|
ئازادی سه‌لمێنه‌ری بوونی ئه‌ندێشه گه‌وره‌كانه‌و بوونی ئه‌ندێشه‌ی گه‌وره‌ش
به‌ڵگه‌یه‌كه بۆ بوونی ئازادی یا خه‌بات بۆ وه‌ده‌ست‌خستن‌و دابین‌كردنی ئازادی.
له كۆماری كوردستاندا ئازادی دابین كرابوو، كه‌وابوو ئه‌ندێشه‌یه‌كیش
له پشت ئه‌و ئازادییه‌دا بوونی بووه. كۆیله‌یی‌و دیلی‌و دیكتاتۆری له ئه‌ندێشه‌یه‌كی
پێشكه‌وتوودا ناگونجێ، ئازادیش به‌بێ بوونی ئه‌ندێشه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو، ته‌نانه‌ت
له خه‌یاڵیشدا ناگونجێ.
ئه‌و باسه‌ی لێره‌دا ده‌وروژێندرێ‌و به پێی توانا شرۆڤه ده‌كرێ، كه‌سایه‌تی‌و
ئه‌ندێشه‌كانی ئه‌و رێبه‌ره گه‌وره‌یه‌یه كه رۆحی كۆمار بوو، واته پێشه‌وا.
به‌یه‌كه‌وه له ده‌لاقه‌ی وتارێكه‌وه كه خۆی له رێوڕه‌سمی راگه‌یاندنی
كۆماری كوردستان له دووی رێبه‌ندانی 1324 هه‌تاوی پێشكه‌شی كردوه، ده‌ڕوانینه
دونیای بیر‌و ئه‌ندێشه‌ی ئه‌و رێبه‌ره گه‌وره‌یه. مه‌به‌ست نزیكبوونه‌وه‌ی
زیاتره له ناسینی كه‌سایه‌تی‌و ئه‌ندێشه‌كانی ئه‌و رێبه‌ره.
دیاره پێشه‌وا هه‌ر له‌و وتاره كورته‌یدا كه نزیك به 670 وشه‌یه زۆرلایه‌نی
گرینگی ژیانی كۆمه‌ڵگای كوردستانی باس كردووه وه‌ك، لایه‌نه‌كانی سیاسی ـ نه‌ته‌وه‌یی،
فه‌رهه‌نگی ـ نه‌ته‌وه‌یی، مێژوویی ـ نه‌ته‌وه‌یی‌و...، به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی
ده‌رفه‌ت، ته‌نیا چه‌ند بۆچوونی تایبه‌تی به پێی سه‌لیقه‌و توانای خۆمان ده‌خه‌ینه
به‌رباس.
1ـ نه‌ته‌وه‌بوونی كورد: سه‌ره‌تا پێناسه‌یه‌ك له نه‌ته‌وه ده‌ده‌ینه ده‌ست
پاشان وتاره‌كه‌ی پێشه‌وا به‌پێی ئه‌و پێناسه‌یه لێك ده‌ده‌ینه‌وه: "به كۆمه‌ڵه
خه‌ڵكێك ده‌گوترێ كه به‌یه‌كه‌وه، له‌سه‌ر كێانێكی دیاری‌كراو ده‌ژین‌و خاوه‌نی
یه‌ك یا هێندێك تایبه‌تمه‌ندیی هاوبه‌ش‌و جیاوازن كه ئه‌وان له كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه‌كانی‌تر
جیا ده‌كاته‌وه، وه‌ك: زمانی هاوبه‌ش، فه‌رهه‌نگی هاوبه‌ش، مێژووی‌و بیره‌وه‌ری
مێژوویی هاوبه‌ش، ئایین، داب‌و نه‌ریت‌و... هتد.
دیاره هه‌مووی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ش به‌ستراونه‌ته‌وه به بابه‌تێكی دیكه،
ئه‌ویش ئیراده‌و ویستی خه‌ڵكه‌كه‌یه بۆ بوون به نه‌ته‌وه‌و به‌رده‌وام بوونیان
له ویستی نه‌ته‌وه‌بووندا."
به‌شێكی زۆر له وتاره‌كه‌ی پێشه‌وا له ده‌وری بازنه‌ی ئه‌و پێناسه‌یه‌دا ده‌خولێته‌وه،
ئه‌ویش نیشانه‌ی گرینگی‌پێدانی پێشه‌وایه به‌و بابه‌ته. واته پێشه‌وا به‌و
راستییه گه‌یشتووه كه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت‌و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی چاره‌نووس‌و
ده‌سه‌ڵاتی كوردی، پێویستی به هێندێك ئامراز هه‌یه كه نه‌ته‌وه‌بوون سه‌ره‌كیترینیانه.
پێشه‌وا ده‌یزانی به‌بێ بوونی نه‌ته‌وه ناكرێ حكوومه‌ت دروست بكه‌ین، بۆیه
پێش له پێكهێنانی حكومه‌ت به پێویستی ده‌زانێ نه‌ته‌وه‌بوونی كورد‌و
پێداویستی‌یه سیاسییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی كورد، به‌لایه‌ن یا لایه‌نه‌كانی به‌رامبه‌ر،
بسه‌لمێنێ. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێشه‌وا له وتاره‌كه‌یدا هێندێك باس ده‌وروژێنێ
كه گرینگ‌ترین خاڵه‌كانی ئه‌و باسه له ریزبه‌ندێكدا ده‌خه‌ینه به‌رچاو:
ئ ـ "كوردستان مه‌وقعییه‌تی جوغرافیاییه‌كی مه‌خسوسی هه‌یه كه بێ
پسانه‌وه‌و... كورد به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌و پێكه‌وه سكونه‌تیان تێدا هه‌یه‌و دارای
مالیكییه‌تی میللین ده‌وێدا."
ئه‌وه پێناسه‌ی كیانێكه كه بۆ نه‌ته‌وه پێویسته، یانی بێ یه‌كیان نه‌ته‌وه
بوونی نیه. كوردستان كیانی نه‌ته‌وه‌یی كورده. به بڕوای پێشه‌وا كوردستان
كیانێكی ئه‌تنیكی، عه‌شیره‌تی، تایفی‌و... هتد، نیه، به‌ڵكوو ئه‌و كیانه
نه‌ته‌وه‌ییه‌و كورد به شێوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خاوه‌نی ئه‌وه.( دارای
مالیكیه‌تی میللین ده‌وێدا) واته هه‌ر بسته خاكێكی كوردستان ئی هه‌موو
كورده‌و هه‌موو كوردێكیش به‌یه‌كه‌وه خاوه‌نی هه‌موو كوردستانن. خاك لانكی
نه‌ته‌وه‌یه‌و قازیش ئه‌و راستییه‌ی باش زانیوه. هاوكیانبوون‌و هاوخاوه‌ن بوون
له كیاندا، هاوبه‌رژه‌وه‌ندی، هاوچاره‌نووسی‌و ئابووری وه‌ك یه‌ك‌و... هتد،
پێكدێنێ، بۆیه قازی هاوخاوه‌ن بوونی كورد له‌و كیانه‌دا زه‌ق ده‌كاته‌وه‌و...
ب ـ یه‌كێكی دیكه له بابه‌ته عه‌ینی‌یه‌كانی پێویست بۆ نه‌ته‌وه‌بوون،
مێژووی هاوبه‌ش‌و بیره‌وه‌ری مێژوویی هاوبه‌شه‌و خودی نه‌ته‌وه‌ش له ره‌وتی
مێژوودا پێك دێ. پێشه‌وا به بڕوابوونی به‌و رووكنه‌یه كه ده‌ڵێ:
"به‌سه‌رهات‌و سه‌وابقی تاریخیان یه‌كه‌و عمومه‌ن تێیدا شه‌ریكن." یا ده‌ڵێ:"
كورد له قه‌دیمه‌وه هه‌زاران پادشا‌و حوكمدار‌و ته‌شكیلاتیان بووه."
پێشه‌وا، كورد له مێژوودا به شه‌ریك ده‌زانێ، یانی كورد ساڵانێكی دوور‌ودرێژه
به‌یه‌كه‌وه‌ن‌و كۆمه‌ڵگای كوردی كۆمه‌ڵگایه‌كی كۆنه‌و له‌و كۆمه‌ڵگایه‌شدا
ئه‌وه كورده‌كانن كه به‌یه‌كه‌وه شه‌ریكن‌و به‌شدارن. دیاره سه‌وابق به مانای
بیره‌وه‌ری نه‌ته‌وه‌ییه‌و قازی بڕوای به بیره‌وه‌ری هاوبه‌شی كورد هه‌یه
له مێژوودا. ئه‌و بیره‌وه‌رییه خۆی له سه‌رده‌می هه‌زاران پادشا‌و حووكمداردا
ده‌بینێته‌وه (رابردووی دوور‌ودرێژ). قازی بڕوای به ته‌جرووبه‌ی سیاسی كورد
هه‌یه‌و باسی ته‌شكیلاتی پادشاكانی كوردی ده‌كا، ئه‌و ته‌شكیلاته بێ‌گومان
ده‌ستگای حووكمدارییه. به‌و پێیه‌ش كورد له بواری عاتیفی‌و هه‌ستیاری‌یه‌وه
له‌یه‌ك نزیكه. پێشه‌وا بۆ سه‌لماندنی به‌ستراوه‌یی نه‌ته‌وه‌یی كورد
به‌یه‌كه‌وه باسی بیره‌وه‌ری تاڵ‌و شیرینی مێژوویی ده‌كا‌و هه‌ستی كورد به
یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه‌و... هتد.
پ ـ فه‌رهه‌نگ، رۆحی نه‌ته‌وه‌یه‌و نه‌ته‌وه به‌یه‌كه‌وه گرێ ده‌دا. فه‌رهه‌نگ
رووخسار‌و سیمای نه‌ته‌وه‌یه. فه‌رهه‌نگی جیاواز، سیمای جیاواز‌و رووخساری
جیاواز‌و رۆحی جیاواز به نه‌ته‌وه ده‌به‌خشێ. پێشه‌وا ئه‌و زاته هوشیاره
كورده به تێگه‌یشتنێكی قووڵ له‌و مانایه، ئه‌و پێویستییه‌ی بۆ نه‌ته‌وه‌بوونی
كورد سه‌لماندووه، بۆیه له وتاه‌كه‌یدا به‌وپه‌ڕی لێهاتووییه‌وه ئه‌و خاڵه
زه‌ق ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێ: "كورد... خاوه‌نی ئاداب‌و عادات‌و رسوومی مللیه‌تی
وان كه هیچ جۆره سه‌ده‌مه‌و حه‌وادسێك نه‌یتوانیوه سستیه‌ك له بناغه‌ی
مللیه‌تی ئه‌واندا په‌یدا بكا."
لێره‌دا پێشه‌وا باوه‌ڕی خۆی به فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌سه‌لمێنێ‌و
فه‌رهه‌نگ به فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی (میللی) ده‌زانێ. ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌و
باوه‌ڕه‌یه كه فه‌رهه‌نگ توانیوێتی كورد له‌سه‌ر رێچكه‌و بناغه‌ی خۆی (واته
كوردبوون) بهێڵێته‌وه‌و بیپارێزێ، ئه‌وه‌ش یانی به‌رده‌وامی ژیانی كوردی‌و
به‌رده‌وامی رۆحی كورد.
ت ـ تایبه‌تمه‌ندی له هه‌ر شتێك‌دا، جیاوازی‌دانه به‌و شته، به تایبه‌تی
ئه‌گه‌ر ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی بێ. لاوازی تایبه‌تمه‌ندییه‌كان
ده‌بێته هۆی له‌نێوچوون، تواندنه‌وه‌و سڕینه‌وه‌ی جیاوازییه‌كان‌و ئه‌وه‌ش بۆ
نه‌ته‌وه‌یه‌ك یانی له‌نێوچوونی باری نه‌ته‌وه‌یی‌و تواندنه‌وه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی. قه‌ده‌غه‌كردنی رووكنێك یا چه‌ند رووكنی نه‌ته‌وه‌یی‌و
لاوازبوونیان ده‌بێته هۆی پێكهاتنی دڕدۆنگی له نه‌ته‌وه‌یی‌بوون‌و له
ئاكامدا كزی ئیراده‌و تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی لێده‌كه‌وێته‌وه. بۆیه
دوژمنانی كورد هه‌میشه هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی مێژووی كورد، لاوازكردنی ئه‌ده‌ب‌و
زمانی كوردی، دزینی به‌رهه‌مه فه‌رهه‌نگی‌و هونه‌رییه‌كانی كورد،
چه‌وساندنه‌وه‌ی ئایینی‌و كلتووری‌و ئابووری‌و... داوه. قازی موحه‌ممه‌د زۆر
چاك ئه‌و راستییه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتووه‌و له‌و باره‌وه باوه‌ڕی به كاركردن‌و
تێكۆشان هه‌یه‌و ده‌ڵێ: "... زمان‌و عادات‌و مه‌زهه‌ب‌و خسوسیاتی میللی كوردیان
به جارێك لاواز‌و كز‌و كه‌نفت كردوه... خوێندن‌و نووسینی كوردی مه‌منوع‌و..."
"... مه‌دره‌سه‌ی كچان‌و كوڕانه‌مان دانا‌و مه‌دره‌سه‌ی شه‌وانه‌مان دانا‌و...
كوڕ‌و كچ ده‌توانن بخێنن... كتێبی ده‌رسی كوردیمان چاپ‌و..."
پێشه‌وا گرینگی تایبه‌تمه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌ست پێكردووه‌و
زانیویه‌تی بۆ زیندووراگرتنی نه‌ته‌وه پێویسته به‌رده‌وام ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندییانه ببوژێته‌وه. ئه‌و ده‌یزانی كه دوژمن بۆ تواندنه‌وه‌ی كورد
پێشی به پێشكه‌وتنی زمان‌و ئه‌ده‌بی كوردی گرتووه، بۆیه سه‌یر نیه ئه‌گه‌ر
قازی دوای كۆمار زۆر زوو ده‌ستووری وه‌رگێڕان‌و چاپی كتێبه ده‌رسی‌و
ئه‌ده‌بییه‌كان ده‌دا بۆ سه‌ر زمانی كوردی. ئه‌و پێی وابوو زمان خوێنه له
جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا‌و لاوازبوونی زمان، لاوازی نه‌ته‌وه‌یی به‌دواوه دێ.
بۆ به‌هێزبوونی باری نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ زمان زیندوو‌و ده‌وڵه‌مه‌ند بێ‌و... .
ج ـ ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ خۆسه‌لماندن‌و بڕیار بۆ به‌رده‌وامی نه‌ته‌وه‌یی،
نه‌ك هه‌ر پێویسته، به‌ڵكوو به بێ بوونی ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌رگیز
نه‌ته‌وه ناتوانێ بوونی سیاسی ببێ. ئیراده ئامانج ده‌دا به نه‌ته‌وه. به
بێ ئیراده تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دیكه‌ی نه‌ته‌وه‌یی، سڕ‌و نیوه‌مردوون.
ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێته هۆی ئه‌كتیڤبوونی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی
نه‌ته‌وه وه‌ك: زیاتربوونی به‌رهه‌م له بواره‌كانی زمانی، هونه‌ری، كلتوری،
مێژوویی‌و ئایینی‌و... زۆرتربوونی چاپه‌مه‌نی‌و... . پێشه‌وا به روونی
ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد باس ده‌كا‌و بوونی ئه‌و ئیراده‌یه‌ی ده‌خاته
به‌رچاو‌و زه‌ق ده‌كاته‌وه. "... هه‌ر كه‌س خه‌یاڵی نیشتمانی ئه‌وانی (كورد)
بوبێ به‌ره‌نگاری بونه‌ته‌وه‌و ... بۆ وه‌گیرخستنه‌وه‌ی ئیستقلال‌و ئازادی به
میلیۆن قوربانیان داوه‌و... قه‌ت له ئامانج‌و ئاره‌زووی خۆیان شل
نه‌بوونه‌ته‌وه‌و...". به‌ره‌نگاربوونه‌وه، فیداكاری، وه‌گیرخستنه‌وه،
ئیستقلال‌و ئازادی، قوربانی‌دان، ئامانج‌و ئاره‌زوو‌و...، ئه‌و چه‌مكانه‌و زۆر
چه‌مكی دیكه له نێو وتاره‌كه‌دا وشیاری‌و ئاگایی پێشه‌وا ده‌رده‌خه‌ن‌و نیشان
ده‌ده‌ن كه ئه‌و رێبه‌ره تا چ راده‌یه‌ك به‌رانبه‌ر به ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی
هه‌ستیار بووه‌و چۆن بۆ گه‌یشتن به ئامانج كه‌ڵكی لێ‌وه‌رگرتوون‌و..
2ـ نه‌ته‌وه‌یی‌بوونی حیزبی دێموكرات:
دیاره گومان له نه‌ته‌وه‌یی‌بوونی حیزبی دێموكرات‌و له نه‌ته‌وه‌یی‌بوونی
درووشم‌و ستراتیژی‌و به‌رنامه‌ی حیزب نیه‌و ئه‌وڕۆ هه‌م كورد وه‌كوو نه‌ته‌وه‌و
هه‌م دۆست‌و دوژمنانی كورد‌و هه‌موو رێكخراو‌و ناوه‌نده مرۆڤی‌و سیاسییه‌كانی
جیهان ئه‌و حیزبه به حیزبێكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ناسن‌و ته‌نانه‌ت حیزبی
دێموكراته له unpoدا نوێنه‌رێكیشی به نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی كوردی
بێ‌ده‌وڵه‌ت هه‌یه. به‌ڵام باسكردنی ئه‌م بابه‌ته بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه
دامه‌زراندنی حیزب‌و سه‌ره‌تای پێكهاتنی ئه‌و حیزبه ده‌به‌نه ژێر پرسیار‌و
ده‌یانهه‌وێ به ئه‌نقه‌ست‌و به به‌رنامه شووناسی حیزب تێك بده‌ن. هه‌ر چه‌نده
كه سه‌رنه‌كه‌وتوون‌و سه‌ریش ناكه‌ون، به‌ڵام وروژاندنی ئه‌م باسه له زمانی
پێشه‌واوه ئه‌وه‌نده گرینگ بوو كه باسكردنی لێره‌دا پێویست بوو. حیزبێك كه
نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێ، واته له سه‌ر ئه‌ساسی پێداویستی‌و نیاز‌و ئیراده‌ی
راسته‌وخۆی خه‌ڵك نه‌بێ‌و به پێی فه‌رهه‌نگ‌و باوه‌ڕه‌كانی نه‌ته‌وه‌یی‌و
خاوه‌ن به‌رنامه‌و ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێ، هه‌روه‌ها گونجاو ده‌گه‌ڵ
هه‌لومه‌رجی ناوچه‌یی‌و جیهانی‌و بار‌ودۆخی وڵات نه‌بێ،و... هتد، ئه‌و حیزبه
ناتوانێ خاوه‌ن شووناسی نه‌ته‌وه‌یی‌و هه‌ڵگری دروشمی نه‌ته‌وه‌یی بێ.
پێشه‌وا به هه‌ست پێ‌كردن به‌و یاسایه قسه له سه‌ر دروست‌بوونی حیزب ده‌كا‌و
ده‌یسه‌لمێنێ كه حیزبی دێموكرات حیزبێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌و له سه‌ر ئه‌ساسی
نیازی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و له ژێر ئیراده‌ی ئه‌وانه‌وه پێك هاتووه: "... تا له
شه‌هریوه‌ری 1320 ه.دا فریشته‌ی ئازادی... ره‌زاخانی تێك‌شكاند، كورد سه‌ری له
هه‌موو فشار‌و ئه‌زییه‌ت كه‌مێ فارغ بوو‌و فه‌وری ئیحساسی كرد چۆن ده‌بێ له
فرسه‌ت ئیستفاده بكات، رێگای سه‌لاح وه‌ده‌ست خستنی ئازادی ئه‌و میلله‌ته
چیه‌و چ بكا(؟) پیاوانێكی به بیر‌و هۆش‌و... بۆ زه‌لیلی ئه‌و میلله‌ته دووكه‌ڵ
له ده‌رونیان ده‌هاته ده‌رێ‌و خێرا‌و... ده‌ستیان به كار ده‌كرد‌و حیزبی
دێموكراتی كوردستانیان ته‌شكیل دا‌و ده‌ست‌وبرد خه‌ریكی كار‌وباری میللی بوون‌و
... به دیققه‌ت ئیحتیاج‌و پێداویستی كوردیان ته‌شخیس دا و به‌دی كرد... ناوی
عه‌شیره‌ت‌و ته‌وایفیان فڕێ دا‌و عمومه‌ن له ژێر ناوی حیزبی... كۆبوونه‌وه‌و
یه‌ك دڵ‌و یه‌ك زمان تێكڕا به‌ره‌و ئامانجی ئازادی رۆیشتن‌و..."
ئه‌و مانا‌و چه‌مك‌و زاراوانه له قسه‌كانی پێشه‌واو راستی كۆمه‌ڵگای ئه‌وكاتی
كوردستاندا، زۆر كرینگن:
"... كورد... ئیحساسی كرد چۆن ده‌بێ... "، هوشیاری نه‌ته‌وه‌یی كورد
ده‌گه‌یه‌نێ بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌و ده‌ربازبوونی نه‌ته‌وه‌یی‌و گه‌یشتن
به رزگاری. ئاگایی كورد له ناسینی ئه‌ركی نه‌ته‌وه‌یی خۆیدا ده‌سه‌لمێنێ.
"... رێگای سه‌لاح وه‌ده‌ستخستنی ئازادی ئه‌و میلله‌ته هه‌یه..." گونجاو
بوونی حیزب، وه‌كوو رێگاچاره‌یه‌كی باش له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا ئاشكرا ده‌كا‌و
ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی له دروستكردنی حیزب‌دا زه‌ق ده‌كاته‌وه. "... خه‌ریكی
كار‌وباری میللی بوون... ناوی عه‌شایر‌و توایفیان فڕێ دا‌و عمومه‌ن له ژێر
ناوی حیزبی... یه‌ك دڵ‌و یه‌ك زمان تێكڕا... " هه‌مووی ئه‌و وشانه سه‌دا له
سه‌د نه‌ته‌وه‌یی‌بوونی حیزب ده‌گه‌یه‌نن‌و نیشان ده‌ده‌ن حیزب هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه خاوه‌ن شووناسی نه‌ته‌وه‌یی بووه‌و له سه‌ر "ئیحتیاج‌و پێداویستی
كورد" پێك هاتووه‌و... .
3ـ چاپخانه‌و روانگه‌ی پێشه‌وا سه‌باره‌ت به‌و پێداویستی‌یه:
به بڕوای زۆرێك له بیرمه‌ندان چاپ زۆرترین كاریگه‌ری له سه‌ر ژیان‌و
به‌خته‌وه‌ری كۆمه‌ڵگای مرۆڤ داناوه. به‌بێ بوونی چاپ هه‌رگیز رێنسانس
نه‌یده‌توانی به‌وشێوه‌یه سه‌ركه‌وێ. بوونی چاپ‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی فكره‌كان
ده‌بێته هۆی پێشكه‌وتنی خێراتری مرۆڤ‌و تێگه‌یشتنی زیاتر. دیاره تێگه‌یشتنی
زیاتریش بێ‌گومان ئاسووده‌یی، ئازادی، پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن‌و به‌خته‌وه‌ری زیاتر
دێنێ. به بێ تێگه‌یشتن نه‌ته‌وه‌بوون مانای نیه‌و ناكرێ‌و... . پێشه‌وا
ده‌قی ئه‌و راستییانه‌ی خوێندۆته‌وه‌و پێی وابووه ده‌بێ گرینگی زۆری پێ
بدرێ. پێشه‌وا چوار ئامانجی سه‌ره‌كی له دانانی چاپ ده‌خاته روو‌و ده‌ڵێ:
"... 1ـ بۆ ناساندنی لیاقه‌تی میللی‌و 2ـ ده‌رخستنی حه‌یاتی ئه‌ده‌بی‌و
فه‌رهه‌نگی كورد‌و 3ـ بۆ راگه‌یاندنی هاواری خۆمان به گوێی دونیای
به‌شه‌رییه‌ت‌و 4ـ بۆ عه‌داڵه‌ت،...".
زمان له وه‌سفی ئه‌و ئه‌ندێشه‌یه‌دا ده‌وه‌ستێ‌و ته‌نیا بۆت ده‌كرێ ته‌ماشای
وشه‌كان بكه‌ی. "ناساندنی لیاقه‌تی میللی" به‌بێ ئه‌و لیاقه‌ته نه‌ته‌وه
ئیعتبار‌و پرستیژێكی نیه‌و رێز‌و حورمه‌تی ده‌شكێ‌و ... "ده‌رخستنی حه‌یاتی
ئه‌ده‌بی‌و فه‌رهه‌نگی كورد" زه‌قكردنه‌وه‌ی باری نه‌ته‌وه‌یین به ئامانجی
به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بۆ چوونه‌سه‌ری راده‌ی باوه‌ڕ به‌خۆبوون‌و
جوانتركردنی رووخساری نه‌ته‌وه‌یی‌و ... . تێگه‌یاندنی جیهان له بار‌ودۆخی
كوردستان پێویستییه‌كه كه به لای پێشه‌واوه ناكرێ چاوپۆشی لێ بكردرێ‌و بۆ
سه‌ركه‌وتن‌و ده‌ربازبوون له دۆخی چه‌وساندنه‌وه‌و پێشكه‌وتن پێویسته‌و... .
ئامانجی عه‌داڵه‌ت (دادپه‌روه‌ری) زیاتر له گرینگی خۆی ده‌رخه‌ری ئه‌ندێشه‌ی
پێشه‌وایه. پێشه‌وا پێی وابوو به بێ چاپ ناتوانین دادپه‌روه‌ری به‌ڕێوه
ببه‌ین. ئه‌و پێی وابوو ده‌بێ هه‌لی فێربوون‌و تێگه‌یشتن ده‌بێ یه‌كسان‌و
به‌رانبه‌ر بێ بۆ ئه‌وه‌ی كه ئازادی‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئازادی گشتگیر‌و
پارێزراو بێ.
به بێ فێربوون‌و تێگه‌یشتنی هه‌موو تاكێك ئازادی‌و دادپه‌روه‌ری نیه، بۆ
دادپه‌روه‌ری تێگه‌یشتن سه‌ره‌كی‌ترین روكنه‌و چاپ گه‌وره‌ترین‌و زۆرترین
كاریگه‌ری هه‌یه له‌و بواره‌وه... .
4ـ پێویستی درێژه‌دانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی:
نه‌ته‌وه‌بوون "رێفراندۆمی رۆژانه‌یه"، واته بۆ مانه‌وه‌ی شووناسی
نه‌ته‌وه‌یی، نه‌ته‌وه پێویستی به ئیراده‌ی زیندوو هه‌یه‌و ئیراده‌ی زیندوو
به بێ خه‌باتی به‌رده‌وام بۆ زیاتر نزیك‌بوونه‌وه له ئازادی ره‌ها‌و
به‌خته‌وه‌ری ره‌های كۆمه‌ڵگا، ده‌وامی نابێ‌و ده‌مرێ. خه‌بات یا بۆ
وه‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی داگیركراوه‌كانه وه‌ك ئازادی‌و مافی چاره‌نووسی كورد یا
بۆ باشتربوون له دۆخێكه كه تێیداین. پێشه‌وا له قسه‌كانیدا به هه‌ردوو مانا
ئاماژه ده‌كا‌و پێی وایه ئه‌وه پێویستییه‌كی نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌و ده‌ڵێ:
"به‌قایایه‌كی ئه‌و خه‌ته‌ره‌ش كه ماوه...میلله‌تی كورد مبارزه‌ی خۆی له
گه‌ڵیان ئیدامه پێده‌دا‌و..."
له‌و قسانه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه پێشه‌وا خه‌بات به پێویستیی ده‌زانێ‌و كاتێ
ده‌ڵێ "ئیدامه پێده‌دا..." یانی بێ‌گومان كورد ئیدامه به خه‌بات ده‌دا‌و
ئه‌وه‌ش یانی كورد هوشیاره‌و هوشیاریش نیشانه‌ی زیندوویی‌و سه‌ركه‌وتنه.
دیاره پێشه‌وا زۆر بابه‌تی دیكه‌ی له‌و وتاره‌دا وروژاندووه به‌ڵام ناگونجێ
له وتارێكدا هه‌موویان بخه‌ینه به‌ر تیشكی نیگای ئێوه خوێنه‌ری به‌ڕێز.
ته‌نیا ئاماژه به‌و خاڵانه ده‌كه‌ین كه باسی لێ‌كردوون: مافی سروشتی‌و مرۆڤ،
پێشكه‌وتن له بواری زانستی‌و پیشه‌یی، ئاسمیلاسیۆنی كورد، نه‌ته‌وه‌یی‌بوونی
كۆمار، زه‌قكردنه‌وه‌ی گرینگ‌ترین كاره‌كانی كه كۆمار له سه‌ره‌تادا ئه‌نجامی
دان، فه‌لسه‌فه‌ی زمانی دایك، بازاڕی جیهانی‌و گرینگی بۆ كورد، له‌شساغی،
فه‌لسه‌فه‌ی سوپای نه‌ته‌وه‌یی‌و زۆر بابه‌تی دیكه.
له كۆتاییدا ده‌بێ بڵێین پێویسته ئه‌و ئه‌ندێشانه بۆ فێربوون‌و ناسینی
رێبه‌ره‌كانمان دووباره بخرێنه‌وه به‌رچاو‌و به شێوه‌یه‌كی نوێ باسیان له
سه‌ر بكرێ. مه‌به‌ست له‌و وتاره ته‌نیا وروژاندنی ئه‌و بیرۆكه‌یه بوو‌و جێگای
هیوایه كه روناكبیران‌و خوێندكارانی كورد به‌و ئه‌ركه‌وه هه‌ستن‌و به شێوه‌ی
شیاو ئه‌و بیرۆكانه زیاتر بناسێنن. |