|
پ. هه‌ژده ساڵ له تیرۆری
دوكتور قاسملوو‌و هاوڕێكانی تێپه‌ڕ ده‌بێ. ئه‌م ماوه‌یه به بێ‌دوكتور بۆ ئێوه
چۆن تێپه‌ڕ بووه؟
و. له ماوه‌ی ئه‌م 18 ساڵه‌دا ته‌مه‌نم به‌ره‌وژوور چووه‌و باری ته‌ندروستیم
رووی له خراپی ناوه. به‌ڵام پێوه‌ندیی من له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد ساردیی تێ‌نه‌كه‌وتووه‌و
قه‌ت هه‌ستم نه‌كردوه بۆ كورده‌كان كه‌سێكی بیانی بم. من هه‌موو كار‌و كردارم بۆ
كورد‌و كوردستان بوه‌و خۆم به جیاواز له‌وان نازانم.
پ. له هه‌لومه‌رجی ئێستادا پێوه‌ندیت له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران چۆنه؟
و. كاتێك زانیم دیسان
جوودابونه‌وه رووی داوه به‌ڕاستی ناره‌حه‌ت بووم. من رێزێكی تایبه‌تیم بۆ
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران هه‌یه. به تایبه‌تی كه قاسملوو له‌و حیزبه‌دا
رۆڵێكی به‌رچاوی گێڕاوه. من لایه‌نگری میلله‌تم‌و پشتیوانی له‌و كه‌سانه ده‌كه‌م
میلله‌ت بۆ پێشه‌وه ده‌به‌ن.
پ. با پرسیارێكی تایبه‌تی‌تان عه‌رز بكه‌م، ئه‌و تاقمه‌ی كه له‌م دوایانه‌دا
له حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران جوودا بوونه‌وه، به‌شێكی زۆر له‌و
تۆمه‌تانه‌یان دووباره ده‌كردوه كه جوودابوو‌انی پاش كۆنگره‌ی 8،
ده‌یانخسته پاڵ قاسملوو شه‌ره‌فكه‌ندی‌و ئه‌وانیان به دیكتاتۆر ناو ده‌برد،
ئێوه له نزیكه‌وه ئه‌م رێبه‌رانه‌تان ده‌ناسی، به‌ڕاستی ئه‌وان دیكتاتۆر
بوون؟
و. من له هه‌موو ژیانم‌دا بینیین‌و بیستنم لێك جوودا كردۆته‌وه. ببووره ره‌حیم
گیان، من زۆر جار له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه خۆشه‌ویسته‌كه‌شت به شه‌ڕ هاتووم.
ئه‌زانیت، ده‌بێ له ده‌ورانی شه‌ڕدا نه‌زم هه‌بێ. من سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
ئه‌ندامی حیزب نه‌بووم، به‌ڵام دیسیپیلینی حیزبیم ده‌پاراست. ئه‌گه‌ر قاسملوو
گوتبای نه‌ڕۆم بۆ ده‌ره‌وه نه‌ده‌ڕۆیشتم. له‌و هه‌لومه‌رجه‌دا بۆ خۆتان
ده‌زانن كه شه‌ڕێكی گه‌وره له ئارادا بوو. حیزب پێویستی به نه‌زم‌و
دیسیپلینی پتر هه‌بوو. له حاڵێك‌دا هه‌لومه‌رجی ئێستا زۆر باشتر‌و له‌بارتره بۆ
مانه‌وه له حیزب‌دا. من بۆ خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر شتم قبووڵ نه‌بوو،
به‌ڵام به جێگای بیانوو داتاشین‌و كارشكێنی، هاریكاریم ده‌كرد. به هه‌ر حاڵ
بۆم سه‌خته قاسملوو‌و شه‌ره‌فكه‌ندی به دیكتاتۆر بزانم، له هه‌مان كات‌دا من
له جیابوونه‌وه بێزارم.
پ. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هێندێك به‌ڵگه ده‌ست كه‌وتوون كه نیشان ده‌ده‌ن
مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد سه‌رۆك كۆماری ئێستای كۆماری ئیسلامیی ئێران
ئه‌ندامێكی گرووپی تیرۆری دوكتورو هاوڕێكانی بووه، له‌م باره‌وه چیتان هه‌یه
بیفه‌رموون؟
و. زستان‌و هاوینی ئه‌و ساڵه، واته ساڵی به‌رێوه‌چوونی تیرۆره‌كه دوو تیمی
تیرۆر هاتوونه‌ته وڵاتی ئوتریش، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌تمه‌ن تیرۆره‌كه سه‌ر بگرێ.
ده‌وترێ به‌رپرسی تیمی دووهه‌می تاقمی تیرۆره‌كه ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد بووه.
"بزورگیان" واته یه‌كێك له تیرۆریسته‌كان پێشتر ماتۆڕێكی بۆ ئاسانكاری كڕیبوو،
كه پاش تیرۆره‌كه له زبڵدانێك‌دا وێڕای هێندێك به‌ڵگه‌ی دیكه ده‌ست پۆلیس
كه‌وت. به‌ڵام ڕاستی‌یه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ده‌وله‌تی ئوتریش نه‌یده‌ویست هیچ
هاریكارییه‌كمان بكا‌و ته‌نانه‌ت به زۆر ته‌رمی شه‌هیده‌كانیان دایه‌وه.
چونكه ده‌وله‌تی ئوتریش ده‌ترسا كه مه‌سه‌له‌ی فرۆشتنی چه‌ك‌و چۆل كه
به قاچاغ به ده‌وله‌تی عێراقی فرۆشتبوو كه شه‌ڕی هه‌بوو له‌گه‌ڵ
ده‌وله‌تی ئێران، ئاشكرا بێ. به‌ڵام ده‌مهه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم كه میدیای
ئوتریش لایه‌نی ئێمه بوون.
پ. ئه‌دی ئه‌و قسانه‌ی "پیتر پیلز" ئه‌ندامی پا‌رلمانی ئوتریش كه له‌مه‌ڕ
تیرۆره‌كه ده‌یانكا له‌مه‌ڕ رۆڵی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد له‌و تیرۆره‌دا، چۆن
لێك ده‌ده‌نه‌وه؟
و. ساڵی پار ئاگادار كرام كه‌سێك له كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ئێران
هه‌ڵاتووه‌و زانیاریی زۆری له‌باره‌ی تیرۆری ڤیه‌ن هه‌یه. من له‌گه‌ڵ
لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی ئوتریش قسه‌م كرد‌و پاشان رۆژنامه‌نووسێكی دۆستم
هه‌یه له ئوتریش ئه‌ویشم ئاگادار كرده‌وه. دیاره ئه‌و كه‌سه گوایه "به‌نی
سه‌در"یشی دیتبوو. به‌ڵام به‌داخه‌وه دوایه ئاگادار كرامه‌وه كه
به‌ڵگه‌كان ئه‌وه‌نده به‌هێز نین كه په‌روه‌نده‌ی تیرۆری ڤیه‌ن وه‌گه‌ڕ
بخاته‌وه. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ئوتریش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هاوكاریی پێویستی
نه‌كردوه بۆ جێبه‌جێ‌بوونی دادپه‌روه‌ری له‌م باره‌وه. كاتی خۆی به‌رێز
"فیشێر" سه‌رۆك كۆماری ئێستای ده‌وڵه‌تی ئوتریش‌و سكرتێری ئه‌وكاتی حیزبی سۆسیال
دێموكرات لایه‌نی ئێمه‌ی ده‌گرت‌و ده‌یووت ده‌وڵه‌ت كه‌مته‌رخه‌می ده‌كا
له باره‌ی تیرۆره‌كه‌وه. به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م هه‌موو لایه‌ك له‌وه
دڵنیا بكه‌م، رۆژێك دادێ راستییه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌م تیرۆره، ئاشكرا
بن‌و خه‌ڵك ئاگاداری هه‌موو شتێك بن.
پ. راستی نه‌سرین خانم، بیره‌وه‌رییه‌كتان له‌گه‌ڵ كاك عه‌بدوڵڵا هه‌یه بۆمان
باس بكه‌ی؟
و. كاك عه‌بدوڵڵا قادری‌ئازه‌ر به‌راستی وه‌كوو كوڕی من بوو. دیاره ئه‌م
هه‌سته دوو لایه‌نه بوو. ئه‌و هاوته‌مه‌نی منداڵه‌كانی من بوو. دواین جار
له‌گه‌ڵ قاسملوو بوو، گه‌ڕایه‌وه به پێكه‌نینه‌وه به منی وت كه ئه‌و و
قاسملوو پێكه‌وه شه‌هید ده‌بن. ئه‌م قسه‌یه‌ی هه‌میشه له مێشكی من‌دا
ده‌زرینگێته‌وه.
پ. خاتوو نه‌سرین، پێم وایه 22ی پووشپه‌ڕی ئه‌م ساڵ خه‌ڵكی كوردستان وێڕای
داخستنی دووكان‌و بازاڕ، له‌سه‌ر داوای حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران،
بڕیاره كاتژمێر 22 تاكوو 22:03 خوله‌ك چرای ماله‌كانیان بكوژێنه‌وه، تاكوو
به‌م جۆره یادو بیری قاسملوو به‌رز راگرن‌و دژایه‌تیی تیرۆر‌و ره‌شه‌كوژی
بكه‌ن، له‌م باره به‌ڕێزتان چیتان هه‌یه بیفه‌رموون؟
و. به‌راستی زۆر خۆشحاڵم به بیستنی ئه‌م هه‌واڵِه. هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌م
حه‌ره‌كه‌ته ده‌خوازم‌و هیوام وایه به بێ هیچ چه‌شنه توند‌و تیژ‌ییه‌ك
كۆتایی پێ بێت. به‌ڕاستی قاسملوو دژی توندوتیژی بوو، منیش هه‌ر وام.
سه‌ركه‌وتنی ئه‌م ئه‌زموونه بۆ خه‌باتی ئاشتیخوازانه‌ی كورد‌و هه‌موو
گه‌لانی ئێران گرینگه‌و له هه‌مان حاڵَدا ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌یه.
پ. خه‌ڵكی كورد به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌ڕێزتان هاوسه‌ری دوكتۆر قاسملوو بوون،
له لایه‌كی دیكه‌وه بۆ وه‌دیهاتنی ئامانجه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی كورد زۆر
تێكۆشاون، بۆ وێنه له ده‌ستپێكی ئه‌م وتووێژه‌تان‌دا فه‌رمووتان كه
بیره‌وه‌ریی زۆرتان له‌گه‌ڵ "كوردستان" هه‌یه. تكایه له‌مه‌ڕ ئه‌م
بیره‌وه‌رییه‌و ئه‌و خزمه‌تانه‌ی كه به دۆزی ره‌وای كوردتان كردوه، بۆمان
بدوێ.
و. من شانازی ده‌كه‌م كه توانیومه رێگایه‌كی دوورودرێژ له‌گه‌ڵ قاسملوو
ببڕم‌و ئه‌گه‌ر توانیبێتم یارمه‌تییه‌ك بكه‌م. كه‌س ناتوانێ حاشا له‌وه بكا
قازی رێگای دیاری كردوه، قاسملووش سه‌لماندوویه‌تی حیزب شایانی
به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاته. قاسملوو به هێنانه گۆڕی به‌رنامه‌یه‌كی
تۆكمه، به پێداگری له‌سه‌ر مافی به‌رانبه‌ر بۆ ژن‌و پیاو، سه‌ره‌ڕای ئه‌و
شه‌ڕه‌ی كه به‌سه‌ر حیزبیان‌دا سه‌پاند، هه‌موو ئه‌ندامانی حیزبی‌و
ته‌نانه‌ت خه‌ڵكی دیكه‌شی زۆر وشیار كرده‌وه. بیره‌وه‌ریی من له‌گه‌ڵ
"كوردستان" ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌م نه‌كردبێ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1954ی زایینی،
ئه‌و كات ئێمه له تاران به نهێنی ده‌ژیاین. ده‌مدیت قاسملوو زۆر خه‌ریكی
نووسینه‌و، دوایه نووسینه‌كان ده‌با بۆ چاپ، ئه‌و كات كاری چاپ‌و
بڵاوكردنه‌وه زۆر ئاسته‌م بوو، ئیدی منیش ده‌ستم كرد به هاوكاری‌و زۆرتر كاری
فه‌ننی‌و ته‌دارووكاتیم له ئه‌ستۆ بوو، پاشان كاری بڵاوكردنه‌وه‌ش، وێرای
هاوڕێكانی قاسملوو له ئه‌ستۆی من بوو. قاسملوو ئه‌و كات هه‌وڵێكی زۆری ده‌دا
"كوردستان" دوو مانگ جارێك بڵاو بكرێته‌وه، ئێستا زۆر حوشحاڵم ده‌بینم ئاوا پێش
كه‌وتووه. هیوای پێشكه‌وتنی زۆرتری بۆ ده‌خوازم. پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم كه
له پراگ هه‌ر درێژ‌ه‌مان به چاپ‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌دا تاكوو هاتینه
پاریس.
پ. راستی چ په‌یامێكتان بۆ ئه‌ندامانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و
بنه‌ماله‌ی شه‌هیدان هه‌یه؟
و. من هه‌میشه ئه‌وینێكی تایبه‌تیم بۆ پێشمه‌رگه هه‌یه. پێشمه‌رگه
كه‌سێكه كه ده‌زانێ چی ده‌كاو بۆ بۆته پێشمه‌رگه. سڵاو‌و رێزم بۆ
بنه‌ماڵه حیزبییه‌كان هه‌یه‌و رێز بۆ شه‌هیدان‌و بنه‌ماڵه‌كانیان
داده‌نێم‌و ده‌زانم كه هه‌میشه له ناخی خۆیان‌دا ئازارێكی به‌ژانیان
هه‌ڵگرتوه. هیوای ئاسووده‌یی‌و سه‌ربه‌رزییان بۆ ده‌خوازم‌و داوام ئه‌وه‌یه
له خه‌با‌ت كردن به‌رده‌وام بن. |