|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: شه‌هید
پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ::. |
|
بۆ پێشه‌وا |
|
01-11-1386
:?:
سه‌لام
ئیسماعیل‌پوور
قازیا! ده‌نگت به‌هێزه چونكوو
ده‌نگی شادی‌یه
بیری روونت بۆ هه‌موومان مه‌شخه‌ڵی ئازادی‌یه
ده‌نگی نركه‌ت وه‌ك سروودی راپه‌ڕینه، هه‌ڵمه‌ته
وه‌ك دروشمی شۆڕشێكی بێ‌وچانی میلله‌ته
وه‌ك تریشقه‌ی هه‌وری ره‌حمه‌ت بۆ دڵی جوتیاری كورد
وه‌ك بروسكه‌ی خۆشه‌ویستی دڵ له‌بۆ دڵداری كورد
پێشڕه‌وی تۆ، پێشه‌وای به‌ش مه‌ینه‌تانی، رابه‌ری،
زۆر ره‌وایه گه‌ر بڵێم تۆ كاوه‌ی ئاسنگه‌ری
تۆ چرای ژینی گه‌لی كورد، تۆ بڵێسه‌ی ئاگری
تۆ به‌رامه‌ی ره‌نجی شۆڕش، تۆ چیای خۆڕاگری
یادگاری عیشقی تۆیه چوارچرای خوێنباری من
بۆیه قیبله‌ی خه‌ڵكی كورده‌و مه‌حره‌می ئه‌سراری من
چوارچرا جێژوانه بۆ من، یاری من سێداره‌یه
هه‌ر به عیشقی ناوی تۆوه، كورد وه‌فای به‌و یاره‌یه
تۆ كه مامۆستای ژیانی، سه‌ر ده‌به‌خشی بۆ وڵات
بۆ مرۆڤی‌و مێهره‌بانی، خوێنی سوورت كرد خه‌ڵات
ئه‌و سرووده‌ی تۆ له گوێمدایه ده‌ڵێی بۆ نیشتمان
سه‌ر ببه‌خشن رۆڵه‌كانم، سڵ نه‌كه‌ن له دوژمنان
رۆڵه‌كان دڵسۆزی گه‌ل بن، بۆی بسووتن وه‌ك چرا
روونی كه‌ن رێبازی ژین بۆ ئه‌و گه‌له‌ی بێبه‌ش كرا
رۆڵه! كۆمه‌ڵگا به زانین ده‌ست‌و پێی رزگار ئه‌بێ
هه‌ر به بیری سه‌ربه‌خۆیی، كورد له خه‌و بێ‌دار ئه‌بێ
رۆڵه! قه‌د بڕوا نه‌كه‌ی به قه‌ولی یاری گورگه مێش
قه‌د نه‌به‌ی هانا به هۆزی گه‌ل فرۆشی لاشه‌كێش
نه‌یفرۆشی نیشتمان‌و گه‌ل به حیله‌ی دوژمنان
با په‌تی سێداره‌كانی چوارچرا بۆت بێنه ژوان
ده‌نگی خۆشت وا له گوێما وه‌ك جریوه‌ی بولبولان
رێنوێنیت شه‌رته بگرم وه‌ك چرای رێگه‌ی ژیان
شه‌رته بۆ گه‌ل تێبكۆش‌م، تاوه‌كوو رزگار ئه‌بم
چونكوو ژانه ژینی كوردان، من له ژین بێزار ئه‌بم
ئه‌و سرووده‌ی تۆ له‌مێژه بۆته فیكری لاوه‌كان
بیر‌و ئامانجت به‌هێزه پێشه‌وای چه‌وساوه‌كان!
وا دڵۆپی خوێنی سوورت ئه‌ی مه‌لی زاماری گه‌ل
روونی كرد ئاسۆی به‌یانی بۆ دڵه‌ی بێداری گه‌ل
دڵنیابه پێشه‌وای كورد! تا ئه‌به‌د هه‌ر حازری
وای له ناو دڵمان هه‌میشه، نامری تۆ نامری! |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |