|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: شه‌هید
دوکتور عه‌بدولره‌حمان قاسملوو ::. |
|
كتێبێك له‌سه‌ر تێرۆری د.قاسملوو چاپ‌و بڵاو بۆوه | |
13-03-1387
كوردستان میدیا: به نزیكبوونه‌وه
له نۆزده‌یه‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونی دوكتور عبه‌دولڕه‌حمان قاسملوو، سكرتێری
گشتیی PDKI، نووسه‌رێكی ڤێنێزۆئیلایی كتێبێكی له‌سه‌ر تێرۆری ئه‌م رێبه‌ره هه‌ڵكه‌وتووه‌ی
كورد بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی "ئا‌ڤێستا" ئه‌م نووسه‌ره ناوی "كارۆل برۆنهوویه"و
دۆستی نزیكی دوكتور قاسملووه. ناوبراو چه‌ندین جار چاوی به رێبه‌ری شه‌هید
دوكتور قاسملوو كه‌وتووه.
كتێبه‌كه ناوی "ئێش‌و مه‌رگی ره‌حمانی كوردان"ه كه له ساڵی 1992 (1371)دا
له لایه‌ن خاتوو كارۆڵ برۆنهوویه‌وه به زمانی ئیسپانیایی نووسراوه. به‌ڵام
پاش تێپه‌ڕینی نزیكه‌ی 16 ساڵ، له‌م ماوه‌یه‌دا له لایه‌ن وه‌شانخانه‌ی "ئاڵفا"وه
چاپ كراوه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی ناوبراو، كاتێك خاتوو "كارۆڵ برۆنهوویه" به مه‌به‌ستی
چاپكردنی كتێبه‌كه سه‌ردانی وه‌شانخانه‌ی "ئاڵفا" ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌شانخانه‌كه
به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی ناوبراو ده‌داته‌وه: "ئاخۆ كێ خه‌می كوردان ده‌خوات؟".
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش كتێبه‌كه چاپ ده‌كات.
خاتوو كارۆڵ برۆنهوویه له ساڵی 1985 (1364) بۆ چاوكه‌وتن به شه‌هید دوكتور
قاسملوو سه‌ردانی كوردستانی ئێرانی كردووه‌و چه‌ندین جاریش له ئورووپا چاوی
به دوكتور قاسملوو كه‌وتووه.
كتێبی "ئێش‌و مه‌رگی ره‌حمانی كوردان"، به‌ڵگه‌كانی تێرۆری سكرتێری گشتیی
PDKI له لایه‌ن تێرۆریسته‌كانی رێژیمی ئاخووندییه‌وه له ڤیه‌نی ئۆتریشدا له‌خۆ
گرتووه.
له كتێبه‌كه‌دا هه‌روه‌ها چه‌ندین چاوپێكه‌وتنی نووسه‌ر له‌گه‌ڵ سیاسه‌تڤانانی
ناوداری جیهاندا له‌مه‌ڕ دوكتور قاسملوو هاتوون. بێڕنارد كۆشنێر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
فه‌ڕانسه‌و دۆستی نزیكی دوكتور قاسملوو، یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییانه‌یه كه له
وتووێژ له‌ته‌ك خاتوو "كارۆڵ بڕۆنهوویه"دا وه‌ها باسی دوكتور قاسملوو ده‌كات: "له‌نێو
كورداندا كه‌سێكی وه‌ك ئه‌و نه‌بوو، ناوبراو خاوه‌ن بیروباوه‌ڕێكی نێونه‌ته‌وه‌یی
بوو".
هه‌روه‌ها له كتێبه‌دا وتووێژی نووسه‌ر له‌گه‌ڵ "پیتێر پیلتز"، ئه‌ندامی
پارلمانی ئۆتریش‌و ئه‌ندامی حیزبی سه‌وزه‌كانی ئه‌م |



 | |
وڵاته هاتووه. پیتێر پیلتز
به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه له‌مه‌ڕ تێرۆری دوكتور قاسملوو له ئۆتریشدا به‌ده‌ستی
هێناون، وتوویه: "سه‌ركۆماری ئێستای ئێران، مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نژاد‌و خودی
هاشمیی ره‌فسه‌نجانی له تێرۆری دوكتور قاسملوودا ده‌ستیان هه‌بووه". |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |