|
نه‌ته‌وه‌ی
ئازارچێشتووی كورد له چوار قوژبنی گۆێی زه‌وی، هه‌ر یه‌ك له جێگا‌و شوێنێك،
هه‌ر كه‌س‌و لایه‌نێك به شێوازی گونجاوی بارودۆخی زاڵ، یادی دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان
قاسملوو، رێبه‌ری لێهاتوو زانای بزووتنه‌وه‌ی كورد بۆ مافی نه‌ته‌وایه‌تی‌و
دێموكراسی، هاوڕێ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا قادری‌ئازه‌ر ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و نوێنه‌ری ئه‌وكاتی حیزب له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات، به رێزه‌وه ده‌كه‌نه‌وه‌و به بایه‌خه‌وه ئاوڕ له رۆڵی پێشه‌نگانه‌و
ره‌چه‌شكێنانه‌ی ده‌ده‌نه‌وه.
له‌ڕاستی‌دا هه‌موو ئه‌م
یادانه ئه‌گه‌ر به مه‌ودا دوور له یه‌ك به‌ڕێوه ده‌چن، ئه‌وا به دڵ
هه‌موو له‌گه‌ڵ یه‌ك‌و به‌كۆ بۆ یه‌ك ئامانج‌و به مه‌به‌ستی به‌رزڕاگرتنی
یاد‌و بیری دوكتور قاسملوو، كه بیری نه‌ته‌وه‌خوازی، دێموكراسی سه‌روه‌ری، یه‌كسانی،
دادپه‌روه‌ری، داكۆكی كردن له ئازادییه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و تاكه‌كه‌سییه‌كان‌و
دابینبوونی مافه‌كانی مرۆڤه، به شانازییه‌وه به‌ڕێوه ده‌به‌ن‌و له شه‌پۆله
به ته‌كانه‌كانی هزرمه‌ندی‌و مرۆڤ ته‌وه‌ری باوه‌ڕو روانگه‌كانی دوكتور
قاسملوو به مه‌به‌ستی شكۆداركردنی هه‌رچی پتری خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی كورد
بۆ گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌دوور له ژێرده‌ستی‌و چه‌وسانه‌وه هه‌ڵدهه‌ێنجن‌و
فێر ده‌بن تاكوو له رێگای پڕ هه‌وراز‌و نشێوی شۆڕشگێڕی‌و ڕابوون‌دا بیكه‌نه
توێشووی خه‌باتی به‌كرده‌وه‌و وره به‌رزانه ئاسته‌نگ‌و كه‌ندوكۆسپه‌كان
بنێنه لاوه، له ئاكام‌دا به پشتیوانیی سه‌رجه‌م چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای
كورد‌ستان كۆڵنه‌ده‌رانه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن هه‌نگاو بنێن.
ئه‌گه‌ر دوكتور قاسملوو وه‌كوو شۆڕشگێرێكی وه‌ره‌به‌رزی خۆنه‌ویستی خه‌ڵك
ویست، له زانستگا به‌ناوبانگه‌كانی رۆژئاواوه ژیانی زانستی‌و ئاسووده‌و بێ‌سه‌ر
ئێشه‌ی، له‌گه‌ڵ گوزه‌رانێكی دژوار، پڕمه‌ترسی‌و ئاسته‌م گۆڕییه‌وه، له
خۆڕا‌و بێ بیركردنه‌وه وه‌ها هه‌نگاوێكی نه‌نا. ئه‌م كرده‌وه ئاكامی تێگه‌یشتنی
زانستی‌و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی دوكتور قاسملوو له بارودۆخی خراپی خه‌ڵكی كورد‌و
فامكردنی ئه‌و فه‌زا سه‌خت‌و تاقه‌ت پڕوكێنه بوو كه پێش تێكۆشانی دوكتور‌و
به‌داخه‌وه پاش تێكۆشانی فره‌بواری ئه‌م جوامێره، هه‌روا به‌سه‌ر به‌شێكی
زۆر له خه‌ڵكی كورد‌دا سه‌پاوه‌و درێژه‌ی هه‌یه.
قاسملوو‌ی بلیمه‌ت‌و گه‌وره رێبه‌ر، بۆ كورد‌و به‌خته‌وه‌ری‌و سه‌روه‌ریی
خه‌ڵكی كورد، به شانازییه‌وه مه‌یدانی خه‌باتی وه‌دیهاتنی مافی نه‌ته‌وایه‌تیی
هه‌ڵبژارد‌و له پێناوی دابینبوونی به‌خته‌وه‌ری‌و ئاسووده‌ییدا، ژیانێكی
شیاوی مرۆڤی ئه‌مڕۆ بۆ كۆمه‌ڵانی هه‌راوی خه‌ڵكی كورد‌ستان، به دڵه‌وه تێ‌كۆشاو
زانایانه‌و به‌رپرسانه هه‌موو زانست‌و ئه‌زموونی چڕوپڕی خۆی بۆ وه‌دیهاتنی
ئه‌و ئامانجانه ته‌رخان كرد‌و له‌و باره‌وه زۆر چه‌مكی مۆدێڕن‌و پێشكه‌وتوانه‌ی
خزانده نێو پانتایی بزوتنه‌وه‌ی میللی ـ دێموكراتیكی خه‌ڵكی كوردستان‌و
شێلگیرانه هه‌ولی دا تاكوو به‌شێكی به‌رچاو له‌م روانگانه‌ی كرده پرنسیپی
نه‌گۆڕ، به چه‌شنێك ئه‌مڕۆ به میلیۆنان مرۆڤ تێگه‌یشتویانه وه‌كوو دیارده‌ی
بایه‌خدار‌و چاره‌نووسساز له مه‌یدانی هه‌وڵ‌و خه‌باتی خۆیان‌دا ره‌چاوی ده‌كه‌ن‌و
بۆ پاراستنی سیما‌و نێوه‌رۆكی پێشكه‌وتوانه‌و جهیانپه‌سندی خه‌باتی
رزگاریخوازانه‌ی كورد له پێناوی وه‌دیهاتنی ویسته ره‌واكانی‌دا وردبینانه‌و
به‌رچاو روونانه به بێ لادان له‌م كولتووره جێگرتووه ئینسانییه كه‌ڵك
وه‌رده‌گرن‌و خه‌باتی خۆیان به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌به‌ن.
دوكتور قاسملوو له زه‌مه‌نێك‌دا كه كۆمه‌ڵگای كورد‌ستان له باری ئابورییه‌وه
سێبه‌ری سیستمێكی كشتوكاڵی، وه‌رزێڕی‌و ئاژه‌ڵداری، تان‌وپۆیه‌كانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی‌و
خێڵه‌كی نه‌ریتخوازانه به‌سه‌ری‌دا زاڵ بوو، به راده‌یه‌ك كه به‌شێكی به‌رچاو
له بنه‌ماكانی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر خوێن به‌ها، تۆڵه لـێ‌ئه‌ستاندنه‌وه‌و
زۆر دیارده‌ی دیكه‌ی له‌م چه‌شنه پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستانیان پێك دێنا‌و
دیارده‌یه‌كی ئه‌وتۆ له مۆدێڕنیزاسیۆن له ئارادا نه‌بوو، ئازایانه‌و
ژێربیرانه به لێكدانه‌وه‌ی قووڵ‌و خوێنده‌وه‌ی هه‌ره وردی پێوه‌ندییه‌كان‌و
چۆنیه‌تیی داڕشت‌و گرێچنی كۆمه‌ڵگا به بێ ئه‌وه‌ی ببێته هۆكاری دوژمنكار‌ی‌و
خوێنڕشتن‌و پساندنی هاوپێوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵانی به‌رینی خه‌ڵك، به
بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست‌و باوه‌ڕی خه‌ڵك به ناوی رادیكاڵیزم‌و شتی دیكه‌ی له‌م
بابه‌ته بریندار بكرێ، وشیارانه زۆر روانگه‌ی پێشكه‌وتوانه‌ی كرده كولتووری
زاڵی بزووتنه‌وه‌ی به‌رحه‌قی خه‌ڵكی كوردستان‌و ئه‌مڕۆ ئیدی ئه‌وانه‌ی
رۆژگارێك دژی ئه‌م جۆره روانین‌و بیركردنه‌وانه بوون، ئه‌م شێوازانه‌یان به
دیارده‌ی كۆنه‌په‌ر‌ستانه‌و بورژوازیانه ده‌زانی، ئێستا ئیدی حه‌قانیه‌تی
روانگه‌كانی دوكتور قاسملوویان به ته‌واوی بۆ ئاشكرا بووه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ به‌شێكی به‌رچاو له بزووتنه‌وه‌ی كورد‌ستان له كۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا رێزی لـێ‌ده‌گیرێ‌و سه‌ره‌ڕ‌ای له‌بارنه‌بوونی دۆخێك كه
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی زۆرینه‌ی كورد‌و ناوه‌ندو وڵاتانی زلهێز لێك گرێ بدرێ،
به‌ڵام خاوه‌نی قورسایی‌و پرستیژی تایبه‌ت به خۆیه‌تی، به‌شی هه‌ره به‌رچاوی
ئه‌م روانین‌و حورمه‌ت لێنانه بۆ وشیاری‌و خه‌باتی دیپلۆماسیی دوكتور قاسملوو‌ی
سه‌ردارو ناودار ده‌گه‌ڕێته‌وه.
بایه‌خی ئه‌م كاره كاتێك به باشی خۆی ده‌رده‌خا، كه هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی
ده‌وڵه‌تانی نه‌یاری بزووتنه‌وه‌ی كورد‌ستان بۆ خه‌وشداركردنی جووڵانه‌وه‌ی
ماف ویستانه‌ی خۆمان ببینین كه به‌و هه‌موو توانا ئابوری‌و ده‌ستڕۆیشتوویی‌یه‌وه
لانیكه‌م نه‌یانتوانیوه له‌م باره‌وه سه‌ركه‌وتنێكی ئه‌وتۆ بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر
بكه‌ن‌و، روخساری خاوێنی بزووتنه‌وه‌كه خه‌وشدار بكه‌ن. تێكۆشه‌رو خه‌باتگێڕی
كورد وه‌ك سیمبولی ئازایه‌تی‌و ئازادیخوازی له دنیادا ناسراوه‌و رێزی بۆ داده‌نرێ.
ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می ئه‌و هه‌وڵانه‌یه كه به‌ر له هه‌ر كه‌س دوكتور
قاسملوو داهێنه‌رو ره‌چه‌شكێنی بووه، دژبه‌ری له‌گه‌ڵ كردوه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌و
خۆكوژی، دیل كوشتن، بارمته گرتن‌و فڕۆكه رفاندن‌و هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی له‌م
جۆره له لایه‌ن دوكتور قاسملۆه‌وه به خه‌ستی دژایه‌تی ده‌كراو ئه‌مڕۆش
رێبوارانی رێگای قاسملوو له هه‌موو بارودۆخێك‌دا له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێست‌و
بۆچوونه سوور‌و پێداگرن.
لایه‌نێكی دیكه‌ی خه‌باتی دوكتور قاسملوو ئه‌و هه‌وڵه دیپلۆماتیكانه بووه
كه له هه‌لومه‌رجی زاڵی دنیای دوو جه‌مسه‌ردا كه پێوه‌ندی‌و به‌رژه‌وه‌ندییه
ئابورییه‌كانی وڵاتان به ته‌واوه‌تی سێبه‌ری خستبووه سه‌ر سیاسه‌ت‌و هه‌ڵسوكه‌وتی
ده‌وڵه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتر‌و له پاڵ ئه‌مه‌ش‌دا له ئارادابوونی شه‌ڕێكی
گه‌وره‌و ماڵ خاپووركه‌ری دوو حكومه‌تی به‌عسی عێراق‌و كۆماری ئیسلامیی ئێران
له‌گه‌ڵ یه‌كتر كه مژ‌و تارمایی ته‌واوی خستبووه سه‌ر شه‌ڕی داسه‌پاو به‌سه‌ر
كورد‌و كوردستان‌دا، لێبڕاوانه كێشه‌ی سیاسیی خه‌ڵكی كوردستانی له قه‌تیس مانه‌وه‌ی
ناوچه‌ی رزگار كرد‌و لێبڕاوانه له‌و مه‌یدانه‌دا ئه‌سپی له‌قاودانی تاو دا‌و
سه‌رنجی زۆر كۆڕ‌و كۆمه‌ڵی گرینگی جیهانی‌و ناوچه‌ی بۆ لای خه‌باتی خه‌ڵكی
كورد‌ستان راكێشا كه ئه‌مڕۆ به ئاشكرا به‌رهه‌م‌و بایه‌خه‌كانی ئه‌م هه‌وڵانه
باشتر‌و ئاشكراتر خۆ ده‌نوێنن.
به‌حه‌ق ئه‌مڕۆش رۆڵه نیشتمانپه‌روه‌ره‌كانی كورد‌و كورد‌ستان له‌سه‌راسه‌ری
دنیا به گشتیی، له كورد‌ستان مه‌ته‌ر‌ێزی مافخوازی‌و كۆڵنه‌دان به تایبه‌تی
به باشی وانه‌و وته‌كانی قاسملوویان كردۆته چرای رێگای تێكۆشان‌و له شه‌وه‌زه‌نگی
ئه‌نگوسته‌چاودا به بێ ئه‌وه‌ی رێگا هه‌تڵه كه‌ن، هه‌نگاو بۆ پێشه‌وه ده‌هاوێژن‌و
به ئیمان به ده‌سته‌به‌ركردنی ماف‌و ئازادییه ره‌واكانیان له خه‌بات به‌رده‌وامن.
چ شانازییه‌ك له‌وه گه‌وره‌تر ئه‌مڕۆ رووناكبیرترین‌و زانستی‌و ئاكادمیكترین
توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران به گشتی‌و كورد‌ستان به تایبه‌تی، دروشم‌و وانه‌كانی
قاسملوو دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌و له ساڵڕۆژی شه‌هیدبوونی‌دا وێڕای به‌رزڕاگرتنی
یاد‌وبیری دوكتور قاسملوو، په‌یمانی وه‌فاداری له‌گه‌ڵ ریبازه نه‌ته‌وه‌یی‌و
دێموكراسیخوازانه‌كه‌ی نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌و وێرای پێداگری له سه‌ر درێژه‌دان
به خه‌بات، "نا" به‌وانه ده‌ڵێنه‌وه كه له‌م رێره‌وه‌دا مل بۆ ئاكامه‌كانی
دێموكراسی‌و مافی ئینسانه‌كان ناده‌ن‌و به قه‌ولی خۆیان فه‌رچه‌كیان به
دێموكراسی نه‌گرتوه.
سڵاو له یاد‌و بیری دوكتور قاسملوو كه چرای رێگای تێكۆشانمانه |