|
02-05-1387
?
: كاوه
به‌هرامی
زانست‌و فێر بوون بۆ دوكتور قاسملوو له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو پرۆژه‌و به‌رنامه‌كانی‌یه‌وه
بوو. ئه‌و وه‌ك مامۆستای زانكۆ‌و مرۆڤێكی ئاكادمی بۆ هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك له ره‌وشی
زانستی كه‌ڵكی وه‌رده‌گرت‌و كه‌سایه‌تی سیاسی‌و زانستی ئه‌و له زانكۆكاندا
بیچمی گرت. بۆ داڕشتنی هه‌ر پرۆژه‌و به‌رنامه‌یه‌ك لێكدانه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌و
كاره‌ی هه‌بوو‌و هزری مودیریه‌تی
شه‌هید دوكتور قاسملوو له چوارچێوه‌ی شێوه‌یه‌كدا
به‌رته‌سك نه‌بوو، به‌ڵكوو بۆ هه‌ر كارێك به
پێی ئوسووڵی مودیرییه‌تی،
ره‌هه‌نده‌كانی به پێی كات‌و شوێن داده‌ڕشت.
بابه‌ت‌و وتار له روانگه‌و
بۆچوونی جۆراوجۆردا له سه‌ر دوكتوور قاسملوو له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دوای شه‌هید
بوونی‌دا بڵاو بۆته‌وه. به‌ڵام كه‌متر ئاماژه به مودیریه‌ت‌و به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌و
له كاری حیزبی‌دا كراوه.
له زۆربه‌ی وتار‌و بابه‌ته‌كاندا تیشك خراوه‌ته سه‌ر گه‌شه‌سه‌ندنی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران له كۆنگره‌ی سێهه‌می ئه‌و حیزبه‌وه‌و باس له به‌رنامه‌و
پێڕه‌وێكی به‌پێز‌و پڕ نێوه‌ڕۆكی ئه‌و سه‌رده‌مه كراوه كه گه‌ڵاڵه‌كه‌ی له
جه‌وهه‌ری قه‌ڵه‌می دوكتوور قاسملووه‌وه هه‌ڵقوڵیوه.
كاتێك دوكتور قاسملوو ده‌بێته سكرتێری حیزب به هه‌گبه‌یه‌ك له ماریفه‌تی
زانستی‌و ئاكادیمی‌و ئه‌زموونی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و شۆڕشگێڕییه‌وه‌ی دێته
گۆڕه‌پانی سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست كه كێشه‌ی گه‌لی كورد یه‌كێك له‌و
كێشانه ده‌بێ كه ده‌كه‌وێته بازنه‌ی چاره‌سه‌ری‌و پێویستی به حیزبێكی
ئه‌مڕۆیی‌و رێبه‌رایه‌تی‌یه‌كی لێوه‌شاوه‌و به‌رنامه داڕێژ ده‌بێت.
بۆ ئه‌وه‌ی به باشی بتوانین ده‌وری دوكتور قاسملوو له بواری مودیریهتیدا،
بخه‌ینه به‌ر چاوی بینه‌رانی به‌ڕێز ئاماژه به ئوسوولی گشتیی مودیریه‌ت
ده‌كه‌ین‌و بۆ هه‌ركام له‌و ئه‌سڵانه، ده‌وری شه‌هید دوكتوور قاسملوو له
مودیریه‌تی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران ده‌نرخێنین.
دوكتور قاسملوو له باسی مودیریهتیدا ده‌ڵێ: "شێوه‌ی مودیریه‌ت به گشتی له
حیزبی ئێمه‌دا له سه‌ر بناغه‌ی پێوه‌ندی زیندو دانراوه، رێنوێنی‌و له
ئاكامدا ئیقناع، به‌رپرسی حیزبی ده‌بێ رێوێنی‌و بڕیاره‌كان له به‌خشنامه‌كاندا
بدا، ده‌بێ پێوه‌ندی زیندووی له‌گه‌ڵ ئه‌فرادی خۆی هه‌بێ‌و شرۆڤه‌ی هه‌بێ‌و
ماندوو نه‌بێ تا ئه‌و كاته به‌رامبه‌ره‌كه‌ی قانێع ده‌كات".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه مودیریه‌ت شێوه‌ی جۆراوجۆری هه‌یه، هه‌ركامه‌و به پێی
وه‌زعی تایبه‌تی خۆی به‌رنامه‌ی بۆ داده‌نرێت، بۆ نمونه مودیریه‌ت له كارێكی
نیزامی‌دا له‌گه‌ڵ مودیریه‌تی ئیداری جیاوازه، به‌ڵام هاوبه‌شی له مودیریه‌تدا
له چه‌ند خاڵێكدا كه خودی دوكتور قاسملوویش له باسی مودیریهتیدا ئاماژه‌ی
پێكردووه، ده‌خه‌ینه به‌ر باس.
ئه‌و شێوه مودیریه‌ته‌ی دوكتور قاسملوو ئاوێته‌یه‌ك بوو له له مودیریه‌تی
ئیداری‌و نیزامی‌و ئه‌ویش داهێنانێكی نوێ بوو كه له هزری دوكتور
قاسملووه‌وه سه‌رچاوه‌ی ده‌گرت. له لایه‌ك به‌شێكی زۆر له كادر‌و پێشمه‌رگه
به‌رده‌وام سه‌رقاڵی خه‌باتی توندی چه‌كداری‌و سیاسی بوون، له لایه‌كی
دیكه‌وه كۆمه‌ڵێكی دیكه له كادری رێبه‌ری‌و كادر‌و پێشمه‌رگه‌ی حیزب ئه‌ركی
ئیداری وه‌ك رادیۆ‌و چاپه‌مه‌نی‌و ئومووراتی ماڵی‌و پێوه‌ندی ده‌ره‌وه‌یان
به‌ڕێوه ده‌برد. ئه‌ویش له حاڵێكدا بوو هه‌م به‌شی ئیداری هه‌م به‌شی سیاسی ـ
نیزامی حیزب به‌رده‌وام به هۆی هێرشی رێژیم بۆ ناوچه‌كانی كوردستان له حاڵی
جێگۆركه‌دا بوون. هه‌ر بۆیه پێویستی به ئه‌وه بوو كه یه‌كه‌م قۆناغی
مودیریه‌ت به باشی جێبه‌جێ بكرێ كه بریتی بوو له:
گه‌ڵاڵه‌ی كاری مودیریه‌تی، بۆ هاوئاهه‌نگی له نێوان ئه‌و به‌شانه‌و
چۆنیه‌تی دیاری كردنی ئه‌ركی ئه‌وان به‌تایبه‌ت گونجاندنی باڵی نیزامی حیزب
له‌گه‌ڵی باڵی ته‌شكیلاتی‌و سیاسی له حاڵی خه‌باتی توند‌و تیژی
چه‌كداریدا. دانانی گه‌ڵاڵه‌ی رێك‌و پێك بۆ هاوكاریی ئه‌و دوو به‌شه‌ی حیزب‌و
دانانی به‌رنامه‌ی كاری هه‌ركام له‌وانه‌و گونجاندنیان پێكه‌وه. دوكتور
قاسملوو پێی وابوو مرۆڤـ ده‌بێ كاتناس بێت‌و كاتناسی به‌شێك له كه‌سایه‌تی
مرۆڤه، داڕشتنی ته‌رح‌و به‌رنامه زۆرتر له چۆنیه‌تی كاری رۆژانه‌دا
ئاكامه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێ. ئه‌و بۆ دانانی هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ك كات‌و شوێن‌و
ئیمكانات‌و پێداویستسه‌كانی له به‌رچاو ده‌گرت. گرنگترین خاڵی به‌رچاوی
مودیریه‌تی دوكتور قاسملوو شه‌فافییه‌ت له كاری‌دا بوو، ته‌رحه‌كان روون‌و ئاشكرا
بوون‌و له به‌رنامه‌ی كاری‌دا ئه‌ركه‌كانی تاك‌و كۆ به روونی دیاری كرابوون.
خاڵێكی گرینگی دیكه له مودیریه‌تی دروستی شه‌هید دوكتور قاسملوودا، كۆنترۆڵ
كردن بوو. بۆ ئه‌وه‌ی بزانێ ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه به هاوڕێیانی حیزبی
سپێردراوه، چۆن به‌ڕێوه چووه، ئاخۆ به‌ڕێوه چووه یان نا؟
دوكتور قاسملوو مودیرێكی دێموكرات بوو
دێموكراسی ده‌روون ته‌شكیلاتی لای دوكتوور قاسملوو سه‌رنجڕاكێش بوو. ئه‌و
ئه‌وه‌نده دێموكرات بوو‌و بایه‌خی به دێموكراسی له نێو حیزب ده‌دا كه زۆرجار
ده‌بووه هۆی بێ نه‌زمی، ئه‌گه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا كه‌سێك ره‌خنه‌ی ده‌گرت
كه دێموكراسی زۆر به‌ربڵاو بۆته‌وه، ده‌یگوت دێموكراسی باجی هه‌یه‌و ده‌بێ
باجی دێموكراسی بده‌ین، ئه‌گه‌رنا دێموكرات نین. ده‌توانین ئاماژه به كۆنگره‌ی
هه‌شته‌می حیزب بكه‌ین: ئه‌و تاقمه‌ی كه له كۆنگره‌ی هه‌شت بۆ یه‌كه‌مجار
حیزبیان به‌جێ هێشت له تێكدانی نه‌زم‌و دیسیپلین‌و نافه‌رمانی‌دا به راستی
فه‌عال بوون.
له كۆنگره‌و له سه‌روبه‌ندی كۆنگره‌و دواتریش باسی نادێموكراتیك بوونی
دوكتوور قاسملوویان ده‌كرد. ده‌یانگوت تاكڕه‌وه‌و حیزب له پاوانی خۆیدایه‌و
دوای كۆنگره‌ی هه‌شت ئاماژه‌یان به‌وه ده‌كرد كه كۆنگره‌ی هه‌شته‌م
نادێموكراتیكه، چونكوو لیسته‌ی فیكس شێوه هه‌ڵبژاردنێكی دێموكراتیك نیه‌و له
لایه‌ن دوكتور قاسملووه‌وه به سه‌ر كۆنگره‌دا سه‌پێنراوه، به‌ڵام ئه‌و
هه‌ڵبژاردنه ده‌نگی زۆرینه‌ی كۆنگره‌ی له پشت بوو هه‌ر بۆیه ره‌وابوونی
جێگای باس نیه.
لێره‌دا گرینگیی مودیریه‌تی دوكتور قاسملوو له ته‌حه‌موول كردنی كه‌سانێكی
نادێموكراتیك‌و پێداگرتن له سه‌ر بایه‌خه‌كانی دێموكراسی، روون‌و به‌رچاوه‌و
ته‌نانه‌ت كاتێك به‌رژه‌وه‌ندی حیزب له مه‌ترسی‌دا ده‌بوو به مودیریه‌تێكی
بیرمه‌ندانه‌و دێموكراتیكانه چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ده‌كات.
خاڵێكی به‌هێزی دوكتور قاسملوو وه‌ك مودیرێكی لێهاتوو‌و رێبه‌رێكی به‌توانای
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، هه‌وڵدان بۆ پێگه‌یاندنی هاوكارانی بوو.
ئه‌و مه‌یدانی كاری بۆ هاوكارانی ئاوه‌ڵا ده‌كرد. به گوێره‌ی به‌رپرسایه‌تی
هه‌ر كه‌سێك سه‌ڵاحییه‌تی دیاری ده‌كرا‌و هه‌وڵی ده‌دا هه‌ركه‌س له چوارچێوه‌ی
ئه‌ركی دیاری‌كراوی خۆیدا بتوانێ سه‌ڵاحییه‌تی هه‌بێ‌و نوێگه‌ری‌و داهێنان
نیشان بدات. ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و شێوه كاره زۆرتر پاش شه‌هید بوونی دوكتور
قاسملوو ئاشكرا ده‌بێ‌و دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی له هه‌ل‌و مه‌رجه‌دا، توانی
ئه‌ركی ئه‌و رێبه‌ره شه‌هیده‌ی پاش خۆی به باشی تا شه‌هید بوونی درێژه
بدات. به‌رده‌وام بوونی حیزبی ئێمه تا ئه‌مڕۆ مه‌دیوونی ئه‌و مودیریه‌ته‌یه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران به‌ڕێوه‌به‌ری جه‌معی وه‌ك بنه‌مایه‌كی
سه‌ره‌كی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردوه، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌كۆمه‌ڵ، ئه‌سڵی
دێموكراسی‌یه‌و پێویستیی به هاوئاهه‌نگی ته‌واو هه‌یه.
جیاكردنه‌وه‌ی مودیریه‌تی حیزبێكی شۆڕشگێڕ له باقی شێوه‌كانی مودیریه‌ت له
هه‌ل‌و مه‌رجی خه‌باتی توند‌وتیژی چه‌كداریدا له هزره به‌نرخه‌كانی ئه‌و
رێبه‌ره مه‌زنه‌یه كه له باسێكی مودیریهتیدا به جوانی‌و روونی ئاماژه‌ی
پێده‌كات. ئاوێته‌یه‌ك له مودیریه‌تی ئیداری‌و نیزامی پێكه‌وه ده‌كاته
شێوازێك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی حیزب له‌و هه‌ل‌و مه‌رجی تایبه‌تی خه‌باتی
چه‌كداریدا. هه‌وڵ ده‌دا باڵی سیاسی‌و نیزامی له شار‌و گونده‌كانی كوردستاندا
پێكه‌وه گرێ بدات كه بتوانێ كاریگه‌ری له سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی كوردستان
دابنێ‌و به‌رده‌وام حیزب له گه‌شه‌كردن دا بێت.
یه‌كێكی دیكه له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مودیریه‌تی ئه‌و رێبه‌ره مه‌زنه،
بڕیار دان له هه‌لومه‌رجی دژوار‌و ئه‌سته‌مه‌كاندا بوو. ده‌كرێ باشترین به‌ڵگه
بۆ سه‌لماندنی ئه‌و خاڵه كۆتایی هاتنی شه‌ڕی نێوان ئێران‌و عێراق بخه‌ینه
به‌ر باس. كاتێك هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان نیگه‌رانی ئه‌وه بوون كه ئه‌گه‌ر
شه‌ڕی ئێران‌و عێراق كۆتایی هات ره‌وڕه‌وه‌ی خه‌بات‌و داهاتووی خه‌باتی گه‌لی
كورد‌و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا وه‌ك تاقه
سواری مه‌یدانی خه‌بات مابوویه‌وه كه دوای شه‌ڕ چ ده‌بێ‌و رێبه‌ری چ
مكانیزمێك بۆ داهاتوو هه‌ڵده‌بژێرێ.
له پلۆنۆمێكدا كه باسی كۆتایی هاتنی شه‌ڕی ئێران‌و عێراق هاته گۆڕێ پاش باس
كردن له سه‌ر خراپترین حاڵه‌ت بۆ حیزبی ئێمه‌و ئاخرین بڕیار له‌و پێوه‌ندیه‌دا
بۆ داهاتووی حیزب‌و گه‌لی كورد‌و رێگاچاره‌ی گونجا‌و‌و تاوتوێكردنی لایه‌نه
جۆراوجۆره‌كان، دوكتور قاسملوو فه‌رمووی: "شه‌ڕی ئێمه له‌گه‌ڵ شه‌ڕی ئێران‌و
عێراق ده‌ستی پێنه‌كردووه‌و به‌كۆتایی هاتنی شه‌ڕی ئه‌وانیش شه‌ڕی ئێمه
كۆتایی پێ نایه‌ت. شه‌ڕی ئێمه شه‌ڕێكی ره‌وایه، خه‌بات بۆ ئازادی گه‌لێكی
چه‌وساوه‌یه، شه‌ڕی ئه‌وان شه‌ڕێكی ناڕه‌وایه. شه‌ڕی ناڕه‌وا هیچ ئاكامێكی
باشی بۆ گه‌ل به‌دواوه نیه. ئێمه به پشتیوانیی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێ خۆمان
بۆ سه‌ختترین هه‌لومه‌رج ئاماده بكه‌ین. ته‌نانه‌ت بۆ خۆم یه‌كه‌م كه‌س ده‌بم
له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا ده‌چمه مه‌یدانی خه‌بات، ئه‌ركی ئێمه درێژه‌دانی شۆڕش
له كوردستانه تا گه‌یشتن به ئامانجه‌كانمان، و ئه‌ركی رێبه‌ری حیزبه،
میكانیزمی گونجاو بۆ هه‌لومه‌رجی تایبه‌ت دیاری بكا. درێژه‌دان به خه‌بات
گه‌یشتن به ئێستراتژی، به‌رپرسایه‌تی ده‌خاته سه‌ر شانی كومیته‌ی ناوه‌ندی
له به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد له هه‌لومه‌رجی ئێستادا".
دوكتور قاسملوو مودیرێكی چاونه‌ترس‌و به وره بوو، ئه‌و هیچكات سه‌ری بۆ دوژمن
شۆڕ نه‌ده‌كرد، له‌و كاته‌وه خه‌باتی دژی رێژیمی پاشایه‌تی‌و كۆماری ئیسلامی
ده‌ستپێكرد، به بوێرییه‌وه پێی نایه نێو مه‌یدانی به‌ربه‌ره‌كانێی سیاسی‌و
له دژوارترین هه‌لومه‌رجه‌كانی خه‌باتدا پاشه‌كشه‌ی نه‌كرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه
مرۆڤێكی سیاسی‌و ئاگا‌و ژیر‌و تێگه‌یشتوو بوو، باوه‌ڕی به خه‌باتی چه‌كداری
بۆ سه‌لماندنی مافی گه‌لی كورد له هه‌ركام له پارچه‌كانی كوردستان به
تایبه‌تی كوردستانی ئێران هه‌بوو، له به‌ر ئه‌وه‌ی پێی‌وابوو رێژیمه
دیكتاتۆره‌كانی زاڵ به سه‌ر كوردستاندا، به پێشێل كردنی ماف‌و ئازادی‌یه‌كانی
گه‌لی كورد ئه‌و شێوه خه‌باته‌یان به سه‌ر گه‌له‌كه‌مان دا سه‌پاندووه.
پێڕاگه‌یشتن به وه‌زعی كادر‌و پێشمه‌رگه‌و ئاگادار بوون له سه‌ر چۆنیه‌تی
وه‌زعی ژیانیان خاڵێكی گرینگی مودیریه‌تییه كه له ناخی دوكتوری شه‌هید
جێگای تایبه‌تی هه‌بوو. ئه‌و به‌رده‌وام له چۆنیه‌تی وه‌زعی رواڵه‌تی‌و
ده‌روونی پێشمه‌رگه‌ی ده‌كۆڵییه‌وه‌و له كۆبوونه‌وه‌ی ره‌خنه‌و پێشنیاری
پێشمه‌رگه‌كاندا به‌شداریی ده‌كرد، ئه‌و پێی وابوو پێڕاگه‌یشتن به كادر‌و
پێشمه‌رگه یه‌كێك له ئه‌ركه‌كانی مودیرانی حیزبی‌یه، هه‌میشه ده‌یگوت:
پێویسته به بنه‌ماڵه‌ی كادر‌و پێشمه‌رگه رابگه‌یین تابه خه‌یاڵی ئاسووده‌وه
درێژه به خه‌بات بده‌ن. |