|
دیپلۆماته تیرۆریسته‌كانی
رێژیمی خومه‌ینی‌یه‌وه شه‌هید كران. بۆچوونی ئێوه له سه‌ر پێشهات‌و ئاكامی
رووداوه‌كه چیه؟
و: به بۆنه‌ی 19 ساڵه‌ی شه‌هید
كرانی دوكتور قاسملوو‌و هاوڕێیانی، كاك عه‌بدوڵڵا قادری ئازه‌ر‌و د. فازڵ ره‌سووڵ،
به رێز‌و خۆشه‌ویستی‌یه‌وه وه‌بیر دێنمه‌وه.
له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا، سیاسه‌تی تیرۆری ده‌وڵه‌تی به شێوه‌یه‌كی
سیستماتیك به‌كار ده‌برێت. به گشتی ده‌وڵه‌تی ئێران له تیرۆر به دژی ویست‌و
داواكانی كورده‌كان له مه‌ڕ مافی نه‌ته‌وه‌یی كه‌ڵك وه‌رده‌گرێت. كاتێك ده‌نگی
گه‌لی كورد به‌رز ده‌بێته‌وه، داوای مافه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانیان ده‌كه‌ن، به
تیرۆریست چاویان لێ ده‌كرێت‌و حسێبیان بۆ ده‌كرێت. له به‌ر ئه‌وه كاتێ كه
قۆناغی تێكۆشانی رزگاری ده‌سته‌به‌ربوونی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كورد
وه‌دره‌نگ ده‌كه‌وێ، سه‌ركه‌وتن وه‌ده‌ست ناهێنێ، تیرۆری ده‌وڵه‌تی دێته
ئاراوه‌و ئه‌و میتۆده دزێوه به دژی كورده‌كان له زۆر بواردا به‌ڕێوه ده‌برێت.
ده‌وڵه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی كه تیرۆری خۆی شاراوه بهێڵێته‌وه‌و تیرۆره‌كه‌ی لێ
ئاشكرا نه‌بێت، كاتێك كه ئاشكرا ببێت، كورد خاوه‌ن ماف پیشان ده‌درێت.
له ژووئیه‌ی 1989ی زایینی‌دا، له ڤییه‌ن پێته‌ختی ئوتریش، له لایه‌ن به‌ناو
دیپلۆماته‌كانی ئێرانه‌وه، بۆ چاوپێكه‌وتن‌و دیالۆگ، له شوێن‌و كاتی داواكراودا،
تیرۆر كردن له سه‌ر مێزی وتووێژ، نیشانه‌یه‌كی ئاشكرای تیرۆری ده‌وڵه‌ته‌و به‌كارهێنانی
تیرۆری ده‌وڵه‌ت، پشتیوانیی به‌رده‌وامی چالاكییه تیرۆریستییه‌كانه.
دوكتور قاسملوو بۆ به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ئینترناسیۆناڵ سوسیالیست هاتبووه
ئورووپا. ساڵێك پێشتر له نێوان رێبه‌رانی ئێران‌و PDKIدا بڕیاری چاوپێكه‌وتن‌و
وتووێژ له ئارادا بوو‌و مه‌به‌ستیش چاره‌سه‌ركردنی پرسی كورد‌و وڵامدانه‌وه به
ویست‌و داوا ره‌واكانی كورده‌كان بوو. به هۆی بیر وشكی‌و به‌رچاوته‌نگی رێژیمی
ئیسلامیی ئێران داوایان له شه‌خسی دوكتور قاسملوو كرد كه چاوپێكه‌وتن‌و وتووێژ
له نێوان ئه‌و لایه‌نی رێژیم ده‌ست پێ بكات. ئه‌و داوایه‌ش له خۆڕا نه‌بوو‌و
دیتمان كه ئه‌و دیپلۆماتانه‌ی ئێران له رۆژی دووهه‌می وتووێژه‌كان دا، له سه‌ر
مێزی دیالۆگ دوكتوور قاسملووی ئاشتیخوازیان شه‌هید كرد‌و هاوڕێی دوكتوور قاسملوو،
عه‌بدوڵڵا قادری‌ئازه‌ریشیان تیرۆر كرد‌و له رووداوه‌كه‌دا، د. فازڵ ره‌سووڵیش
گیانی له ده‌ست دا.
پ: له سه‌ر میتۆدی به‌كارهێنانی تیرۆر به دژی دوكتور قاسملوو‌و هاوڕێیانی
بۆچوونتان چیه؟
و: زۆر ئاشكرایه كه له‌و رووداوه‌دا، تیرۆری ده‌وڵه‌تی به‌كار هاتووه. حكوومه‌تی
ئه‌تریش، دژی ئه‌نجامدانی ئه‌و تیرۆره ده‌وڵه‌تییه كه له نێو خاكی ئه‌و
وڵاته به‌ڕێوه چوو، هه‌ڵوێستێكی جیددی نیشان نه‌داوه، لێپرسینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه
له سه‌ر دۆسییه‌كه به رێك‌و پێكی به‌ڕێوه‌ی نه‌بردووه، ئاكامێكیشی وه‌ده‌ست
نه‌هێناوه. پاشان له‌گه‌ڵ تیرۆری ده‌وڵه‌تی‌و پارێزه‌ران‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی
تیرۆری ده‌وڵه‌تی بوو به خاوه‌ن یه‌ك هه‌ڵوێست.
له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆدا، ئه‌و به‌ندانه‌ی كه پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به‌ڕێوه
ده‌به‌ن، به‌هاو بایه‌خه‌كانی وه‌ك مافی مرۆڤـ، ئازادی‌و یه‌كسانی نین، كه‌متر
بایه‌خ به‌م چه‌مكانه ده‌درێت. به‌داخم كه شتێكی ئه‌وتۆ له ئارادا هه‌یه. به‌ڵام
سه‌ره‌ڕای بوونی ئه‌م راستییه‌ش، تێكۆشان بۆ دێموكراسی‌و ئازادیش به‌ره‌وپێش ده‌چێت‌و
راناوه‌ستێ.
پ: له سه‌ر كه‌سایه‌تی دوكتور قاسملوو بۆچوونتان چیه؟
و: دوكتور قاسملوو رووناكبیرێكی هێژا‌و ئابووریناسێكی مه‌زن بوو. له سه‌ر كێشه
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆر لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌بوو‌و مرۆڤێكی ئاكادێمیك‌و زانستی بوو.
دژبه‌ری سیاسه‌تی رێژیمی ئێران له مه‌ڕ چاره‌سه‌ر نه‌كردنی پرسی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران بوو، بۆیه ته‌نانه‌ت پێویستی تێكۆشانی چه‌كداریی هه‌ڵبژارد. ئه‌م هه‌نگاوه
به گوێره‌ی خۆی سه‌رنجڕاكێشه‌و بابه‌تێكی گرینگ‌و شیاوی لێ وردبوونه‌وه‌یه. |