|
02-05-1387
?
: ره‌زا فه‌تحوڵڵانه‌ژاد
دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، رێبه‌ری مه‌زنی گه‌لی كورد، به شاهیدی مێژوو،
ته‌نیا رێبه‌رێك بوو كه له پێناو گه‌یاندنی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به ئازادی‌و
دێموكراسی‌دا، خاوه‌نی ئیستراتێژی‌و به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه بوو، تا ئێستا ته‌نیا
تیۆرییه‌ك كه له گۆڕه‌پانی خه‌بات له‌و پێناوه‌دا هه‌ر زیندووه‌و په‌سندكردنی
به‌ره‌و ئاستێكی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵكشاوه، هه‌ر تیۆری دوكتور قاسملووه. ئه‌م
رێبه‌ره مه‌زنه، هه‌م له مه‌یدانی تیۆریدا‌و هه‌م له مه‌یدانی كرده‌وه‌دا سه‌لماندی
كه مرۆڤ دوائامانجه‌و ئه‌م كاروانی مرۆڤایه‌تی‌یه هه‌ر له پێشكه‌وتندایه.
دوكتور قاسملوو له پێناو دابین‌كردنی ئازادی‌و دێموكراسی بۆ نه‌ته‌وه‌كانی ئێران،
خاوه‌ن تیۆرییه‌ك بوو كه بێگومان هێندێ له
كۆڵه‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی له‌سه‌ر
تیۆرییه‌كانی گه‌وره‌بیرمه‌ندانی فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی پێش خۆی رۆ نرابوون. به
بڕوای ئه‌و، تیۆری زانستی هه‌رگیز له جێگایه‌ك راناوه‌ستێ، رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ په‌ره
ده‌ستێنێ. له روانگه‌ی ئه‌و بیرمه‌نده سیاسه‌تڤانه‌وه، واقعییه‌ت له تیۆری
دژوارتره، ده‌بێ واقعییه‌ت له‌به‌رچاو بگیردرێ‌و هه‌ر تیۆرییه‌ك له‌گه‌ڵ واقعییه‌ت
رێك نه‌كه‌وێ، وه‌لا بنرێ. له ژێر تیشكی وه‌ها لـێڕوانینێك بۆ به‌كارهێنانی
تیۆری له مه‌یدانی خه‌بات بۆ ئامانجه‌ماندایه كه دوكتور قاسملوو حیزبێكی پێ
واقعبینه كه تێ بگا كام سته‌م له كام قۆناخ‌دا ئه‌ساسی‌یه‌و به بڕوای ئه‌و
رێبه‌ره، له هه‌لومه‌رجی ئێستای خه‌بات له ئێران‌دا، سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی
بنه‌ڕه‌تییه، له قۆناخی پاش دابینبوونی مافی نه‌ته‌وایه‌تی‌دا سته‌می چینایه‌تی
خۆده‌نوێنێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌موو وه‌ختێك له هه‌مووان بنه‌مایی‌تره، خه‌بات
بۆ دێموكراسی‌یه كه ئه‌و خه‌باته ده‌بێ بێ‌وچان‌و بێ‌پسانه‌وه له گۆڕیدابێ.
ئه‌و رێبه‌ره مه‌زنه، یه‌ك
نه‌ته‌وه‌یی‌بوونی ئێران ره‌ت ده‌كاته‌وه‌و ده‌یسه‌لمێنێ كه ئێران وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه‌یه.
له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه، فارسی ته‌نیا زمانی نه‌ته‌وه‌ی فارسه‌و له ئێران‌دا
چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی دیكه ده‌ژین كه خاوه‌نی زمانی تایبه‌ت به خۆیان، خاوه‌ن
ئێش‌و ئازاری هاوبه‌ش‌و خاكی هاوبه‌شن. به درێژایی مێژووی ئێران‌و به تایبه‌ت
له دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی مۆدێڕنی ره‌زاشای په‌هله‌وییه‌وه واته له سه‌ره‌تاكانی
سه‌ده‌ی 20ی زایینی به‌ملاوه، نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست واته نه‌ته‌وه‌ی فارس، له
ئێران‌دا ده‌سه‌ڵاتدار بووه‌و نه‌ته‌نیا نه‌ته‌وه‌كانی دیكه له ده‌سه‌ڵات بێبه‌ش
بوون، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت حاشا له بوونیشان كراوه. له روانگه‌ی دوكتور قاسملووه‌وه،
رێبازی حاشاكردن له بوونی نه‌ته‌وه زۆرلێكراوه‌كانی ئێران‌و تێكۆشان بۆ
تواندنه‌وه‌ی ئه‌وان، رێبازێكی كۆنه‌په‌رستانه‌و دژی ئینسانی‌یه.
دوكتور قاسملوو، مافی دیاریكردنی چاره‌نووس بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به مافێكی سه‌لماوو
بێ‌ئه‌ملاوئه‌ولا ده‌زانێ. به بڕوای ئه‌و، ئه‌گه‌ر رێژیمێكی دێموكراتیك له
وڵاتێكدا هه‌بێ، ئه‌وه زۆرایه‌تی بڕیار ده‌دا‌و كه‌مایه‌تی په‌یڕه‌وی لـێ‌ده‌كا.
به‌ڵام له‌ودا كه پێوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌وه هه‌یه جێی
خۆیه‌تی كه‌مایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی بڕیار
بدا.
دوكتور قاسملوو بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران‌دا، سێ شێوه
دێنێته به‌رباس، سه‌ربه‌خۆیی، فێدرالیزم‌و خودموختاری. سه‌باره‌ت به
سه‌ربه‌خۆیی له‌و بڕوایه‌دایه كه ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ڕاستی مافی
چاره‌نووسی خۆی به‌ده‌سته‌وه بێ، له‌وه باشتره كه سه‌ربه‌خۆییه‌كی رواڵه‌تی
هه‌بێ، نموونه‌ی هێندێ له وڵاتانی ئافریقایی ده‌هێنێته‌وه كه به رواڵه‌ت
سه‌ربه‌خۆن‌و نوێنه‌ریان له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هه‌یه، به‌ڵام
هیچ هه‌ست به‌وه ناكه‌ن كه مافی دیاریكردنی چاره‌نووسیان هه‌یه. له ورانگه
ئه‌وه‌وه، جیابوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له وڵاتێك مافه، به‌ڵام ئه‌وه به‌و
مانا نیه كه بێ‌ئه‌ملاوئه‌ولا ده‌بێ له‌و مافه كه‌ڵك وه‌ربگیردرێ. ئه‌و
نه‌ته‌وه ده‌توانێ قازانجی خۆی له‌وه‌دا ببینێته‌وه كه وێڕای گه‌یشتن به
مافی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی، له نێو ئه‌و وڵاته‌دا بمێنێته‌وه. دوكتور قاسملوو،
لایه‌نگری خودموختاری بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانه‌و پێ‌له‌سه‌ر ئه‌وه
داده‌گرێته‌وه كه شێوه‌ی كرده‌كی بۆ چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی
نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران‌دا، شێوه‌ی فێدرالیزمه، چوونكه چه‌ند نه‌ته‌وه‌ی تێدا
ده‌ژی. دوكتور قاسملوو جه‌خت ده‌كاته‌وه كه به مه‌به‌ستی یه‌كخستنی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، ده‌بێ داوای به‌فه‌رمی ناسینی مافی چاره‌نووسی
نه‌ته‌وه‌كان له ئێران بكرێ، ئه‌مه ته‌نیا رێگای راكێشانی دڵنیایی نه‌ته‌وه
زۆرلێكراوه‌كانی ئێران‌و ته‌نیا هۆی پێكهێنانی یه‌كیه‌تیی داخوازانه‌و
پێوه‌ندیی به‌هێزی ئه‌وانه له ئێرانێكی ئازاد‌و دێموكراتیكدا.
دوكتور قاسملوو دێموكراسی‌و دابینبوونی مافی نه‌ته‌وه زۆرلێكراوه‌كان له ئێران
به پێویستییه‌كی دوولایه‌نه ده‌زانێ‌و له‌و بڕوایه‌دایه كه دێموكراسی له
ئێران وه‌دی نایه، ئه‌گه‌ر مافی نه‌ته‌وه‌كان دابین نه‌بووبێ، مافی
نه‌ته‌وه‌كانیش له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا وه‌دی نایه، ئه‌گه‌ر دێموكراسی
وه‌دینه‌هاتبێ. جیاوازی تیۆری دوكتور قاسملوو له‌هه‌مبه‌ر گه‌یشتنی نه‌ته‌وه
زۆرلێكراوه‌كان به مافی نه‌ته‌وایه‌تیی خۆیان له‌وه‌دایه كه پێوه‌ندی ده‌درێ
به دێموكراسییه‌وه. ئه‌و بیرمه‌نده سیاسه‌تڤانه، پێوه‌ندیی خودموختاری بۆ
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ دێموكراسی به پێوه‌ندی به‌ش له‌گه‌ڵ كۆ ده‌زانێ.
راسته كه كۆ بنه‌ڕه‌تی‌و چاره‌نووسسازه، به‌ڵام به‌شیش شوێنه‌واری خۆی
هه‌یه‌و كۆ له به‌شه‌كان پێكهاتووه. زۆر له سیاسه‌تڤانانی رۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاست‌و ته‌نانه‌ت سیاسته‌ڤانه دێموكراته‌كانیش، بۆ دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تێكی مۆدێڕن‌و دێموكراتیك، گرینگی‌یان به حكوومه‌تی پارلمانی داوه،
به‌ڵام دوكتور قاسملوو له پێناو دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی دێموكراتیكدا خه‌باتی
ده‌كرد كه ده‌سه‌ڵات له نێوان هه‌رێمی نه‌ته‌وه‌كاندا‌و ناوه‌نددا دابه‌ش
بكرێ‌و دیكتاتۆری لـێ له‌دایك نه‌بێته‌وه. كاتێك جیمز مه‌دیسۆن، یه‌كێك له
سه‌ره‌كی‌ترین داڕێژه‌رانی یاسای بنه‌ڕه‌تیی ئه‌مریكا، له كۆمه‌ڵه وتاره
فێدرالیستی‌یه‌كاندا كه ساڵی 1788ی زایینی چاپ كراوه، رایگه‌یاند كه
هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر پێمانوابێ دێموكراسی له شوێنێكدا سه‌ركه‌وتووتر ده‌بێ كه
حه‌شیمه‌تی كه‌متری هه‌یه، به‌ڵكوو جۆراوجۆری كۆمه‌ڵگا‌و سه‌رهه‌ڵدانی یه‌كه
سیاسییه بچووكه‌كان، پێش یه كه‌ڵه‌كه‌بوونی له راده‌به‌ده‌ری ده‌سه‌ڵات له
ناوه‌ند ده‌گرێ‌و به‌م پێیه‌ش ئه‌گه‌ری رۆیشتنی به‌ره‌و دیكتاتۆری‌و
سه‌ركوتكاری كه‌متر‌و كه‌متر ده‌بێته‌وه، بێگومان كه‌س به بیریشی‌دا نه‌هات كه
ئه‌مریكا رۆژێك ببێته زلهێزترین وڵاتی جیهان. هه‌ر بۆیه دوكتور قاسملوو له
پێناو دابین‌كردنی ئازادی‌و دێموكراسی‌و دادپه‌روه‌ری له ئێران‌دا، تیۆرییه‌كی
داڕشت‌و هێنایه گۆڕێ كه بێ‌شك له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا بێ‌وێنه بوو و له
سه‌ره‌تادا به كارێكی ئه‌سته‌م ده‌هاته پێش چاو. چۆن ولادیمیر لنین، رێبه‌ری
شۆڕشی مه‌زنی ئۆكتۆبر، له وزه‌و پۆتانسییه‌لی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كان كه‌ڵكی
وه‌رگرت‌و له نیو شۆڕشدا شۆڕشێكی گه‌وره‌ی به‌رپا كرد، دوكتور قاسملوو له
تیۆرییه‌كه‌یدا ئه‌م پۆتانسییه‌له‌و ئه‌م وزه په‌نگخواردووه ره‌چاو ده‌كات،
به‌ڵام به‌و جیاوازییه‌وه كه له لای دوكتور قاسملوو، دێموكراسی دوائامانجه.
هه‌روه‌ك پێشتر ئاماژه‌ی پێ‌درا، ئه‌م رێبه‌ره نه‌ته‌وه‌ییه نایهه‌وێ واقعییه‌ت
له‌گه‌ڵ تیۆری بگونجێنێ، به‌ڵكوو تیۆرییه‌كه به پێی واقعییه‌ت داده‌ڕێژێت. به
سه‌رنجدان به‌وه‌ی كه پاش رووخانی كۆماره‌كانی كوردستان‌و ئازه‌ربایجان له
ساڵی 1325ی هه‌تاویدا، بێجگه له كورد، هیچكام له نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كان
به‌و جۆره‌ی كه پێویست بوو له پێناو داواكردنی مافه نهتهوایهتییهكانی
خۆیان له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا نه‌بوون، خاوه‌نی ئۆرگانیزاسیۆن یان رێكخراوێكی به‌هێز
له‌م بواره‌دا نه‌بون كه بتوانێ ئه‌و پۆتانسییه‌له به كرده‌وه ده‌ربێنێ‌و
وه‌گه‌ڕی بخات، وا ده‌رده‌كه‌وت كه داواكردنی مافه نهتهوایهتییهكانی ئه‌و
نه‌ته‌وانه له چوارچێوه‌ی سسیتمێكی فیدرالیستی‌دا ده‌كه‌وێته خانه‌ی تیۆری
رووته‌وه، نه‌ك پراكتیك‌و كرده‌وه‌وه. له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رده‌می شه‌ڕی
سارد بوو، هیچكام له جه‌مسه‌ره‌كانی جیهان به هۆی گرینگایه‌تی هه‌ڵكه‌وته‌ی
ژیۆپۆلتیكی‌و ژیۆئیستراتیژیكی ئێرانه‌وه، پشتیوانی‌یان له داخوازی فێدرالیزم
نه‌ده‌كرد‌و له‌وانه بوو وه‌ها به‌رنامه‌یه‌ك دژبه‌رییه‌كی زۆر توند‌و پشت
چه‌مێنه‌ری به‌دواوه بوایه، ئه‌ویش له كاتێكدا كه خودی ئه‌و نه‌ته‌وانه،
بێجگه له كورد، وشیاری نه‌ته‌وه‌یی‌و سیاسی‌یان له ئاستێكی شیاودا نه‌بوو.
هه‌روه‌ها هه‌ڵگرتنی هه‌ر هه‌نگاوێك له‌و پێناوه‌دا پێویستی به راكێشانی
سه‌رنج‌و پشتیوانیی وڵاتانی دراوسێی ئێران هه‌بوو كه به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و
وڵاتانه خۆیان، سیستمی ناوه‌ندگه‌را به‌سه‌ریاندا زاڵ بوو، هه‌روه‌ها به‌شێك له
نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كانی ئێران له وڵاتانی دراوسێیشدا كه‌مایه‌تیی
نه‌ته‌وه‌ییان پێك ده‌هێنا، پاشانیش دراوسێكان هه‌روه‌ك ئێران سه‌ر به یه‌كێك له
دوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی جیهان بوون، هێنانه‌دی فیدرالیزم له‌سه‌ر بنه‌مای
دابه‌شكردنی نه‌ته‌وه‌یی، به كارێكی ئه‌سته‌م‌و ته‌نانه‌ت نه‌لواو ده‌ژمێردرا.
كه‌وابوو، هه‌ڵگرتنی دروشمی فێدرالیزم بۆ ئێران وه‌كوو ئیستراتیژی له‌و
سه‌رده‌مه‌دا، له‌هه‌ر سێ ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی، ناوچه‌یی‌و نێوخۆیی‌دا به
گونجاو له‌قه‌ڵه‌م نه‌ده‌دراو ئاسۆی سه‌ركه‌وتنی نادیار بوو. دیاره كه
واقعییه‌ت هه‌بوونی سته‌می نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران بوو و له‌بارنه‌بوونی
هه‌لومه‌رجه‌كه شتێكی له‌و راستییه كه‌م نه‌كرده‌وه. به‌م پێیه، وه‌دیهێنانی
ئێرانێكی ئازاد‌و دێموكراتیك كه تێی‌دا مافی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانیش ره‌چاو
كرابێ، له سه‌رده‌می شه‌ڕی سارددا، به‌كارێكی دژوار‌و ئه‌سته‌م ده‌ژمێردرا.
هه‌ر ئه‌مه‌شه كه دوكتور قاسملوو وه‌كوو ته‌نیا رێبه‌رێك كه له‌و پێناوه‌دا
خه‌باتی ده‌كرد، له رێبه‌رانی دیكه‌ی بزووتنه‌وه رزگاریخوازانه‌و
ئازادیخوازانه‌كانی جیهان جوێ ده‌كاته‌وه. بێگومان له سه‌رده‌مێكدا كه گاندی
دژی ئێستیعمار‌و كۆلۆنیالیزمی بریتانیای مه‌زن خه‌باتی ده‌كرد، بیروڕای گشتی
رۆژئاوا‌و به تایبه‌ت بریتانیا‌و هه‌روه‌ها وڵاتانی زلهێزی جیهان دژی
كۆلۆنیالیزمی بریتانیا‌و به قازانجی بزاڤه رزگاریخوازانه‌كه‌ی گاندی
هه‌ڵوێستیان گرت، كاتێك ماندێلا دژی رێژیمی ئاپارتایدی ئافریقای باشوور
خه‌باتی ده‌كرد، بیروڕای جیهانیان‌و به تایبه‌ت رۆژئاوا دژی ئاپارتایدی زاڵ
له‌و وڵاته بوو، كاتێك جه‌ماڵ عه‌بدولناسر خه‌باتی ده‌كرد، سوسیالیزم‌و خه‌بات
دژی كۆلۆنیالیزم ببووه پارادایم‌و به‌هایه‌كی په‌سندكراو له جیهاندا،
هه‌روه‌هایه بۆ ژێنراڵ تیتۆ، مائۆتسه‌تۆنگ‌و هوشی مین‌و زۆر له رێبه‌رانی
به‌ناوبانگی دیكه له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا. به‌ڵام دوكتور قاسملوو له دۆخێك‌دا
رێبه‌ریی دۆزێكی ره‌واو خواستێكی دێموكراتیكی ده‌كرد كه هیچكام له فاكتێره
جیهانی‌و ناوچه‌یی‌و نێوخۆییه‌كان به قازانج‌و یارمه‌تیده‌ری نه‌بوون.
دوكتور قاسملوو بۆ دابین‌كردنی ئازادی‌و دێموكراسی له ئێران، رێگایه‌كی
هه‌ڵبژارد‌و شێوازێكی تیۆریزه كرد كه له‌وانه‌یه راست بێ، ئه‌گه‌ر بڵێین
بێجگه له خۆی، كه‌س نه‌یده‌توانی رێبه‌ری وه‌ها جووڵانه‌وه‌یه‌ك بكا. دوكتور
قاسملوو، دێموكراسی بۆ ئێران‌و خودموختاری بۆ كوردستانی كرده ئیستراتیژی
خه‌باته‌كه‌ی‌و له‌م پێناوه‌دا هه‌نگاوی زۆر به‌رز‌و قایمی هه‌ڵگرت. له‌و
بڕوایه‌دا بوو كه له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا یه‌ك هێزی شۆڕشگێڕ هه‌یه كه تا
ئه‌و كاته پشتیوانییه‌كی ئه‌وتۆی لێنه‌كراوه، ئه‌ویش جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی
كورد به گشتی‌و جووڵانه‌وه‌ی میللی ـ دێموكراتیكی كوردستانی ئێران به
تایبه‌تی‌یه، ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه له داهاتوودا سه‌رنجی هه‌موو ئازادیخوازانی
جیهان بۆ لای خۆی راده‌كێشێ‌و له سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستیشدا شوێنێكی
بنه‌ڕه‌تی داده‌نێ. دوكتور قاسملوو ده‌یهه‌ویست به كه‌ڵكوه‌رگرتن له هێزی
شۆڕشگێڕی گه‌لی كورد، له به‌شێك له ئێراندا‌و بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كی نێو
سنووره‌كانی ئه‌و وڵاته خودموختاری‌و دێموكراسی به‌دی بێنێ. پێی له‌سه‌ر
ئه‌وه داده‌گرته‌وه كه، هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێی وابێ ده‌كرێ
خودموختاری له كوردستاندا بێته‌دی، بێ‌ئه‌وه‌ی له به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئێران‌دا
حكوومه‌تێكی نیشتمانی‌و دێموكرات دامه‌زرابێ. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه كه به‌ش
شوێن له‌سه‌ر كۆ داده‌نێ، ده‌یهه‌ویست به ناچاركردنی رێژیمی تاران به
پاشه‌كشه‌و قبووڵكردنی خودموختاری له كوردستان، سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بۆ
دێموكراسی له ئێران تۆمار بكات. چوونكه وه‌ك خۆی جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كرده‌وه
له‌و حاڵه‌ته‌دا له به‌شێك له ئێران دێموكراسی جێگیر بووه، ئه‌وكات كوردستان له
هه‌لومه‌رجێكی باشتردا بۆ هه‌موو ئازادیخوازانی ئێران ده‌بێته سه‌نگه‌ر. به‌م
پێیه، دوكتور قاسملوو له‌و سه‌رده‌مه‌دا كه هیچكام له فاكتێره نێونه‌ته‌وه‌یی،
ناوچه‌یی‌و نێوخۆییه‌كان له پێناو دامه‌زراندنی ئێرانێكی دێموكراتیك‌و فیدراڵ‌دا
یارمه‌تیده‌ر نه‌بوون، ده‌یهه‌ویست له قۆناخی یه‌كه‌مدا خه‌باتی گه‌لی كورد له
كوردستانی ئێران بگه‌یه‌نێته ئاستێك كه رێژیمی ناوه‌ندی ناچار به پاشه‌كشه‌و
دابین‌كردنی مافی نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌و نه‌ته‌وه به‌شخواروه بكا، له قۆناخی
پاشتردا له رێگه‌ی ئه‌م خودموختارییه‌وه كار بكاته سه‌ر ته‌واوه‌تیی ئێران،
ویستی دێموكراسیخوازی له ئێران په‌ره پێ‌بدا، له‌م رێگه‌شه‌وه مافی
نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ش دابین بكرێ كه دابینبوونی ئه‌و مافه له‌گه‌ڵ دێموكراسی
لێك جیا ناكرێنه‌وه. ئێستا كه تیۆری خه‌باته‌كه روون بۆوه، وه‌ها به‌رنامه‌یه‌ك
پێویستی به رێكخراوێك هه‌بوو كه هه‌ڵگری ئه‌و ئامانجه بێت‌و بتوانێ له‌م
پێناوه‌دا چالاك بێت، وه‌ك دوكتور قاسملوو جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كرده‌وه كه رێكخراو
چه‌كی هه‌ره‌گرینگی ئێمه‌یه، ئه‌و رێكخراوه بتوانێ له‌و ئه‌زموونه دژوار‌و
مێژووسازه‌دا سه‌ركه‌وتوو بێته‌ده‌ر. ئه‌م رێكخراوه‌ش حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران بوو. ئامانجه‌كانی ئه‌م حیزبه له كاتی دامه‌زراندنی‌دا له ئامانجه‌كانی
ئه‌و رێبه‌ره نزیك بوون‌و بۆ خۆیشی چه‌ندین ده‌یه ئه‌ندامی بوو. دوكتور قاسملوو
له ساڵی 1348دا‌و پاش راپه‌ڕینه به‌شكۆ‌و چه‌كدارانه‌كه‌ی ساڵانی 1346و
1347ی خه‌باتاگێڕانی گیانفیدای دێموكرات، گه‌ڕایه‌وه كوردستان‌و به داڕشتنی
به‌رنامه‌و ئه‌ساسنامه‌یه‌ك بۆ ئه‌و حیزبه، ئه‌ركی مێژوویی وه‌دیهێنانی
ئازادی‌و دێموكراسی‌و دابین‌كردنی مافی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی له ئێران خسته
ئه‌ستۆی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، خۆیشی تا كاتی شه‌هیدبوونی،
رێبه‌ریی بێ‌هاوتای ئه‌و حیزبه بوو. ئه‌و گه‌وره رێبه‌ره له‌و بڕوایه‌دا بوو
كه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، گه‌ر له خۆبایی نه‌بێ، ده‌كرێ بڵێین
به‌رنامه‌كه‌ی رێك‌وپێكترین‌و باشترین به‌رنامه‌یه، نه‌ك هه‌ر له چوارچێوه‌ی
كوردستانی ئێران، به‌ڵكوو له سه‌رانسه‌ری ئێرانیشدا.حیزبی دێموكرات خه‌بات
ده‌كا بۆ جێگیربوونی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵك، دامه‌زراندنی رێژیمێكی نیشتمانی‌و
دێموكرات كه خه‌ڵكی ئێران، به كورد‌و فارس‌و به‌لووچ‌و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌وه
دیانهه‌وێ. دوكتور قاسملوو راده‌گه‌یه‌نێ كه به‌رنامه‌یه‌ك كه ئامانجی حیزبی
دێموكراته، چوار ئوستانی ئێران ده‌گرێته‌وه، وه‌دیهێنانی ئه‌و به‌رنامه‌یه
مه‌ترسییه‌كه بۆ سه‌ر رێژیمی ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر ئێران‌دا، چوونكه كاتێك حیزبی
دێموكرات توانی له به‌شێك له ئێران‌دا ته‌مرینی دێموكراسی بكا، بێ‌شك
شه‌پۆله‌كانی ئه‌و دێموكراسی‌یه به‌ره‌و به‌شه‌كانی دیكه‌ی ئێران ده‌كێشرێن.
هه‌ر دامه‌زرانی حیزب‌و رێكخراوی مۆدێڕن له ئێران له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی
بیسته‌م به‌ملاوه هه‌تا ئه‌م ساڵانه‌ی دواییش، رێكخراوێكی سیاسی بوونی نه‌بووه
كه پێویستی خه‌بات له پێناو دابین‌كردنی مافی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كان‌و خه‌بات
له پێناو دێموكراسی پێ‌به‌پێی یه‌كتری كردبێته پرسی یه‌كه‌م. خه‌باتی
چینایه‌تی، نه‌ته‌وه‌یی یان مه‌زهه‌بی له شۆڕشه‌كاندا خۆی نواندووه. بۆ
نموونه به‌ره‌ی میللی موحه‌ممه‌دی موسه‌دیق كه له ساڵانی 1329 تا 1332
زۆرینه‌ی پارلمانیان به‌ده‌سته‌وه بوو و له ته‌پڵی ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵكییان
ده‌كوتا، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر هه‌رێمه جیاوازه‌كاندا
دژایه‌تییان ده‌كرد. حیزبی تووده كه چه‌ندین ده‌یه له به‌هێزترین حیزبه‌كان
بوو، خه‌باتی چینایه‌تی كردبووه پرسی یه‌كه‌می خۆی، به رواڵه‌ت‌و بۆ ئامانجی
حیزبی جاروبار باسی فره‌نه‌ته‌وه‌یی‌بوونی ئێرانی كردووه. پێش له سه‌ركه‌وتنی
شۆرشی گه‌لانی ئێران له ساڵی 1357دا، شاپووری به‌ختیار له جیاتی ره‌زاشا
جڵه‌وی كاروباری وڵاتی به‌ده‌سته‌وه گرت، بانگه‌شه‌ی چاكسازی‌و هه‌نگاونان
له پێناو دێموكراسی كرد. دوكتور قاسملوو له نامه‌یه‌كدا بۆ به‌ختیار داوای لێ‌كرد
مافی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لی كورد له شێوه‌ی خودموختاری به‌فه‌رمی بناسێ. له
رۆژی راگه‌یاندنی تێكۆشانی ئاشكرای حیزبی دێموكرات، ماوه‌یه‌ك پاش
سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی شۆڕشی گه‌لانی ئێران، دوكتور قاسملوو وێڕای
جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه مافی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌روه‌ك مافی ئازادی،
مافێكی ئینسانی هه‌ره بنه‌ڕه‌تییه، به پێویستی ده‌زانێ كه ده‌سه‌ڵاتی
تازه مافی گه‌لانی ئێران له دانانی چاره‌نووسی خۆیاندا به فه‌رمی بناسێ.
هه‌ر له‌و میتینگه‌دا چه‌ندین خاڵ ده‌خاته روو كه به‌پێی ئه‌وانه، حیزبی
دێموكرات له‌گه‌ڵ هێزه نیشتمانی‌و پێشكه‌وتووه‌كان هاوكاری ده‌كا كه له
سه‌ره‌كی‌ترینی ئه‌و خاڵانه، دامه‌زراندنی كۆمارێكی دێموكراتیك له ئێران‌و
دابین‌كردنی مافی خودموختاری بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بوو. له كۆنفڕانسی
گه‌لانی ئێران كه دوو سێ مانگ پاش شۆڕش، له تاران پێكهات، حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران، فێدرالیزمی بۆ ئێران پێشنیار كرد، خوازیاری ئه‌وه بوو كه
ئێران ببێته كۆمارێكی فیدراڵی. كۆماری ئیسلامی ئێران كه ده‌ستی به‌سه‌ر
به‌رهه‌می خوێن و فرمێسكی خه‌ڵكی ئێران‌دا گرت، ئاوڕی له كێشه‌ی نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌كان نه‌دایه‌وه. ئه‌و رێژیمه به مه‌به‌ستی پاشه‌كشه‌كردن به گه‌لی
كورد به رێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكرات هێرشی كرده سه‌ر كوردستان، ده‌یان
هه‌زاركه‌س له خه‌ڵكی بێ‌دیفاعی شه‌هید كرد، سه‌دان گوند‌و ده‌یان شاری
كوردستانی وێران كرد‌و رێبه‌ره‌كه‌یشی، خومه‌ینی دژی گه‌لی كورد فتوای جیهادی
راگه‌یاند. كوردستان بوو به سه‌نگه‌ری ئازادیی سه‌رانسه‌ری ئێران، دوكتور
قاسملوو رایگه‌یاند كه هه‌ر كه‌سێ یارمه‌تی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورد له
كوردستانی ئێران بدا، یارمه‌تی خه‌باتی هه‌موو گه‌لانی ئێران‌و سه‌ركه‌وتنی
دێموكراسی له ئێران‌دا ده‌كا.
دوكتور قاسملوو له هه‌موو ئاستێك‌و ده‌رتانێك، به تایبه‌ت به گوشاری نیزامی بۆ
سه‌ر رێژیم له كوردستان، له هه‌وڵی پاشه‌كشه‌كردن به كۆماری ئیسلامی‌و
ناچاركردنی به قبووڵكردنی خودموختاری كوردستان بوو. له لایه‌كی دیكه‌وه له
هه‌وڵی پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی نیشتمانی‌و دێموكراتیك بوو كه هه‌م كۆماری
ئیسلامی بڕووخێنێ، هه‌میش بێته ئاڵتێرناتیڤێك بۆ دواڕۆژی ئێران. به‌م پێیه،
حیزبه‌كه‌ی، حیزبی دێموكرات، له رۆژی 5ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1360دا چوونی خۆی بۆ
نێو شوورای نیشتمانی به‌رگری به فه‌رمی راگه‌یاند. دروشمی ئیستراتژیكی حیزب،
دێموكراسی بۆ ئێران‌و خودموختاری بۆ كوردستان له به‌رنامه‌ی شوورادا گونجا بوو.
حیزب هه‌وڵی دا شوورا دێموكراتیزه بكرێ‌و بگۆڕدرێ به به‌ره‌یه‌كی به‌رین. له
مانگی گه‌لاوێژی ساڵی 1363دا، كۆمه‌ڵه پێشنیارێكی پێشكه‌شی شوورا كرد كه
له‌ودا به روونی داواكرابوو، شوورا مافی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لانی زۆرلێكراوی
ئێران به شێوه‌ی خودموختاری یان فیدراڵی به فه‌رمی بناسێ. دوكتور قاسملوو
ده‌یهه‌ویست وێڕای خه‌باتكردن بۆ خودموختاری له كوردستان، ئۆپۆزیسیۆنی
ئێرانی‌و نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان له پێناو ئامانجه‌كه‌یدا یه‌كگرتوو بكات. حیزب
له راگه‌یاندراوێكدا به رێكه‌وتی 10ی بانه‌مه‌ڕی 1364، هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی
له شوورا راگه‌یاند، چونكه هه‌وڵه‌كانی حیزب‌و لایه‌نه‌كانی دیكه بۆ
دێموكراتیزه‌كردنی شوورا بێ‌ئاكام مایه‌وه. دوكتور قاسملوو ده‌ورانی
ئه‌ندامه‌تی له شوورا، به ئه‌زموونێكی باش له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا، چوونكه له‌و
ماوه‌یه‌دا هه‌م داخوازییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان باشتر به گه‌لانی ئێران‌و
رێكخراوه ئێرانییه‌كان ناسێندرا، هه‌م دروشمی خودموختاری برایه نێو
ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانه‌وه.
پاش ئه‌وه‌ی شوورای نیشتمانیی به‌رگری ناتوانێ ببێته ئاڵترناتیڤێكی
دێموكراتیك‌و به‌هێز بۆ پاش رووخانی كۆماری ئیسلامی، دوكتور قاسملوو تێده‌كۆشێ
له ده‌وری به‌رنامه‌یه‌كی دێموكراتیك بۆ هێنانه سه‌ر كاری رێژیمێكی
دێموكراتیك‌و فیدراڵ، ئۆپۆزیسیۆنی دێموكراتی ئێران كۆ بكاته‌وه.
له ساڵی 1364دا، خه‌باتی چه‌كدارانه له به‌لووچستانی ئێران ده‌ست پێده‌كات‌و
داخوازی خودموختاری بۆ به‌لووچستان‌و دێموكراسی بۆ ئێران دێته گۆڕێ. دوكتور
قاسملوو هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی به‌لووچ پێشوازی ده‌كات، هیوا
ده‌خوازێ كه ئه‌گه‌ر پاش كوردستان، به‌لووچستان خه‌ریكه ببێته سه‌نگه‌رێكی
دیكه بۆ ئازادی سه‌رانسه‌ری ئێران، گه‌لانی زۆرلێكراوی دیكه‌ی ئێرانیش، وه‌ك
ئازه‌ربایجانی، توركمه‌ن‌و عه‌ره‌ب، زوو یان دره‌نگ له خه‌باتی گشتی گه‌لانی
ئێران بۆ دێموكراسی‌و دابین‌كردنی مافه نهتهوایهتییهكانی خۆیان چالاكانه
به‌شدار بن.
له كۆنگره‌ی حه‌وته‌می حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ساڵی 1364دا،
دوكتور قاسملوو به‌رنامه‌یه‌ك بۆ یه‌كگرتنی ئۆپۆزسیۆنی دێموكراتی ئێران پێشكه‌ش
ده‌كا كه بریتی ده‌بێ له رووخاندنی كۆماری ئیسلامی‌و هێنانه‌سه‌ركاری
رێژیمێكی دێموكرات له پێناو هێنانه‌دی ئه‌م ئامانجانه: سه‌ربه‌خۆیی ئێران‌و
به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی خۆنه‌به‌ستنه‌وه، دێموكراسی‌و ئازادییه
دێموكراتیكه‌كان، دابین‌كردنی مافی نه‌ته‌وایه‌تیی نه‌ته‌وه زۆرلێكراوه‌كانی
ئێران به شێوه‌ی خودموختاری یان فیدراڵی‌و جێبه‌جێكردنی داخوازه ئابووری‌و
كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی زه‌حمه‌تكێشان. دوكتور قاسملوو راده‌گه‌یه‌نێ كه، كۆمارێكی
فیدراتیو، له لایه‌كه‌وه یه‌كگرتوویی گشتی وڵات ده‌پارێزێ، له لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه گه‌ڵانی ئێران به مافه نهتهوایهتییهكانی خۆیان ده‌گه‌یه‌نێ.
ئه‌و رێبه‌ره مه‌زنه، له بواری دیپلۆماتیكدا به شێوه‌یه‌كی بێ وێنه له
ئاستی وڵاتانی رۆژئاوایی‌و رێكخراوه پێشكه‌وتووه‌كانی جیهانیشدا هه‌وڵی دا
كێشه‌ی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كان له ئێران بناسێنێ‌و پشتیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی
بۆ لای ئامانجه‌كانی راكێشێ. بۆ نموونه، ساڵی 1365، دوكتور قاسملوو وه‌كوو
سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له هه‌ڤده‌هه‌مین كۆنگری
رێكخراوی ئینتێرناسیۆناڵ سوسیالیست‌دا كه به‌هێزترین‌و گه‌وره‌ترین رێكخراوی
سیاسی پاش رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ی یه‌كگرتووه‌كانه، به‌شداری ده‌كا. له‌وێدا
پێشنیارنامه‌ی "لیما" په‌سه‌ند ده‌كرێ كه یه‌كێك له خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی،
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌لانی بنده‌ست له جیهاندا بوو.
گه‌وره‌ترین تیۆریسیه‌نی خه‌بات له پێناو ئازادی‌و دێموكراسی له ئێران‌و
ته‌نانه‌ت رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا، رۆژی 22ی پوشپه‌ڕی ساڵی 1368، له سه‌ر مێزی
وتووێژ له‌گه‌ڵ دیپلۆمات ـ تیرۆریسته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران، كه‌وته به‌ر
تیری رق‌و قینی شه‌وپه‌رستان‌و شه‌هید بوو. دوایین وته‌كانی رێبه‌ری شه‌هید
ئه‌مه بوو: "ده‌بێ ئه‌و ئازایه‌تی‌یه هه‌بێ كه به پێی ئوسوول‌و قانوونی
وه‌ك یه‌ك مه‌سه‌له نێوخۆییه‌كانی ئێران بۆ هه‌مووان، بۆ عه‌ره‌به‌كان، بۆ
به‌لووچه‌كان، توركمه‌نه‌كان‌و كورده‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ
نه‌توانین ئه‌و گیر‌وگرفتانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، له داهاتوودا ده‌بنه كاره‌سات بۆ
وڵاته‌كه‌مان".
نزیك به دوو ده‌یه پاش شه‌هیدبوونی دوكتور قاسملووی نه‌مرو له ده‌یه‌ی 80ی
هه‌تاویدا، حیزبه‌كه‌ی، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، كۆنگره‌ی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فیدراڵی پێكهێنا.
هه‌ر له‌م ساڵانه‌ی دواییدا نه‌ته‌وه‌كانی ئازه‌ری، توركمه‌ن، عه‌ره‌ب،
به‌لووچ‌و لوڕ، هه‌ر وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی كورد وشیاری نه‌ته‌وه‌ییان تا ئاستێكی
به‌رز هه‌ڵكشاوه، هێزی په‌نگخواردووی خۆیان به كرده‌وه ده‌رهێناوه‌و
له‌رزه‌یان خستۆته دڵی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه.
دوكتور قاسملوو، به‌رپرسایه‌تیی وه‌دیهێنانی دێموكراسی‌و ئازادی له
سه‌رانسه‌ری ئێرانی گرته ئه‌ستۆ، بێگومان مێژوو سه‌لماندی كه ئه‌و شانازییه
مێژووییه، ته‌نیا‌و ته‌نیا پڕ به باڵای ئه‌و رێبه‌ره بوو. گه‌لانی ئێران،
نه‌ته‌وه‌كانی كورد، عه‌ره‌ب، به‌لووچ، ئازه‌ری، توركمه‌ن‌و فارس‌و هه‌موو رۆڵه
دێموكرات‌و ئازادیخوازه‌كانی ئێران، به رێزه‌وه یادی رۆڵی رێبه‌ری‌و
مێژووسازی شه‌هیدی نه‌مر، دوكتور قاسملوو ده‌كه‌نه‌وه‌و له خه‌باتی وانه
وه‌رده‌گرن. |