|
زانستی و سه‌رده‌میانه بۆ
چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی كورد بدۆزێته‌وه. ئه‌و چه‌شنه روانین و روانگه‌یه شتێكی
نوێ بوو كه ئه‌و رێبه‌ره مه‌زنه ده‌یویست، بیهێنێته نێو شۆرشی كورد و بیكا به
بنه‌مایه‌ك. چوونكه به هۆی ئه‌وه‌وه كه له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی جیهانی و دنیای
ده‌ره‌وه و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی حكوومه‌ته زاڵه‌كان به‌سه‌ر كوردستان و
ناوچه‌كه‌دا ئاشنایی هه‌بوو، شاره‌زایی‌یه‌كی ته‌واوی له‌سه‌ر ژێئوپولتییك و هه‌ڵكه‌وتی
جوغرافیایی كوردستان و قورسایی سیاسیی كورد هه‌بوو و سیاسه‌ته‌كانی له‌سه‌ر ئه‌و
راستییانه داده‌رشت، چوونكه كاری سیاسی به لای دوكتور قاسملووه، خاوه‌ن سێ
تابه‌تمه‌ندیی سه‌ره‌كی بوو، كه تا ئه‌و كات له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی كوردی دا به‌دی
نه‌ده‌كران بۆیه بۆ جێگیر كردنیان له نێو بزووتنه‌وه‌ی كورد دا بێ‌وچان هه‌وڵی‌ده‌دا:
1ـ واقیعبینی له سیاسه‌تدا
2ـ سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردان له سیاسه‌تدا
3ـ جێگیر كردنی ئه‌خلاق له سیاسه‌تدا
دوكتور قاسملوو هه‌موو كاتێك ئه‌وه‌ی دووپات ده‌كرده‌وه كه سیاسه‌ت "هونه‌ری
مومكین"ه و ده‌یگوت كه خاڵێكی لاوازی بزووتنه‌وه‌ی كوردی ئه‌وه بووه كه تا
ئێستا یان "هه‌موو شتێك"ی ویستووه یان "هیچ شتێك" بۆیه ده‌یگوت سیاسه‌ت "ره‌ش و
سپی" نیه به‌ڵكوو له نێوان ره‌ش و سپی‌دا ره‌نگه‌لێكی دیكه هه‌ن. له روانگه‌ی
دوكتور قاسملووه سیاسه‌ت كردن له گه‌ڵ ئاوات و ئاره‌زوودا جیاوازیی‌یه‌كی
قووڵیان هه‌یه. چوونكه له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه سیاسه‌ت پێوه‌ندیی به راستی و
واقیعییه‌ته‌كانی نێو خۆیی، ناوچه‌یی و جیهانییه‌وه هه‌یه و بنه‌مای ئاوات و
ئاره‌زوویش له سه‌ر خه‌یاڵ دایه، كه دیاره خه‌یاڵ و راستی دوو شتی به
ته‌واوی لێك جیاوازن. ئه‌و رێبه‌ره مه‌زنه له هه‌ڵگرتنی درووشمه‌كانیدا، له
داخوازییه‌كانیدا و به گشتی له سیاسه‌تكردنیدا واقیعییه‌ته نێوخۆیی و
ناوچه‌یی و جیهانیه‌كانی لێك ده‌وایه‌وه و دوای تاوتوێیكردن و
هه‌ڵسه‌نگاندنێكی زانستییانه رای خۆی ده‌رده‌بڕی. هه‌بوونی ئاوه‌ها
روانگه‌یه‌ك له سیاسه‌تدا كارێكی كردبوو كه دوكتور قاسملوو دروشمێك هه‌ڵ‌بژێرێ
كه نه‌ته‌نیا بۆی جێبه‌جێ بێ، به‌ڵكوو له‌گه‌ڵ واقیعییه‌ته‌كانی ئێران
به‌گشتی و به‌تایبه‌ت كوردستاندا یه‌ك بگرێته‌وه، چوونكه خۆی له پێناو ئه‌و
دروشم و داخوازییانه‌دا به مه‌سئوول ده‌زانی و ده‌یگوت كه ئێمه "حیزبێكی
مه‌سئوول"ین، هه‌ر بۆیه له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌بێ "مه‌سئوولانه"
بجووڵینه‌وه.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه كه دوكتور قاسملوو له كاری سیاسی‌دا له سه‌ری سوور
بووه سه‌ربه‌خۆیی بڕیاردان له سیاسه‌تدا بووه، چوونكه پێی وابووه كه هیچ
لایه‌نێكی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی به راده‌ی رێبه‌ران و حیزب و لایه‌نه
سیاسییه‌كانی كوردستان له سه‌ر راستییه‌كانی زاڵ به سه‌ر كوردستاندا
شاره‌زایی‌یان نیه، بۆیه ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ بڕیار بدا، رێبه‌ران و حیزبه و
لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردن و هیچ كه‌س بۆی نیه به بێ ئه‌وان و رای ئه‌وان
له سه‌ر كوردستان بڕیار بدا. یه‌كێ له‌و هۆیانه كه له‌سه‌ر، سه‌ربه‌خۆیی
سیاسی پێ‌داگر بووه، ئه‌وه‌یه كه كاری سیاسی و سیاسه‌تكردن بۆ چۆنییه‌تی
به‌رێوه بردنی وڵات و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی‌یه، كه به بێ
سه‌ربه‌خۆیی له بڕیارداندا ئه‌و دوو شته ده‌سته‌به‌ر نابن. له شی كردنه‌وه‌ی
كورته باس‌دا ئاوا له‌سه‌ر گرنگیی سه‌ربه‌خۆیی ده‌دوی:"ئێمه به‌خاتری
دۆستایه‌تی قه‌ت واز له سه‌ربه‌خۆیی خۆمان و قازانجی میلله‌ته‌كه‌مان ناهێنین،
به‌ڵام له به‌ر خاتری سه‌ربه‌خۆیی و قازانجی میلله‌ته‌كه‌مان ئه‌گه‌ر پێویست
بوو، واز له دۆستایه‌تی ده‌هێنین. كه‌وابوو میعیار بۆ ئێمه قازانجی حیزب،
گه‌لی كورد و گه‌لانی ئێران و سه‌ربه‌خۆیی‌مانه. میعیاری ئه‌ساسی سه‌ربه‌خۆیی
بڕیاردانه، دۆستایه‌تی ده‌كه‌ین، به‌ڵام له گه‌ڵ پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی،
ئه‌گه‌ر پێویست بوو دۆستایه‌تییه‌كه فیدای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌رگیز
سه‌ربه‌خۆیی فیدای دۆستایه‌تی ناكه‌ین." هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه بووه كه
دوكتور قاسملوو هه‌موو كاتێك له‌سه‌ر بنه‌مای ریزی دوولایه‌نه پێوه‌ندیی
له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه گرتوه.
تایبه‌تمه‌ندیی سێیه‌م كه له سیاسه‌تی دوكتور قاسملوودا خۆی نواندوه‌و بۆ
خۆی باوه‌ری قووڵی پێ بووه"ئه‌خلاق له سیاسه‌ت"دا بووه. بۆیه له‌م
باره‌یه‌وه دژی هه‌ر چه‌شنه بێ ئوسووڵی، قسه‌ی ناحه‌زو ناشیرین و فێڵه‌بازی
له سیاسه‌تدا بوو. بۆیه له كاری سیاسی‌دا به كرده‌وه‌ی ئینسانی، ئه‌ده‌بیاتی
مه‌ردمییانه و پاك و خاوێن باوه‌ری قووڵی هه‌بووه. له‌و باره‌یه‌وه بۆ خۆشی
ده‌ڵێ " ئێمه بێ ئوسووڵی و جنێوفرۆشی له سیاسه‌تدا ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌و بۆ
جێگیر كردنی ئه‌خلاق له سیاسه‌تدا تێ ده‌كۆشین."
به هۆی هه‌بوونی ئاوه‌ها روانگه‌لێك له كاری سیاسییه كه دوكتور قاسملوو
شه‌ڕی وه‌ك تاكتیك چاو لێ ده‌كرد، تاكتیكێك بۆ گه‌یشتن به ئاشتی و ته‌بایی.
چوونكه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره بوو كه كورد ئه‌و هێزه‌ی نیه كه بتوانێ دژمنی
سه‌رتا پا ته‌یار به چه‌كی مودیرنه‌وه له به‌ین به‌رێ، بۆیه ده‌بێ شه‌ڕی
چه‌كداری وه‌ك تاكتیك بۆ ماندوو كردنی دوژمن به‌كار بێنێ، تا ئه‌و كاته‌ی كه
دوژمن ناچار به وتووێژ بێ. وتووێژ و دیالۆگ له لای دوكتور قاسملوو وه‌ك
شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی خه‌بات چاوی لێ‌ده‌كرا، پێی وابوو كه هه‌ر لایه‌نێك
به‌وه باوه‌ری نه‌بێ "ده‌رگای سیاسه‌تی" به‌سه‌ر خۆیدا داخستوه. له‌م
باره‌یه‌وه له سه‌ر گرنگی وتووێژ ده‌ڵێ: " له واقیع دا من شه‌ڕ ده‌كه‌م بۆ
موزاكره، چوونكه ئێمه ده‌ڵین مه‌سه‌له‌ی كورد حه‌للی نیزامیی نیه." له سه‌ر
ئه‌و بنه‌مایه بووه كه هه‌موو كاتێك له كاتی كاری دیپلۆماسی و پێوه‌ندی
گرتن به وڵاتان و لایه‌نه‌كانی دیكه‌وه خوازیاری پشتیوانیی سیاسی له كێشه‌ی
كورد بووه، كه ئه‌مه شتێكه كه له نێو شورشی كورد دا نوێیه. بۆیه بۆ
به‌ده‌ستهێنانی پشتیوانیی سیاسی له جووڵانه‌وه‌ی كورد له ئاستی جیهانیدا
هه‌وڵێكی زۆری ده‌دا، بۆ وێنه تێكۆشانێكی بێ‌وێنه‌ی دیپلۆماسیی بــــــۆ
به‌ستنی كۆنفرانسێكی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد وه‌رێ خستبوو
كه ئه‌مه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئه‌و روانگه‌یه‌ی كه پێی وابوو ده‌بێ
مه‌سه‌له‌ی كورد له فورمی نێوخۆیی و ناوچه‌یی دا بێته ده‌رێ و ببێته
مه‌سه‌له‌یه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی. له‌م باره‌یه‌وه ده‌یگوت: "ده‌بێ به‌هه‌موو
ئه‌و كه‌سانه كه گوێیان له قسه‌كانی ئێمه‌یه بڵیین كه داوای كورد زۆر ساده‌و
ره‌وایه، كورد مافی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌وێ كه له جارنامه‌ی جیهانی مافی
مرۆڤدا هاتوه، واته شتێكی زیادی نیه بۆیه مه‌سه‌له‌ن داوای خودموختاری
مه‌سه‌له‌یه‌كی نێوخۆیی نیه. زۆر له ده‌وڵه‌تان وه‌ك ده‌وڵه‌تی ئێران ئه‌گه‌ر
باسی خودموختاری ده‌كرێ ده‌ڵێن، ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌كی نێوخۆیی و داخلی‌یه و
كه‌س حه‌قی نیه ده‌ستی تێ‌وه‌ردا. كه‌وابوو مه‌ســـه‌له‌ی خــــــودموختاری
مه‌سه‌له‌یه‌كی نێوخۆیی نیه‌و به‌شێكه له مافی مرۆڤ. بۆیه‌ش ئه‌و ده‌وڵه‌ت و
رێكخراو‌و شه‌خسییه‌تانه كه خۆیان به لایه‌نگری مافی مرۆڤ ده‌زانن پێویسته له
داوا ره‌واكانی گه‌لی كورد پشتیوانی بكه‌ن." (رۆژنامه‌ی كوردستان ژماره 187)
بۆ گه‌یشتن به‌م مه‌به‌سته، واته جیهانی كردنی كێشه‌ی كورد، به‌كردنه‌وه‌ی
ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی بۆ حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران له وڵاتانی
جۆراوجۆر، پێوه‌ندی گرتن به حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی وڵاتانی ده‌ره‌وه،
گرتنی كوڕ‌و سیمیناری جۆراوجۆر و وتووێژ له‌گه‌ڵ راگه‌ینه گشتییه‌كان له‌سه‌ر
كێشه‌ی كورد، توانیی به باشی كێشه‌ی كورد به وڵاتانی ده‌ره‌وه بناسێنێ،
كه ئاكام و قازانجه به‌نرخه‌كانی ئه‌و شێوه تێكوشانه هه‌ر زوو ده‌ركه‌وت و
له‌سه‌ر كێشه‌ی كورد كاریگه‌ریی پوزێتیڤیان دانا.
دوكتور قاسملوو بۆ بردنه‌پێشی ئه‌و سیاسه‌ته دروست و ئوسووڵییانه كه گرتبوونیه
پێش و جێگیر كردنیان له نێو بزووتنه‌وه‌ی كورد دا، له نێوخۆی ئه‌و
بزووتنه‌وه‌یه‌ش هه‌وڵێكی بێ وچانی بۆ چاكسازی ده‌دا، چوونكه ئه‌و
بزووتنه‌وه‌یه له هێندێك بواردا پێویستیی به رێفورم هه‌بوو و هه‌روه‌ها بۆ
ده‌ركه‌وتنی سیمایه‌كی جوان له‌و بزووتنه‌وه‌یه له‌كن بیرورای ده‌ره‌وه پێویست
بوو له هێندێك كار و كرده‌وه‌ی نامرۆڤانه و ناحه‌ز، دوور بێ و پاك و خاوێن
رابگیرێ، چوونكه ده‌یزانی كه دنیا له بزووتنه‌وه‌یه‌ك كه به كاری
نامرۆڤانه‌وه تێكه‌ڵ بێ پشتیوانیی سیاسی ناكا. خه‌بات دژی تیروریزم، خه‌بات
دژی ناسیونالیزمی به‌ر چاوته‌نگ، خه‌بات بۆ جێگیر كردنی دێمۆكراسی و
بایه‌خه‌كانی مودێرنیته له نێو بزووتنه‌وه‌ی كورد دا، خه‌بات دژی هه‌ر چه‌شنه
هه‌ڵاواردنی جینسی و ره‌گه‌زی و ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی خه‌بات دژی هه‌رچه‌شنه
فه‌رد په‌ره‌ستی و... له‌و بایه‌خانه بوون كه دوكتور قاسملوو بێ وچان هه‌وڵی
ده‌دا كه بیانهێنێته نێو بزووتنه‌وه‌ی كورده‌وه.
دوكتور قاسملوو هه‌موو كاتێك ئه‌وه‌ی دووپات كردوته‌وه كه بۆ گه‌یشتن به
ئامانجه پیرۆز و ره‌واكان، ده‌بێ كه‌ره‌سه‌ی ره‌واو و پیرۆز به‌كار بهێنرێ،
چوونكه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره بووه كه بزووتنه‌وه‌ی كورد،
بزووتنه‌وه‌یه‌كـــــی ره‌وایه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌كه، كه له پێناو مافه
ئینسانییه‌كانــــــی نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌ستدا سه‌ری هه‌ڵ‌داوه، بۆیه نابێ
سیمای ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به هۆی كاری تیروریستییه‌وه كه به "كه‌ره‌سه‌ی
ناپیرۆز" ناوی ده‌بات، له‌نێو بیروڕای گشتیی جیهاندا خه‌وشدار بكرێ. بۆیه هه‌ر
چه‌ند رێبه‌ری حیزبێك بووه كه چه‌كدار بووه و شه‌ڕی چه‌كداری كردوه، به‌ڵام
هاوكات له گه‌ڵ ئه‌وه ره‌شه‌كوژی، دیل كوشتن، لێدان و ئه‌شكه‌نجه، تیرور،
بارمته گرتن، ته‌یاره ڕفاندن و ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌حكووم كردوه. بۆیه ئه‌و
شه‌ڕه‌ی كه حیزبی دێمۆكرات ده‌یكرد له رواڵه‌ت و ناوه‌رۆكدا له‌گه‌ڵ تیروریزم
جیاوازییه‌كی قووڵی هه‌بووه. دوكتور قاسملوو له باره‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه
حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران ده‌یكرد ده‌ڵێ: "نابێ له بیرمان بچێ كه
پێشمه‌رگه له پێناو وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی گه‌لی كورد خه‌بات ده‌كا
كه دوژمنانی ئازادی به ئاشتی حازر نه‌بوون قه‌بووڵیان بكه‌ن و بۆ
سه‌ركوتكردنی داخوازییه‌كانی گه‌لی كورد په‌لاماریان هێناوه‌و شه‌ڕیان به سه‌ر
خه‌ڵكی كوردستاندا سه‌پاندووه. كه‌وابوو شه‌ڕی پێشمه‌رگه بۆ دیفاع له ئازادی،
شه‌ڕه له پێناو مافێكی ره‌وادا و له ئاكامدا شه‌ڕه بۆ گه‌یشتن به ئاشتییه‌كی
سه‌ربه‌رزانه و عادڵانه." ئه‌مه ناوه‌روكی شه‌ڕێكه كه حیزبی دێمۆكرات
كردویه‌تی، بۆیه ئه‌و رێبه‌ره زانایه حیسابی خه‌ڵكی ئاسایی و بێ‌دیفاعی له
حكوومه‌تی سه‌ركوتكه‌ری ئاخوندی جیا ده‌كرده‌وه و دژ به خستنه مه‌ترسیی
گیانی خه‌ڵكی ئاسایی و سێڤیل بوو. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بوو كه تیروریزم و
بزووتنه‌وه نه‌ته‌واه‌یه‌تییه‌كانی لێك جیا ده‌كرده‌وه و له نێوانیاندا
جیاوازی داده‌نا، ده‌یگوت دوو شتی جیاواز له یه‌كن، له سه‌ری پێ داگری
ده‌كرد و ده‌یگوت: "تیروریزم و بزووتنه‌وه رزگاریخوازییه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان دوو
مه‌سه‌له‌ی جیاوازن، له شه‌ڕی چه‌كدارانه یان پارتیزانی بۆ رزگاریی
نه‌ته‌وه‌یه‌ك په‌نابردن بۆ تیروریزم پێویست نیه. به پێچه‌وانه من پێم وایه
بزووتنه‌وه به‌هێزه‌كان، ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی كه به رێگای دێمۆكراتی دا
ده‌ڕۆن و رێنوێنی ده‌كرێن و لایه‌نگریی و پشتیوانی خه‌ڵكیان له‌گه‌ڵه
پیویستییه‌كیان به په‌نا بردن بۆ تیروریزم نیه."
دوكتور قاسملوو تا ئه‌و جێگایه بازنه‌ی مه‌حكووم كردنی تیروریزم به‌رین
ده‌كاته‌وه كه ئه‌و رێكخراو‌و حیزبه كوردییانه‌ش كه ئیستراتێژی خۆیان له‌سه‌ر
ئه‌م بناخه‌یه دامه‌زراندوه، ده‌گرێته‌وه و ده‌ڵێ "ئامانجیان له گه‌ڵ
ئامانجی بزووتنه‌وه‌ی ره‌وای كورد دا یه‌ك نیه." چوونكه جیا له‌وه‌ی كه
ترسی خه‌وشدار بوونی سیمای بزووتنه‌وه‌ی كوردی له نێو بیرورای گشتی جیهاندا
هه‌بووه ترسی ئه‌وه‌شی هه‌بووه كه حكوومه‌ته زاڵه‌كان به سه‌ر كوردستاندا بۆ
ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كورد بێ ئێعتبار بكه‌ن و پاساو بۆ میلیتاریزه كردنی
كوردستان بهێننه‌وه و خۆیان وه‌ك پارێزه‌ری ئازادی و مافه‌كانی خه‌ڵك نیشان
بده‌ن، له كرده‌وه‌گه‌لی تیروریستی كه له‌لایه‌ن ئه‌و تاقمانه‌وه روویان
ده‌دا، كه‌ڵكی خراپ وه‌ر بگرن، بۆیه هه‌موو كاتێك ئه‌وه‌ی بۆ هێزه كوردییه‌كان
دووپات ده‌كرده‌وه و رێنوێنی ده‌كردن.
دوكتور قاسملوو جیا له‌وه، ناسیونالیزمی به‌رچاوته‌نگیشی ره‌ت ده‌كرده‌وه و پێ
له‌سه‌ر دۆستایه‌تیی نێوان گه‌لان داده‌گرت و بێ‌وچان بۆ یه‌كیه‌تیی نێوان
نه‌ته‌وه بنده‌ستكانی ئێران هه‌وڵی ده‌دا و بۆ لێك نیزیك كردنه‌وه‌و پێوه‌ندی
دۆستایه‌تی له نێوان ئه‌و نه‌ته‌وانه تێ‌ده‌كۆشا، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو كه
هاوپه‌یمانیی ئیستراتێژیكی ئێمه گه‌لانی بنده‌ستی ئێرانن. هه‌روه‌ها به‌و
باوه‌ره گه‌یشتبوو كه ته‌نیا به یه‌كگرتوویی و هاوخه‌باتی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانه كه سیستمێكی دێمۆكراتیك له ئێران‌دا جێگیر ده‌بێ، له‌م باره‌یه‌وه
ده‌ڵێ "بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی كورد هه‌رچه‌نده به‌هێزیش بێ ئه‌وپه‌ره‌كه‌ی
ته‌نیا ده‌توانێ رێژیم لاواز و رێگا بۆ رووخانی رێژیم خۆش بكا، به‌ڵام هیچ كات
ناتوانێ ببێته ئاڵترناتیڤ، بۆیه ئێمه، به‌رده‌وام هه‌وڵمان داوه كه
پێوه‌ندیی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی كورد و بزووتنه‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران
به‌هێز بكه‌ین."
هه‌ر بۆیه له دواساته‌كانی ژیانیدا له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه داكۆكی له
مافه‌كانی كورد ده‌كا، پێ له‌سه‌ر دابین بوونی مافی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش دا
ده‌گرێ‌و به هێنانی نێوی ئه‌و نه‌ته‌وانه، ده‌ڵێ "ئه‌گه‌ر ئه‌مرۆ كێشه‌ی
ئه‌و نه‌ته‌وانه چاره‌سه‌ر نه‌كرێ له داهاتوویه‌كی نیزیكدا ده‌بێ چاوه‌روانی
رووداوگه‌لی دڵته‌زێن بین." ئه‌م روانگه‌یه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه كه
دوكتور قاسملوو ناسیونالیزمی به‌رچاوته‌نگی به مه‌ترسی بۆ لێك بڵاو بوونه‌وه‌ی
خه‌باتی مافخوازانه‌ی گه‌لانی بنده‌ستی ئێران و هه‌روه‌ها به رێگا خۆشكه‌ری
پێك هاتنی بیری شوڤێنیستی و مه‌زنیخوازی زانیوه، كه ئه‌مه خۆی ده‌بێته
به‌ربه‌ستێك له‌سه‌ر رێگای یه‌كگرتوویی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران و
دووركه‌وتنه‌وه‌یان له یه‌كتر. بۆیه دوكتور قاسملوو بۆ پێش‌گرتن له سه‌رهه‌ڵدانی
ناسیونالیزمی به‌رچاوته‌نگ و هه‌ر چه‌شنه مه‌زنیخوازییه‌ك، تێ‌ده‌كۆشا كه
بزووتنه‌وه‌ی كورد دێمۆكراتیزه بكا، هه‌ر بۆیه ده‌یگوت خه‌باتی ئێمه به
ته‌نیا "میللی" نیه به‌ڵكوو خه‌باتێكی "میللی دێمۆكراتیك"ه. چوونكه دوكتور
قاسملوو پێ وابوو كه مرۆڤی دێموكرات، مرۆڤه‌كان له هه‌ر نه‌ته‌وه، ره‌گه‌ز و
ئاینێك بن، یه‌كسان سه‌یریان ده‌كاو تێ ده‌كۆشێ بایه‌خه مرۆڤایه‌نییه‌كان له‌نێو
كۆمه‌ڵگادا په‌ره پێ بدا، بۆیه له‌باره‌ی گرنگیی دێموكراسی له‌نێو شۆڕشدا
ده‌یگوت "هه‌رگیز خه‌بات بۆ دێموكراسی نابێ بچێته ژێر سێبه‌ری خه‌بات بۆ مافی
نه‌ته‌وایه‌تی یا خه‌باتی چینایه‌تی"یه‌وه. ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه
كه دوكتور قاسملوو دێموكراسی به كلیدی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌زانێ، بۆیه
بێ‌وچان هه‌وڵی ده‌دا كه دێموكراسی وه‌ك بنه‌مایه‌ك بێنێته نێو جووڵانه‌وه‌ی
كورده‌وه. دوكتور قاسملوو بۆ سڕینه‌وه‌ی دیارده‌ی فه‌رد په‌رستی له‌نێو
بزووتنه‌وه‌ی كورد دا كه پێ وابوو، به‌ربه‌ستی سه‌ره‌كیی جێگیر بوونی
دێموكراسی له‌نێو ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌یه، هه‌وڵێكی زۆری‌دا كه ئه‌م روانگه‌یه
دوو قازانجی به‌دواوه بوو1ـ نه‌به‌سترانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه به تاكه‌كه‌س 3ـ
په‌روه‌رده كردنی مرۆڤی بوێر و ئازا و چالاك. هه‌ر بۆیه ده‌یگوت:"هیچ نێعمه‌تێك
له جیهاندا له ئازادی به‌نرختر نیه. ئازادی كه‌رامه‌ت و شه‌خسییه‌ت ده‌دا به
ئینسان و رێگا نادا بكرێ به‌موره... ئینسان ده‌بێ له حاڵه‌تی موره بێته
ده‌ر، ببێته شه‌خسییه‌ت، ببێته فه‌ردێكی زیندوو و چالاكی كۆمه‌ڵ".
جیا له‌وه دوكتور قاسملوو بۆ له‌نێو بردنی هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵاواردنێكی جینسی
له دژی ژنان تێ‌كۆشاوه‌و بۆ له‌نێو بردنی پێشێلكردنی مافی ژنان هه‌وڵی داوه
كه له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ "ژنان نیوه‌ی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵن. هه‌رچی كه‌متر
له كاروباری كۆمه‌ڵدا به‌شدار بن، ئه‌وه‌نده كار‌و تێكۆشان و خه‌للاقییه‌ت له
كۆمه‌ڵدا كه‌متره‌و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش كۆمه‌ڵ پاشكه‌وتووتره. بۆیه راده‌ی
به‌شدار بوونی ژنان له هه‌موو باره‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا،
نیشانه‌ی راده‌ی پێشكه‌وتوویی هه‌ر كۆمه‌ڵێكه."
ئه‌م شێوه بیر كردنه‌وه‌یه نیشانه‌ی ئه‌و په‌ری دێموكرات بوون و مودێرن بوونی
ئه‌و رێبه‌ره گه‌وره‌یه‌یه كه به هێنانی ئه‌و رێبازه دروست و ئوسوولییانه بۆ
نێو بزووتنه‌وه‌ی كورد، بوو به هۆی ئه‌وه كه بزووتنه‌وه‌ی كورد بكه‌وێته
سه‌ر رێبازێكی مودێرن و هاوچه‌رخ. رێبازێك كه بوو به هۆی په‌ره‌سه‌ندنی رۆژ
له‌دوای رۆژی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران وه‌ك پێشره‌وی جووڵانه‌وه‌ی
كورد له كوردستانی ئێران. بۆیه ده‌بێ رێباز و بیری قاسملوو هه‌روا وه‌كوو
چراوگی رێگای خه‌باتمان بمێنێته‌وه و ئه‌ندێشه‌ی قاسملوو و رێنوێنییه‌كانی
ئه‌و رێبه‌ره گه‌وره‌یه كه بانگه‌شه‌ی پێك هێنانی كۆمه‌ڵگایه‌ك، به‌پێ
بایه‌خه مرۆڤایه‌نییه‌كانی، ده‌كرد، به كرده‌وه له‌نێو كۆمه‌ڵگادا په‌ره‌یان
پێ بده‌ین و جێگیریان بكه‌ین. |