|
به‌شداری ده‌كا‌و یه‌كێك
له راوێژكارانی ئابوری له كۆماری چیكه.
به بۆنه‌ی 18هه‌مین ساڵڕۆژی
تێرۆركردنی نامرۆڤانه‌ی د. قاسملو، ویستم له سه‌ر هێندێك لایه‌نی كه‌سایه‌تی،
خه‌بات‌و روانگه‌كانی شه‌هیدی رێبه‌رمان، د. قاسملو، راو بۆچونی ئه‌م كه‌سایه‌تییه
گه‌وره‌یه‌ی كورد بكه‌وێته به‌ر رای ئێوه‌ی خوێنه‌رانی به‌ڕێز:
پ: د.یه‌كتا، پێش هه‌مو شتێك
ئه‌م پرسیاره‌ت ئاراسته ده‌كه‌م، هه‌تا ئێستا د.یه‌كتا له كوێ بو؟ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه
كه ئێوه ماوه‌یه‌كی درێژ بۆ دۆزی كورد تێكۆشاون. بۆچی له رۆژه‌ڤی كورده‌كاندا
بون‌و به‌كه‌می باسی كه‌سایه‌تییه‌كی گه‌وره‌و ئاكادمێك وه‌ك جه‌نابتان هه‌بوه؟
و: من تا ساڵی 1988ی زایینی، به‌رپرسی ئه‌نیستیتۆی كوردیی بێرلین بوم. ئه‌من
ئه‌و ئه‌نیستیتۆیه‌م دامه‌زراند. ساڵی 1988 من‌و هاوڕێیانی ئاڵمانی، فه‌رانسه‌یی‌و
بێلژیكی له به‌رپرسایه‌تی ئه‌نیستیتۆ كشاینه‌وه. هۆیه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه له‌و
ساڵانه‌دا، زۆربه‌ی رێكخراو و پارته‌كانی كوردستانی باكور به دوای حیزبی
كۆمۆنیستی توركیه‌و به دوای ئیدئۆلۆژیكی كۆمۆنیستی كه‌وتبون، وه‌ك كۆمۆنیزمی
سۆڤیه‌تی، مائۆئیزم‌و ترۆچكیزم‌و هتد... من بۆ خۆم كۆمۆنیست نه‌بوم. بۆ منیش
كۆمۆنیست بون مومكین نه‌بو، چونكه من به ساڵان له نێو رێژیمی كۆمۆنیستی‌دا
مابوم. من باش ده‌مزانی كۆمۆنیزم چ به‌ڵایه‌كه، چ رێژیمێكی دژی دێموكراتیكه،
ئه‌و حیزب، كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوانه‌ی كه ناویان كورد بو، زیاتر له كوردایه‌تی
خزمه‌تیان به حیزبی كۆمۆنیسته‌كانی گه‌لانی باڵاده‌ست ده‌كرد.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یش ده‌ستیان له‌شه‌ڕی دژی رێژیمه‌كانی نیزامی‌و دیكتاتۆریی
توركیه‌و سوریه كێشابوو، زه‌خت‌و هێزی خۆیان بۆ دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ رێكخراوه
كوردییه‌كانی وه‌ك ئه‌نیستیتۆیی كوردی‌و هتد .. ته‌رخان كردبوو. ئه‌و هێرش‌و
زیانه‌ی كه ئه‌وان له خه‌باتی ئێمه‌دا، باڵوێزخانه‌ی توركیه‌و سوریه له
شاری بۆن له ئێمه‌ی نه‌دا. من 5 ساڵ ئه‌نیستیتۆی كوردم پاراست كه تێكه‌ڵی ئه‌و
شه‌ڕه نه‌بێ‌و وه‌ڵامی هێرشی ئه‌وان مه‌ودا‌و مه‌جالی شه‌ڕی كورد به دژی
كورد نه‌دا.
به‌ڵام دواتر ده‌بایه یان ئێمه وه‌ڵامی ئه‌وانمان بدایه‌وه‌و كه‌وتباینه نێو
شه‌ڕی بێ‌به‌ختی، یان خۆمان دور بخستبایه‌وه. من‌و سه‌دان كه‌سایه‌تی
به‌ناوبانگی ئاڵمانی كه دۆسته‌كانی من‌و پارلمانته‌ر بون، بێلژیكی‌و
فه‌ڕانسه‌یی خۆمان له ئه‌نیستیتۆی كوردی (بۆن) كشانده‌وه. دواتر له‌گه‌ڵ حیزب،
كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه چه‌پ‌و كۆمۆنیسته‌كان بوین به ئه‌ندامی ئه‌نیستیتۆ، به‌ڵام
پاش هه‌شت مانگ ئه‌وان كه‌وتنه گیانی یه‌كتر‌و ئه‌نیستیتۆیان داخست. ئه‌و شته‌ی
كه حكومه‌ته‌كانی توركیه، سوریه، عێراق یان ئێران نه‌یاده‌توانی بیكه‌ن،
ئه‌وان كردیان.
به دوای 1990و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆمۆنیزم، ئه‌من له‌سه‌ر داوای هه‌ڤاڵانی
چیكی خۆم گه‌ڕامه‌وه چیكۆسلۆڤاكیا‌و له نێوه‌ندی رێفۆرمه ئابورییه‌كانی ئه‌و
وڵاته ده‌ستم به‌كار كرد. به‌ڵام هیچكات له خه‌بات بۆ گه‌لی بنده‌ست، مه‌زڵومی
كورد وازم نه‌هێنا. پاش ئه‌وه‌ی كه كه‌وتمه نێو ئابوری‌یه‌وه، ئیمكانی
تێكۆشانی من بۆ گه‌لی كوردیش زیاتر بوو. تا ئه‌م كاتیش بۆ شوناسی كوردیی خۆم
هه‌وڵ ده‌ده‌م. گه‌وره‌ترین رۆژنامه‌و گۆڤاری وه‌ك "Play boy"و "Neve Iarcher
Leitany" كاتێك كه له‌گه‌ڵم له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له ئابورییه‌كان وتووێژ ده‌كه‌ن، به
ناوی دوكتوری ئابوریناسی كورد" ناوم ده‌به‌ن.
ساڵی رابردو، كاتێك كه گه‌وره‌ترین خه‌ڵاتی چیك به من درا، من ئه‌و خه‌ڵاته‌م
به مه‌رجی شوناسی كوردیی خۆم وه‌رگرت. كاتێك كه له ساڵی 1991 بۆ سه‌ردانێكی
ره‌سمی چوم بۆ ئیسرائیل شێمۆن پرێز كه ئه‌وكات سه‌رۆكی حكومه‌ت‌و رێبه‌ری
حیزبی كرێكاری ئه‌و وڵاته بوو، له‌به‌ر ئه‌وه كه حه‌ساسییه‌تی منی ده‌زانی
ـ یان راوێژكاره‌كانی پێیان راگه‌یاندبوو ـ وتی: "دوكتوری كورد به‌خێر بێی.
ئه‌مڕۆش شێمۆن پرێز سه‌رۆك كۆماره ..."
به گشتی ژیانی من خه‌بات بۆ نه‌ته‌وه‌ی كورد بوه، به‌ڵام به بێ‌كورده‌كانی
دیاسپۆرا، بێ‌شه‌ڕی براكوژی‌و به‌بێ شه‌ڕی بێ‌به‌ختی... .
پ: هه‌ڤپه‌یڤینی ئێمه تایبه‌ت له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی د. قاسملویه. 13ی ژوئیه‌ی
2007ی زایینی، 18 ساڵ به‌سه‌ر شه‌هیدكردنی نامرۆڤانه‌ی د. قاسملو له لایه‌ن
تێرۆریستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران تێپه‌ڕ ده‌بێ. ئێوه وه‌ك یه‌كێك له
دۆستانی كۆن‌و نزیكی شه‌هید د. قاسملو چۆن ئه‌وتان ناسی‌و پێوه‌ندییه‌كانی ئێوه
له‌گه‌ڵ شه‌هید د.قاسملو به چ شێوه‌یه‌ك بون؟
و: ساڵی 1972 كه بۆ خوێندن هاتمه چیكۆسلۆڤاكیا، من خوێندكارانی كوردی
رۆژهه‌ڵاتیشم ده‌ناسی. وه‌ك محه‌ممه‌د موهته‌دی، سه‌لیم بابان زاده، حه‌سه‌ن
قازی، حاجی ئه‌حمه‌دی، ..هتد. من وام ده‌زانی كه ره‌حمه‌تی شه‌هید د. قاسملوش
له پراگه، به‌ڵام دوكتور ئه‌وكات له به‌غدا بوو. جاربه‌جار ده‌هاته پراگ. ئه‌من
له خانوی خوێندكاران له پراگ ده‌مامه‌وه. ساڵی 1973، رۆژێك له زانكۆدا
دۆستێكی چیكی من ـ خوێندكاری پزیشكی ـ هاته‌لام وتی: "تۆ كوردیت؟" منیش
وه‌ڵامم دایه‌وه:"هه‌رچه‌ند ده‌وڵه‌تیشمان نه‌بێ، به‌ڵام ئه‌من كوردم." وتی:
"ئه‌من كورده‌كان باش ده‌ناسم، من كتێبی دوكتور قاسملو، كورد‌و كوردستان‌م
خوێندۆته‌وه‌و باوكم دۆستی د. قاسملویه. ئه‌وان پێكه‌وه له زانكۆیان
خوێندوه‌و ئێستاش پێكه‌وه‌ن. ده‌تهه‌وێ ئه‌مشه‌و بێیته ماڵمان، ماڵی ئێمه له
خانوی خوێندكاران كه تۆ ده‌مێنیته‌وه، 150 میتر دوره، له‌ماڵی د. قاسملوش له
ته‌نیشتی ماڵی ئێمه دایه". به‌ڵام ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی به‌ده‌نگێكی نزم‌و به
دزیه‌وه به‌منی وت. ئه‌و شه‌و من چوم بۆم ماڵیان. له‌وێ زانیم كه باوكی
ئابوریناسێكی زۆر به ناوبانگه له بواری ئابوری كشتوكاڵدا، زۆربه‌ی رێفۆرمه
كشتوكاڵی‌و وه‌رزێرییه‌كانی چیكۆسلۆڤاكیا‌و لێهستان به‌هۆی ناوبراوه‌وه كراون.
له‌وێ چه‌ند خانویه‌ك هه‌بون. له نێو ئه‌و ماڵانه‌دا، ته‌نیا ئابوریناس‌و
بنه‌ماڵه‌كانیان له‌وێ ده‌مانه‌وه‌و هه‌مویان دۆسته‌كانی نزیكی ره‌حمه‌تی
نه‌مر د. قاسملو بون، پێكه‌وه له زانكۆ خوێندبویان، ببون یه پسپۆڕ‌و له
به‌ناوبانگترین زانكۆكانی ئابوری‌داـ ببونه مامۆستای وانه‌بێژی له بواری
ئابوری‌دا. ساڵی 1968 هه‌مویان پێكه‌وه به دژی هێرشی ئه‌رته‌شی سۆڤیه‌تی
راوه‌ستان‌و سه‌رهه‌ڵدانیان كرد. ئه‌وان منیان به بنه‌ماڵه‌ی د.قاسملو ناساند.
تاكو د.قاسملو له عێراق گه‌ڕایه‌وه‌و یه‌كترمان ناسی. ئیتر له‌گه‌ڵ
بنه‌ماڵه‌كه‌ی به باشی بوینه دۆست‌و ئاشنا. من له یه‌ك جێ‌دا كه‌وتبومه نێو
كۆمه‌ڵێك ئابوریناسی زۆر به ناوبانگ‌و دژی سۆڤییه‌تی‌و دژی دیكتاتۆری.
رێز‌و قه‌در‌و حورمه‌تی د. قاسملو له نێو دۆستانی ئابوریناسانی چیكی ئه‌و،
بێ‌وێنه (بی‌هه‌مپا) بوو. چونكه ئه‌و وه‌ك كه‌سێكی بیانی (خاریجی) به‌دژی
داگیركردنی چیكۆسلۆڤاكیا له لایه‌ن ئه‌رته‌شی سۆڤییه‌تی راپه‌ڕیبو و له ته‌نیشت
دۆستانی خۆی كه‌وتبو نێو شه‌ڕی داگیركه‌ری.
به‌ڵام ئێرانییه‌كانی دیكه ـ كه ئه‌ندامی حیزبی توده بون ـ له‌به‌رچاوی
زانایانی چیك دا، خه‌یانه‌تیان به‌گه‌لی چیك كردبوو، چونكه دژایه‌تیی
داگیركه‌رییان نه‌كردبو و نه‌كرد.
پ: پێناسه‌و لێكدانه‌وه‌ی ئێوه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیی رێبه‌ری زانا‌و گه‌وره‌ی
گه‌له‌كه‌مان د. قاسملو چیه؟ به تایبه‌ت له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌و فیكر‌و
روانگه‌كانی د. قاسملودا بۆمان بدوێ؟
و: له فێوریه‌ی ساڵی 1975دا، من‌و چه‌ند خوێندكارێكی كورد چوینه باڵوێزخانه‌ی
سوئێد له پراگ‌و ده‌ستمان به مانگرتن له خواردن كرد. به‌و مانگرتنه ده‌مانویست
هاوكاری ده‌وڵه‌تانی سۆسیالیستی له‌گه‌ڵ سه‌دام حوسێن مه‌حكوم بكه‌ین. پاش ئه‌و
مه‌حكوم كردنه كه ئه‌و كات به‌ڕاستی له دونیادا ده‌نگی دابوه ـ له‌به‌ر
ئه‌وه یه‌كه‌مین جار بو كه له وڵاتێكی سۆسیالیست‌و دیكتاتۆردا كارێكی به‌م
چه‌شنه پێك هاتبو ـ ئه‌من زیاتر له رابردو كه‌وتمه نێو ئه‌و گروپ‌و رێكخراوانه
كه دژی كۆمۆنیزم شه‌ڕیان ده‌كرد. چونكه من خوێندكار بوم، ده‌متوانی زو له نێو
كۆمه‌ڵگادا خۆم بشارمه‌وه. به‌ڵام بارودۆخی دوكتور قاسملو جیاواز بو. كاتێك كه
ده‌هات بۆ چیكۆسلۆڤاكیا ئه‌منییه‌تی كۆمۆنیست 24 سه‌عات به‌رده‌وام په‌یجۆری
ده‌كرد. ئه‌وكات من چاپخانه‌یه‌كی نایاسایی ـ illegalـ به ناوی چاپخانه‌ی
ئاگری (ئارارات)م كرد بووه. به شێوه‌ی نهێنی كتێبه‌كانی كورد، چیكی‌و
فه‌ڕانسه‌یی له سه‌ر كورده‌كان‌و هتد ...م چاپ ده‌كرد. نه‌مر د. قاسملو پێی
سه‌یر‌و سه‌مه‌ره بو كه خوێندكارێكی لاو چۆن ده‌توانێ ئه‌م شتانه له نێو
وڵاتێكی كۆمۆنیستدا ئه‌نجام بدا. دوكتور داوای له‌من كرد كه نوسراوه،
به‌یاننامه‌و راگه‌یاندراوه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانیش چاپ بكه‌م
ـ چونكه شه‌هید دوكتور قاسملو هه‌مو كاتێك له‌ژێر چاودێری داب‌و و مه‌جالی چاپی
ئه‌و شتانه‌ی نه‌بو ـ من ئه‌و شتانه‌م بۆ چاپ ده‌كرد‌و به‌رده‌وام به شێوه‌یه‌كی
شاراوه‌و نهێنی خۆم ده‌گه‌یانده ماڵی. به‌م بۆنه‌وه، له سه‌ره‌تاكاندا ئێمه
زۆر نزیكی یه‌كتربوین‌و به‌راستیش ئه‌م مه‌سه‌له شانس‌و شانازی ناسینی
د.قاسملوی به‌من دا.
د. قاسملو له‌به‌ر له هه‌رشتێك كه‌سایه‌تییه‌كی دێموكرات بوو. به‌هه‌مو شتێكی‌و
له هه‌مو شوێنێك دێموكرات بوو. له نێو كۆمه‌ڵگا، دۆستان، بنه‌ماڵه‌ی‌دا‌و
به‌گشتی له بونی خۆیدا مرۆڤێكی دێموكرات بوو. د. قاسملو وه‌ك دێموكراتێك
بێ‌وێنه له نێو ده‌ریای ئیدئۆلۆژی دیكتاتۆره‌كاندا، زۆرجار ته‌ك‌و ته‌نیا
خه‌باتی ده‌كرد. ئه‌و كه له وڵاتێكی دیكتاتۆر (راست، رێژیمی شاهه‌نشایی)دا
گه‌وره ببو، له وڵاتێكی دیكتاتۆر (چه‌پ، كۆمۆنیستی چیكۆسلۆڤاكیا) به ساڵان
خوێندبوی، به‌ڵام دیسانیش له زۆربه‌ی دێموكراته‌كانی به‌ناوبانگی ئوروپایی
زیاتر دێموكراتیك بوو. دێموكراسی به‌شێك له كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی بوو.
گرینگ‌ترین شت ئه‌وه بوو كه د.قاسملو نیشانه‌و سێمبۆلی مرۆڤایه‌تیی مودێڕن بوو.
بۆ ئه‌و ئینسانیه‌ت له هه‌مو شتێك به‌رزتر بو. نه نه‌ژاد، نه مه‌زهه‌ب‌و نه
ئیدئۆلۆژی وه‌ك مرۆڤایه‌تی بۆی گرینگ نه‌بو. گه‌وره‌ترین‌و به‌رزترین ئامانج بۆ
ره‌حمه‌تی د.قاسملو مرۆڤایه‌تی بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌شه له هه‌مو نه‌ژاد، ئایین‌و
ئیدئۆلۆژییه‌ك دۆست‌و هۆگری هه‌بوو.
د. قاسملو، ئایین، ئیدئۆلۆژی‌و نه‌ژادی وه‌ك كۆسپێك له نێوان دانوستانه‌كانی
مرۆڤه‌كان نه‌ده‌دی. ناوبراو بۆ مرۆڤه‌كان به پێی پێوانه‌و نیشانه‌كان به‌های
كه‌م یا زیادی نه‌داوه. بۆ ئه‌و گرینگ‌ترین شت پێوانه‌ی مرۆڤایه‌تی
تاكه‌كه‌سه‌كان بوو، نه ئایین، ئیدئۆلۆژی یا نه‌ژادی ئه‌وان. بێگومان له‌به‌ر
ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌سایه‌تی شه‌هید د. قاسملو، تا ئه‌مڕۆكه‌ش چه‌ندین دۆستی
چیكی ئه‌و نه‌ته‌نیا له رۆژی شه‌هیدكردنی‌دا، به‌ڵكو هه‌مو كاتێك د. قاسملو
وه‌بیر دێننه‌وه. له‌سه‌ر مێزی پرۆفسیۆر "Prof.Karel Jech" ئێستاش وێنه‌ی شه‌هید
د. قاسملو هه‌ڵواسراوه. له كاتی كۆمۆنیزمدا، چه‌ندین كاربه‌ده‌ستی حیزبی
توده له چیكۆسلۆڤاكیا ده‌ژیان. ئه‌مڕۆ ناوی هیچ كه‌س له‌وان، نه گه‌لی چیك
ده‌ی‌زانێ‌و نه ئه‌وان وه‌بیریشیان دێننه‌وه. به‌ڵام د. قاسملو تا چه‌ندین
نه‌وه‌ی دیكه‌ش له نێو دڵی هه‌زاران چیكی‌دا هه‌ر ده‌بێ، چونكه خه‌ڵكی چیك د.
قاسملو به به‌شێك له خۆیان ده‌زانن.
كاتێك مرۆڤ، ئینسانه‌كانی تریش ـ له روانگه‌ی ئایینی، نه‌ژادی‌و ئیدۆلۆژی ـ
وه‌ك خۆیان حیسابیان بۆ بكا، ئه‌و كات زۆر مه‌سه‌له له ئارادا نابن. له‌به‌ر
ئه‌وه‌ش، د. قاسملو له‌م بواره‌دا كه‌سایه‌تییه‌كی بێ وێنه بوو. بۆ نێو هه‌ر
كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌هات، له كاتی زۆر كه‌مدا ده‌بوو به یه‌كێك له‌وان كه له
بیر‌وبۆچونه‌كانی خۆی فیداكاری بكا. ئه‌و هه‌میشه وه‌ك خۆی ده‌ماوه، به‌ڵام
هه‌مو كاتیش له‌گه‌ڵ هه‌مو كه‌سێك زمانێكی هاوبه‌شی په‌یدا ده‌كرد، چ ژن، چ پیاو،
لاو یان پیر، كورد یان فارس، عه‌ره‌ب، تورك، چ فه‌رانسه‌یی یان چیكی، موسڵمانان‌و
ناموسڵمان، كۆمۆنیست یا ریالیست ـ كرال په‌رست (شاپه‌رست).
پ: د. قاسملو له دونیای ده‌ره‌وه‌دا چۆن ده‌ناسرا؟
و: وه‌ك باسم كرد، زۆر دۆست‌و هه‌ڤاڵی ئه‌و وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی مرۆڤدۆست،
دێموكرات‌و عادڵ ده‌ناسن‌و كه‌سێك كه ئه‌وی ناسیبێ ـ ته‌نیا بۆ جارێكیش ئه‌وی
دیتبێ ـ پاش ئه‌وه‌نده ساڵ له‌بیری نه‌كردوه. ئه‌مه‌ش نیشانده‌ری گه‌وره‌یی
كه‌سایه‌تیی شه‌هید د. قاسملویه.ئه‌و رێبه‌ری ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره نه‌بو، شا‌و
شاهه‌نشاه نه‌بو، به‌ڵام ئه‌و به كه‌سایه‌تی خۆی، وای كردبوو كه كه‌سانی دیكه
قبوڵیان بێ‌و خۆشیان بوێ.
پ: هیوایه‌كی گه‌وره‌ی د.قاسملو نێونه‌ته‌وه‌یی كردنی دۆزی كورد بو. له‌م
بواره‌دا چۆن بیری ده‌كرده‌وه‌و تێكۆشانی ده‌كرد؟
و: د. قاسملو له لایه‌ك مرۆڤێكی بێ‌هه‌مپا بوو، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه
سیاسه‌تڤان‌و ئێستراتیژیستێكی گه‌وره‌ی ریالیست بوو. ده‌یزانی كه هێزو توانایی
گه‌لی كورد ده‌ست نادات كه له به‌رانبه‌ر 4 وڵاتی دیكتاتۆر‌و ئانتی دێموكرات‌دا
له‌یه‌ك كاتدا شه‌ڕ (خه‌بات) بكا. له ساڵی 1979 ـ 1980دا، كاتێك كه ئێران
ده‌ستی به شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كورده‌كان كرد، به‌م شه‌ڕه سه‌رنجی گه‌لانی دیكه‌ی بۆ
مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد راده‌كێشا. بۆ ئه‌و هیچ پارچه‌یه‌كی كوردستان
له‌وه‌ی دی گرینگتر نه‌بوو. من به دڵه‌وه وا بیرده‌كه‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر
بارودۆخ‌و هه‌لومه‌رجی كورده‌كانی توركیه ده‌ستی بدایه، د. قاسملو ده‌یتوانی
به ئاسانی بچێته ئه‌وێ‌و له‌وێ بۆ گه‌لی خۆی تێ‌بكۆشێ.
د. قاسملو ده‌یزانی كه كورد ناچارن له‌گه‌ڵ جیرانه‌كانیان به ئاشتی بژین.
ئه‌گه‌ر كوردستانێكی گه‌وره‌ش دابمه‌زرێ، هاوسایه‌تی به بێ ئاشتی‌و دۆستی
نالوێ. زه‌حمه‌ت‌و دژوارییه‌كانی خه‌بات له به‌رامبه‌ر 4 وڵاتی دیكتاتۆریش بۆی
ناسراو بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش، د. قاسملو بۆ رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست بیری
ده‌كرده‌وه. واته بۆ گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین له شكڵی رێكخراوێكی ئابوری
وه‌ك یه‌كێتی ئوروپا بیری ده‌كرده‌وه‌و هه‌مو كاتێك ده‌یفه‌رمو. "ئه‌گه‌ر
وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست هێندێك دێموكرات بن، كاربه‌ده‌ستانیان هێندێك به
عه‌قڵ‌و مه‌نتیق بێنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات‌و پێكه‌وه یه‌كیه‌تییه‌كی ئابوری ـ
ئێسرائیلیشی تێدا بێ ـ دروست بكه‌ن، له ماوه‌ی 10 ساڵدا، له بواری
ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌وه له ئوروپا زیاتر پێش ده‌كه‌ون. ئیسرائیل گه‌نجینه‌ی مێشك،
بازرگانی‌و زانسته. گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست ده‌توانن له‌گه‌لی ئیسرائیل
شت فێر بن‌و بیناسن. عێراق، ئێران، كوه‌یت‌و عه‌ره‌بستانی سعودی له وڵاتانی
ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌وتن. كوردستان وڵاتی كشتوكاڵ‌و ئاوه. ئه‌گه‌ر هه‌مویان
پێكه‌وه ببن به یه‌ك، گه‌لانی ئه‌م ناوچه‌یه‌ش ده‌توانن وه‌ك مرۆڤه‌كان بژین."
كاتێك من له ساڵی 1991، چومه ئیسرائیل‌و له وتوێژێكدا، كاتێك ئه‌وه‌م له شیمۆن
پرێز بیست، سه‌یرمامه‌وه‌و گه‌وره‌یی د.قاسملو جارێكی دیكه بۆ من رون بویه‌وه.
كه‌م كه‌س ئه‌مڕۆ ده‌زانێ كه ساڵی 1958دا، نه‌مر مه‌لامسته‌فا بارزانی كاتێك
كه له یه‌كیه‌تیی سۆڤییه‌تی پێش‌و ده‌گه‌ڕایه‌وه عێراق، پێشتر دێته پراگ بۆ
دیتنی د.قاسملو‌و پێی ده‌ڵێ: "وه‌ره تۆش له‌گه‌ڵم بگه‌ڕێیه‌وه عێراق‌و ببه
به رێبه‌ری (سه‌رۆكی) پارتی دێموكراتی كوردستان. هه‌م بۆ عێراق، ئێران،
توركیه‌و هه‌م سوریه‌ش. د.قاسملو پێی ده‌ڵێ، دامه‌زرانی كوردستان له‌م كاته‌دا
وه‌ك وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ نامومكینه. ئه‌م بۆچونه‌ی راست ده‌ركه‌وت. هه‌لومه‌رجی
ساڵه‌كانی 60ی زایینی نه‌ته‌نیا بۆ دامه‌زرانی كوردستانێكی گه‌وره نه‌گونجاو
بوو، به‌ڵام ته‌نانه‌ت بۆ ئۆتونۆمیش (خودموختاری) گونجاو نه‌بوو ئه‌و راستییه‌ی
بۆچونی د.قاسملو وه‌ك مێژو خۆی ده‌رخست.
پ: پاش شه‌هیدبونی د.قاسملو، بۆ ئه‌و هیوا‌و خۆزگه‌كانی چیمان كردوه؟ ئێستا
كورده‌كان چه‌ند دۆستی خاریجییان هه‌یه؟
و: بێگومان هیچمان نه‌كردوه. ئه‌مه نیشانه‌ی زوڵمی رێبه‌رانی كورده. هیچكات
پشتیوانی له به‌هاو بایه‌خه‌كانی خۆیان ناكه‌ن. ئه‌مه كێماسییه‌كی گشتی
كورده‌كانه. ئه‌مڕۆ له ئوروپا PENی كوردی هه‌یه، ئه‌ندامانی به گشتی
نوسه‌رن‌و له ده‌یان وڵاتی ئوروپایی‌دا ده‌ژین‌و به ده‌یان زمان ده‌زانن.
"مه‌م‌و زین"ی ئه‌حمه‌دی خانیان به چه‌ندین زمان پاچه‌ڤه‌كردوه؟
ئه‌نیستیتۆی كورد له برۆكسێل ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، كتێبێك له‌سه‌ر د.قاسملوی
ده‌ركرد‌و هتد ... له پاریس ناتوانن ناوی كوچه‌یه‌ك كه ماڵی د.قاسملوی تێدابو،
بكه‌ن به "كۆڵانی د.قاسملو". یان له دیاربه‌كر، هه‌ولێر، پراگ‌و هتد. د.قاسملو
كه‌سایه‌تییه‌كی كوردستانی بو، نه‌ته‌نیا رۆژهه‌ڵاتی.
ناتوانن له ئه‌نیستیتۆی پاریس، بێرلین، ئێستانبۆل‌و هه‌ولێردا، له‌سه‌ر
ئه‌ندێشه‌و بیر‌و روانگه‌و ژیانی ئه‌م كه‌سایه‌تییه ناڤداره‌ی گه‌لی كورد كار‌و
خه‌بات بكه‌ن، سیمینار ساز بكه‌ن‌و بڵاوی بكه‌نه‌وه؟
دۆست‌و هاوڕی‌و هۆگرانی د.قاسملو نیوه‌ی ئه‌وه‌یش لێهاتو و زانا نه‌بون، پاش
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی كۆمۆنیزم، بونه سه‌رۆك وه‌زیر، سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆكی پارلمان،
به‌رپرسی زانكۆكان‌و سه‌رۆكی كۆمپانیاكان. بۆچی كوردێك نه‌هات سه‌ردانی ئه‌و
كه‌سانه بكا‌و درێژه‌یان به دۆستایه‌تی د.قاسملو له‌گه‌ڵیان نه‌دا؟
د.قاسملو كه‌سێك بوو كه له ده‌یان وڵاتی جیهاندا، هه‌زاران دۆستی هه‌بو، ئه‌و
كات، كاتێك بوو كه ته‌له‌فۆنی ده‌ستی‌و فاكس‌و ئیمایل‌و هتد... نه‌بو، به‌ڵام
ئه‌مڕۆ كه له ئوروپادا سه‌د هه‌زار كورد ده‌ژی، چه‌ند دۆستی گه‌وره‌یان هه‌یه؟
...
پ: به‌رهه‌مێكی گه‌وره‌ی د.قاسملو، تێزی سۆسیالیزمی دێموكراتیكه كه وه‌ك
دروشمی ئیستراتێژیكی PDKI بۆ سیستمی به‌ڕێوه‌به‌ری داهاتوی كوردستانی ئێران
په‌سند كراوه. جه‌نابتان وه‌ك ئابوریناسێك ئه‌م تێزه به گوێره‌ی سه‌رده‌می
ئه‌مڕۆ چۆن هه‌ڵده‌سه‌نێگنن؟
و: كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك د.قاسملو زو به‌زو له نێو چه‌ند ساڵدا سه‌رهه‌ڵ نادا.
به‌ر له هه‌مو شتێك ئه‌و له دایكبوی بنه‌ماڵه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ند بو، واته
كێشه‌ی ژیانی كه‌م بو، به‌ڵام بۆ ژیانی كه‌سانی بنده‌ست‌و چه‌وساوه خه‌باتی
ده‌كرد. هه‌روه‌ها ئه‌و له ناوچه‌یه‌كی فره نه‌ژاد، فره‌ئایینی‌و فره
مه‌زهه‌بی هاتبو. له ده‌وروبه‌ری گۆلی ورمێ، كورد له‌گه‌ڵ ئازه‌ری،
كه‌مایه‌تییه‌كانی فارس‌و یه‌هودی‌و مه‌سیحی پێكه‌وه ده‌ژین. دیسان، هه‌روا،
شێه، سوننی‌و یه‌هودی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ر له منداڵی خۆیدا، د.قاسملو فێری
ژیانێكی فره‌فه‌رهه‌نگی ده‌بێ. پاشان دێته چیكۆسلۆڤاكیا‌و كۆمۆنیزمی رئال
ده‌بینێ، ده‌یناسێ‌و فێریش ده‌بێ. دوباره گه‌وره‌ترین شانی ئه‌مه ده‌بێ كه
وه‌ك خوێندكارێك ده‌چێته نێو به‌ناوبانگترین زانكۆی ئابوری ئوروپایی ناڤین،
مامۆستاكانی گه‌وره‌ترین‌و به‌ناوبانگترین پسپۆڕانن‌و هه‌ر ئه‌وانن كه به‌هاری
پراگ ده‌ست پی‌ده‌كه‌ن. پسپۆڕانی ئه‌وه‌نده زانان كه تیۆری نوێ له‌سه‌ر
ئابوریی سۆسیالیزم پێك دێنن‌و ده‌ڵێن كه تیۆری "Karel Mara"ئیدی كۆن بوه‌و
پێویستی نۆژه‌ن كردنی ده‌خه‌نه به‌رباس‌و ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌گه‌ر
پێكی نه‌هێن، وڵاتانی سۆسیالیستی هه‌ڵده‌وه‌شێن. واته ئه‌م پسپۆڕانه
ئه‌وه‌نده زانان كه رێگایه‌كی نوێ به‌ڕوی زانستی سۆسیالیزم ده‌كه‌نه‌وه، یا
ده‌یانه‌وێ بیكه‌نه‌وه. ئه‌م كه‌سانه له روسیه، له‌هستان، یان بولغارستان
ده‌رناكه‌ون، له پراگ ده‌رده‌كه‌ون‌و هه‌موشیان یان مامۆستای د.قاسملو یا خۆ
دۆستی ئه‌ون.
دواتر ساڵی 1970، د.قاسملو ده‌چێته عێراق‌و وڵاتا |