|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: شه‌هید
پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ::. |
|
لێكدانه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تیی قازی محه‌ممه‌د
له قۆناخی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد دا | |
08-02-1386
خالید زوورمه‌ند ـ بریتانیا
یه‌كێك له خاڵه گرینگه‌كانی مێژووی خه‌باتی رزگاریخوازیی گه‌لی كورد قۆناخی
دامه‌زرانی كۆماری كوردستان له مه‌هاباده كه وه‌ك خاڵی وه‌رچه‌رخان‌و
راگواستن له خه‌باتی نه‌ریتی به‌ره‌و نوێخوازی‌و رێفۆرمی به سه‌رده‌مییانه‌كردنی
خه‌بات پێناسه ده‌كرێ. به‌و پێوانه‌یه به كرده‌وه ده‌كرێ خه‌باتی كورد به
دوو قۆناخی: 1ـ خه‌باتی نه‌ریتیی به‌ر له كۆمار 2ـ خه‌باتی رووه‌و مۆدێڕنیزمی
دوای كۆمار، دابه‌ش بكه‌ین. |
| |
خه‌باتی نه‌ریتیی به‌ر
له كۆمار به كاراكته‌ری زاڵی هۆزه‌كی‌و ره‌سه‌نایه‌تیی پیرۆزی سه‌رۆك هۆز‌و
فێئۆدال‌و پیرۆزیی ئایینی‌و میرنشیینه ناوچه‌ییه‌كانی كورد كه به هۆی خاوه‌نداربوونی
مه‌زنایه‌تی‌و باندۆڕی "نه‌ریتی ـ كه‌له‌پووری"بارستایی بوون به ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی‌و
هانده‌ری خه‌باتیان تێدا هه‌بوو و هه‌وڵیان ده‌دا به كه‌ڵكوه‌رگتن له پۆزیسیۆنی
ره‌سه‌ن‌و نه‌ریتیی خۆیان‌و به‌هادان به داخوازه سه‌ره‌تایی‌و به‌ها ره‌سه‌ن‌و
كۆنه‌كانی "ئایینی ـ مه‌زهه‌بی"، "زمانی ـ كولتووری"و "ئه‌تنیكی ـ نه‌ته‌وه‌یی"
هێز‌و گوڕی بزووتنه‌وه‌كه‌یان دابین بكه‌ن‌و هه‌ر به‌و پێوه‌ره نه‌ریتی‌و كۆنانه
ره‌وایی پێویست بۆ خه‌بات له بیرگه‌ی كۆمه‌ڵ‌دا دابین بكه‌ن كه هه‌ندێ جاریش
هه‌وڵ‌و ته‌قه‌لایه‌كی په‌رته‌وازه‌و كه‌م باندۆڕ به‌ره‌و به مۆدێڕنیزه‌كرانی
ئه‌وان‌و دابڕان له شێوازه‌كانی بزاوتی نه‌ریتی، خۆی راناوه. هه‌ڵبه‌ت لێره‌دا
مه‌به‌ست ته‌نیا ره‌خنه‌گرتن له بزاوتی به‌ر له كۆمار نیه، چوونكه ئه‌و شێوازه
خه‌باته به‌رهه‌می بارودۆخی تایبه‌تی‌و كاركته‌ری نه‌ریتیی زاڵی ئه‌و كاته‌یه.
مه‌به‌ست دۆزینه‌وه‌ی خاڵی وه‌رچه‌رخان‌و گۆڕان به پێی پێوانه‌ی سه‌رده‌مه كه
به‌ڕای ئێمه ئه‌گه‌رچی ئاوه‌ها وه‌رچه‌رخانێك ته‌نیا له بڕگه‌یه‌كی زه‌مانی‌دا
سه‌ری نه‌گرتوو و له میانه‌ی جووڵانه‌وه‌كانی پێشوودا بێگومان ره‌گی هه‌یه به‌ڵام
به ده‌ربڕینێكی ته‌واو ئه‌رخه‌یانه‌وه ده‌كرێ قۆناخی كۆماری كوردستان به
پاڵێوراوی سه‌ره‌كی بۆ ناودێركردنی خاڵی وه‌رچه‌رخان یان لانیكه‌م قۆناخی
راگواستنی بزانرێت. گۆڕان له شێوه‌ی خه‌باتی نه‌ریتی به‌ره‌و مۆدێڕنیزم خۆی هه‌ندێ
تایبه‌تمه‌ندیی شاز‌و تازه‌ی كۆماردا راده‌نێت كه ده‌توانن هێماكانی سه‌لمێنه‌ری
ئه‌و بانگه‌شه‌یه بن. به‌شداریی تاراده‌یه‌ك ئاگادارانه‌ی هه‌موو چینه‌كان له
ده‌سه‌ڵات‌و خه‌بات‌دا بۆ یه‌كه‌م جار، هه‌وڵی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی
رووناكبیریی جه‌ماوه‌ر‌و له‌دایكبوونی ده‌یان گۆڤار‌و رۆژنامه، رادیۆ (كه به
پێی ئه‌و كات كارێكی گرینگ بۆ دامه‌زراندنی مێدیای پێشكه‌وتوو بووه)، به فه‌رمی
كردنی زمان‌و خوێندنی كوردی‌و ده‌یان هه‌وڵی له‌و چه‌شنه‌و هه‌روه‌ها كزبوونی
داخوازه سه‌ره‌تایی‌و كلاسیكه‌كان‌و جێگیربوونی داخواز‌و واتای سه‌رده‌مییانه،
هه‌ندێ له‌و هێمایانه‌ن. له كۆمار به‌ولاوه ئیتر واتاگه‌لی نوێباو‌و زانستی‌و
پێوانه په‌سندكراوه گه‌ردوونییه‌كان وه‌ك دێموكراسی، مافی نه‌ته‌وه‌یی، به‌رابه‌ری،
مافی كولتووری‌و زمانی، كۆماری خودموختار‌و ...ده‌كرێن نێوه‌ڕۆك‌و كاكڵه‌ی
بزاڤ و به‌ره‌به‌ره جێگه‌ی مه‌زنایه‌تیی نه‌ریتیی میرنشین‌و شێخ‌و ئاغا‌كان ده‌گرنه‌وه.
به‌و پێیه قۆناخی كۆمار ده‌بێته ده‌ستپێك كه له‌و به‌دواوه له هه‌موو پارچه‌كانی‌تریش‌دا
باندۆڕی ئه‌و داخواز‌و ئامانجه مۆدێرنانه جێگه‌ی ویست‌و ئامانجه‌كانی نه‌ریتی
ده‌گرنه‌وه. له‌و باسه‌دا ته‌نیا مه‌به‌ست، لێكدانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیی پێشه‌وا وه‌ك
رابه‌ر‌و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی قۆناخی كۆمار، وه‌ك قۆناخی راگواستنه. گه‌لۆ چ
هۆكارگه‌لێك ده‌بێته هۆی پیرۆزكرانی پێشه‌وا له یادوه‌ریی كۆمه‌ڵگا‌و هزری جه‌ماوه‌ردا؟
ده‌زانرێ كه مه‌زنایه‌تی تا ئاستێكی هێنده به‌رز دراوه به پێشه‌وا كه تا هه‌نووكه‌ش
له ناو خه‌ڵكی كورد‌و غه‌یره كورددا ئه‌و قۆناخه به ناوی "شۆڕشی پێشه‌وا"
ناودێركراوه‌و به ئاوای نافه‌رمی‌و به‌ربڵاو له گوتار‌و ئاخاوتن‌دا كه‌ڵكی لێ‌وه‌رده‌گیرێ‌و
ته‌نانه‌ت تا راده‌یه‌كیش درزی كردۆته نووسراوه‌كان. به‌و پێوانه‌یه لانیكه‌م له
هزری خه‌ڵكی ره‌شۆكی‌دا پێشه‌وا كۆته‌ره‌یه‌كه (ساقه)و خه‌بات وه‌ك لك‌و پۆپ
به‌سه‌ریه‌وه وه‌ستاوه. لێ به‌و پێیه لێكدانه‌وه‌و ناسینی كه‌سایه‌تیی پێشه‌وا
وه‌ك ئه‌كته‌رێكی پۆزه‌تیڤ‌و سه‌ره‌كی له قۆناخی وه‌رچه‌رخان‌و راگواستنی بزاڤی
مافخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و شرۆڤه‌كردنی‌كرده‌كانی ئه‌و‌و شوێنه‌واری ئه‌و
كردارانه پێویستییه‌كی مه‌زنه‌و هێز‌و وزه‌و چاخی فره‌ی گه‌ره‌كه. له‌و رووه‌وه
ئه‌و دێڕانه ته‌نیا ده‌كارن ئاماژه‌یه‌كی كورت‌و نیوه‌چڵ بۆ وه‌ها گرینگێك بن.
ئێمه لێره‌دا له سێ گۆشه‌نیگاوه هه‌وڵی راڤه‌ی تیۆریكی كه‌سایه‌تیی پێشه‌وا
ده‌ده‌ین:
1ـ پێشه‌وا‌و شوێندانانی كاریزمایی ئه‌و له‌سه‌ر ریزه‌كانی خه‌بات‌و توێژه‌كانی
كۆمه‌ڵگا:
مێژووی خه‌باتی هه‌ر گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له پێناو رزگاری‌و سه‌ربه‌ستیی خۆی‌دا
هه‌ندێ كه‌سایه‌تیی كاریگه‌ر‌و هه‌ڵكه‌وتووی خوڵقاندوه كه دوای ره‌وتی خه‌بات
له كڵێشه‌ی كه‌سایه‌تیی ئه‌وان‌و بانگه‌وازی ئه‌وان‌دا به چه‌ند قاتی به‌رزتر
تۆخ بۆته‌وه، گۆڕانی سه‌ره‌كی به‌خۆ بینیوه‌و ته‌نانه‌ت وه‌رچه‌رخانی بووه. به
ده‌ربڕینێكی‌تر كه‌سایه‌تیی خوڵقاوی خه‌بات خۆی ده‌بێته خوڵقێنه‌ری خه‌بات‌و به
ئاستی هه‌ستپێكراوی داهێنه‌رانه‌ی ئه‌رێنی یان نه‌رێنی خۆی‌دا بۆته سمبۆلی
سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ته‌وه‌یی‌و ئیتر خه‌بات به ناوی ئه‌وه‌وه سه‌ری هه‌ڵ‌داوه.
ئه‌وه‌یه كه پرۆ‌وسه‌یه‌كی دیالێكتیكیی هه‌ستپێكراو ده‌رده‌خات. خه‌بات، كه‌سایه‌تیی
پسپۆڕ‌و كاریزما ده‌خوڵقێنێ‌و خۆی ئه‌م كه‌سایه‌تییه به داهێنانی خۆی بێچمی (شكل)
نوێباو تۆبه خه‌بات ده‌به‌خشێت كه ئیتر به‌ناوی ئه‌وه‌وه زه‌ق ده‌بێته‌وه. له‌و
پرۆسه دیالێكتیكییه‌دا بێچمی نوێباوی خه‌بات بۆی هه‌یه: 1ـ پاشماوه‌كانی خه‌باتی
پێشوو پاكتاوبكات‌و ئامانج‌و به‌هاكانی ئه‌و قوت بدات كه له راستی‌دا ئه‌وه ته‌نیا
چه‌واشه‌كردنی شوێنی خه‌بات‌و سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانیه‌تی‌و له‌و په‌ڕی خۆی‌دا
ره‌نگه به جۆرێك گه‌ڕانه‌وه بۆ سیستمی دژبه‌ری خه‌باتی لێ‌بكه‌وێته‌وه. 2ـ
درێژه‌ده‌ری خه‌باتی پێشوو و ته‌واوكه‌ری ئه‌و بێت‌و به هێز‌و گوڕی نوێباوی
خۆی پته‌وتر له پێشوو گوڕ به خه‌بات بدات كه لێره‌دا بابه‌تی پاكتاوكردن‌و
سڕینه‌وه‌ی دیالێكتكیی كلاسیك واتای نامێنێ‌و خه‌باتی پێشوو كه تێز پێك ده‌هێنێ،
كاركته‌ر‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی له میانه‌ی بێچمی نوێباودا كه (رۆڵی سه‌نتێز
ده‌گێڕی)، ده‌پارێزێت‌و گه‌شه‌ده‌كات.
ره‌وتی خه‌باتی رزگاریخوازی‌و مافخوازیی گه‌لان به ئافراندنی ته‌وه‌رو
كاریزما له راستی‌دا ئامانجی ئه‌وه‌یه شوێنی خۆی دیار‌و پاقژ بكات نه‌ك دژبه‌ری
خۆی بخوڵقێنی به‌ڵام به‌ستراوه به‌ئاكار‌و كه‌سایه‌تیی كاریزما، بۆی هه‌یه كه
به‌شوێنی دژدا برَوات‌و یان ته‌واوكه‌ر بێت. تا چ ئاستێك كه‌س‌و كاریزما له خزمه‌ت
خه‌بات‌دا خۆنه‌ویستیی خۆیان له پێناو خه‌بات‌دا پیشان بده‌ن، ئه‌و مژاره هۆكاری
پێشڤه‌بردن یان چه‌واشه‌كردن‌و ته‌نانه‌ت سڕینه‌وه‌ی (كه ئه‌ویان جۆرێك خۆخواردنی
خه‌باته‌كانه) لێ‌ده‌كه‌وێته‌وه. رسته‌ی ناوداری "راپه‌ڕین رۆڵه راسته‌قینه‌كانی
خۆی هه‌ڵ‌ده‌لووشێ." ئه‌گه‌ر به پێی وه‌ها روانینێك بخوێندرێته‌وه ئه‌وكات
ناكارێت كه ده‌ربڕینێكی گشتگیر بێت‌و پێویسته به‌م شێوه به ساغ بكرێته‌وه:"كه‌سایه‌تییه
ته‌وه‌ری‌و سه‌ره‌كییه‌كانی راپه‌ڕینه‌كان هه‌وڵی راهێنانی هه‌موو خه‌باتگێڕه‌كان
له ته‌ك مێتۆدۆلۆژیای خۆیان‌و ویست‌و ئامانجه‌كانیان ده‌ده‌ن."
لێره‌دا چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردنی كاریزما له‌ته‌ك هاوخه‌باته‌كانی دیكه‌ی،
راسته‌وخۆ پێوه‌ندیی هه‌یه به روانین‌و رامانی كراوه‌و دێموكراسییانه یان
بیرته‌سك، به‌رچاوته‌نگ، ده‌مارگرژ‌و "دیسپۆتیك"(سه‌ره‌ڕۆیانه)ی ئه‌و. ئه‌گه‌ر كه‌سی
كاریزما له پێناو گۆڕان‌و نوێخوازیی خه‌باتی گه‌له‌كی‌دا به ئاستی خۆنه‌ویستی
بگات ئه‌و كات بێگومان هزری به‌ربڵاویی كۆمه‌ڵگا ده‌روی سه‌ره‌كی ده‌بینێت كه
لێره‌دا پرسی پاكتاوكردن له‌ئارادا نیه‌و خورانی رۆڵه‌كانی راپه‌ڕین دۆخێكی ده‌گمه‌نه.
رێك به پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر كاریزما خاوه‌نی بیری به‌رته‌سك‌و ئۆتۆریته‌رخواز
بێت، هێز‌و بانگه‌وازی ئه‌و خولیای خۆبه‌زلبینی‌و هه‌ڤیازبوونی (ممتازبودن) لێ‌ده‌كه‌وێته‌وه
كه ئه‌وكات تا ده‌ڕوا زێده‌تر هۆگر به‌خۆد ده‌بێت‌و هه‌موو ده‌ربیجه‌كان له‌سه‌ر
هزری كۆمه‌ڵگا قه‌پات ده‌كرێت. دیكتاتۆری‌و ئۆتۆكراسی خۆ راده‌نێت‌و تاك‌و ته‌نیا
به روانینی بیرته‌سكی خۆی سیستمی پاش سه‌ركه‌وتن ده‌سه‌پێنێ. ئه‌و یه‌كه
هۆكاری چه‌واشه‌بوونی شوێنی خه‌بات‌و به قوربانیكی كرانی رۆڵه‌كانی راپه‌ڕین
تۆخ ده‌كات.
خوڵقاندی كه‌سایه‌تیی كاریزما فاكته‌رێكی بێ‌ئه‌ملاوئه‌ولای سه‌رنه‌كه‌وتنی خه‌باته‌كانی
گه‌لان بووه‌و هه‌روه‌ها بارته‌قای چه‌مكی هۆگربه‌خۆبوونی ئه‌وان سه‌رهه‌ڵدانی
دیكتاتۆر له ناخی كاریزمادا شوێنه‌واری بووه. پێچه‌وانه‌ی ئه‌ویش له خه‌باته
ناسراوه‌كان‌دا به‌خته‌وه‌ریی گه‌لانی ده‌سته‌به‌ركردوه. له جه‌مسه‌ری یه‌كه‌م‌دا
ئۆتۆریتایانیزمی بیرته‌سك‌و خۆخوازی وه‌ك هیتلێر، ئاتاتۆرك، سه‌ددام، خومه‌ینی‌و
ئێستالین‌و...ئه‌نجامی خه‌بات له جه‌هه‌ننه‌می پێشوو تێوپه‌ڕێنن‌و له جه‌مسه‌ری
به‌رامبه‌ریش‌دا له‌خۆبردوویی كاریزماكان وه‌فاداریی ئه‌وان سه‌باره‌ت به
ئامانجه‌كانی راپه‌ڕین‌و بڕوامه‌ندیی راسته‌قینه به شوێنی خه‌بات وه‌ك ماندێلا،
گاندی، چه‌گڤارا، تا راده‌یه‌ك لێنین‌و... رێگای به‌ئامانج گه‌یشتنی خه‌ڵكیان به
مه‌زه‌نده‌ی ئه‌رێ‌كردنی هه‌ر جۆره نه‌هامه‌تییه‌ك بۆ ژیانی خۆیان پێك‌هێناوه.
بزاڤی رزگاریخوازیی گه‌لی كورد‌و خه‌بات له پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی مافه
ره‌واكانی خۆی هه‌ڵگری تایبه‌تمه‌ندییه‌كی شازه كه به دۆخی تایبه‌تیی ئه‌و
گه‌له‌وه پێوه‌ندیی هه‌یه. گومان له‌وه‌دا نیه كه زۆرلێكراوترین گه‌لی مێژوو
جگه له كورد ناتوانێ كه‌سی‌تر بێت‌و ئه‌م نووسراوه‌یه مه‌ودای ئه‌وه‌مان
پێ‌نادا كه هه‌وڵی پێكه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌موو گه‌لان‌و سه‌لماندنی ئه‌و
بانگه‌شه‌یه بده‌ین هه‌رچه‌ند ئاشكرایی ئه‌م یه‌كه له كه‌س دانه‌پۆشراوه.
هه‌روه‌ها سه‌لماندنی ئه‌و بڕوایه‌ش كارێكی چه‌توون نیه كه "بێگومان
زۆرلێكراوترین گه‌ل یان نه‌ته‌وه‌كان ئاشتیخوازترین گه‌ل‌و نه‌ته‌وه‌كانن." هه‌ر
له گۆڕ وه‌ها پێودانگێكه‌وه ئه‌گه‌ر خه‌بات ده‌كات خه‌باته‌كه‌شی هه‌ر ئه‌و
كاراكته‌ری ئاشتیخوازترینه ده‌پارێزێت‌و ئه‌گه‌ر كاریزمایه‌ك ده‌خوڵقێنێ، ئه‌و
وه‌ك به‌رهه‌می ئه‌م دۆخه ناتوانێ له پێوانه‌ی مرۆڤدۆستی‌و ئاشتیخوازی
بترازێ. گه‌لێك كه هیچ‌كات داگیركه‌ر نه‌بووه‌و به‌رده‌وام داگیركراوه،
ده‌ستدرێژی نه‌كردوه‌و ئامانجی له مێژینه‌ی ده‌ستدرێژی بووه‌و به گشتی ئه‌و
كاتری قسه له پێوه‌ندییه‌كانی چه‌وسێنه‌ر‌و چه‌وساوه ده‌كرێت هه‌میشه
به‌ركار‌و چه‌وساوه بووه نه‌ك بكه‌ر‌و چه‌وسێنه‌ر. ئه‌وها بوونه‌وه‌رێك سروشتییه
كه له هاوپێوه‌ندییه‌كانی چه‌وسانه‌وه‌و ده‌ستدرێژی بێزی هه‌بێ. ئه‌گه‌ر
كورد، بزاوتێكی بووه ته‌نیا بۆ سه‌لماندنی بوونی خۆی بوه له هه‌مبه‌ر
رامیاری‌و پیلانی نكۆڵی‌و پاكتاوی داگیركه‌ران‌دا. رێبه‌رانی ته‌وه‌ری‌و
كاریزمای گه‌لی كورد مینا پێشه‌وا به دانی به‌رزترین نرخه‌كان‌و پێشكه‌شی گیان،
به‌كرده‌وه خۆنه‌ویستی‌و مرۆڤدۆستیی خۆیان وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه‌كی
هه‌ڤیاز(ممتاز)و به‌رزپه‌رچین كردوه. ئه‌و ده‌ربڕێنه پێشه‌وا به‌تایبه‌تی‌و
هه‌موو به‌هاكانی خه‌باتگاری گه‌لی كورد به گشتی ده‌خاته خانه‌ی كاریزمای
ئه‌رێنی‌و به كاریزمابوونی ئه‌وان نه‌ك هه‌ر شوێنی خه‌بات‌و ئامانجه‌كانی
چه‌واشه ناكات، بگره ده‌یان‌و سه‌دان قات به‌رزتر، گوڕی پێ‌ده‌دات‌و بارستایی
مرۆڤپه‌روه‌ری‌و دێموكراتیكی ئه‌و خه‌باته له ره‌وتێكی به‌رده‌وام‌دا ته‌نانه‌ت
پاش تێداچوونی خۆیشی به‌رزتر‌و به‌رزتر ده‌كات. سه‌لماندنی كاریگه‌ریی
بان‌ئاسایی‌و كاریزماتیكی پێشه‌وا له‌و رووه‌وه گونجاوه كه تێكه‌ڵاویی ئه‌و
له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی "ژـ ك"، ئه‌ویش به داكۆكی زۆری ئه‌ندامانی
ئه‌و پارته‌و هاوكاریی پێشه‌وا دۆخێكی تایبه‌تی ده‌خاته به‌رچاو كه هیچ
چه‌شنه خۆسه‌پاندنێكی تێدا نادیترێ كه‌چی ته‌نیا به هۆی خۆشه‌ویستی‌و كرداره
بڕوامه‌ندانه‌و پاقژه‌كانی خۆی ده‌بێته ته‌وه‌ره‌ی سه‌ركی‌و ئیتر ناوی "شۆڕشی
پێشه‌وا" جێگه‌ی هه‌ر ناوێكی‌تر ده‌گرێته‌وه. به واتایه‌كی‌تر بزاڤی ئه‌و
قۆناخه‌ی كورد له یاده‌وه‌ریی كورد‌و غه‌یره كوردیش‌دا، زۆرتر له هه‌ر
بابه‌تێك كه كڵێشه‌ی كه‌سایه‌تیی پێشه‌وادا خۆی ده‌بنێته‌وه. كه پێشتر
ئاماژه‌كرا وه‌ك قۆناخی راگواستن له گرینگ‌ترین قۆناخه‌كانی سه‌رجه‌م خه‌باتی
كورده.
ئه‌وها مه‌زنایه‌تییه‌ك كه به كه‌سایه‌تیی پێشه‌وا دراوه‌و هه‌ر له سه‌رده‌می
تێكه‌ڵاوبوونی ئه‌و له بزاڤ‌دا به هۆی هه‌ندێ فاكته‌ر، وه‌ك مه‌زنایه‌تیی
نه‌ریتیی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و و پاڵپشتیی ئایینیی خۆی‌و باوانی، مینا
ده‌سه‌ڵاتدارییه‌كی مێتافیزیكی پیرۆز ده‌كرێت. به روونی دیاره كه ئه‌و مژاره
چ راده‌یه‌ك دره‌تانی سه‌پاندنی ویست‌و رای خودی پێشه‌وا پێك‌ده‌هێنێ.
سه‌رنجدان به‌و مه‌سه‌له‌یه گه‌لۆ پێشه‌وا چ جۆر مامه‌ڵه‌یه‌كی له ته‌ك ئه‌و
دۆخه‌دا بووه‌و به پێی ئه‌وه ده‌كه‌وێته خانه‌ی كام كاریزماوه؟ به
واتایه‌كی‌تر ئاخۆ كاریزمایی پێشه‌وا نه‌رێنی بوو‌و خۆزلبینی‌و ئۆتۆكراسیی كه‌سی
قازی لێكه‌وتۆته‌وه یان كاریزمایی ئه‌و كاریگه‌ریی ئه‌رێنی بووه‌و
خۆنه‌ویستی‌و دێموكراسی ئافراندوه؟ بۆ دۆزینه‌وه‌ی وه‌ڵام پێویسته پێشه‌وا
له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری هه‌ردوو جه‌مسه‌ری رابه‌رانی كاریزمای گه‌لانی گه‌ردوون
به‌راورد بكرێت. زێد له شه‌ش ده‌یه به‌ر له ئێستا توێژێكی "ئاریستۆكرات ـ
مه‌زهه‌بی"ی نه‌ریتی، پشتاوپشت خاوه‌نی پیرۆزییه‌كی ئایینی‌و
ده‌سه‌ڵاتدارییه‌كه "نه‌ریتی ـ ئه‌ربابی" بووه، كه به داكۆكی‌و داوای
زۆره‌وه رابه‌ریی خه‌باتێكی نه‌ته‌وه‌خوازانه‌ی ده‌خرێته پاڵ. (پارێزكردنی
پێشه‌وا له وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات به‌ر له هه‌رشت تایبه‌تمه‌ندیی خۆنه‌ویستیی
ئه‌و ده‌سه‌لمێنێ.) ئه‌و جاره‌یان ئیتر له هزری "نه‌ریتی ـ هۆزه‌كی"ی
كۆمه‌ڵگای ئه‌و كات‌دا هه‌تا ئاستی كه‌سێكی تاقانه‌و بان‌مرۆڤی مه‌زن ده‌بێت.
ئه‌وه چیرۆكی به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی پێشه‌وایه‌و ده‌سه‌ڵاتێكی بێ‌سنووری
به‌ده‌ر له كڵێشه‌ی رێسایی‌و كۆنتڕۆڵی پێ‌دراوه كه ئه‌گه‌ر خولیای
ده‌سه‌ڵات‌و هۆگربه‌خۆ بایه ده‌یتوانی دیكتاتۆرییه‌كی كه‌م وێنه‌و
ده‌سه‌ڵاتدارییه‌كی "فێئۆدال ـ مه‌زهه‌بی" دابمه‌زێنێ كه پارێزه‌ری ویست‌و
به‌رژه‌وندییه‌كانی تایبه‌تیی خۆی بێت. بۆ پاڵپشتیی ئه‌وه‌یكه كه ده‌یتوانی
له ده‌ستڕۆیشتوویی ئایینی‌و نه‌ریتیی خۆی‌و بنه‌ماڵه‌شی كه‌ڵك وه‌ربگرێ
به‌ڵام له‌خۆبردووی‌و خۆنه‌ویستیی پێشه‌وا‌و دڵسوزیی راسته‌قینه‌ی ئه‌و له
هه‌مبه‌ر گه‌له‌كه‌ی ته‌نیا هێزێكه رووبه‌ڕووی شیمانه‌ی ئه‌وها خوازیارگه‌لێك
بۆته‌وه‌و، مینا گاندی‌و ماندێلا هه‌موو نه‌هامه‌تی‌و خه‌سارێك وه‌رده‌گرێ‌و
له كاتێك‌دا ده‌ره‌تان بۆ پاراستنی گیان زۆر له مردن زێده‌تر هه‌یه، پێشه‌وای
كاریزما به هه‌ڵبژاردنی دووهه‌م ئه‌و جاره‌یان بۆ هه‌میشه ده‌بێته پاڵه‌وانێكی
نه‌ته‌وه‌یی‌و به‌هایه‌كی پیرۆز.
ئه‌گه‌ر كه‌سایه‌تیی خومه‌ینی ـ نوێنه‌ری زه‌قی كاریزمای نه‌رێنی ـ و
پێشه‌وا كه نوێنه‌ری كاریزمای ئه‌رێنیه، پێكه‌وه هه‌ڵ‌سه‌نگێندرێن
ده‌رده‌كه‌وێ كه ئاكامی، هه‌موو كرداره‌كانی ئه‌وان ته‌واو پێچه‌وانه‌ی
یه‌كتره. جارێكی‌تر له دۆخێكی هاوشێوه‌دا خه‌باتی هه‌موو گه‌لانی ئێران
هه‌وڵی خوڵقاندنی كاریزما‌و ته‌وه‌ری یه‌كیه‌تی ده‌دات‌و ئه‌و ته‌وه‌ره له
كه‌سایه‌تیی ئاخوندێكی خاوه‌ن باندۆڕی نه‌ریتی‌و مه‌زهه‌بی‌دا ده‌دۆزێته‌وه.
"ئاریستۆكرات ـ مه‌زهه‌بی"ی ئه‌وجاره به پێچه‌وانه‌ی پێشه‌وا
ده‌سه‌ڵاتدارییه‌كی نوێباو، "فێئۆدالیزمی ئایینی" ته‌نێ له چوارچێوه‌ی بیری
به‌رته‌سك‌و ئایدۆلۆژێكی خۆی‌دا داده‌مه‌زرێنێ. به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو
ئامانجه‌كانی خه‌بات، دیكتاتۆریی تێئۆكراتیك له ده‌سه‌ڵاتی رووخاوی پێشووی
په‌هله‌ویش چڕتر خۆ راده‌نێ، ده‌ره‌تانی جیابیری‌و سه‌ربه‌ستیی رامان به
ته‌واوی قوت ده‌كرێ‌و راپه‌ڕین به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو ده‌ست به
خواردنی رۆڵه‌كانی خۆی ده‌كا. كه‌مایه‌تییه ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان ته‌واو
ئاسته‌نگ ده‌كرێن. به پێچه‌وانه‌وه له قۆناخی كۆماری كوردستان‌دا ته‌نیا
جارێكیش ناڕه‌زایی كه‌مایه‌تییه ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی هه‌رێمی كۆمار
نه‌بیسرا‌و به‌ندییه‌كی رامیاری نه‌دیترا.
به بڕوای "ماكس وێبێر"، مانه‌وه‌ی كاریزما پێویستی به چاكسازیی به‌رده‌وامی
خۆی هه‌یه‌و ئه‌و یه‌كه له رێگه‌ی جووڵانه‌وه‌ی به‌رده‌وام به قازانجی
كۆمه‌ڵگادا ده‌دۆزیه‌وه، ده‌نا تووشی داكشان ده‌بێت‌و سیمای پیرۆزی خۆی
ده‌دۆڕێنێ‌و پێڕه‌وه‌كانیشی په‌ژیوان ده‌بن‌و لێی ده‌پرینگێنه‌وه.
له كاتێك‌دا خومه‌ینی، سه‌ددام‌و ئێستالین ته‌نیا چه‌ند رۆژ پاش گه‌یشتنه
ده‌سه‌ڵات، ده‌ست به پاكتاوكردن‌و په‌راوێزخستنی هاوخه‌باته‌كانی چه‌ن رۆژ پێشی
خۆیان ده‌كه‌ن‌و هیچ ده‌ره‌تانێك بۆ رامانی سه‌ربه‌ست‌و بیروڕای جیاواز ناهێڵن،
ده‌بینین به پێچه‌وانه‌وه له خه‌باتی گاندی‌و ماندێلا‌و پێشه‌وادا هه‌ر
چه‌شنه گۆڕانێك راسته‌وخۆ له‌سه‌ر بنه‌مای رای گشتی‌و به پێی پێویستیی
بارودۆخ سه‌رده‌گرێت.
ته‌نانه‌ت هه‌ڵبژاردنی قازی محه‌ممه‌د وه‌ك سه‌ركۆمار‌و بوونی به پێشه‌وا،
نیشانه‌ی شێوازێكی تایبه‌تیی بان‌دێموكراسی بووه. ده‌زانرێ كه له مه‌ڕ
داخوازیی خودی خه‌ڵك‌و پێداگریی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی "ژـ ك"، ئه‌و پله‌یه
درا به قازی‌و نه‌ك هه‌ر چه‌شنه سه‌پاندنێكی تێدا به‌دی ناكرێت، ته‌نانه‌ت
كه‌س خۆی به‌بژارناكات تا له ره‌وتی هه‌ڵبژاردن‌و به لێی ئاژیتاسیۆن
(تبلیغات)ی باو بۆ ئه‌و یه‌كه لانی زۆری ده‌نگ كۆبكاته‌وه. لێره‌دا قازی خۆی
وه‌ك پاڵێوراو نه‌ناساندوه به‌ڵام له لای خه‌ڵك به رێژه‌ی ره‌ها
هه‌ڵ‌ده‌بژێردرێت‌و ناچار به قبووڵكردنی ده‌كرێ.
ده‌ره‌تانی هیچ بڕیارێكی تاكه‌كه‌سی له‌و قۆناخه‌دا نیه‌و رێككه‌وتنی گشتی
به‌سه‌ر هه‌ر بڕیارێك‌دا زاڵه. ناوی كۆمه‌ڵه ده‌كرێته به "حدك"و ئامانجه‌كان
گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێت، (سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی گه‌وره ده‌كرێت به ئۆتۆنۆمی
بۆ كوردستانی ئێران‌و ...) به‌ڵام هیچ ناڕه‌زاییه‌ك نابیسرێ هه‌ڵبه‌ت
ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌وتۆ نیه كه ئه‌و گۆڕان‌و بڕیارانه بسه‌پێنێ‌و له ترسی ئه‌و
مه‌ودای ناڕه‌زایی نه‌بێ، كه‌وابێ ته‌نیا یه‌ك هۆكار بۆ ئه‌و یه‌كه
ده‌مێنێته‌وه ئه‌ویش هه‌بوونی دێموكراسیی راسته‌قینه‌یه.
2ـ سێكۆلاریزم له قۆناخی كۆماردا: له تایبه‌تمه‌ندییه شازه‌كانی قۆناخی كۆمار
كه بانگه‌شه‌ی ئێمه له‌مه‌ڕ به قۆناخی راگواستن‌و وه‌رچه‌رخان زانین، زیاتر
پشتڕاست ده‌كاته‌وه، هه‌وڵی سرینه‌وه‌ی پیرۆزیی ئایینی‌و مه‌زنایه‌تیی
نه‌ریتی ده‌سه‌ڵاته‌كه، تێیدا به‌روونی به‌رچاوه‌و كاریگه‌ریی كه‌سایه‌تیی
رووناكبیریی پێشه‌وا له‌و یه‌كه‌دا به‌روونی دیاره. پێشه‌وا هه‌ر له‌سه‌ره‌تای
پێوه‌ندیگرتن به كۆمه‌ڵه‌ی "ژـ ك"وه ئه‌و هه‌وڵه‌ی بۆ سڕینه‌وه‌ی پیرۆزیی
ئایینی‌به‌كرده‌وه ده‌ست پێ‌كرد. له پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵه‌دا هه‌ندێ ئاسه‌واری
ئایینی، وه‌ك سوێندخواردن به په‌رتووكه پیرۆزه‌كان‌و په‌یمان به‌ستن بۆ
هاوكاریی هه‌تاهه‌تایی هه‌بوو كه مه‌زنایه‌تیی ئایینی‌و غه‌یره‌ئایینیی
پێ‌ده‌به‌خشێ. كه دوایی به پێی داهێنانێكی ئه‌و و گۆڕینی كۆمه‌ڵه به "حدك"
ئه‌و بابه‌تانه هیچیان نامێنن. تا به ئه‌وڕۆ ئه‌و داه | | | |