|
كاته‌شدا به هۆی خوێندنه‌وه‌ی
بێ‌وچان و فێربوون له ڕه‌وتی ژیان و خه‌باتدا و، ڕێبه‌ری كردنی خه‌ڵك له جه‌رگه‌ی
خه‌باتی به كرده‌وه‌دا، نه‌خشێكی گرینگ و به‌رچاوی هه‌بووه. بۆ ئه‌وه‌ی دوكتور
قاسملووی مرۆڤدۆست باشتر بناسین، هه‌رچه‌نده به كورتیش بێت پێویسته ڕۆچینه نێو
زه‌ریای بیر‌و ئه‌ندێشه‌كانی ئه‌و مرۆڤه شۆڕشگێڕه‌وه. هه‌رچه‌نده كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌ی
ئاخافتن له‌سه‌ر ژیان، كه‌سایه‌تی، ئامانج، ڕێباز، خه‌بات، ئاوه‌زو ئه‌ندێشه‌كانی
گه‌وره مرۆڤێكی وه‌ك دوكتور قاسملوو كاری هه‌ركه‌س‌و له توانای هه‌ركه‌سیشدا نیه،
به‌ڵام بۆ هه‌ر كوردێكی به شه‌ره‌ف‌و نیشتمانپه‌روه‌ر، هه‌تا ئه‌و جێگایه‌ی كه
بیر و زه‌ینی بڕ ده‌كا، به تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان به قوتابی و درێژه
ده‌ری رێگا و رێبازه پیرۆزه‌كانی دوكتور قاسملوو ده‌زانن، ده‌بێ به بارستایی بیر
و زه‌ینی خۆیان ڕۆچنه نێو ده‌ریای بیر و هزره‌كانی ئه‌و ڕێبه‌ره هه‌رگیز نه‌مره‌وه.
19 ساڵ به‌ر له ئێستا ئه‌و
ڕێبه‌ره خه‌باتگێڕ و وریا و بلیمه‌ته‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌كان له‌سه‌ر مێزی وتووێژ و
دیالۆگ، به‌مه‌به‌ستی ده‌سته‌به‌ركردنی ماف و ئازادییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد، به
ده‌ستی دیپلۆمات ـ تیرۆریسته‌كانی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران له "ڤییه‌ن"پێته‌ختی
وڵاتی ئوتریش تیرۆر كرا.
دوكتور قاسملوو، به هاتنه نێو گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت و خه‌بات و بوون به ئه‌ندامی
حیزبی دێموكرات به تایبه‌تی، گه‌لێ گۆڕان و جووڵه‌ی به ته‌ڤگه‌ری كورد به‌خشی. هه‌رچه‌نده
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له‌سه‌ر بنه‌مای ئیدئولوژیی چه‌قبه‌ستوو دانه‌مه‌زرابوو،
به‌ڵام له ژێر كاریگه‌ریی هه‌ندێ بیری چه‌قبه‌ستوودا بوو، ڕێبه‌ری لێهاتووی گه‌له‌كه‌مان
به ده‌سپێكردنی خه‌بات و تێكۆشان له نێو ڕیزه‌كانی حیزبی دێموكرات دا، كۆتایی به‌و
بیرۆكانه هێنا و ده‌ستی ته‌ك ره‌ویی و فه‌ردپه‌رستی (هه‌رچه‌نده له‌و رێگایه‌دا
گه‌لێ كه‌ند و كۆسپی هاته سه‌ر رێگا) كۆتاكرد و زۆر باجیشی بۆدا.
خه‌بات و تێكۆشانی بێوچانی دوكتور قاسملوو بووه مایه و هه‌وێنی ئه‌وه‌یكه، حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران له چوارچێوه‌یه‌كی به‌رته‌سك‌و دیاری كراوی لایه‌ن یان
كه‌سانێك بێته ده‌ر، پێكهێنانی ئاڵوگۆڕ، هه‌وڵدان بۆ سه‌قامگیركردنی دیموكراسی‌و
ئازادیی ڕاده‌ربڕِین له نێو ڕیزه‌كانی حیزب‌دا، خوڵقاندنی مرۆڤی سه‌ربه‌خۆ‌و هیوا
به‌خۆ، چاره‌سه‌ركردنی ئاریشه‌و گیروگرفته‌كان له ڕێگای ئاشتی و دانوستان و
مێتۆده‌وه رێكارگه‌لێكن كه بوونه‌ته سه‌رمه‌شقی چه‌ندین میلیۆن كوردی چه‌وساوه‌و
سته‌م لێكراو، ته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه و خه‌ڵكانی دیكه‌ی غه‌یره كوردیش. ئێمه‌ی كورد
به گشتی و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له مه‌یدانی سیاسه‌تدان به تایبه‌تی، ده‌بێ گه‌لێ
وانه‌ی وه‌ك: داهێنان،دوگم نه‌بوون، ڕه‌خنه‌قه‌بووڵكردن، دێموكرات و شۆڕشگێڕبوون،
مرۆڤدۆستی، باوه‌ڕ به‌خۆبوون، نیشتمانپه‌روه‌ی‌و باوه‌ر به مافی به‌رانبه‌ریی له
دوكتور قاسملووه‌وه فێربین و، بیانكه‌ینه چرای ڕێگای داهاتوومان.
دوكتور قاسملووی نه‌مر سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ڕێبه‌ریی حیزبێكی سیاسی ـ نیزامی
ده‌كرد. هه‌ڵگری بیر و ئه‌ندێشه‌ی مۆدێرن و خاوه‌نی مه‌كته‌بێكی تایبه‌ت به خۆی
بوو. ئه‌ندێشه و بونیاده فكرییه‌كانی ئه‌و مامۆستا مه‌زنه نوێ بوونه‌وه و
نوێژه‌ن كردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی شێوازه‌كانی خه‌بات بوو. ده‌كرێ هێڵی بنه‌ڕه‌تی
دوكتور قاسملوو له نێو نێوه‌ڕۆك‌و بیر‌و هزره‌كانی، پێویستی پێوه‌ندی له نێوان چین
و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵكای كورده‌واری و زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئامانجه به‌رزه
مرۆڤدۆسته‌كانیدا بدۆزینه‌وه. ڕێبه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد، له ره‌وتی خه‌باتی گه‌لی
كورددا به‌گشتی‌و نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌سته‌ی كورد، له كوردستانی ئێران‌دا به تایبه‌تی
دوو هێڵی سه‌ره‌كی بۆ خه‌بات و به‌ربه‌ره‌كانێ دژی رێژیمی مرۆڤكوژی كۆماری
ئیسلامی و ڕژێمه‌كانی زاڵ به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا گرتۆته به‌ر:
1ـ سیاسه‌تی عه‌قڵانی
2ـ سیاسه‌تی گوشار
له هێڵی یه‌كه‌مدا باوه‌ڕی دوكتور قاسملوو به ئاشتی‌و دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌كان ڕه‌نگ ده‌داته‌وه. له هێڵی دووهه‌میشدا شه‌ڕی داسه‌پاو به‌سه‌ر گه‌لی
كورددا،كه هێزی كوردیش بۆ مان و مه‌وجوودییه‌تی خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌ی شه‌ڕی
داسه‌پاوی چه‌كداریی وه‌ك تاكتیك هه‌ڵبژاردوه، خۆ ده‌نوێنێ.
زێده له‌وانه‌ش دوكتور قاسملوو له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بووه كه، ئاوه‌ز ده‌گه‌ڵ
كرده‌وه و هه‌ڵكردنی مرۆڤه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتری گیانێكی تازه به ژیان و خه‌بات
ده‌به‌خشن و كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و پێشكه‌وتنێكی نوێ و مۆدێرن ده‌بات. فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی
دوكتور قاسملووی نه‌مر پێوه‌ندێكی ته‌واو تێكچرژاوی له‌گه‌ڵ ڕاڤه جیهانیه‌كاندا
هه‌بوو.له نووسراوه و په‌یڤه‌كانی ڕێبه‌ری شه‌هیددا به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێ كه
باوه‌ڕێكی ته‌واوی به ئازادی تاك و كۆمه‌ڵ بووه، كه ده‌كرێ وه‌ك فه‌لسه‌فه‌ی
باوه‌ڕمه‌ندبوونی دوكتور قاسملوو به ئازادی ناودێری بكه‌ین .مه‌به‌ستی بنه‌ڕه‌تی
دوكتور قاسملوو له ئازادی، ئازادبوونی مرۆڤه‌كان به گشتی و نه‌ته‌وه ژێر
ده‌سته‌كان به تایبه‌تی له هه‌موو بواره‌كانی، سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌دا بووه.
زۆر جاران له‌لایه‌ن دوژمنان و نه‌یارانی ئه‌و ڕێبه‌ره لێهاتوو و ئازادیخوازه‌وه،
بۆ چه‌واشه‌كردن‌و به‌لاڕێدابردنی ڕاستییه‌كان ئه‌و پرسیاره‌یان هێناوه‌ته گۆڕێ
كه ، ئه‌گه‌ر دوكتور قاسملوو مرۆڤێكی ئاشتیخواز بووه، بۆچی ڕێبه‌رایه‌تی خه‌باتی
چه‌كداری كردوه؟ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره و پرسیاره‌كانی له‌و چه‌شنه
ته‌نیا ئاماژه به چه‌ند خاڵی سه‌ره‌كی ده‌كه‌ین:
1ـ نێوه‌ڕۆك و جه‌وهه‌ری وجوودی دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان.
2ـ وه‌جه‌ر(فتوا) و جیهاد دژی گه‌لی كورد.
3 ـ بێ‌باوه‌ڕیی رێژیمی ئاخوندی به نه‌ته‌وه و مافی مرۆڤ و، دامه‌زرانی ئه‌و
رێژیمه له‌سه‌ر ئیدئۆلۆژی ئیسلامیی وشك و چه‌قبه‌ستوو كه ته‌نیا بیر له ئوممه‌تی
یه‌كگرتووی ئیسلامی، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای شیعه‌ی دوازده ئیمامی‌و ویلایه‌تی
ره‌های فه‌قیه.
4ـ له‌به‌رگرتنی سیاسه‌تی ئاسمیله‌كردنی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌لایه‌ن رێژیمی كۆماری
ئیسلامییه‌وه.
چه‌ند تایبه‌تمه‌ندی له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی دوكتور قاسملوو
اـ دوكتور قاسملوو هه‌وڵی ده‌دا كه كێشه‌و گرفته‌كان له ڕێگای ئاشتی و به
شێوه‌ی وتووێژ و دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكا، چونكه باوه‌ڕێكی قووڵی به‌و پرنسیپه
هه‌بوو. وتووێژ و دانوستانی له‌گه‌ڵ دوژمنانی گه‌لی كورد به شێوه‌یه‌ك له
شێوه‌كانی خه‌بات ده‌زانی.
دوكتور قاسملووی رێبه‌ر، مرۆڤدۆست بوو، ڕێزی له مرۆڤ و مافه‌كانی مرۆڤـ و مافی
به‌رانبه‌ر ده‌گرت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دژی پێشێلكه‌رانی مافی مرۆڤ و چه‌وسێنه‌ران
خه‌باتی ده‌كرد. هه‌ربۆیه به‌شی هه‌ره‌زۆری ته‌مه‌نی پڕ له شانازیی خۆی بۆ
وه‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه به‌رز و ئینسانیانه ته‌رخان كردبوو.
ب ـ ئه‌ڤینیی به ئاشتی و بڕوا به ئاشتی نێوان گه‌لانی جیهان به گشتی و گه‌لانی
ئێران به تایبه‌تی ، یه‌كێكی دیكه له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی د.قاسملوویه كه بۆ
ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌وڵی زۆری دا.
پ ـ ئازادیخوازێكی به ته‌واو مانا بوو.له دڵه‌وه بڕوا و باوه‌ڕی به دیموكراسی و
ئازادی هه‌بوو،به هه‌موو هێز و توانایه‌وه بۆ په‌ره‌پێدان و چه‌سپاندنی ئوسوولی
دێموكراسی چ له نێو كۆمه‌ڵگا و چ له نێو ڕیزه‌كانی حیزب‌دا بێ پشوو هه‌وڵی بۆ
ده‌دا.
ت ـ تیرۆر له لایه‌ن هه‌ركه‌س و كه‌سانێكه‌وه ئه‌نجام درابایه، مه‌حكوومی ده‌كرد
و به كرده‌وه‌یه‌كی دژه مرۆیی ده‌زانی.
چ ـ خه‌بات دژی دیكتاتۆری‌و سه‌ره‌ڕۆیی یه‌كێكی دیكه له تایبه‌تمه‌ندییه
به‌رزه‌كانی د.قاسملووی نه‌مر بوو.هه‌ر بۆیه هه‌تا دوا هه‌ناسه‌كانی ژیانی، دژی
ئه‌و دیارده دزێوانه خه‌باتی كرد‌و بۆ ساتێك نه‌سره‌وت. ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه و
گه‌لێ تایبه‌تمه‌ندیی دیكه بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه دوژمنانی قاسملوو، لێی
كه‌وتنه رق‌و فێڵ‌و دژی ئه‌و مرۆڤه به‌رزه پیلانیان داڕشت‌و ڕۆژی 22 ی پوشپه‌ڕی
ساڵی 1368ی هه‌تاوی به‌رانبه‌ر به 13ی ژوئیه‌ی 1989ی زایینی له شه‌قامی
لینگه‌بانی شاری ڤییه‌ن پێته‌ختی وڵاتی ئوتریش له‌سه‌ر مێزی وتووێژ تیرۆریان كرد.
|