|
شێوه‌ی ڕۆژانه یان
حه‌فتانه ، هه‌وڵیان داوه به كورتیش بووه ، لاپه‌ڕه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی
دیداره‌كانیان ده‌گه‌ڵ كه‌ساتییه‌كانی دیكه ، بۆچوونیان له سه‌ر رووداوه
گرینگه‌كان ، كار و كرده‌ی كه‌سانی ده‌وروپشتیان و هه‌ڵسه‌نگاندنی شێوازی
كاری ئه‌و سازمان و رێكخراوه‌ی تێیدا چالاكن ، بنووسنه‌وه .
شه‌هید دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان
قاسملوو ، كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری مێژووی هاوچه‌رخی كوردستان به‌گشتی و رۆژهه‌ڵاتی
كوردستان به‌تایبه‌تییه. ئه‌م كه‌سایه‌تییه كه‌م وێنه‌یه ، له‌سه‌ره‌تای
لاوه‌تییدا له ئاستی كوردستان و ئێران ، تیكه‌ڵ به كاری سیاسی ده‌بێت، پاشان
بۆ درێژه‌دان به خوێندن ده‌چێته وڵاتێكی ئورووپایی ، ده‌بێته مامۆستای
زانكۆ. له گه‌ڵ ده‌یان كه‌سایه‌تیی زانستی و سیاسی له وڵاتی چكوسلواكی
ئاشنا ده‌بێت و دژ به سیسته‌می زاڵی ئه‌و وڵاته خه‌بات ده‌كات. له چاره‌نووسسازترین
كاته‌كانی مێژووی هاوچه‌رخی كورددا، ده‌بێته سكرتێری حیزبێكی گه‌وره‌ی وه‌كوو
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران . له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و كاتی
بزووتنه‌وه‌ی كوردی و ئێرانی و له هه‌مان كاتدا له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ترین
دیپلۆماته‌كانی وڵاتانی ئوروپایی و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست پێوه‌ندیی
راسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆی ده‌بێت .
ژیانی دكتور قاسملو له‌م بواره‌دا هێنده پڕاوپڕه له روودا و دیدار و كات و
ساتی ده‌گمه‌ن ، كه خۆی له خۆیدا هه‌وێنی چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌یه.
خاڵی جێی سرنج ئه‌وه‌یه كه له‌م ژیانه پڕبه‌ها و پڕ ناوه‌رۆكه‌دا ، تا
ئێستا یه‌ك لاپه‌ڕه له یادداشته‌كانی ئه‌م رێبه‌ر و دیپلۆماته گه‌وره‌یه
نه‌كه‌وتووته پێش چاوی خوێنه‌ری كورد و بیانی !!
ئایا به‌ڕاستی شه‌هید قاسملوو ، به‌و ژیانه تایبه‌ت و ئه‌ندێشه‌ی پڕبارو كاری
به‌رده‌وامی زانستی وسیاسی و دیپلۆماسیی كه‌م وێنه‌وه ، هیچ یاداشتێكی شه‌خسی
و ڕۆژانه‌ی نه‌بووه ؟
به باوڕی من ، ناكرێ و زه‌حمه‌ته باوه‌ڕكردن به‌م هه‌ڵه‌یه كه دوكتور
قاسملوو له ژیانی رۆژانه‌ی خۆیدا ، هیچ مه‌سه‌له‌یه‌كی بۆ یاداشت كردن و
هێشتنه‌وه‌ی بۆ كاتی رێك‌و پێككردنی بیره‌وه‌رییه‌كانی و خستنه رووی لایه‌نه
شاراوه‌كانی كار و خه‌باتی خۆی و حیزبه‌كه‌ی و بزووتنه‌وه‌ی كوردی و فارسی به‌گشتی
و كوردستانی ئێران به‌تایبه‌تی ، نه‌نووسیبێ .
له بیسته‌مین ساڵیادی تێرۆری نامرۆڤانه‌ی ئه‌م رێبه‌ره شه‌هیده‌دا ، جێی
خۆیه‌تی كه ئه‌م پرسیاره گرینگه بكه‌ین كه داخوا یاداشته‌كانی دوكتور
قاسملو له كوێن ؟
بێگومان دۆزینه‌وه‌ی یادداشته‌كانی ئه‌و مرۆڤه كه‌م وێنه‌یه ، كه له
بوارگه‌لی جۆراوجۆردا له رێزی هه‌ره پێشه‌وه هه‌نگاوی ناوه ،
یارمه‌تییه‌كی هه‌ره مه‌زنه بۆ ناساندنی كه‌سایه‌تیی خودی خۆی و له
هه‌مان كاتدا روونكردنه‌وه‌ی لایه‌نه تاریك و ناروونه‌كانی خه‌باتی
گه‌له‌كه‌مان. |