|
17-05-1386
له ئینگلیسییه‌وه: په‌یمان
بابایی
سه‌رچاوه:
گۆڤاری ئه‌نیستیتۆی كورد له پاریس. بوڵتێنی په‌یوه‌ندی‌و زانیاری گه‌یاندن
جارێكی دیكه كورده‌كان لێره كۆبونه‌وه بۆ تازیه‌گێڕانی شه‌هیده‌كه‌یان.
بوێرانه‌و سه‌ره‌ڕای یاساغكردنی ئه‌مه، نوێنه‌ری رێكخراوه كوردییه‌كان،
كرێكاره كورده‌كان، هاوڕێكانی‌و یارانی هاوسه‌فه‌ری فه‌ڕانسه‌وی له ئوروپاوه
هاتون.
پێكه‌وه هاتوین بۆ رێزگرتن له دوو خه‌باتگێڕی كورد، باوه‌ڕ پته‌و، خاوه‌ن ڕا‌و
داهێنه‌ر‌و له راده‌به‌ده‌ر بوێر. عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، سكرتێری گشتیی حیبزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و عه‌بدوڵڵا قادری، نوێنه‌ری ئوروپای حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران. له كاتی وتووێژ‌و دانوستان بكوژانیان له‌سه‌ر
رالێیان دان. ئه‌وان كاره راسپێرداوه گڵاوه‌كانیان به باشی به ئه‌نجام گه‌یاند.
دۆستانی كوردان‌و عه‌بدولڕه‌حمان‌و عه‌بدوڵڵا هه‌رگیزناتوانن ئه‌و تاوانه، ئه‌و
ده‌ستدرێژییه چه‌په‌ڵه‌و ئه‌و پیلانه سامناكه كه دوایی به ژیانی مرۆڤه
تێگه‌یشتووه‌كان هێنا، له بیر ببه‌نه‌وه. كاتێ ئه‌م شانازییه‌م به نه‌سیب بوو و
شانسمان هێنا بۆ دیتنی هه‌ندێ له‌و پیاوانه‌ی كه له پێناو كه‌سانی‌تر‌و
ئایدۆلۆژیادا خه‌بات ده‌كه‌ن، نه‌ماده‌زانی كه ئایا ده‌گه‌نه پله‌ی سه‌رۆكی
وڵاتێك یاخود تێرۆر ده‌كرێن.
زۆر كه‌ممان له‌باره‌ی ئه‌نجامی
توێژینه‌وه‌كان زانی، به‌ڵام تێبینی‌مان له بێده‌نگی له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كان
كردوه. له پوزش هێنانه‌وه‌و چاپۆشی كردنه‌كان، شه‌رمه‌زاریی به‌دنێوكردنه‌كان.
بۆ ئه‌وانه‌ی كه كورده‌كان ناناسن، ته‌نیا هێرشێكی ترسناكه دژی دو خه‌باتكار.
ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ش كه كورده‌كان ناناسن له ده‌ستدانی قاسملوو زۆر ته‌حه‌موڵ
نه‌كراوه. مه‌رگی ئه‌و دوو پیاوه بۆ هه‌موو كوردان زیانێكی مه‌زن بوو، بۆ ماڵه
داڕماوه‌كانی گونده‌كان به هۆی بۆمب، بۆ شاره‌كان‌و له كه‌مپی په‌نابه‌ره‌كانیش.
لێره، له پێش چاوم، دوكتوره فه‌ڕانسه‌وییه‌كان ده‌بینم، كه چی‌تر ناتوانن خزمه‌تگوزارییه‌كانیان
ببه‌خشن، چاودێری ئازار چێشتوان بكه‌ن‌و بۆیان روونبۆته‌وه كه له‌م كاته‌دا ئه‌م
ناعه‌داڵه‌تییه بڕیار له‌سه‌ردراوه زۆر گه‌وره‌یه. نوێنه‌ری رێكخراوه مرۆڤ
دۆسته‌كان ده‌بینم، ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی كه بۆ مافی مرۆڤ تێده‌كۆش، هه‌مویان به‌شێك
له ژیانیان بۆ دانیشتووانی كورد ته‌رخان كردوه كه ده‌مبورن ئه‌گه‌ر نه‌توانم
لێره‌دا ناوی هه‌موویان بێنم.
ئه‌وانه‌ی كه ماوه‌یه‌كی كورت له‌مه‌ویه‌ر شه‌هیدبوون هه‌میشه له ریزی
پێشه‌وه بوون بۆ داواكردنی به هاناوه هاتنه ئینسانییه‌كان بۆ هه‌موو كه‌سێك‌و
له پله‌ی یه‌كه‌مدا بۆ خه‌ڵكه زیندانییه‌كانیان. ئه‌وه‌تا جارێكی‌تر
كه‌وتینه‌وه نێو (به‌ربه‌ریزم) دڕنده‌یی، ئای كه چه‌نده گرانه باوه‌ڕ بكه‌ین
سه‌ركرده‌ی سیاسی هه‌ن كه هه‌بوونیان بۆ كاری رۆژانه، كه هۆكاری سه‌ره‌كییان
بۆ هێز، به تێرۆركراوه‌یی به‌جێ ده‌هێڵرێن.
گوتنی سێ وشه "Rights of Mani" مافی مرۆڤ
زۆرجار ئێمه له وڵاته خۆشبه‌خت‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كاندا ئه‌وه له بیر ده‌كه‌ین
كه هیچمان لێ‌داوا نه‌كراوه نه‌ماڤ و نه مرۆڤه‌كان. ئه‌مه شه‌ڕێكی
درێژخایه‌نه كه هۆكاره‌كانی له ژێر پرسیاردایه. زۆرن له‌و شه‌ڕانه‌ی كه
باون‌و له رێگای راگه‌یاندنه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه. ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه ئێستا
به‌ربڵاو و باون كه كورده‌كان قه‌ت تێیدا نه‌بوون. زۆرشت هه‌یه كه ده‌بێ
بایه‌خی پێ بدرێ، سه‌ربه‌خۆی ئه‌م گه‌له له لایه‌ن زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانه‌وه
له پێنج سنووره‌وه پیشێل كراوه. له سه‌رانسه‌ری دونیادا ئایدۆلۆجیسته‌كان،
مامۆستا‌و سه‌ركرده‌ی خۆیان ناناسنه‌وه‌و راهاتوون كه قسه‌ی سكیان بۆ خه‌ڵكی
بكه‌ن‌و ده‌نگیان نه‌خه‌نه پاڵ ده‌نگیان. جا له‌به‌ر ئه‌وه، ده‌توانین
بێ‌ده‌نگیان بكه‌ین كه نه‌توانن به زمانی دێرینی هه‌زار ساڵه‌ی خۆیان بدوێن.
ده‌توانین كتێبه‌كانیان بدڕێنین، كتێبه‌كانیان بسوتێنین، شار‌و نیشتمانیان داگیر
بكه‌ین‌و هێرش به‌رینه سه‌ریان، ده‌توانین بۆمبه مودێڕنه‌كان بێ‌به‌زه‌ییانه
له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌كانیان تاقی بكه‌ینه‌وه، به تایبه‌ت چه‌كه
كیمیاویی‌یه‌كانمان. ئه‌وانه‌ی‌به‌رپرسیاران بۆ باشه‌و خراپییه‌كان ـ هه‌مووییان
گوێیان له ئاست ئه‌م كاره‌ساته كه‌ڕه‌و نه‌ك هه‌ر پشتیان لێ‌ده‌كه‌ن، به‌ڵكو
حاشاشی لێ‌ده‌كه‌ن. به دڵنیایی‌یه‌وه، كورده‌كان ده‌مرن، به‌ڵام هیچی رون نیه.
ئایا ئه‌وانه چه‌پن یان راست، ئه‌م منداڵه كوردانه‌ی كه تێرۆركران؟
ئه‌وڕۆكه، پاراستنی منداڵه كورده‌كان، زمانیان، ئه‌ده‌بیاتیان‌و عادات‌و
ته‌قالیدی گوندنشینه‌كان دوو چه‌كی بچوكترن. سێیه‌م، ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌بیر
نه‌چێته‌وه كه ژیانی پڕۆفیسۆر فازڵ ره‌سوڵیشی له ویه‌ن تێك دا. حكومه‌تی
فه‌ڕانسه كه من سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌م، سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ ئه‌و سێ له‌ده‌ست
چوه داده‌نه‌وێنێ‌و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ده‌رده‌بڕین‌و پشتیوانی له
بنه‌ماڵه‌كانیان، خاتوو هێلێن، هاوسه‌ری دوكتور قاسملوو، هاوڕێیانمان‌و دوو
كچه‌كانیان ده‌كه‌ین.
پاشان رووی كرده قاسملوو و گوتی:
وه‌ختێك بیر له تۆ ده‌كه‌مه‌وه پێش هه‌موو شتێك پێكه‌نینه‌كه‌ت دێته‌وه
به‌رچاوم، بیر له فه‌رهه‌نگی ده‌وڵه‌مه‌ندی تۆ ده‌كه‌مه‌وه، بیر له روانینی تۆ
وه‌ك مێژوونووسێك و وه‌ك ئینسانێكی تێگه‌یشتوو ده‌كه‌مه‌وه كه چاوت به هه‌موو
شتێك‌دا ده‌خشان تا بتوانی كه‌ڵكی لێ‌وه‌رگری‌و لێكدانه‌وه‌ی ورد‌و جوان
به‌ده‌سته‌وه بده‌ی.
له جه‌رگه‌ی كاره‌ساته تراژیدییه‌كان‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كاندا، ته‌نانه‌ت
كاتی كێشه‌ی شه‌ڕه‌كانی براكوژیی نێوان كوردان، ده‌تزانی چلۆن پارێزگاری له
لێك نزیكبوونه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان بكه‌ی كاتێك لێدوانت له‌مه‌ڕ چاره‌نووسی تراژیدیی
گه‌له‌كه‌ت ده‌دا كه له هه‌رێمێك نیشته‌جێی كه پڕه له پشێویی سیاسی. ده‌تگوت
"چ به‌د شانسییه‌كی جوگرافیایی‌یه". كوردان قه‌ت كه‌سیان به بارمته
نه‌گرتووه‌و ته‌یاره‌مان نه‌ڕفاندوه كه من شانازی به‌وه‌وه ده‌كه‌م. رسته
له‌م هه‌رێمه‌دا هه‌ڵبژاردنی هاوپه‌یمانی قورسه بۆ ئه‌وانه‌ی كه پارێزگاری
له مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن.
عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، چاپۆشیت له‌زۆر شت ده‌كرد له پێناو مانه‌وه‌ت له‌گه‌ڵ
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌رقاڵی شه‌رایه‌تی ژیانیانن‌و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كرد كه
له ریزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی ئه‌وانه‌دابی كه توانیان سه‌رنجی خۆبه‌خشانه
كاركردنی دوكتوره‌كانی ئێمه‌یان راكێشا كه چوون‌و چاودێری كردنی بنه‌ماڵه
كوردییه‌كانیاندا وه‌ئه‌ستۆگرت. ئێمه زۆربه‌ی جار شانبه‌شانی ئێوه له
شاخه‌كاندا كارمان كردوه، زۆرجار پێكه‌و دواوین، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری شه‌وان تا
درنگانێك گفتوگۆمان كردوه.
تۆ له جیهانی سێهه‌مدا ئیسنانێك بووی كه من زیاتر له هه‌موو كه‌س ستایشم
ده‌كردی. هه‌ر له‌و كاته‌دا كه پارتیزان‌و ئازادیخواز‌و وه‌فادار به
ئێستراتێژییه‌ك بووی و له حاڵێكدا كه به دوای رێبازێكی سیاسیی شێلگیرانه‌وه
بووی، هیچ كات كاكڵه‌ی مه‌به‌ستت كه دێموكراسی بوو له بیرنه‌ده‌چوو.
ئاخ! ئه‌گه‌ر هه‌موو رێبه‌رانی جیهانی سێهه‌م وه‌ك تۆ دێموكرات بوونایه، ده‌كرا
پێش به مه‌رگی ده‌یان هه‌زار كه‌س بگیرێ.
سێ ژوورت له ماڵه چكۆلهكهتدا هه‌بوو. یه‌كیان كتێبخانه‌یه له نێوان
قه‌دپاڵی شاخه‌كاندا. خه‌ونه واقعی‌یه‌كانت به من ده‌گوت كه سه‌رچاوه‌ی
هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر وڵاته زلهێزه‌كانی دنیا‌و ئه‌م هه‌رێمه‌شه بوون. قاسملوو
هه‌ڵی سه‌نگاندبوو كه هه‌ر چه‌شنه خه‌ونێك له‌سه‌ربه‌خۆیی كوردستان مومكین
نیه. له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی بانگه‌شه‌ی خودموختاری بۆ كوردستای ئێرانی ده‌كرد‌و
ئاماده‌ش بوو له پێناوی‌دا بجه‌نگێ.
قاسملوو ده‌یویست له‌گه‌ڵ جێنشینانی خومه‌ینی وتووێژ بكا له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورد
بگاته رێگاچاره‌یه‌كی ئاشتیخوازانه هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش چوو بووه ویه‌ن. ئه‌وان له
په‌یامی ئاشتی ترسان، بۆیه پێغه‌مبه‌ری ئاشتییان كوشت. پیاوانی هۆشمه‌ندی
هاوشێوه‌ی تۆ قاسملوو تا ئه‌وكاته‌ی كه له كۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه نزیك
ده‌بینه‌وه ده‌گمه‌نن. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی هیومانیسته‌كانی هاوشێوه‌ی تۆ كه بۆ
مرۆڤایه‌تی ده‌جه‌نگان وه‌ك تۆ كوژران. ئه‌نوه‌ر ساداتی میسر، ئیسام سارتاوی
فه‌له‌ستینی، سادق قوتبزاده‌ی ئێرانی، بائۆدین ماجێر هوی ئه‌فغانی‌و جین ماری
تجیباوی عێراقی. كاریگه‌ری‌و مه‌زنیی ناسینی تۆم عه‌بدولڕه‌حمان له هه‌موو
جێگایه‌كدا به بێ هیچ دوودڵییه‌ك له‌گه‌ڵه چونكه تۆ نموونه‌ی بووی. له‌م
زه‌وییه پان‌و به‌رینه‌دا تۆ له زێدی خۆت نی، له نیشتمانی خۆت دووری. ئایا
تۆ زێدێكت هه‌یه؟ له مه‌نفایه‌كی ئه‌به‌دی دای؟ لێره ئێمه‌و دۆستانت
هیوادراین كه واهه‌ست بكه‌ی له زێدی خۆتی. چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر دۆسته‌كه‌م
قاسملوو پێی وتم كه "خه‌بات دژواره"، به تایبه‌تی كاتێ روو وه‌ردگێڕی‌و
كورسی به‌تاڵ‌و پله‌ی نزم ده‌بینی. ئه‌مه شوێنی هاوڕێیانمانه كه له پێناو
خه‌باته‌كه‌یاندا سه‌ریان نایه‌وه. پێت ده‌گوتم كه هه‌موومان ده‌مرین. هه‌روه‌ها
تۆش، هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌كه‌م، تۆش مردوی، ئای له‌و ناعه‌داڵه‌تییه!
بۆ ساتێك له‌گه‌ڵمان بمێنه‌وه تا ئه‌و كاته‌ی كه وڵاته‌كه‌تان له‌وانه‌یه له
خوێن رژان بوه‌ستێ، له‌و كاته‌ی كه پیاوانی ردێن سپی‌و ژنانی سه‌رتاپا
ره‌شپۆش ده‌ستیان به‌رزده‌كرده‌وه‌و هاواریان له خودا ده‌كرد وه‌ك ئه‌وه‌ی
تاوانێكیان ده‌رحه‌ق كرابێ. |