|
06-10-1386
نوسینی سه‌ید ئه‌حمه‌دی
حوسێنی (سوئێد)
یه‌كه‌م شه‌وی زستان، شه‌وی چله، درێژترین شه‌وی ساڵ، ده‌سپێكی دابه‌زینی
تاریكی‌و به‌رزبو‌ونه‌وه‌ی نه‌مامی رو‌وناكی، له ژێر هه‌وره‌بانی ساباتی خوڵه‌مێشیی
كازێوه‌یه‌كی روو وه تیشكی هه‌تاو دا، له مێحرابی ماڵێكی كوردی ورمێی
كوردستان، ئاگردان پڕ له پشكۆی خۆشه‌ویستی، چرایه‌كی گڕسۆز له سه‌ر ده‌لاقه
دانراو، ژنێكی دڵسۆز‌و دایكێكی هیوادار، ژانی كۆرپه‌ی رو‌وناكی دێنێ‌و ره‌حمانێك
دێنێته سه‌ر زه‌وی.
زه‌مه‌ن گۆڕستانی هیوا، هۆبه‌و هه‌واری ماچ‌و باوه‌ش له ژێر چه‌تری ئاسمانی
بێدادی، له‌رزۆك وه‌ك ده‌ستانی له‌رزۆكی به‌ساڵاچووانی به‌ربه‌ڕۆچكه‌ی دێ. مه‌ڵبه‌ند
ده‌وره گیراو، كورد بوون تاوان. داگیركه‌ر لوت به‌رزانی له‌خۆبایی‌و دڵ‌ره‌قن كه
هه‌تاوێكی چڵكنی تاریكیان له گۆشه‌ی ئاسمانی لێڵ‌و ته‌مگرتووی زه‌ین دا
داناوه‌و حه‌ز له قه‌ڵافه‌تی به‌هار‌و هێزی سروشتی روانی ده‌نكه گه‌نمی
ژینده‌ر ناكه‌ن.
دێته سه‌ر زه‌وی ره‌حمانی
ساوا، تا بسوتێ‌و تیشك بخاته نێو دڵی تاریكایی شه‌وه زه‌نگی ئه‌نگوسته چاوی
مه‌ڵبه‌ند.
ئه‌ی غونچه‌ی ده‌م به پێكه‌نین، تۆ له كوێوه هاتی‌و چلۆن توانیت ئاوا لێو به
خه‌نده بسو‌وتێی؟
شه‌هیدی سه‌ركرده دوكتور عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملوو، كوڕی محه‌ممه‌د ئاغا، كوڕی
حاجی حه‌سه‌ن ئاغا، ساڵی 1309 له دایك ده‌بێت. قۆناغی سه‌ره‌تایی‌و ناوه‌ندی
له ورمێ‌و تاران له قوتابخانه‌كانی په‌هله‌وی‌و ئه‌لبۆرزدا تێپه‌ڕ ده‌كات.
له ته‌مه‌نی مێر منداڵییه‌وه له‌گه‌ڵ بیری سیاسیی ئاشنا ده‌بێت‌و ساڵی 1324
یه‌كه‌مین تێكۆشانی سیاسیی خۆی له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا به دامه‌زراندنی
یه‌كیه‌تیی لاوانی دێموكراتی كوردستانی ئێران له شاری ورمێ ده‌ست پێده‌كات.
ساڵی 1327، پاش كۆماری كوردستان بۆ درێژه‌دانی خۆیندن ده‌چێته فه‌رانسه‌و
ساڵی 1328 یه‌كیه‌تی خوێندكارانی كورد له ئورووپا پێك دێنێ‌و دژی حكو‌ومه‌تی
شا‌و هه‌روه‌ها بۆ هێنانه ئارای كێشه‌ی كورد ده‌ست ده‌كات به چالاكی‌و ساڵی
1951ی زایینی وه‌ك نوێنه‌ری خوێندكارانی ئێران له كۆنگره‌ی لاوان له پڕاگ
به‌شدار ده‌بێت.
پاشان ده‌چێته پڕاگ‌و له‌وێ ژیانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ خۆشكه نه‌سرین، هێلێنی
قاسملوودا پێك دێنێ.
سه‌رده‌می موسه‌دیق، ساڵی 1331 ده‌گه‌ڕێته‌وه ئێران. پاش كودێتای ساڵی 32،
قاسملو‌وی نه‌مر ماوه‌یه‌ك له ته‌ورێز‌و تاران به نهێنی ده‌مێنێته‌وه‌و
سه‌ره‌نجام ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستان‌و له مه‌هاباد له ماڵی مینا خانمی خێزانی
پێشه‌وای كورد بۆ ماوه‌ی 2 مانگ خۆ حه‌شار ده‌دات‌و له‌و ماوه‌یه دا به باشی
له كتێبخانه‌ی پێشه‌وا كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ.
قاسملو‌وی نه‌مر پاش 5 ساڵ تێكۆشانی ئاشكرا‌و نهێنی له ئێران‌و كوردستان ساڵی
1336 ده‌گه‌ڕێته‌وه چكوسلوواكی‌و ساڵی 1337 پاش سه‌ركه‌وتنی شوڕشی عێراق‌و
بو‌وژانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كورد له‌و به‌شه، بۆ زیندو‌و كردنه‌وه‌ی
رێكخراوه‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه عێراق، به‌ڵام
به هۆی هێندی هۆكار سه‌رناكه‌وێ‌و ساڵی 1959ی زایینی ناچار ده‌كرێت عێراق
به جی بێڵێ‌و بگه‌ڕێته‌وه پڕاگ.
ساڵی 1962(1341)، دوكتورای زانستی ئابو‌وری وه‌رده‌گرێت‌و تا ساڵی 70 له پڕاگ
وه‌ك مامۆستای زانكۆ ده‌رسی ئابو‌وریی سه‌رمایه‌داری‌و ئابوریی سوسیالیستی‌و
تیئۆریی هه‌ڵدانی ئابو‌وری ده‌ڵێته‌وه. ساڵی 65 كتێبه به نێو بانگه‌كه‌ی
"كوردستان‌و كورد"، له له‌نده‌ن چاپ ده‌كرێ‌و دواتر بۆ سه‌ر چه‌ند زمانی دیكه‌ش
وه‌رده‌گێردرێته‌وه.
ساڵی 1970 پاش به‌یاننامه‌ی 11ی ئازار ده‌گه‌ڕێته‌وه كوردستانی باشو‌ور‌و
تێكۆشانی خۆی له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی بۆ رێك‌و پێك‌و زیندووكردنه‌وه‌ی
رێكخراوه‌كانی حیزبی ده‌ست پێده‌كات.
ساڵی 1971(1350) له كۆنفرانسی سێهه‌می حیزب‌دا ده‌بێته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی‌و سكرتێر گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران‌و تا رۆژی
شه‌هیدبوونی واته بۆ ماوه‌ی 18 ساڵ له‌و پۆسته‌دا ده‌مێنێته‌وه.
22ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1368 به‌رامبه‌ر به 13ی ژو‌وئیه‌ی 1989 دوكتور قاسملو‌وی
رێبه‌ر به ده‌ستی دیپڵومات ـ تێرۆریسته‌كانی رێژیمی كوماری ئیسلامیی ئێران
له شاری ڤیه‌ن له سه‌ر میزی وتووێژ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد‌و
سه‌قامگیركردنی ئاشتی، پاش 44 ساڵ كاری سیاسی‌و 18 ساڵ به‌رپرسایه‌تیی حیزبی
دێموكرات‌و رێبه‌ریكردنی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له كوردستانی
رۆژهه‌ڵات‌و خۆڕاگری له قوناخه‌كانی سه‌خت‌و دژوار‌دا، شه‌هید كرا‌و به جه‌سته
ماڵئاوایی له گه‌ل‌و نیشتمان كرد.
دوكتور قاسملوو وه‌ك رێبه‌رێكی به‌توانا‌و لێهاتوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توانی
حیزب زیندو‌و بكاته‌وه، رێباز‌و خه‌ت‌و به‌رنامه‌یه‌كی پیشكه‌وتووی بۆ
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كورد دیاری كرد‌و له پێناو چاره‌سه‌ری
مه‌سه‌له‌ی كورد دا به‌و په‌ڕی تواناوه هه‌وڵی دا.
هاوكات له‌گه‌ڵ خه‌باتێكی نهێنی‌و ئاشكرا، سیاسی‌و نیزامی‌و دیپڵوماسی، دوكتور
قاسملوو له چه‌ند باره‌وه وه‌ك مه‌كته‌بێكی فیكری توانی رێبازێكی مودێڕن‌و
پێشكه‌وتو‌و بۆ گه‌یشتن به ئاشتی‌و دێموكراسی دابمه‌زرێنی.
قاسملو‌وی رێبه‌ر، سه‌ربه‌خۆیی سیاسی‌و به‌هاوكێشه‌و یه‌ك كێشه‌كردنی
مه‌سه‌له‌ی كوردی كرده فه‌رهه‌نگ‌و له ژێر رو‌وناكی سیاسه‌ت هونه‌ری
مومكینه، زیاتر له 40 ساڵ بۆ به نێو نه‌ته‌وه‌یی كردنی كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی
كورد هه‌وڵی دا.
دامه‌زراندنی رێكخراوی خوێندكارانی كورد له ئورووپا به به‌شداریی
چالاكانه‌ی ئه‌و له بزاڤی خوێندكاریی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ
دامه‌زراندنی كومیته‌ی ئازادییه ئینسانییه‌كان له كوردستان‌و پاشان تێكوشانی
بێ پسانه‌وه‌ی دیپڵوماسی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا، ئه‌و به‌ستێنه پڕ
به‌رهه‌مه‌ی شه‌هیدی نه‌مر بوون كه پاشان توانی بۆ یه‌كه‌م جار ده‌رگای ئینتێر
ناسیونالی سوسیالیست بۆ كورد بكاته‌وه.
له حاڵێكدا حیزب‌و پێشمه‌رگه له كوردستان خه‌باتێكی به‌رگری چه‌كدارانه
به‌ڕێوه ده‌به‌ن‌و له ئاست هێرشی دڕندانه‌ی رێژیمێكی سه‌ره‌ڕوودا قاره‌مانانه
له‌گه‌ل‌و نیشتمان به‌رگری ده‌كه‌ن، قاسملو‌وی ماموستا له نفووزی دیپڵوماسیی
خۆی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت‌و له‌گه‌ڵ رێكخراوی دوكتورانی بێ‌سنور په‌یوه‌ندی
ده‌گرێ‌و به‌رده‌وام تیمی پزێشكی ئه‌و رێكخراوه‌یه بۆ كوردستان دێنێ تا
مه‌سه‌له‌ی كورد‌و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كورد له رێگای ئه‌و تیمه
پزیشكییانه‌وه به جیهان بناسێنی.
ناردنی خوێندكارانی كورد بۆ ده‌ره‌وه‌و تێكوشانی ئه‌وان له هه‌موو بارێكه‌وه
بڕگه‌یه‌ی دیكه‌و شێوازێكی دیكه‌ی گه‌یشتن به ئامانجی ئه‌و بوون.
هه‌ر له پێناو ئه‌و ئامانجه‌و له ژێر رێنوێنێی ئه‌و دابوو كه ساڵی 84 شه‌وی
كوردستان له ئورووپا راگه‌یه‌ندرا‌و خوێندكاران‌و ئه‌ندامانی حیزب له‌و شه‌وانه
دا بۆ ناساندنی مه‌سه‌له‌ی كورد به بیر‌و رای گشتێی وڵاتانی ئورووپا له نێو
توێژی خوێندكار‌و حیزبه سیاسیێه‌كاندا تێده‌كۆشان.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به چڕوپڕی هه‌وڵی راكێشان‌و ده‌عوه‌تكردنی
رۆژنامه‌وانان‌و هه‌واڵنێرییه بیانییه‌كان درا تا بچنه كوردستان وهه‌واڵ‌و فیلم‌و
رێپۆرتاژ له سه‌ر كورد دروست بكه‌ن، ئاشكرایه ئه‌و هه‌واڵنێرانه هه‌موویان به
نێو خاكی كوردستانی باشو‌ور‌و ناوچه چۆڵكراو‌و گونده‌كانی خاپۆركراو به
ده‌ستی رێژیمی به‌عس‌دا ده‌گه‌یشتنه نێو خاكی كوردستانی رۆژهه‌ڵات.
باسی سه‌فه‌ره‌كانی ساڵانه‌ی دوكتور قاسملوو‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی بۆ واڵاكردنی
ده‌رگاكانی حیزب‌و ده‌وڵه‌ت‌و رێكخراوه‌كانی به‌شه‌ردۆست‌و راگه‌یه‌نه
گشتییه‌كان باسێكی دورودرێژه كه لێره‌دا ئاماژه‌ی پی ناكرێت.
قاسملوو وه‌ك رێبه‌رێكی كارامه، ئه‌قڵ‌و ئه‌خلاق له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت ئاوێته
ده‌كات‌و ده‌پرسێ له مێژوودا چ رویداوه تا مرۆڤ گه‌یشتۆته ئێره‌و ئێستا ده‌بێ
چی بكات تا رێبازی داهاتو‌و ئه‌ركی خۆی له پێناو به‌ره‌كانی داهاتودا
به‌ڕێوه به‌رێت؟
ئینسانییه‌ت له فه‌لسه‌فه‌ی قاسملوودا، روانگه‌یه‌كی به‌ربڵاو‌و
سه‌خاوه‌تمه‌ندانه‌ی پڕ له تولێرانسی دابوو به‌و سیاسه‌تمه‌داره‌و وه‌ك مرۆڤ
چاوی له خۆی‌و ئه‌ویتر ده‌كرد‌و له ده‌لاقه‌ی ئه‌خلاق‌و فه‌لسه‌فه‌وه راو
بۆچو‌ون، شروڤه‌و كرداری خۆی بۆ جیهانی ده‌وروبه‌ر به‌ڕی ده‌كرد.
مروڤ‌و مروڤ دۆستی له لو‌وتكه‌ی بڕوای قاسملوو دا جێگه‌یان هه‌بوو‌و ئازادی
به مافی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای مرۆڤ ده‌زانی‌و له هیچ قۆناخێكدا ئاماده نه‌بوو
واز له‌و خۆشه‌ویستییه بێنێ.
هه‌رچه‌ند ئه‌و بڕوای به سوسیالیزم هه‌بوو به‌ڵام سوسیالیزمێك كه دێموكراسی
تێدا پێشێل بكرێت ره‌د ده‌كاته‌وه‌و بۆ یه‌كه‌م جار سوسیالیزمی دێموكراتیك
دێنێته ناو سیاسه‌تی ناوچه‌و له كونگره‌ی 3ی حیزبه‌وه كاری بۆ ده‌كا تا
سه‌ره‌نجام له كۆنگره‌ی 6ی حیزب ده‌یكاته ئامانجی دوارۆژی حیزب.
خیتابی ئه‌و ریبه‌ره مه‌زنه له "من"ه‌وه بۆ "ئێمه" ده‌گوازرێته‌وه‌و هه‌وڵی
مانا به‌خشین به ئێمه‌ی یه‌كگرتوو ده‌دات‌و به‌و شێوه به گژ فه‌رد په‌ره‌ستی
دا چۆوه‌و كاری به كۆمه‌ڵ‌و بڕیاری به كۆمه‌ڵی كرده فه‌رهه‌نگ.
قاسملوو ره‌سته‌یه‌كی پر مانا كه له ناخی دا ره‌خنه‌گرتن‌و به‌گژدا
چو‌ونه‌وه‌ی رابردوویه واته: له مێژوو دا ئێمه له سیاسه‌ت‌دا هه‌ڵه‌یه‌كی
گه‌وره‌مان هه‌بووه كه یا هه‌موو یان هیچمان كردوته ستراتێژی، به‌رجه‌سته
ده‌كاته‌وه‌و به‌و شێوه هێزی جازبه‌و خوێندنه‌وه‌ی چركه ساته‌كانی ئێستا‌و
هه‌موو فاكتۆره‌كانی كاریگه‌ر له سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك زه‌ق ده‌كاته‌وه‌و
غه‌ریزه‌و خۆ بۆ ئه‌قلانییه‌ت ده‌گوێزێته‌وه‌و سه‌ڵامه‌تی فیكری له ناو
كۆمه‌ڵگا دا له به‌رخوردی بیر‌و ئه‌ندیشه‌كانی جیاوازدا ده‌بینی، بۆیه له
پێناو ئاشتی‌و مافی ئینسانی دا، له پێناو به‌ره‌وپێش چوونی نه‌ته‌وه‌ی كورد
ئاماده ده‌بێت له‌گه‌ڵ نه‌یارانی خۆشی ده‌رگای وتووێژ بكاته‌وه.
چه‌مكی ئازادی هه‌موو پانتایی زه‌ین‌و بیری قاسملو‌وی داگرتوه‌و له خیتابی
سیاسیی ئه‌و دا به زه‌قی له‌و ره‌سته به نێوبانگه‌ی شه‌هیدی سه‌ركرده دا
خۆی ده‌رده‌خات:
" گه‌لێك ئازادی بوێ ده‌بێ نرخی ئه‌و ئازادییه‌ش بدات"
هه‌رچه‌ند قاسملوو دژی مه‌رگه‌و ژیان به گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی مروڤایه‌تی
ده‌زانێ به‌ڵام ژیان به بێ ئازادی له‌لای ئه‌و مانای راسته‌قینه‌ی نابێت‌و
بۆیه داوا ده‌كات گه‌ل بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ئازادی ده‌بێ نرخی ئه‌و ئازادییه‌ش
بدات.
قاسملو‌وی رێبه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تییه بلیمه‌ت‌و لێهاتو‌وه بوو كه شوناسی فه‌ردیی
خۆی به شێوه‌ی به‌رچاو ده‌رك كردبوو‌و له‌و تێگه‌ییشتنه بۆ گه‌شه‌كردنی
شوناسی نه‌ته‌وه‌یی له نێو ماخاتبه‌كانیدا كه‌ڵكی وه‌رده‌گرت‌و بۆ گه‌یشتن به‌و
ئامانجه‌ش به‌ره‌نگاری ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، نیزامی‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی جیاواز‌و
شێواز‌و ناوه‌نده‌كانی جوراوجوری ده‌سه‌ڵات له ناو كۆمه‌ڵگا دا كه نكوڵیان له
بوونی كورد ده‌كرد، ده‌بۆوه.
قاسملوو كۆمه‌ڵگای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی‌و ئێران به تایبه‌تیی
ناسیبوو‌و باش ده‌یزانی شان به شانی خه‌باتی میللی ـ دێموكراتیكی شار‌و شاخ،
پێویسته ئامو‌وزشی ره‌فتار‌و كرداری دێموكراتیك بدرێ به خه‌ڵك تا پایه‌كانی
سه‌ره‌تایی دێموكراسی له ناو كۆمه‌ڵگادا قایم بكه‌ن‌و به‌رده‌وام كادر‌و
پێشمه‌رگه‌كانی له كه‌مینه‌كانی سه‌ر رێگای دێموكراسی هوشیار ده‌كرده‌وه.
قاسملوو ئه‌ده‌ب دۆست، هونه‌ر دۆست، مروڤ دۆست، قسه‌خۆش، دو‌وربین، قایم‌و به
هه‌ڵوێست بوو‌و له هه‌موو كاتدا شه‌هامه‌تی بڕیاردان‌و هێزی دۆزینه‌وه‌ی رێگای
ده‌رچوون له ناو ئاسته‌نگی دا هه‌بوو.
له به‌ستێنی عه‌شقی گه‌لدا شه‌پۆلی خۆشه‌ویستی چاند‌و به ناو گه‌رو‌وی
ته‌نگی ده‌ربه‌ندی ئه‌زمه‌و به‌رهه‌ڵستدا وه‌ك مانگه شه‌و رێگای رێبوارانی
به تریفه‌ی زێوین رو‌وناك ده‌كرد.
به‌رزی مانای وشه له ئاهانگی دڵگری ده‌نگی ئه‌ودا سه‌مفو‌ونییه‌كی مێشك
لاوێن بوو، ئه‌و ئه‌ڵقه‌یه‌كی باش‌و به هێزی نێوان دوێنی‌و ئیمڕۆو بوو كه
رێگه‌ی سبه‌ێنی‌و دواڕۆژی رو‌وناك ده‌كرد، رێبازی قاسملوو هه‌نگاونانی
ئاگاهانه بوو بۆ دروست كردنی كه‌سایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی.
قاسملوو بۆ لێك گرێدان‌و یه‌ك كێشه‌كردنی مه‌سه‌له‌ی كورد زۆری هه‌وڵ دا‌و
یه‌كه‌م كه‌س بوو كه بوێرانه‌و به ئاشكرا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر كوردستانی چوار
به‌ش كرا‌و هه‌وڵی یه‌كیه‌تی بدات ئه‌وه یه‌كگرتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی لێك
دابراو‌و نیشتمانێكی به‌ش كراوه نه‌ك جیایی‌خوازی‌و ته‌جزیه ته‌ڵه‌بی.
شه‌هیدی ناوداری كورد22ی پووشپه‌ڕی ساڵی 1368ی هه‌تاوی له شاری ویه‌ن به
ده‌ستی دیپڵومات تێروریسته‌كانی كوماری ئیسلامیی ئێران شه‌هید كرا‌و ئێواره‌ی
چوارشه‌ممه، 28ی پوشپه‌ڕ، ته‌رمی پیرۆزی دوكتور قاسملوو‌و كاك عه‌بدوڵڵای
قادری ئازه‌ر له ئوتریشه‌وه گه‌یشته پاریس‌و كاتژمێر 8ی به‌یانیی رۆژی پێنج
شه‌ممه، 29ی پو‌وشپه‌ڕ، بۆ دوا ماڵئاوایی ته‌رمی شه‌هیدان له رێوڕه‌سمێكی
به‌شكۆدا بردرا ناوه‌ندی ئه‌نیستیتۆی كورد له پاریس.
كاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆ له ناو ئاپۆڕای زیاتر له سێ هه‌زار كه‌س، ته‌رمی
شه‌هیدان له گۆڕه‌پانی جمهوری پاریسه‌وه به‌ره‌و گۆڕستانی پێرلاشێز، گۆڕستانی
شه‌هیدانی كۆمونی پاریس وه‌ڕی كه‌وت.
كاتژمێر 4ی پاشنییوه‌ڕۆی 29ی پوشپه‌ڕ، به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی سه‌دان
رێكخراو‌و حیزبی سیاسی‌و كه‌سایه‌تیی سیاسی‌و ئه‌ده‌بی، ته‌رمی شه‌هیدان
ئه‌سپارده كرا.
پاش شه‌هیدبوونی قاسملو‌وی مامۆستا، رۆژی 31ی مانگی ئوكتۆبری 1989،
ئه‌نجومه‌نی دۆستانی گه‌لی كورد له ئوتریش بڕیاری دا دوكتور قاسملوو وه‌ك
كاندیدای وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتیی بۆ ساڵی 1990 به كۆمیته‌ی خه‌ڵاتی
ئاشتی نوبێل بناسێنێ، ده‌یان پڕوفێسۆر‌و سه‌ناتۆر‌و نوێنه‌ری پارڵمان‌و
كه‌سایه‌تیی حقو‌وقی‌و زانستی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی له وڵاتانی ئوتریش، ئیتالیا،
چكوسلوواكیا، ئاڵمانی رۆژئاوا‌و فه‌ڕانسه‌و فینلاند، پشتیوانی‌یان له‌و كاندیدا
كردنه ده‌ربڕی.
ئه‌و كاندیداكردنه گه‌رچی به دوا قۆناغی خۆی واته وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئاشتی
نه‌گه‌ییشت، به‌ڵام رێزدانانێكی به جی بوو بۆ شه‌خسیه‌تی به‌رزی ئینسانێك كه
ژیانی بۆ وه‌دیهێنانی ماف‌و ئازادییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێر ده‌سته ته‌رخان
كرد‌و گیانیشی له پێناو چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه‌ی مه‌سه‌له‌ی ره‌وای
گه‌له‌كه‌یدا كرده قوربانی.
وتار‌و نوسین‌و وتووێژه‌كانی شه‌هیدی سه‌ركرده پڕن له په‌یام‌و ده‌رس‌و
ئه‌زموون‌و من كۆتایی ئه‌و باسه‌م به یه‌كێك له په‌یامه گرینگه‌كانی كه به
ده‌یان جار دووپاتی كردۆته‌وه، كۆتایی دێنم.
قاسملو‌وی مامۆستا، ره‌مزی خۆشه‌ویستی‌و سه‌ركه‌وتن‌و مانه‌وه‌ی حیزب له سی
خاڵ دا كورت ده‌كاته‌وه:
1ـ سه‌ربه‌خۆیی‌و واقیع بینیی سیاسیی حیزبی دێموكرات
2ـ پشتیوانیی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك‌و له ناو خه‌ڵك دا بوون
3ـ هێزی پێشمه‌رگه
سڵاو له گیانی پاكی شه‌هیدانی چوارچرا‌و ویه‌ن‌و میكۆنووس.
بژی ئازادی!
بژی كوردستان.
|