|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |

ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤارێكی
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤارێكی
مانگانه‌ی ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: شه‌هید
دوکتور عه‌بدولره‌حمان قاسملوو ::. |
|
هه‌رمانه هزرێك بۆ ئاشتی
| |
21-04-1388
هوشیار ئه‌حمه‌دی
"گه‌ر بمانه‌وێ هه‌موو ده‌رسه‌كانی د.قاسملووی نه‌مر له یه‌ك ده‌رسدا كورت بكه‌ینه‌وه،
ئه‌م ده‌رسه ئه‌وه‌یه كه سه‌رنجی ئێمه‌ی بۆ لای هێزی خۆمان راكێشا". "د.سادق
شه‌ره‌فكه‌ندی"
من بڕوام به‌وه هه‌یه، پێچه‌وانه‌ی هێندێك بۆچوون كه ئێژن "ئیدی شت نه‌ماوه
له‌سه‌ر د.قاسملوو ئاماژه‌ی پێ بكه‌ین‌و هه‌موو شته‌كان دووپات ده‌كرێنه‌وه"، ئه‌وه
لاوازیی ئاستی ئاگایی‌و شاره‌زایی ئێمه‌یه كه ناتوانین د.قاسملوو، ره‌هه‌نده‌كانی
كه‌سایه‌تیی ئه‌و و ده‌فرایه‌تی(زه‌رفییه‌ت)و تواناییه‌كانی بخوێنینه‌وه.
بۆ ئێمه نا، به‌ڵام بۆ ئه‌و كه‌سایه‌تی‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه شاره‌زاییان له دۆزی
كورد نیه یان نه‌بووبێ زۆر پرسیاری |
 | |
جۆراوجۆر له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ چه‌مكی "په‌یغامبه‌ری
ئاشتی" كه به د.قاسملوو به‌خشرا بوو‌و، خه‌باتی چه‌كداری ئه‌و بزووتنه‌وه‌ی كه
ئه‌و رێبه‌ری ده‌كرد، ده‌ورووژێ. بۆ وێنه د.قاسملوو كه مامۆستای دیالۆگ‌و
دیپلۆماسی‌و ئاشتی بوو و ده‌یتوانی له كۆڕ‌و كۆوونه‌وه جیهانییه‌كاندا خزمه‌تی گه‌وره
به ئاشتیی جیهان بكات بۆچی وزه‌و توانایی خۆی بۆ خه‌باتێكی به‌رته‌سك له
ناوچه‌یه‌كی به‌رته‌سكدا ته‌رخان كرد؟ ئه‌و كه دژی هه‌رچه‌شنه گیان ئه‌ستاندنێك
بوو و له فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌ودا گیان ئه‌ستاندنی مرۆڤ به ده‌ستی مرۆڤ مه‌حكوومه!
بۆچی هێزی پارتیزانی پێشمه‌رگه‌ی رێكخست؟ ئه‌و كه بڕوای به‌وه هه‌بوو ده‌بێ
به گوڵباران پێشوازی له ئاشتی‌و ئازادی‌و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه بكرێ، بۆچی
به‌رده‌وام هێزی پێشمه‌رگه‌ی هان ده‌دا، ته‌یارتری ده‌كردن‌و باشتر رێكی ده‌خستن
بۆ هێرشی گورچكبڕتر؟
لێره‌دا، پێش له‌وه‌یكه بڕۆینه سه‌ر شرۆڤه‌و شیكاری، پێویسته ئه‌و پرسیارانه
به چه‌ند پرسیارێك وه‌ڵام بده‌ینه‌وه، ئایا ئاشتیخوازان، مرۆڤدۆستان،
ئازادیخوازانی بانگه‌شه‌كه‌ری پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه! كام له ئێوه حازره
بڕوات له‌گه‌ڵ كه‌سانێك دیالۆگ بكات كه مه‌به‌ستی به‌بارمه‌ته‌گرتنتانیان هه‌بێ،
كه له لای ئه‌وان موسه‌لسه‌ل‌و رێژنه‌ی گولله قسه‌ی ئاخر بكات؟ ئایا ئه‌و چه‌شنه
ئازادیخوازی‌و ئاشتیخوازییه به ته‌نیا دروشم نیه، له حاڵێكدا بانگه‌شه‌ی
ئازادیخوازی‌و ئاشتیخوازی سه‌ر بده‌ی، كه بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆت‌و نه‌ته‌وه‌كه‌ی
خۆت له كۆت‌و زه‌نجیردا بن، دیل‌و یه‌خسیربن‌و له هه‌رچه‌شنه تام‌و چێژێكی
ئاشتی‌و ئازادی بێ‌به‌ش بن؟ ئه‌وه له حالێكدا بوو كه د.قاسملوو پاڵپشتی به‌هێزی
هه‌ر وزه‌یه‌كی ئازادیخوازانه‌و ئاشتیخوازانه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بوو. به‌ڵام
له راستیدا ئه‌وه‌یكه پتر له هه‌موو لایه‌ك پێویستی به رووناكی ئه‌و چرایه
هه‌بوو بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆی، واته نه‌ته‌وه چه‌وساوه‌كه‌ی بوو.؟
چه‌ن جوان هاوڕێیانی دێرینی ده‌یگێڕنه‌وه كه ئه‌و له ژیانی چۆله‌كه‌و
گیانله‌به‌ره ورده‌كانیش راده‌ما‌و هه‌وڵی ده‌دا ته‌نانه‌ت په‌پووله له‌گه‌ڵ
ژیانی مرۆڤ ئاشنا‌و ئاشت بكات. زۆر به لایه‌وه گرینگه كه ئێژێ: "ئێمه
حیزبێكی مه‌سئوولین. خوێنی یه‌ك پێشمه‌رگه‌مان به دنیایه‌ك ناده‌ین، پێم خۆش
نیه یه‌ك پێشمه‌رگه‌مان شه‌هید بێ، ئێمه شه‌ڕ بۆ شه‌ڕ ناكه‌ین. ئێمه شه‌ڕ بۆ
هه‌ده‌فێك ده‌كه‌ین". گه‌ر به وردی سه‌رنج بده‌ینه ئه‌و دێڕانه ئه‌و پرسیاره
دێنینه گۆڕێ كه ئه‌گه‌ر ئێوه له‌گه‌ڵ له‌شكری هۆلاكۆ به‌ره‌وڕوو ببنه‌وه،
ئه‌گه‌ر قاڕنێ‌و قه‌ڵاتانتان به‌سه‌ردابێننن، ئه‌گه‌ر 5 هه‌زار هه‌ناسه له 5
خوله‌كدا ببڕن، ئه‌گه‌ر هه‌زاران گوند‌و ده‌یان هه‌زار ژن‌و منداڵ‌و پیرو لاو
پێكه‌وه شوێنه‌واریان نه‌مێنی، كاردانه‌وه‌تان چ ده‌بێ؟ پێشمه‌رگه له
فه‌لسه‌فه‌ی د.قاسملوودا كه‌سێكه كه گیان ده‌به‌خشێ بۆ ئه‌وه‌یكه دێوه‌زمه‌ی
مه‌رگ بتارێنێ‌و بووكی ئاشتی‌و ئازادی بباته ژێر تارای ئه‌رخه‌وانیی پڕ له
ئه‌وین‌و خۆشه‌ویستیی ژیان، پێشمه‌رگه لای د.قاسملوو ئه‌و كه‌سه‌یه كه پێش له
مه‌رگ هه‌نگاو هه‌ڵدێنێته‌وه تاكوو بتوانێ هه‌نگاوێ له هاتنی مه‌رگ كه‌م
بكاته‌وه یان پاشه‌كشه‌ی پێ بكات. هه‌ر بۆیه لای ئه‌و پێشمه‌رگه جۆرێك
ئیلاهه‌ی ئاشتییه، هێزێكه ئه‌هوورایی، رووناكبیده‌رو شه‌وتارێن. كه‌وابوو له
به‌رامبه‌ر له‌شكری هۆلاكۆییدا كه فه‌لسه‌فه‌یان مه‌رگه‌و نه‌مان، كاولكاری‌و
سووتانه، پێویسته هێزی پێشمه‌رگه به هێز‌و به‌هێزتر بكرێ. ئاخر ئه‌و ده‌بێته
له‌شكری رووناكیده‌ر كه په‌یامی ئاشتی‌و ئازادیی پێیه، بۆنی به‌هارو
ژیانه‌وه‌ی لـێ دێ، جلی هیوا ده‌كاته به‌ر بووكی خولیا‌و مه‌شخه‌ڵی ئاواتی
رزگاری، ئاشتی‌و ئازادی به‌رز‌و رووناك راده‌گرێ. كه‌وابوو بۆ د.قاسملوو هێزی
پێشمه‌رگی به‌هێز، هێزی ئاشتی‌و ئازادی به هێزه، هێزی ئاشتی‌و ئازادی به‌هێز
هیوای ئاشتی‌و ئازادی به هێز گه‌شاوه‌تر ده‌كا‌و چرۆكانی به‌هارو ژیانه‌وه
ده‌پشكوێنێ.
ده‌توانین بێژین د.قاسملوو ئاوه‌ها پێشمه‌رگه‌مان پێ ده‌ناسێنێ: "پێشمه‌رگه ئه‌و
رۆڵه به ئه‌مه‌گه‌ی خه‌ڵكه كه هه‌موو سه‌رمایه‌ی ژیانی كه گیانیه‌تی
به‌سه‌خاوه‌ته‌وه له خزمه‌تی ئامانجه‌كانی گه‌ل دا وه‌كار خستووه، بێ ئه‌وه‌ی
له‌و رێگایه‌دا چاوی له حقووق‌و پاداش‌و ته‌نانه‌ت سوپاسێكیش بێ".
راستی! ئێمه نابێ گرینگیی هێزێكی دیكه‌مان له‌بیر بچێ كه سه‌ركه‌وتن‌و
نه‌به‌زیی پێشمه‌رگه په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی به‌وانه‌وه هه‌بوو.ئه‌و هێزه‌ش
هێزی له‌بڕان نه‌هاتوو و بێ‌پایانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك، واته هێزی به‌رگریی
میللییه. چوونكه د.قاسملوو به گرینگییه‌وه، ئێژێ: "له شه‌ڕه‌كانی كوردستاندا
هێزی به‌رگریی میللی نه‌ك هه‌ر له پێشی جبهه‌وه یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌ی داوه،
به‌ڵكوو له زۆربه‌ی مه‌یدانه‌كانی شه‌ڕدا له ریزی هه‌ره پێشه‌وه‌ی جبهه‌دا
شانبه‌شانی پێشمه‌رگه له سه‌نگه‌ری دیفاع له ئازادی‌و ئینسانییه‌ت دا
لێوه‌شاوه‌یی خۆی نیشان داوه."
هێزی پێشمه‌رگه‌و خه‌باتی چه‌كداری:
وه‌ك وتمان هێزی پێشمه‌رگه هێزێكه‌كه به‌گژ شه‌ڕدا ده‌چێته‌وه تاكوو ئاشتی
رزگار بكات. شێوازی به‌گژداچوونه‌كه‌شی خه‌باتی چه‌كدارانه‌یه. ئه‌وه‌یكه
لێره‌دا ده‌یخه‌ینه به‌رباس ئه‌و جۆره له خه‌باتی چه‌كدارانه‌یه كه د.قاسملوو
وه‌ك رێبه‌رێكی ئاشتیخواز رێبه‌ریی ده‌كات. سه‌ره‌تا پێشمه‌رگه به په‌له خۆی
رێكخست بۆ پاراستنی مان‌و مه‌وجوودییه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر كاولكاری،
كوشتن، سووتاندن‌و ژینۆسایدی هێرشێكی هۆلاكۆیی‌و ئه‌هریمه‌نیدا. له‌م قۆناغه‌دا
به‌رگریی له مان‌و مه‌وجوودییه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك گرینگ‌ترین ئامانج بوو. به‌ڵام
له ره‌وتێكی په‌پلاندا پێشمه‌رگه هه‌م پێكهاته‌و كاركرد‌و تكنیك‌و تاكتیكی خۆی
ده‌گۆڕێ‌و هه‌م ده‌توانێ خۆی به‌هێزتر بكات. بۆیه له قۆناغی دووهه‌مدا ئیدی
خه‌باتی چه‌كداری دوژمن ناچار ده‌كات بانگه‌وازی ئاگربه‌ست بدات. دوژمن ناچار
ده‌كات بیر له سیاسه‌تی دژی ئینسانی دیكه بكاته‌وه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی
زیان‌و تێكشكانه‌كانی.
پێش ئه‌و و پاش ئه‌ویش خه‌باتی چه‌كداری‌و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه هه‌بوون،
به‌ڵام به روونی هه‌ست‌و ده‌رك به جیاوازییه‌كان له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌و خه‌باتی
چه‌كدارییه‌كدا كه د.قاسملوو رێبه‌ریی ده‌كرد، ده‌كرا. ئه‌و وانه‌ی به
پێشمه‌رگه ده‌دا كه چۆن شه‌ڕ بكه‌ن، به چ تاكتیكگه‌لێك وره‌ی دوژمن دابه‌زێنن،
چۆن پاشه‌كشه‌ی پێ بكه‌ن، چۆن خه‌ڵكی له دژ هان بده‌ن، چۆن زیان‌و زه‌بری
گورچكبڕی لـێ‌بده‌ن. به‌ڵام له هه‌مانكاتیشدا جه‌ختی ده‌كرده‌وه كه ده‌بێ
پێشمه‌رگه واتای راسته‌قینه‌ی خۆی بپارێزێ، به‌هاو بایه‌خه‌كانی مرۆڤ به
خه‌ڵك بناسێنێ، دوژمنی فریودراو له رۆحی ئه‌هریمه‌نی جودا بكاته‌وه، پابه‌ندی
به‌ها مرۆییه‌كانی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافی مرۆڤ بێ. د.قاسملوو،
پێشمه‌رگه‌یه‌كی رێبه‌ر بوو كه به كرده‌وه خۆی وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كی رێبه‌ر له
نێو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ده‌ناساند، به‌و چه‌شنه‌ش راسته‌وخۆ هه‌م له‌گه‌شه‌و
پێشكه‌وتنی هێزی پێشمه‌رگه ئاگادار بوو‌و به پێی ئه‌وه پلانڕێژی بۆ داهاتووی
حیزب‌و پێشمه‌رگه‌كانی ده‌كرد‌و هه‌م له كه‌م‌و كوڕی‌و خاڵ‌و لایه‌نه
لاوازه‌كانی پێشمه‌رگه ئاگادار ده‌بوو‌و هه‌وڵی بۆ چاره‌سه‌رییان ده‌دا.
له راستیدا ئه‌و پرسیاره به‌رۆكمان پێ ده‌گرێ كه ئایا هه‌ر رێبه‌رێك له‌و
قۆناغه حه‌سته‌مه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به تایبه‌تی‌و
جیهان به‌گشتی‌دا ده‌یتوانی ئه‌و رۆڵه بگێڕێ كه د.قاسملوو گێڕای؟ ئایا هه‌ر
رێبه‌رێكی دیكه ده‌یتوانی یان توانیویه‌تی وه‌ك ئه‌و هاوكات پێشمه‌رگه‌یه‌كی
فیداكار، كادرێكی شاره‌زا‌و لێوه‌شاوه‌و ئاشنا به ده‌رد‌و ئازاری گه‌له‌كه‌ی‌و
رێبه‌رێكی ناسراو، ئاشتیخوازێكی جیهانی‌و مرۆڤێكی سه‌رباشقه بێ كه سه‌رجه‌م
به‌هاو بایه‌خه ئینسانییه‌كانی یه‌كجێ له خۆدا كۆ بكاته‌وه؟
كه‌وابوو ده‌بێ بێژین د.قاسملوو، مرۆڤێكی پێشمه‌رگه بوو كه سه‌رجه‌م ژیانی
خسته خزمه‌ت رێبازێكی هه‌رمانه‌وه، رێبازێك كه له فه‌لسه‌فه‌دا قووڵه‌و له
رێگادا درێژه‌و له ئامانجدا پیرۆز، ئه‌ویش خه‌باتی رووناكییه دژی تاریكی،
خه‌باتی خێره دژی شه‌ڕ، خه‌باتی هێزه ئه‌هووراییه‌كانه دژی ئه‌هریمه‌ن تا
سه‌ركه‌وتنی ئاشتی‌و ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی.
|
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |