|
کوردی ورمێی کوردستان،
ئاگردان پڕ له پشکۆی خۆشه‌ویستی، چرایه‌کی گڕسۆز له سه‌ر ده‌لاقه دانراو، ژنێکی
دڵسۆز و دایکێکی هیوادار، ژانی کۆرپه‌ی ڕووناکی دێنێ و ڕه‌حمانێک دێنێته سه‌ر زه‌وی.
زه‌مه‌ن گۆڕستانی هیوا، هۆبه
و هه‌واری ماچ و باوه‌ش له ژێر چه‌تری ئاسمانی بێدادی، له‌رزۆک وه‌ک ده‌ستانی له‌رزۆکی
به ساڵا چووانی به‌ربه‌ڕۆچکه‌ی دێ. مه‌ڵبه‌ند ده‌وره گیراو، کورد بوون تاوان.
داگیر که‌ر لوت به‌رزانی له خۆ بایی و دڵ ڕه‌قن که هه‌تاوێکی چڵکنی تاریکیان له
گۆشه‌ی ئاسمانی لێڵ و ته‌مگرتووی زه‌ین دا داناوه و حه‌ز له قه‌ڵافه‌تی به‌هار و
هێزی سروشتی ڕوانی ده‌نکه گه‌نمی ژینده‌ر ناکه‌ن.
دێته سه‌ر زه‌وی ڕه‌حمانی ساوا، تا بسوتێ و تیشک بخاته نێو دڵی تاریکایی شه‌وه
زه‌نگی ئه‌نگوسته چاوی مه‌ڵبه‌ند.
ئه‌ی غونچه‌ی ده‌م به پێکه‌نین، تۆ له کوێوه هاتی و چلون توانیت ئاوا لێو به خه‌نده
بسوتێی؟
شه‌هیدی سه‌رکرده دوکتور عه‌بدولره‌حمانی قاسملوو، کوڕی محه‌مه‌د ئاغا، کوڕی حاجی
حه‌سه‌ن ئاغا ساڵی 1309 له دایک ده‌بێت. قۆناغی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له ورمێ و
تاران له قوتابخانه‌کانی په‌هله‌وی و ئه‌لبورز تێپه‌ڕ ده‌کات.
له ته‌مه‌نی مێر منداڵیه‌وه له‌گه‌ڵ بیری سیاسی ئاشنا ده‌بێت و ساڵی 1324 یه‌که‌مین
تێکۆشانی سیاسی خۆی له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا به دامه‌زراندنی یه‌کیه‌تی لاوانی
دێموکراتی کوردستانی ئێران له شاری ورمێ ده‌ست پێده‌کات.
ساڵی 1327، پاش کۆماری کوردستان بۆ درێژه دانی خۆیندن ده‌چێته فه‌رانسه و ساڵی
1328 یه‌کیه‌تی خوێندکارانی کورد له ئوروپا پێک دێنێ و دژی حکومه‌تی شا‌و هه‌روه‌ها
بۆ مه‌تره‌ح کوردنی کێشه‌ی کورد ده‌ست ده‌کات به چالاکی و ساڵی 1951ی زایینی وه‌ک
نوێنه‌ری خوێندکارانی ئێران له کۆنگره‌ی لاوانله پڕاگ به‌شدار ده‌بێت.
پاشان ده‌چێته پڕاگ و له‌وێ ژیانی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ خوشکه نه‌سرین_هێلێنی قاسملوو
پێک دێنێ.
سه‌رده‌می موسه‌دیق ساڵی 1331 ده‌گه‌ڕێته‌وه ئێران. پاش کودتای ساڵی 32، قاسملوی
نه‌مر ماوه‌یه‌ک له ته‌ورێز و تاران به نهێنی و ده‌مێنێته‌وه و سه‌ره‌نجام ده‌گه‌ڕێته‌وه
کوردستان و له مه‌هاباد له ماڵی مینا خانمی خێزانی پێشه‌وای کورد بۆ ماوه‌ی 2
مانگ خۆ حه‌شار ده‌دات و له‌و ماوه‌یه دا به باشی له کتێبخانه‌ی پیشه‌وا که‌ڵک
وه‌رده‌گرێ.
قاسملووی نه‌مر پاش 5 ساڵ تێکۆشانی ئاشکرا ونهێنی له ئێران و کوردستان ساڵی 1336
ده‌گه‌ڕێته‌وه چکوسلوواکی و ساڵی 1337 پاش سه‌رکه‌وتنی شوڕشی عێراق و بوژانه‌وه‌ی
بزوتنه‌وه‌ی کورد له‌و به‌شه، بۆ زیندو کردنه‌وه‌ی ڕێکخراوه‌کانی حیزبی دێموکراتی
کوردستانی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه عێراق، به‌ڵام به هۆی هێندێ هۆکار شکست دێنی و
ساڵی 1959ی زایینی ناچار ده‌کرێت عێراق به جێ بێڵی و بگه‌ڕێته‌وه پڕاگ.
ساڵی 1962(1341)، دوکتورای زانستی ئابوری وه‌رده‌گرێت و تا ساڵی 70 له پڕاگ وه‌ک
ماموستای زانکۆ ده‌رسی ئابوری سه‌رمایه‌داری و ئابوری سوسیالیستی و تیئوری هه‌ڵدانی
ئابوری ده‌ڵێته‌وه. ساڵی 65 کتێبه به نێو بانگه‌که‌ی "کوردستان و کورد"، له له‌نده‌ن
چاپ ده‌کری و دواتر بۆ سه‌ر چه‌ند زمانی دیکه‌ش وه‌رده‌گێردرێته‌وه.
ساڵی 1970 پاش به‌یاننه‌مای 11ی ئازار ده‌گه‌ڕێته‌وه کوردستانی باشور و تێکوشانی
خۆی له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی بۆ ڕێک و پێک و زیندوو کردنه‌وه‌ی ڕێکخراوه‌کانی حیزبی ده‌ست
پێده‌کات.
ساڵی 1971(1350) له کونفراسی سێهه‌می حیزب ده‌بێته ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و
سکرتێر گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران و تا ڕۆژی شه‌هید بوونی واته بۆ ماوه‌ی
18 ساڵ له‌و پۆسته دا ده‌مێنێته‌وه.
22ی پوشپه‌ڕی ساڵی 1368 به‌رابمه‌ر به 13ی ژوئیه‌ی 1989 دوکتور قاسملوی ڕێبه‌ر به
ده‌ستی دیپڵومات تروریسته‌کانی ڕژیمی کوماری ئیسلامی ئێران له شاری ویه‌ن له سه‌ر
میزی وتووێژ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد و سه‌قامگیر کردنی ئاشتی، پاش 44 ساڵ کاری
سیاسی و 18 ساڵ به‌رپرسایه‌تی حیزبی دێموکرات و رێبه‌ری کردنی بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی
کورد له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و خۆڕاگری له قوناخه‌کانی سه‌خت و دژوار‌دا، شه‌هید
کرا و به جه‌سته ماڵئاوایی له گه‌ل و نیشتمان کرد.
دوکتور قاسملوو وه‌ک ڕێبه‌رێکی به توانا و لێهاتوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توانی حیزب
زیندوو بکاته‌وه، ڕێباز و خه‌ت و به‌رنامه‌یه‌کی پیشکه‌وتووی بۆ بزوتنه‌وه‌ی
ڕزگاریخوازانه‌ی کورد دیاری کرد و له پێناو چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی کورد دا به‌و په‌ڕی
تواناوه هه‌وڵی دا.
هاوکات له‌گه‌ڵ خه‌باتێکی نهێنی و ئاشکرا، سیاسی و نیزامی و دیپڵوماسی، دوکتور
قاسملوو له چه‌ند باره‌وه وه‌ک مه‌کته‌بێکی فکری توانی ڕێبازێکی مودێڕن و پێشکه‌وتو
بۆ گه‌ییشتن به ئاشتی و دێموکڕاسی دابمه‌زرێنی .
قاسملووی ڕێبه‌ر، سه‌ربه‌خۆیی سیاسی و به‌هاوکێشه و یه‌ک کێشه کردنی مه‌سه‌له‌ی
مه‌سه‌له‌ی کوردی کرده فه‌رهه‌نگ و له ژێر ڕوناکی سیاسه‌ت هونه‌ری مومکینه،
زیاتر له 40 ساڵ بۆ به نێو نه‌ته‌وه‌یی کردنی کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کورد هه‌وڵی
دا.
دامه‌زراندنی ڕێکخراوی خوێندکارانی وکورد له ئوروپا به به‌شداری چالاکانه‌ی ئه‌و
له بزاڤی خوێندکاری نێونه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنی کومیته‌ی
ئازادیه ئینسانیه‌کان له کوردستان و پاشان تێکوشانی بێ پسانه‌وه‌ی دیپڵوماسی له
ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یه‌وه، ئه‌و به‌ستێنه پڕ به‌رهه‌مه‌ی شه‌هیدی نه‌مر بوون که
پاشێ‌ن توانی بۆ یه‌که‌م جار ده‌رگای ئینتر ناسیونالی سوسیالیست بۆ کورد بکاته‌وه.
له حاڵێکدا حیزب و پیشمه‌رگه له کوردستان خه‌باتێکی به‌رگری چه‌کدارانه به‌ڕێوه
ده‌به‌ن و له ئاست هێرشی دڕندانه‌ی ڕژیمێکی سه‌ره‌ڕوو دا قاره‌مانانه له‌گه‌ل و
نیشتمان به‌رگری ده‌که‌ن، قاسملووی ماموستا له نفوزی دیپڵوماسی خۆی که‌ڵک وه‌رده‌گرێت
و له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی دوکتورانی بێ سنور په‌یوه‌ندی ده‌گرێ و به‌رده‌وام تیمی پزشکی
ئه‌و ڕێکخراوه‌یه بۆ کوردستان دێنی تا مه‌سه‌له‌ی کورد و بزوتنه‌وه‌ی
ڕزگاریخوازانه‌ی کورد له ڕێگای ئه‌و تیمه پزیشکیانه به جیهان بناسێنی.
ناردنی خوێندکارانی کورد بۆ ده‌ره‌وه و تێکوشانی ئه‌وان له هه‌موو بارێکه‌وه
بڕگه‌یه‌ی دیکه و شێوازێکی دیکه‌ی گه‌ییشتن به ئامانجی ئه‌و بوون.
هه‌ر له پیناو ئه‌و ئامانجه و له ژێر ڕێنوێنی ئه‌و دابوو که ساڵی 84 شه‌وی
کوردستان له ئوروپا ڕاگه‌یه‌ندرا و خوێندکاران و ئه‌ندامانی حیزب له‌و شه‌وانه دا
بۆ ناساندنی مه‌سه‌له‌ی کورد به بیر و ڕای گشتی وڵاتانی ئوروپا له نێو توێژی
خوێندکار و حیزبه سیاسیه‌کاندا تێده‌کۆشان.
هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به چڕوپڕی هه‌وڵی ڕاکێشان و ده‌عوه‌تکردنی ڕۆژنامه‌وانان
و هه‌واڵنێریه‌کانی خاریجی درا تا بچنه کوردستان وهه‌واڵ و فیلم و ڕێپۆرتاژ له سه‌ر
کورد دروست بکه‌ن، ئاشکرایه ئه‌و هه‌واڵنێرانه هه‌موویان به نێو خاکی کوردستانی
باشور و ناوچه چۆڵکراو و گونده‌کانی خاپۆرکراو به ده‌ستی ڕژیمی به‌عس دا ده‌گه‌ییشتنه
نێو خاکی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات.
باسی سه‌فه‌ره‌کانی ساڵانه‌ی دوکتور قاسملوو و په‌یوه‌ندیه‌کانی بۆ واڵا کردنی ده‌رگاکانی
حیزب و ده‌وڵه‌ت و ڕێکخراوه‌کانی به‌شه‌ر دۆست و ڕاگه‌یه‌نه گشتیه‌کان باسێکی
دورودرێژه که لێره‌دا ئاماژه‌ی پێ ناکرێت.
قاسملوو وه‌ک ڕێبه‌رێکی کارامه، ئه‌قڵ و ئه‌خلاق له‌گه‌ڵ سیاسه‌تئاوێته ده‌کات و
ده‌پرسێ له مێژوو دا چ ڕویداوه تا مروڤ گه‌یشتوته ئێره و ئێستا ده‌بی چی بکات تا
ڕێبازی داهاتو و ئه‌رکی خۆی له پیناو به‌ره‌کانی داهاتو دا به‌ریوه به‌رێت.
ئینسانیه‌ت له فه‌لسه‌فه‌ی قاسملودا، ڕوانگه‌یه‌کی به‌ربڵاو و سه‌خاوه‌تمه‌ندانه‌ی
پڕ له تولێرانسی دابوو به‌و سیاسه‌تمه‌داره و وه‌ک مروڤ چاوی له خۆی و ئه‌ویتر
ده‌کرد و له ده‌لاقه‌ی ئه‌خلاق و فه‌لسه‌فه‌وه ڕاو بۆچون، شروڤه و کرداری خۆی بۆ
جیهانی ده‌وروبه‌ر به‌ڕی ده‌کرد.
مروڤ و مروڤ دۆستی له لوتکه‌ی بڕوای قاسملوو دا جێگه‌یان هه‌بوو و ئازادی به مافی
بێ ئه‌ولاو ئه‌ولای مروڤ ده‌زانی و له هیچ قۆناخێکدا ئاماده نه‌بوو واز له‌و خۆشه‌ویستیه
بێنێ.
هه‌رچه‌ند ئه‌و بڕوای به سوسیالیزم هه‌بوو به‌ڵام سوسیالیزمێک که دێموکراسی تێدا
پێشێل بکرێت ره‌د ده‌کاته‌وه و بۆ یه‌که‌م جار سوسیالیزمی دێموکراتیک دێنێته ناو
سیاسه‌تی ناوچه و له کونگره‌ی 3ی حیزبه‌وه که‌ری بۆ ده‌کا تا سه‌ره‌نجام له
کۆنگره‌ی 6ی حیزب ده‌یکاته ئامانجی دوا ڕۆژی حیزب.
خیتابی ئه‌و ڕیبه‌ره مه‌زنه له "من"ه‌وه بۆ "ئێمه" ده‌گوازرێته‌وه و هه‌وڵی
مانا به‌خشین به ئێمه‌ی یه‌کگرتوو ده‌دات و به‌و شێوه به گژ فه‌رد په‌ره‌ستی دا
چۆوه و کاری به کۆمه‌ڵ و بڕیاری به کۆمه‌ڵی کرده فه‌رهه‌نگ.
قاسملوو ڕه‌سته‌یه‌کی پر مانا که له ناخی دا ڕه‌خنه گرتن و به گژ دا چونه‌وه‌ی
ڕابردوویه واته: له مێژوو دا ئێمه له سیاسه‌ت دا هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌مان هه‌بوه
که یا هه‌موو یان هیچمان کردوته ستراتژی، به‌رجه‌سته ده‌کاته‌وه و به‌و شێوه
هێزی جاژبه و خوێندنه‌وه‌ی چرکه ساته‌کانی ئێستا و هه‌موو فاکتوره‌کانی کاریگه‌ر
له سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک زه‌ق ده‌کاته‌وه و غه‌ریزه و خو بۆ ئه‌قلانیه‌ت ده‌گوێزێته‌وه
و سه‌ڵامه‌تی فیکری له ناو کۆمه‌ڵگا دا له به‌رخوردی بیر و ئه‌ندیشه‌کانی جیاواز
دا ده‌بینی، بۆیه له پێناو ئاشتی و مافی ئینسانی دا، له پێناو به‌ره‌وپێش چوونی
نه‌ته‌وه‌ی کورد ئاماده ده‌بێت له‌گه‌ڵ نه‌یارانی خۆشی ده‌رگای وتووێژ بکاته‌وه.
چه‌مکی ئازادی هه‌موو پانتایی زه‌ین و بیری قاسملوی داگرتوه و له خیتابی سیاسی ئه‌و
دا به زه‌قی له‌و ڕه‌سته به نێوبانگه‌ی شه‌هیدی سه‌رکرده دا خۆی ده‌رده‌خات:
" گه‌لێک ئازادی بوی ده‌بێ نرخی ئه‌و ئازادیه‌ش بدات"
هه‌رچه‌ند قاسملوو دژی مه‌رگه و ژیان به گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی مروڤایه‌تی ده‌زانی
به‌ڵام ژیان به بێ ئازادی له‌ی ئه‌و مانای ڕاسته‌قینه‌ی نابێت و بۆیه داوا ده‌کات
گه‌ل بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئازادی ده‌بێ نرخی ئه‌و ئازادیه‌ش بدات.
قاسملووی ڕێبه‌ر ئه‌و که‌سایه‌تیه بلیمه‌ت و لیهاتوه بوو که هوویه‌تی فه‌ردی خۆی
به شێوه‌ی به‌رچاو ده‌رک کردبوو و له‌و تێگه‌ییشتنه بۆ گه‌شه کردنی هوویه‌تی نه‌ته‌وه‌یی
له نێو ماخاتبه‌کانیدا که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرت و بۆ گه‌ییشتن به‌و ئامانجه‌ش به‌ره‌نگاری
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، نیزامی و ده‌سه‌ڵاتدارانی جیاواز و شێواز و ناوه‌نده‌کانی
جوراوجوری ده‌سه‌ڵات له ناو کۆمه‌ڵگا دا که نکوڵیان له بوونی کورد ده‌کرد، ده‌بۆوه.
قاسملوو کۆمه‌ڵگای ناوه‌ڕاست به‌گشتی و ئێران به تایبه‌تی ناسیبوو و باش ده‌یزانی
شان به شانی خه‌باتی میللی دێموکراتیکی شار و شاخ، پێویسته ئاموزشی ره‌فتار و
کرداری دێموکراتیک بدرێ به خه‌ڵک تا پایه‌کانی سه‌ره‌تایی دێموکراسی له ناو کۆمه‌ڵگادا
قایم که‌ن و به‌رده‌وام کادر و پیشمه‌رگه‌کانی له که‌مینه‌کانی سه‌ر ڕێگای
دێموکراسی هوشیار ده‌کرده‌وه.
قاسملوو ئه‌ده‌ب دۆست، هونه‌ر دۆست، مروڤ دۆست، قسه‌خۆش، دوربین، قایم و به هه‌ڵوێست
بوو و له هه‌موو کاتدا شه‌هامه‌تی بڕیاردان و هێزی دۆزینه‌وه‌ی ڕێگای ده‌رچوون له
ناو ئاسته‌نگی دا هه‌بوو.
له به‌ستێنی عه‌شقی گه‌لدا شه‌پۆلی خۆشه‌ویستی چاند و به ناو گه‌روی ته‌نگی
ده‌ربه‌ندی ئه‌زمه و به‌رهه‌ڵستدا وه‌ک مانگه شه‌و ڕێگای ڕێبوارانی به تریفه‌ی
زێوین ڕووناک ده‌کرد.
به‌رزی مانای وشه له ئاهانگی دڵگری ده‌نگی ئه‌ودا سه‌مفونیه‌کی مێشک لاوێن بوو،
ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌کی باش و به هێزی نێوان دوێنی و ئیمروو بوو که ڕێگه‌ی سبه‌ێنێ و
دواڕۆژی ڕوناک ده‌کرد، ڕێبازی قاسملوو هه‌نگاونانی ئاگاهانه بوو بۆ دروست کردنی
که‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی.
قاسملوو بۆ لێک گرێدان و یه‌ک کێشه کردنی مه‌سه‌له‌ی کورد زۆری هه‌وڵ دا و یه‌که‌م
که‌س بوو که بوێرانه و به ئاشکرا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر کوردستانی چوار به‌ش کراو
هه‌وڵی یه‌کیه‌تی بدات ئه‌وه یه‌کگرتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی لێک دابراو و
نیشتمانێکی به‌ش کراوه نه‌ک جیاوازی خوازی و ته‌جزیه ته‌ڵه‌بی.
شه‌هیدی ناوداری کورد22ی پوشپه‌ڕیساڵی 1368ی هه‌تاوی له شاری ویه‌ن به ده‌ستی
دیپڵومات تروریسته‌کانی کوماری ئیسلامی ئێران شه‌هید کرا و ئێواره‌ی چوارشه‌ممه
28ی پوشپه‌ڕ ته‌رمی پیروزی دوکتور قاسملوو و کاک عه‌بدوڵای قادری ئازه‌ر له
ئوتریشه‌وه گه‌ییشته پاریس و کاتژمێر 8ی به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 29ی پوشپه‌ڕ
بۆ دوا ماڵئاوایی ته‌رمی شه‌هیدان له ڕێوڕه‌سمێکی به شکۆ دا بردرا ناوه‌ندی
ئه‌نیستیتوی کورد له پاریس.
کاتژمێر 2ی پاشنێوه‌ڕوو له ناو ئاپۆڕای زیاتر له سێ هه‌زار که‌س، ته‌رمی شه‌هیدان
له گۆڕه‌پانی جمهوری پاریسه‌وه به‌ره‌و گۆڕستانی پێرلاشێز، گۆڕستانی شه‌هیدانی
کۆمونی پاریس وه‌ڕی که‌وت.
کاتژمێر 4ی پاشنێوه‌ڕووی 29ی پوشپه‌ڕ به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی سه‌دان ڕێکخراو و
حیزبی سیاسی و که‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌ده‌بی، ته‌رمی شه‌هیدان ئه‌سپارده کرا.
پاش شه‌هید بوونی قاسملووی ماموستا، ڕۆژی 31ی مانگی ئوکتوبری 1989، ئه‌نجومه‌نی
دۆستانی گه‌لی کورد له ئوتریش بڕیاری دا دوکتور قاسملوو وه‌ک کاندیدی وه‌رگرتنی
خه‌ڵاتی ئاشتی بۆ ساڵی 1990 به کۆمیته‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی نوبێل بناسێنێ، ده‌یان
پڕوفسور و سه‌ناتور و نوێنه‌ری پاڕڵمان و که‌سایه‌تی حقوقی و زانستی و کۆمه‌ڵایه‌تی
له وڵاتانی ئوتریش، ئیتالیا، چکوسلوواکیا، ئاڵمانی ڕۆژئاوا و فه‌رانسه و فینلاند،
پشتیوانیان له‌و کاندید کردنه ده‌ربڕی.
ئه‌و کاندید کردنه گه‌رچی به دوا قوناغی خۆی واته وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتی
نه‌گه‌ییشت، به‌ڵام ڕێزدانانێکی به جێ بوو بۆ شه‌خسیه‌تی به‌رزی ئینسانێک که
ژیانی بۆ وه‌دیهێنانی ماف و ئازادیه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی ژێر ده‌سته ته‌رخان کرد و
گیانیشی له پێناو چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه‌ی مه‌سه‌له‌ی ڕه‌وای گه‌له‌که‌یدا کرده
قوربانی.
وتار و نوسین و وتووێژه‌کانی شه‌هیدی سه‌رکرده پڕن له په‌یام و ده‌رس و ئه‌زموون
و من کۆتایی ئه‌و باسه‌م به یه‌کێک له په‌یامه گرینگه‌کانی که به ده‌یان جار
دووپاتی کردۆته‌وه، کۆتایی دێنم.
قاسملووی ماموستا، ڕه‌مزی خۆشه‌ویستی و سه‌رکه‌وتن و مانه‌وه‌ی حیزب له سێ خاڵ دا
خو‌لاسه ده‌کاته‌وه:
1. سه‌ربه‌خۆیی و واقیع بینی سیاسی حیزبی دێموکرات
2. پشتیوانی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک و له ناو خه‌ڵک دا بوون
3. هێزی پیشمه‌رگه
سڵاو له گیانی شه‌هیدانی پاکی شه‌هیدانی چوارچرا‌و و یه‌ن و میکونوس.
بژی ئازادی!
بژی کوردستان. |