاسی‌یان هه‌بووه. بۆ نموونه له یه‌كه‌مین بڵاوكراوه‌ی
ئه‌واندا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه‌وا حیزبی دێموكرات له روانگه‌ی سۆسیال
دێموكراسی‌یه‌وه ده‌ڕوانێته پرسه‌كان‌و وه‌دوای سۆسیال دێموكراته‌كانی ئۆرووپا
كه‌وتووه. ره‌خنه‌كانیان زیاتر له زاویه‌ی چه‌په‌وه‌یه.
و. ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كان له دووره‌وه له رێگای نووسراوه‌كانه‌وه بناسیت ده‌كرێ
ئه‌و به‌رداشته‌ی لێ بكه‌یت. به‌ڵام حیزبی دێموكرات هیچكات روانگه‌ی خۆی له
مه‌ڕ سۆسیالیزم‌و دێموكراسی نه‌شاردۆته‌وه. سه‌یر ئه‌وه‌یه هه‌موو ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه له كاتی ئێنشعابدا حیزبی دێموكراتیان له زاویه‌ی چه‌په‌وه
خستبووه به‌ر ره‌خنه، كه‌سانێك بوون كه ئه‌ساسه‌ن دژ به سۆسیالیزم بوون،
ته‌نانه‌ت له نێو حیزب‌دا زیاتر به ناسیونالیستی به‌رچاوته‌نگ ناسراو بوون، له
راستیدا بێجگه له یه‌ك دوو كه‌سیان، ئه‌مانه به گشتی دژ به سۆسیالیزم‌و بیری
چه‌پ بوون، دیاره ئه‌و كات ئه‌وه مۆد بوو و ده‌با بۆ ئه‌و ئێنشعابه كه به
راستی زیاتر هۆی شه‌خسی هه‌بوو ئێستێدلالی سیاسی‌و هزری بێننه گۆڕی، به‌ڵام
دواتر ئه‌زموون نیشانی‌دا كه ئه‌م قسه‌و ئێدێعایانه چه‌نده بێ‌بایه‌خ‌و دروست
كرا‌و بوون.
پ. ئایا ئێمكانی ئه‌وه هه‌یه كه له گه‌ڵیاندا یه‌ك بگرنه‌وه؟
وـ دیاره ئێوه نێوی ئه‌وانه ده‌نێنه هێز، له روانگه‌ی ئێمه‌وه ئه‌مانه هێز
نین، ئه‌مانه كه‌سانێك بوون كه به هۆی شه‌خسی ریزه‌كانی حیزبیان به جێ‌هێشت،
پاشانیش دوای ئامانجی ئه‌سڵییان، ـ رۆیشتن بۆ ده‌ره‌وه ـ كه‌وتن.
سه‌باره‌ت به یه‌كگرتنه‌وه ده‌گه‌ڵ ئه‌وانه، من به پێویست نازانم هه‌موو ئه‌و
كه‌سانه كه له وڵاتێكدا ده‌ژین له نێو حیزبێكدا كۆببنه‌وه.
پ. به‌ڵام ئه‌وانه كه‌سانێك بوون كه چه‌ندین ساڵ له نێو حیزب‌دا تێكۆشانیان
هه‌بووه.
و: ئه‌وه ڕاسته، به‌ڵام ده‌شكرێت ئه‌ندامانی هه‌ر حیزبێك زه‌مانێك به هۆی
جۆراوجۆر باوه‌ڕیان به حیزبه‌كه‌یان نه‌مێنێت یان به گشتی له خه‌بات ماندوو بن.
دیاره كه‌سێك كه ده‌بێته ئه‌ندامی رێكخراوێكی سیاسی هیچ پێویست ناكات هه‌موو
ژیانی له گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه بمێنێته‌وه. ئه‌م جه‌ماعه‌ته پاش ئێنشعابیش هیچ
شتێكی تایبه‌تیان پێ‌نه‌كراو زیاتر به شێوه‌ی مه‌حفه‌لی له‌م ناوه
ماونه‌ته‌وه. ئێمڕۆ من هیچ هۆیه‌ك نابینم كه ئه‌وانه دیسان بگه‌ڕێنه‌وه نێو
ریزه‌كانی حیزبی دێموكرات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌سانێك به شێوه‌ی تاكه كه‌س
بیانهه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه و چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته‌كانی حیزبی ئێمه‌یان قبووڵ بێ،
ده‌توانن سه‌ر له‌نوێ داوای ئه‌ندامه‌تی له حیزبی دێموكرات بكه‌نه‌وه. به‌ڵام
وه‌ك كۆمه‌ڵ، ئه‌مانه كه‌سانێك بوون كه هێزی درێژه‌دانی خه‌باتیان نه‌مابوو
هه‌ر بۆیه‌ش له حیزب‌دا نه‌مان‌و رێگای خۆیان له رێگای حیزب جیا كرده‌وه.
|