|
سینه‌ماگه‌ری كورد/ تورك یه‌ڵماز
گۆنای دا چاوپێكه‌وتنی ده‌بێ‌و پاشان كورده‌كانی دانیشتووی پاریس ده‌ناسێ.
ناوبراو له ساڵی 1983 له‌گه‌ڵ دوكتور قاسملوو، ڕێبه‌ری PDKI كه له چیاكانی
كوردستان را خه‌بات دژی ئایه‌توڵڵاكانی ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كرد ئاشنا ده‌بێ. له ساڵی
1985دا له لایه‌ن هه‌واڵنیری فه‌ڕانسه‌وی GAMMA.TVبۆ ئاماده‌كردنی فیلمێكی
دوكومێنتی له سه‌ر خه‌باتی PDKI كارۆڵ بۆ كوردستان سه‌فه‌ر ده‌كا.
له ڕێگای به‌غداوه بۆ ناوچه‌ی ئاڵۆزی كوردستان سه‌فه‌ر ده‌كا‌و وه‌ك یه‌كه‌مین
ڕۆژنامه‌وانی وێنزۆئێلایی ده‌ستی ده‌گاته ڕووداوه نوێ‌و ده‌ستی یه‌كه‌مه‌كانی
كوردستان كه ده‌بنه بنه‌مایه‌ك بۆ شاره‌زایی ناوبراو له سه‌ر كورد.
ماوه‌ی یه‌ك مانگ له چیاكانی كوردستان ده‌مێنێته‌وه، هه‌لێك تا له نیزیكه‌وه ده‌گه‌ڵ
پێشمه‌رگه‌كان بژی.
په‌رتووكی " ژان‌و مه‌رگی ڕه‌حمانی كورد "خه‌ونی كوردستان، به‌رهه‌می هه‌موو ئه‌زموونه‌كانی
ناوبراون.
ده‌قی وتووێژه‌كه:
پرسیار: چۆن له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی كورد ئاشنا بووی؟ له ڕێگای قاسملووه‌وه كوردت
ناسی یا به پێچه‌وانه، مه‌سه‌له‌ی كورد بوو كه تۆی به‌ره‌و ئاشنایی له‌گه‌ڵ
قاسملوودا هان دا؟
وه‌ڵام: له فستیواڵی سینه‌مای كان له ساڵی 1982دا سینه‌ماگه‌ری كورد/ تورك،
یه‌ڵماز گۆنام ناسی، هه‌ر وه‌ك ده‌زانی له‌و فستیواله‌دا فیلمی یۆڵ " ڕێگا" خه‌ڵاتی
دار خورمای زێری به‌ده‌ست هێنا. ئه‌و فیلمه زۆری شوێنه‌واری له سه‌ر من دانا،
نه له‌به‌ر جوانی‌و به‌هێزبوونی، به‌ڵكوو له‌مه‌ڕ ناسیاوی ( شناخت). له سه‌ر
ڕاستی‌یه‌كانی توركیا‌و به تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی كورد. له ڕێگای یه‌ڵمازه‌وه
له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی كورد‌و دانیشتوانی كورد له فه‌رانسه ئاشنا بووم. تا تێرۆری
قاسملوو په‌یوه‌ندیم هه‌ر هه‌بوو‌و نه‌پچڕا.
پرسیار: له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی وێنزۆئێلایی كه به كوردی
وه‌رمگێراوه‌ته‌وه دۆستایه‌تی خۆت‌و قاسملوو ده‌گه‌ڕێنیته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی تۆ
له لایه‌ن كاناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی فه‌ڕانسه‌ویی بۆ كوردستان سه‌فه‌ر ده‌كه‌ی،
ده‌كرێ له‌و پیوه‌ندییه‌دا زانیاریی زیاترمان پێ بده‌ی؟
وه‌ڵام: له سالی 1983دا له پێشانگای هونه‌ری كوردی له ئه‌نستیتۆی كورد له پاریس
بوو كه كه‌نداڵ نه‌زان پێی ناساندم.
ساڵی 1985 پێشنیارم به هه‌واڵنیری GAMMA.TV كرد له سه‌ر ئاماده‌كردنی دۆكۆمێنتێك
له سه‌ر كوردستانی ئێران، به یارمه‌تی قاسملوو توانیمان ویزای عێراق وه‌ربگرین.
له ژووئیه‌ی 1985دا له ڕێگای به‌غداوه گه‌یشتمه كوردستان. گرووپێكی 3 كه‌سی (
دوربین دار، Sabrina Mervin كه به‌رپرسی ده‌نگ بوو‌و بۆ خۆم ). له كتێبه‌كه‌مدا
له فه‌سلی 14 دا باسی ئه‌و سه‌فه‌ره‌م بۆ چیاكانی كوردستان ده‌كه‌م كه بۆ ماوه‌ی
یه‌ك مانگ له كوردستانی عێراق‌و ئێران ده‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانی PDKI بووم.
پرسیار: ئه‌و هۆیانه‌ی كه تۆیان هان دا كه له سه‌ر كه‌سایه‌تیی دوكتور قاسملوو
كتێب بنووسی چ بوون؟ ئایا ده‌توانی وته‌یه‌كی تازه‌و وردتر بۆ خوێنه‌ری كورد له
سه‌ر قاسملوو بڵێی؟
وه‌ڵام: هه‌ر ئه‌و كاته كه بۆ كوردستان سه‌فه‌رم كرد بێرۆكه‌ی ئه‌وه‌م هه‌بوو كه
له سه‌ر كێشه‌ی كورد كتێب بنووسم، ئه‌و كات هیچ نووسراوه‌یه‌ك له سه‌ر كورد به
ئیسپانیایی نه‌بوو. كاتێك ره‌حمان‌و عه‌بدوڵڵا له ویه‌ن تیرۆركران ئیدی بۆم ڕوون
بۆوه كه كاتی ئه‌وه هاتووه په‌رتووكێك له سه‌ر ئه‌و جینایه‌ته بنووسم‌و له
مه‌ڕ ئه‌وه‌ی كه بێ سه‌زادان مایه‌وه سكاڵا بكه‌م.
ژیانی ڕه‌حمان جێی تێروانین‌و سرنجڕاكێشه‌ره. چاره‌نووسی ئه‌و مرۆڤه ده‌بێ له
چوارچێوه‌ی شوێن‌و ڕووداوه‌كانی زۆر گرنگی مێژووی سه‌ده‌ی 20دا سه‌یر بكرێ. لابردنی
ره‌زا شا‌و داگیركردنی رۆژئاوای ئێران له لایه‌ن سۆڤیه‌ته‌وه له ساڵی 1941دا،
كودێتای رێكخراوی سیا‌و ده‌زگای سیخۆریی بریتانیا دژی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێران،
محه‌ممه‌د موسه‌دیق له ساڵی 1953و داسه‌پاندنی رێژیمی دیكتاتۆری په‌هله‌وی،
چوونی تانكه‌كانی سۆڤیه‌ت بۆ پراگ له ساڵی 1968، به فه‌رمی ناسینی مافی كورده‌كان
بۆ یه‌كه‌مین جار‌و ڕاگه‌یاندنی ئۆتۆنۆمی له عێراق له ساڵی 1970و وتووێژه‌كانی
دوایی‌تری مسته‌فا بارزانی‌و سه‌ددام حوسێن‌و راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران دژی رێژیمی
شا له ساڵی 1979، وا له ژیانی ڕه‌حمان ده‌كه‌ن كه بایه‌خی هه‌بێ. پێموایه
ڕه‌حمان، ڕێبه‌رێكی شۆڕشگێری هه‌ڵكه‌وتوو‌و نموونه بوو. ئه‌و ئوسوولی دێموكراسیی
تولرانس‌و دیالۆگی ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كرد. له ساله‌كانی 80 دا زۆربه‌ی هێزه‌كانی
شۆڕشگێڕ، چه‌پی ڕادیكاڵ بوون‌و بێرۆكه‌ی ئیدئۆلۆژی به‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
گه‌لان دا زاڵ بوو. له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا، ڕه‌حمان مرۆڤێكی به‌رچاو
بوو له‌مه‌ڕ سیاسه‌تی پراگماتیكی‌و میانه‌ڕه‌وی، ئه‌و بایه‌خانه‌ی كه ماركسیزم ـ
لنینیزم، فه‌وتاندبوونی به‌رنامه‌ی سیاسیی ئه‌و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی
كورددا، دابوو.
وه‌ك نووسه‌ر بۆ كتێبه‌كه‌م به‌ڵگه‌ی باشم هه‌بوون، جینایه‌تێك كه بێ سزا (مجازات)
ماوه‌ته‌وه، ئه‌ویش له شارێكی ڕۆژئاوادا، كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك ڕه‌حمان‌و ژیان‌و
به‌سه‌رهاتی، هه‌موویان هه‌ل ومه‌رجێكی له‌باریان بۆ من ره‌خساندبوو تا مێژووی كورد
به تایبه‌تی له ئێران‌و تا راده‌یه‌ك كه‌متر له عێراقدا بێنمه به‌رباس.
پاش ناسینی ڕه‌حمان، ڕۆژێك وتارێكم بۆ خوێنده‌وه كه له سه‌ر كۆچی دوایی یه‌ڵماز
گۆنای نووسیبووم، كه ته‌واو بووم پێی گوتم: " ئه‌گه‌ر مردم پێمخۆشه له سه‌ر
ژیانی من‌و خه‌باتی گه‌له‌كه‌م كتێبێك بنووسی". ئێستا پاش نێزیك به 20 ساڵ ئه‌و
به‌ڵێنی‌یه به بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌رتووكه‌كه‌م له وێنزۆئێلا به‌جێ گه‌یاند.
دڵنیام كه خوێنه‌ر تێیدا زۆر بابه‌ت كه تا ئێستا له سه‌ر ڕه‌حمان نه‌یانبیستووه
ئاشنا ده‌بن. زۆرجار به ڕه‌حمانم ده‌گووت بۆ به سه‌رهاتی خۆت ( بیوگرافی)
نانووسی، وه‌ڵامه‌كه‌ی هه‌میشه ئه‌وه بوو كه كاتی نیه، منیش له وه‌ڵامدا
ده‌مگووت زه‌بتێك به ده‌سته‌وه بگره‌و به سه‌رهاتی خۆت به ده‌نگ تۆمار بكه.
هێندێ جار ده‌یگووت كه بیری له نووسینی "بیوگرافی"ی خۆی كردۆته‌وه‌و كاتی
ئه‌وه هاتووه تۆماری بكا‌و ده‌بێ ئاوا ده‌ست پێبكه‌م:
"من ڕۆژێك له دایك بووم كه سمكۆ كوژرا" به‌سه‌ر سووڕمانه‌وه لێم پرسی به‌راستی
وایه؟
وه‌ڵامی دایه‌وه نا. سمكۆ له ژوئه‌نی 1930 دا كوژرا ئه‌و ساڵه‌ی كه من له
دایكبووم، به‌ڵام گرنگ نیه، بڕوانه چ سه‌ره‌تایه‌كی به هێزه؟ ڕێبه‌رێكی كورد
ده‌مرێ‌و هاوكات یه‌كێكی دیكه له دایك ده‌بێ!
بۆ ژیان‌و به سه‌رهاتی ڕه‌حمان له زۆر وتووێژ‌و بیره‌وه‌ری‌و سه‌رچاوه كه‌ڵكم
وه‌رگرتووه، به‌ڵام له هه‌مووان گرنگتر بۆ من كه زۆریان یارمه‌تی دام، وتووێژی
ڕه‌حمان له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسی ئامریكای،Janathan Randal ﻪ، كه زۆر به
دڵئاوه‌ڵایی‌یه‌وه پێی دام‌و یارمه‌تیی گه‌وره بوو بۆ سناریو‌و دیالۆگی ژیانی
ڕه‌حمان.
پرسیار: بێگومان له بیرته كه ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م پێش تێرۆری قاسملوو له مادرید
بوو، هه‌م ئه‌تۆ‌و هه‌م ئه‌وم بۆ زه‌ماوه‌ندی خۆم ( 14ی ژوئیه‌ی 1989) بانگهێشتن
كرد، قاسملوو گووتی له‌و تاریخه دا به‌رنامه‌ی هه‌یه‌و ناتوانێ بێ. ئایا ئه‌تۆ
زانیاریت هه‌بوو كه بۆ وتووێژ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ده‌چێته ویه‌ن؟ ئه‌گه‌ر
وه‌ڵام ئه‌رینییه، چت پێگووت؟
وه‌ڵام: نا. نه‌مده‌زانی كه ده‌چێ له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان داده‌نیشێ. كه خومه‌ینی
مرد، پێی گووتم كه ئێستا وه‌ختی پێكهاتن (توافق) هاتووه‌و چه‌ند حه‌وتوو پێش
كوشتنی باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه بارودۆخ به‌ره‌و رێڕه‌وێكی باش ده‌چێته پێش،
به‌ڵام ورده‌كاریی زیاتری بۆ باس نه‌كردم. ئه‌وه‌ی ڕۆژانی پێش كوشتنی بۆ من
سرنجڕاكێش بوو، ئه‌وه بوو كه زۆر خۆشحاڵ‌و هه‌ڵسووڕ ده‌هاته پێش چاوانم،
ئه‌وانه قسه‌و دیمه‌نه‌كانی دوایین ڕۆژه‌كانی پێوه‌ندییه‌كانی ئێمه بوون.
پرسیار: ساڵانێكی زۆر تێپه‌ڕین تا كتێبه‌كه‌ت بڵاو بۆوه، تا ئێستا به ده‌ستم
نه‌گه‌یشتووه، ئایا له‌گه‌ڵ پاكنووسه‌ی ساڵی 1992 كه بۆ سه‌یر كردن‌و
خوێندنه‌وه دات به من، زۆر جیاوازی هه‌یه؟
وه‌ڵام: نا، له سه‌ریه‌ك هه‌ر ئه‌وه، ته‌نیا ئه‌وه‌ی كردوومه ئه‌وه‌یه كه
پێیدا چوومه‌وه‌و هێندێ شتم چاك كردووه، ده‌زانێ كاتێك به‌سه‌ر نووسراوه‌كان دا
ده‌چیه‌وه هه‌میشه له‌گه‌ڵ ورده بابه‌تدا ڕووبه‌ڕوو ده‌بی‌و خه‌ریكی باشتر
كردنیان ده‌بی‌و هه‌له‌كانی ڕاست ده‌كه‌یه‌وه.
بۆ وێنه زانیاریم له‌سه‌ر داواكاریی نوێنه‌ری پارلمانی ئوتریش، Peter Peliz بۆ
كردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی قه‌تڵ‌و لێكۆلینه‌وه‌ی پارلمانم پیوه زیاد كردووه. دوو
كرۆنولۆژی ( زه‌مان نیگاری)یم به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدان‌و ئاسانكاری بۆ خوێنه‌ر
داناوه یه‌كیان له سه‌ر ڕه‌حمان‌و ئه‌وه‌ی‌تریان له سه‌ر ڕووداوه مێژووییه‌كانی
كوردستانی ئێران‌و عێراق‌و به‌رینكردنی لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وتووێژم له‌گه‌ڵ
كردوون‌و دابه‌شكردنی ئه‌وان، ئه‌وه‌ش هه‌ر بۆ ئاسانكاری خوێنه‌رانه كه له‌و
لیسته‌یه وه‌ك سه‌رچاوه كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
پرسیار: له وڵاتێكدا كه پێوه‌ندی گه‌رمی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه بڵاو بوونه‌وه‌ی
په‌رتووكێكی ئاوا كارێكی ساكار نیه، به تایبه‌ت تۆ له كتێبه‌كه‌ت دا نه گوڵان
به ئێران داده‌ده‌ی‌و نه به به‌ژن‌و باڵای كۆماری ئیسلامی‌دا هه‌ڵده‌ده‌ی، به
پێجه‌وانه، قامكی تۆمه‌تباری (اتهام) بۆ رێژیم وه‌ك بكه‌ری ئه‌و جینایه‌ته درێژ
ده‌كه‌ی، به‌ڕاستی وه‌ك موعجیزه ناچێ؟ ده‌توانی زۆرتر بۆمان بدوێی؟
وه‌ڵام: له وێنزۆئێلا سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی ده‌وڵه‌ت بۆ ڕاگرتن‌و پێش‌گرتن له
ئازادییه‌كان، دێموكراسی ئیستاش بایه‌خی هه‌یه، هه‌ر چه‌ند كاناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی
داخراوه‌و ده‌وڵه‌ت له ڕێگای گووشار‌و توندوتیژی له بواری ماڵی‌و بودجه‌وه بۆ
سه‌ر میدیاكانه نه‌یتوانیوه چۆك به ڕاگه‌یاندنه گشتییه‌كاندا بدا. میدیاكان
ڕه‌خنه ده‌گرن‌و شتی خۆیان ده‌ڵێن. تا ئێستا سانسۆر نه گه‌یشتۆته چاپخانه‌كان.
لام وایه دوو مه‌سه‌له له بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبه‌كه دا شوێنیان داناوه كه
ئێستا پاش 16 ساڵ بڵاو ده‌بێته‌وه، یه‌كه‌م به‌شداربوون و چالاكیی كوردان له ناو
میدیاكانی نیونه‌ته‌وه‌یی‌و دووهه‌م نیگه‌رانیی خه‌ڵكی وێنزۆئێلا له‌مه‌ڕ
په‌یوه‌ندییه‌كانی چاوز‌و ئه‌حمه‌دی‌نژاد.
باوه‌ڕم نه‌ده‌كرد كه كتێبه‌كه‌م به‌و شێوه‌یه سه‌رنجی مێدیاكان‌و خوێندكارانی
زانستگاكان بۆ لای خۆی ڕابكێشێ. وام نه‌ده‌هاته پێش چاو‌و واشم بیر
نه‌ده‌كرده‌وه، كه من ڕۆژێك له ڕۆژان بتوانم له وێنزۆئێلا وێنه‌كانی ڕه‌حمان،
پێشمه‌رگه‌و كورد به خوێندكارانی به‌شی ڕۆژنامه‌نووسی، زانسته سیاسییهكانو
به‌شه‌كانی دیكه نیشان بده‌م‌و قسه‌یان له سه‌ر بكه‌م.
پرسیار: خه‌ڵكی وێنزۆئێلا چۆن سه‌یری په‌یوه‌ندیی وه‌ڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێك
له رێژیمه هه‌ره خوێنڕێژه‌كانی سه‌ر زه‌وی دا ده‌كه‌ن؟
وه‌ڵام: خه‌ڵك به نیگه‌رانی‌یه‌كی زۆره‌وه سه‌یری په‌یوه‌ندیی نێوان چاوز‌و
ئه‌حمه‌دی‌نژاد ده‌كه‌ن. له هه‌مانكاتدا زانیاریی زۆریان له سه‌ر ئێران‌و مێژووی
سه‌رده‌م ئێران نیه، ئه‌و نه‌بوونی زانیارییه هێندێك وه‌ڵاتی دیكه‌ش
ده‌گرێته‌وه. چه‌ند ڕۆژنامه‌نووسێك ده‌ناسم كه خه‌ریكی لێكۆلینه‌وه له سه‌ر
كه‌سایه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نژاد‌و مه‌به‌ستی ناوبراو له هاتن‌و بوونی له وێنزۆئێلان.
بۆم سه‌یر نیه كه ده‌ست به لیكۆلینه‌وه‌و نووسین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئایا ئه‌م
په‌یوه‌ندییه ته‌نانه‌ت له‌مه‌ر دوژمنی هاوبه‌شیان واته ئامریكایه یا به ڕاستی
زیاتر‌و قوڵتر له‌وه‌یه. وێنزۆئێلا‌و ئێران زۆر گرێبه‌ستی بازرگانییان واژۆ
كردوون‌و گه‌شتی ئاسمانی ڕاسته‌وخۆ له نێوان كاراكاس ـ تاران له ڕێگای
ده‌میشقه‌وه به‌رده‌وام‌و له ئارا دایه.
پرسیار: ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نژاد چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟ هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رامبه‌ر
به ڕۆژئاوا‌و ئیسرائیل چۆن سه‌یر ده‌كه‌ی؟ بۆچوونت له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوكی
چی‌یه؟ ئایا ده‌كرێ به ئێران باوه‌ڕ بكرێ كاتێك ده‌ڵی مه‌به‌ست له‌و به‌رنامه‌یه
ئاشتیخوازانه‌یه؟
وه‌ڵام: سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نژاد سیاسه‌تێكی پۆپۆلیستییه ( خه‌ڵك
فریوده‌رانه) به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی پشتیوانی كۆمه‌ڵانی هه‌ژار‌و له
هه‌مانكاتدا ئه‌و سیاسه‌ته بۆته هۆی له‌ناوبردنی ئابووریی وه‌ڵات، ئاوسانی
گه‌یاندۆته 25%، له‌سه‌ره‌وه بوونی ڕاده‌ی بێكاری‌و ناسه‌قامگیری، هه‌روه‌ها
زیاتر له 40% له دانیشتووانی ئێران له ژێر خه‌تی هه‌ژاری دا ده‌ژین‌و له‌یه‌ك
وته‌دا ئیداره‌كردنی خه‌راپ‌و سه‌قت كه قه‌یرانی ئابووری خوڵقاندوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه لێدوانه تونده‌كانی ئه‌حمه‌دی‌نژاد دژی ئیسرائیل‌و
ئامریكا‌و شوێنی دیكه له لایه‌ن ڕۆژئاوا‌و وه‌ڵاتانی دراوسێ به
نیگه‌رانییه‌وه سه‌یری ده‌كرێ، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا جێی خۆی له نێو
دانیشتووانی عه‌ره‌بی سوننه‌دا كردۆته‌وه‌و ئه‌م هه‌ڕه‌شانه ئامرازێكن بۆ ئه‌وه‌ی
سه‌رۆك كۆماری ئێران به ئاواتی ڕێبه‌رایه‌تیی ناوچه بگه‌یه‌نن.
بێزم له هه‌ڕه‌شه‌كانی هه‌ڵده‌ستی، به‌ڵام زۆرتر بۆ مه‌سره‌فی ناوخۆی‌و بۆ
پته‌وكردنی پێگه‌ی خۆی وه‌ك ڕێبه‌ری ناوچه‌یه‌ن. ئه‌حمه‌دی‌نژاد مه‌سه‌له‌ی
ئه‌تۆمیی كردووه به شانازیی نه‌ته‌وه‌یی، چوونكه له بواره‌كانی ئابووری‌و
كۆمه‌ڵایه‌تی‌یه‌وه هیچ چه‌شنه ده‌ستكه‌وتێكی بۆ خه‌ڵكی ئێران نه‌بووه.
سه‌ره‌ڕای گوشار‌و سزای نێونه‌ته‌وه‌یی، پێم وایه ئێران ده‌ست له پرۆگرامی
ئه‌تۆمی هه‌ڵ ناگرێ، بۆ ئێران چه‌كی ناوكی به مانای فاكتۆری پێش پێگرتنه بۆ هه‌ر
چه‌شنه هێرشی ده‌ره‌كی بۆ سه‌ر ئه‌و وه‌ڵاته.
پرسیار: بۆت باسكردم كه له لایه‌ن دوكتور"Bernard Granjon بێرنارد گرانژۆن"(
پزیشكی جیهانی) ئاگاداری جیابوونه‌وه‌ی كه‌سانێك له حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران بووی كه پێش ساڵ‌و نیوێك به‌ر له ئێستا له ساڵی 2006 ڕوویدا، ئه‌و
پرش‌وبڵاوی‌یه له نێو هێزه كوردییه‌كاندا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
وه‌ڵام: هه‌ركات ئاگادار ده‌كرێمه‌وه كه له ناو كوردان دا جیابوونه‌وه‌و
تێكهه‌ڵچوون روویداوه، هه‌ستێكی پڕ له خه‌م‌و په‌ژاره‌و نائومێدی به سه‌رم دا
باڵده‌كێشێ. ئه‌و نه‌كبه‌تییه دژی به‌رژه‌وه‌ندی‌و داهاتووی گه‌لی كورده.
هیوادارم كه ڕۆژێك كورد فێر ببێ كه ناكۆكییه‌كانی عه‌شیره‌تی، شه‌خسی‌و سیاسی
وه‌لا بنێ‌و له جێگای ئه‌وانه خه‌ریكی درووستكردن‌و پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی سیاسیی
یه‌كگرتوو بن.
پرسیار: هه‌ل‌ومه‌رجی كورد له عێراق چۆن ده‌بینی؟
وه‌ڵام: باروودۆخی كورد له عێراق نه‌ك بۆ كوردان بگره بۆ هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاست گرنگیی تایبه‌تیی خۆی هه‌یه. كورد له عێراق نیشانی داوه كه توانای
به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ركه‌وتووانه‌ی خاكی خۆی هه‌یه. له كاتێكدا له به‌شه‌كانی
دیكه‌ی عێراق تێكهه‌ڵچوونی ئایینی‌یه‌و تیرۆریزم به‌دبه‌ختی‌و ماڵوێرانی
ده‌خوڵقێنێ، كوردستان بۆته نموونه‌ی ئاشتی، دێموكراسی‌و تازه پێگه‌یشتووی
كوردستانی عێراق مودێلێكه بۆ دراوسێكان.
پێكهاته سیاسییهكانو كه‌مایه‌تییه‌كان، ڕێزیان لێده‌گیرێ‌و مافی به‌شداریی
ته‌واویان هه‌یه له ده‌سه‌ڵاتدا، هه‌روه‌ها ژنان به‌شداریی چالاكانه له
بواره‌كانی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌رێم دا ده‌كه‌ن.
ره‌حیم قادری: كارۆڵ زۆر سپاس بۆ ئه‌وه‌ی كاتی ئه‌و وتوویژه‌ت بۆ ره‌خساندین تا
زیاتر له بیر‌و بۆچوونه‌كانت له مه‌ر مه‌سه‌له جوراو جوره‌كانی رۆژ ئاشنا بین.
هیوادارین |