|
06-10-1386
ئۆسلۆ،22/12/2007
شه‌وی يةلَدا هه‌موو ساڵێ که به‌رامبه‌ره به 30 ی سه‌رماوه‌زی ساڵژمێری هه‌تاوی
و له گه‌ڵ21 ی ديَسانمبري زایینی یه‌کده‌گرێته‌وه، شه‌وێکی له بیرنه‌کراوه له
مێژووی مرۆڤایه‌تیدا.
ئه‌م شه‌وه درێژترین شه‌وی ساڵه. له‌م شه‌وه‌دا تاریکی به ته‌واوی زاڵ ده‌بێ به
سه‌ر گۆی زه‌وی دا و له رووناکی خۆر که‌م ده‌کاته‌وه. رۆژی دوای شه‌وی یه‌لدا که
رووناکی ده‌گه‌ڕێته‌وه و رۆژ به‌ره‌و درێژبوونه‌وه هه‌نگاو ده‌نێ، به نیشانه‌ی
هاتنه‌وه‌ی خۆر که سه‌رچاوه‌ی رووناکی و رۆشناییه، ده‌کرێته جه‌ژن. ئه‌م داب و
نه‌ریته، له فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌و گه‌لانی ئێرانی کۆن دا کراوه به جه‌ژن و هه‌موو
ساڵێ رێزی لێ گیراوه.
یه‌لدا وشه‌یه‌کی سریانییه‌و
به واتای له‌دایکبوون دێ. ئه‌م وشه‌یه له گه‌ڵ وشه‌ی نۆئێل له ریشه و ره‌ته‌وه‌ی
وشه‌ی ناتالیسی رۆمییه که واتای له‌دایکبوون دةدا. ئه‌م جه‌ژنه بۆ له‌دایکبوونی
خۆر (ميَهر و میترا) له کۆنه‌وه به‌ڕێوه چووه و رۆمییه‌کان به ناتالیس
ئۆنیکتۆس واته رۆژ ناودێریان کردووه.
ئێمه‌ی کورد، له‌ميَذةوةية ئه‌م یاده به‌رز راده‌گرین. بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی زۆربه‌ی
ته‌مه‌نیان له کوردستان و به تایبه‌ت له لادێ دا به سه‌ربردووه، له مه‌غزای
ئه‌م رێزلێگرتنه باشتر تێده‌گه‌ن. بۆ شه‌وی یه‌لدا، ده‌یان چیرۆکی گوێ ئاگردان مان
هه‌یه که "تاکانه ماڵ" یان "یه‌ک ماڵه" یه‌کێک له‌و چیرۆکانه‌یه.
ده‌گێڕنه‌وه: له‌و کات و زه‌مانه‌دا که هه‌واڵێک له کاره‌با و خانووی کۆنکرێت و
سیمان و ئاسن نه‌بووه و خه‌ڵک له ژێر میچی خانووی قوڕین و ره‌شماڵدا ژیاوه و به
ره‌شه‌بایه‌کی کورت ماڵ رووخاوه و به باران و به‌فرێکی به لێزمه، خانوو ته‌پله
و نغرۆ بووه، له گوندێکی هه‌ژاری ئه‌م کوردستانه‌ی خۆماندا، له ئێواره‌ی شه‌وی
یه‌لدا که به چله گه‌وره‌ش ناودێرکراوه، له یه‌کێک له‌و ماڵانه‌ی ئه‌و دێیه،
که ماڵی کابرایه‌کی دنیادیده‌ی به‌ساڵاچوو ده‌بێ، چیرۆکێک ده‌که‌وێته سه‌ر زمانان.
ئه‌م چیرۆکه دواتر به "تاکانه ماڵ" یان "یه‌ک ماڵه" له مێژووی ئه‌فسانه‌یی
کوردی‌دا بوو به یه‌کێک له چیرۆکه به ناوبانگه‌کانی گوێى ئاگردانی کورده‌واری.
کابرای پیر دوانیوه‌ڕؤی ئه‌و ئێواره‌یه له ماڵ ده‌چێته سه‌ر ته‌پۆڵکه‌ی به‌رماڵان
و سه‌یری ئاسمان ده‌کا. ده‌بینێ ئاسمان چاوی لێکناوه و به وته‌ی پیران جه‌وه‌ره
ده‌نوێنێ. ئه‌ویش به کۆمه‌کۆم ده‌گاته‌وه ماڵ و روو ده‌کاته 7 کوڕه‌که‌ی و ده‌بێژێ:
کوڕه‌کانم، باش گوێم لێ‌بگرن، ئاسمانی ئه‌م ئێواره‌یه به‌فرێکی قورسی به نێوچاوانه‌وه‌یه
که ئه‌گه‌ر گوێی خۆمانی لێ بخه‌وێنین، سبه‌ی که‌س مان به زیندوویی نامێنین. ئێستا
یه‌ک دوویه‌کتان بچنه گه‌له‌خان و به‌رانه‌په‌ر بێنن و سه‌ری ببڕن. یه‌کێکی دیکه‌شتان
بچنه گردی به‌رماڵان و به خه‌ڵکی گوند رابگه‌یه‌نن: ئه‌وشه‌و که‌س نابێ بخه‌وێ و
تا به‌یانی ده‌بێ به خه‌به‌ر بن و به‌فر بماڵن.
به‌م بانگه‌وازه، ته‌نیا ماڵی حه‌وت کوڕ"تاکانه ماڵ" یان "یه‌ک ماڵه" نه‌بێ، که‌س
گوێی خۆی بۆ شل ناکا و هه‌موو وه‌ک شه‌وانی رابردوو ده‌چنه ژوانی خه‌و.
حه‌وت کوڕ، دوای هێنانی به‌رانه‌په‌ر و سه‌ربڕین و به‌ڵگ و بن کردنی، پووزه‌وانه
یان پووزلخ ده‌به‌ستن و به‌فره‌ماڵ ئاماده ده‌که‌ن و ئاماده‌ی فه‌رمانی باب ده‌مێننه‌وه.
کابانی ماڵ که ژن و کچ و بووکی ماڵێ ده‌بن، ده‌ست ده‌که‌ن به خواردن سازکردن.
هه‌ر که شه‌و ده‌گاته نزیکه‌ی خه‌ڵ خه‌ف، به‌فر تێده‌کا، چ به‌فرێ. به جۆرێ که
حه‌وت برا ناچار ده‌بن دوو دوو کێشک بگێڕن و به‌فر بماڵن. ئه‌وانی دیکه‌ش له ده‌وری
ئاگردانی ماڵ به دیار خواردن و شه‌وچه‌ره‌وه گوێ بۆ چیرۆکی باوک و دایکی به
ساڵاچوویان راده‌گرن. به‌م جۆره شه‌و ده‌گه‌یه‌ننه رۆژ. به‌یانی دوای ئه‌و شه‌وه،
ده‌بینن سه‌ر له به‌ری هه‌موو گونده‌که به خانوو و ره‌شماڵ و خه‌ڵکه‌که‌یه‌وه
له بن به‌فردا خنکاون و تاقه که‌سێکیان ده‌رنه‌چووه. له‌وساوه ئه‌و چیرۆکه به
چیرۆکی "تاکانه ماڵ" یان "یه‌ک ماڵه" ناوبانگی ده‌رکردووه.
ئه‌م چیرۆکه و ده‌یان چیرۆکی دیکه‌ی له‌و چه‌شنه له کوردستان و ده‌ور و به‌ری ئه‌م
دنیایه رووی داوه، بۆیه شه‌وی یه‌لدا به شه‌وی تاریکی و رۆژی دواتری به رۆژی
رووناکی ناودێرکراوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی کوردی له‌م دووره وڵاته هان دا، له‌م
ئێواره‌یه و به‌م بۆنه‌یه‌وه له ده‌وری یه‌ک کۆبینه‌وه، ته‌نیا رێزگرتن له فه‌رهه‌نگ
و کولتووری کۆنی کورده‌واری نیه، به‌ڵکوو ده‌مانه‌وێ دیرۆکێکی راسته‌قینه و
رووداوێکی له‌بیرنه‌کراو باس بکه‌ین که مێژووی 77 ساڵ له‌مه‌وبه‌ری کوردی به شێوه‌یه‌کی
دیکه بۆ ئێمه گێڕایه‌وه. خاوه‌نی ئه‌و دیرۆکه به نووسینی کتێبی کوردستان و
کورد و چل ساڵ خه‌بات و 44 ساڵ ته‌مه‌نی پڕ به‌رهه‌می به به‌شداری له بزاڤی
رزگاریخوازيی گه‌لی کورددا، توانی نه ته‌نیا ته‌کانێک به‌ڵکوو بازێکی گه‌وره و مه‌زن
له پێناوی به‌ره‌وپێش بردنی کێشه‌ی ره‌وای ئه‌و گه‌له بدا.
ئه‌گه‌ر له فه‌هه‌نگی زیندووکوژیی و مردووپه‌رستیی گه‌ڕێین و خۆمان له ئه‌فسانه
ببوێرین، دیسان ده‌توانین به شانازییه‌وه بڵێین که له‌دایکبوونی گه‌وره
ناودارێکی وه‌ک د. قاسملووی رێبه‌ر له ئاوا شه‌وێکدا وه‌ک مژده‌ی هاتن و گه‌ڕانه‌وه‌ی
هه‌تاوی رووناکی بوو بۆ مرۆڤ و کورد و دنیای مرۆڤایه‌تی. د.عةبدولرِةحمان قاسملوو
له شه‌و زستان (شه‌وی یه‌لدا) ی ساڵی 1309ی هه‌تاوی رێكه‌وتی 22ی ديَسامبری
ساڵی 1930 زایینی، له شاری ورمێ له بنه‌ماڵه‌یه‌كی خاوه‌ن مڵكی ده‌ست
ڕۆیشتوو له دایك بوو.
هێشتا مێرمنداڵێکی 15 ساڵ ته‌مه‌ن بوو که تێکه‌ڵ به دنیای سیاسه‌ت بوو و لقی یه‌کیه‌تيی
لاوانی ديَموکراتی کوردستانی ئێرانی له ورمێ دامه‌زراند.
ئه‌وه‌ی من ده‌مهه‌وێ له درێژه‌ی ئه‌م نووسینه‌دا باسی بکه‌م، بیره‌وه‌يی جه‌ژنێکی
دوای کۆنگره‌ی حه‌وتی حیزبی ديَموکراتی کوردستانی ئێرانه.
کۆنگره له 26 ی سه‌رماوه‌زی 1364 ی هه‌تاوی(17/12/1985) که رۆژی پیرۆزی
پێشمه‌رگه‌ی کوردستان دا بوو، ده‌ستی به کاره‌کانی کرد و له ئێواره‌ی30 ی
سه‌رماوه‌زی1364(21/12/1985)دا به سه‌رکه‌وتنه‌وه کۆتایی هات.
کۆتایی کۆنگره هاوکات بوو له گه‌ڵ شه‌وی یه‌لدا. له‌و شه‌وه‌دا به‌شدارانی
کۆنگره شاهیدی دوو جه‌ژن بوون: جه‌ژنی سه‌رکه‌وتنی کۆنگره که سه‌ره‌ڕای زۆر
پیلانی رێژیمی دژی گه‌ليی ئاخوندی ئێران به سه‌رکه‌وتنه‌وه کۆتایی پێهاتبوو و
جه‌ژنی ساڵڕۆژی له‌دایکبوونی رێبه‌ری زانا و بلیمه‌تی حیزب و گه‌ل، دوکتور قاسملوو.
جه‌ژنی دوو جه‌ژنه، به‌شدارانی هێنابووه جۆش و خورۆش، به چه‌شنێک له روخساری
هه‌موو به‌شداراندا هه‌ست به شادی و خۆشحاڵی ده‌کرا. هه‌موو به‌شدارانی ئه‌و کۆڕه
دۆستانه‌یه ئاواتیان ئه‌وه بوو که پێکه‌وه له جه‌ژنی سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاريی
گه‌له هه‌ژار و بنده‌سته‌که‌یاندا به‌شدار بن و ئاهه‌نگی رزگاری و سه‌رفیرازی
ببینن.
له جه‌ژنی له‌دایکبوونی دوکتور قاسملوودا به پێچه‌وانه‌ی رێوره‌سمی خواپێداوه‌کان
شیرینی و خوارده‌مه‌نی جۆر به جۆر به‌ش نه‌کرایه‌وه، مۆمیش دانه‌گیرسا و دیاری
گرانبه‌هاش پێشکه‌شی ئه‌و رێبه‌ره مه‌زنه نه‌کرا. به‌ڵام له دڵ و ده‌روونی
هه‌موو ئۆگرانی قاسملوو و رێبازه‌که‌یدا، مۆمی نه‌کوژاوه‌ی کۆڵنه‌دان و نه‌سره‌وتن
داگیرسابوو. له‌و شه‌وه‌دا خاوه‌ن هه‌سته‌کان هه‌ر کام به جۆرێک هه‌ستی خۆیان
به‌رامبه‌ر به رێبه‌ری لێوه‌شاوه‌ی حیزب و گه‌ل، ده‌رده‌بڕی: شاعیران به
هه‌ڵبه‌ستی جوان، ده‌نگخۆشان به گۆراني‌ی هه‌ست بزوێن و شانۆکاران به شانۆی "
نه‌سره‌وتن تا سه‌رکه‌وتن" شه‌وه‌که‌یان رازاندبۆوه.
منی هه‌ژاریش ده‌سته‌وه‌ستان دامابووم که له‌و جه‌ژنه‌دا چیم هه‌بێ، شیاوی ئه‌و
رێبه‌ره ناوداره بێ. له بیر رۆچووبووم که له پڕێکا و به بێ ئاگاداريی خۆم،
شه‌هید عه‌بدوڵڵای قادری بانگی کردم. که چوومه پشتی تریبۆن، یه‌که‌م پرسیارم
ئه‌مه بوو: چیم هه‌یه شیاوی ئێوه و ئه‌م شه‌وه بێ؟ دوکتور قاسملوو که له ریزی
پێشه‌وه دانیشتبوو، به ئاماژه‌ی ده‌ست داوای کرد بچمه خزمه‌تی. فه‌رمووی: تۆ که
خه‌ڵکی باشووری کوردستانی و له ناوچه‌ی کرماشانه‌وه هاتووی، ده‌بێ گۆرانی به‌و
زاراوه‌یه بزانی! منیش به نیشانه‌ی به‌ڵێ، ملێکم نا به لادا و گه‌ڕامه‌وه لای
تریبوون و ده‌ستم کرد به چڕینی گۆرانی( شیرین گیان) ی شه‌هاب جه‌زائیری. ئه‌و
گۆرانییه که گۆرانییه‌کی ئاشنای سه‌ر زاری خه‌ڵک بوو، هۆڵی کۆنگره‌ی هه‌ژاند.
چوونکه له گه‌ڵ من نوێنه‌رانی کرماشان، داڵه‌هۆ، هه‌ورامان، مه‌ریوان، سنه و
سه‌قز ده‌یان وته‌وه. ئه‌و که‌سانه‌ی بۆیان ده‌گێڕامه‌وه، شه‌هیدان حه‌کیم
ره‌زایی، شاپوور فیرووزی، مه‌نسوورفه‌تاحی، ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی، سالار ئیبراهیمی،
سه‌دیق فیرووزی و زۆری دیکه بوون.
دوای گۆرانی شیرین گیان، یه‌که‌م که‌س دوکتورقاسملوو و دواتر دوکتور سه‌عیدی
هه‌میشه زیندوو بوو که چه‌پڵه‌یان بۆ لێدام. به دوای چه‌پڵه‌ی ئه‌و نه‌مرانه‌دا،
هۆڵه‌که بوو به یه‌ک پارچه چه‌پڵه.
دوکتور به‌و داوایه که فه‌رمووی گۆراني‌ی زاراواه‌ی کرماشانی بڵێ، مه‌به‌ستێکی
پیرۆزی هه‌بوو. ئه‌ویش ئه‌وه بوو که حیزبی دیموکرات به پێچه‌وانه‌ی سه‌رده‌می
دامه‌زرانی که له ناوچه‌یه‌کی به‌رته‌سکدا تێکۆشانی هه‌بوو، ئێستا له
باکووره‌وه بگره تا باشووری کوردستانی ئێران، حوزووری هه‌یه و پێشکه‌ش کردنی
گۆرانی به زاراوه جۆربه‌جۆره‌کان و هه‌ڵپه‌ڕکێ به شێوازگه‌لی ره‌نگاوره‌نگ
سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستییه‌ن.
گه‌رچی مه‌رگی ناوه‌ختی رێبه‌ری لێزان و به توانا، بۆ من و رێبوارانی درێژه‌ده‌ری
رێبازی ئه‌و نه‌مره، داخێکی جگه‌ربڕه، به‌ڵام یادی ئه‌و شه‌وه خاڵێکی
وه‌رچه‌خان و ده‌رسێکی به نرخی بۆ جێ هێشتین و ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر
له‌مه‌وبه‌ر "شیرین گیان" به‌سته‌یه‌ک بوو بۆ "فه‌رهاد"ێک که سه‌ره‌ڕای شه‌ق کردنی
کێوی بێستوون، له ئه‌وینی "شیرین" دا ناکام مایه‌وه، ئه‌وا ئه‌مجاره کراوه به
دیاری بۆ رێبازی فه‌رهادێک که کانیاوی ئاوی زوڵاڵی خه‌باتی له دڵی کێوی بێستوون و
هه‌موو کێوه‌کانی کوردستاندا ته‌قاندۆته‌وه و هه‌زاران نه‌مامی شۆڕشی پێ پاراو
کردووه.
جا با پیره‌ژنه حیله‌بازه فه‌رهادکوژه‌که، له داخی گه‌یشتنی هه‌زاران "فه‌رهاد"
به "شیرین" ی مراد و بووکی ئازادی شه‌ق به‌رێ و یه‌قه‌ی خۆی دادڕێ.
تێبینی:
ئه‌م وتاره له ئێواره‌کۆڕی یادی له دایک بوونی
د.قاسملووی نه‌مر له نۆروێژ، له 22/12/2007 له لایه‌ن قادر ئه‌لیاسی یه‌وه
ئاماده و پێشکه‌ش کراوه. |