|
ره‌شی ده‌سه‌ڵاتیانه.
ئه‌و رێبه‌رانه‌ی كه هه‌ڵبژارده‌ی هزری ئازاد‌و كراوه‌ی خه‌ڵك‌و خۆشه‌ویستی هه‌ستی
خاوێن‌و پیرۆزی گه‌لن، ده‌بنه رێبازێك كه تێپه‌ڕینی زهمانو ته‌وژمی
دیكتاتۆرانو ملهوڕانو داگیركه‌ران، ناتوانێ خۆشه‌ویستیی ئه‌و رێبهرو رێگایه
له سه‌ر دڵی تاكه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه بسڕێته‌وه.
رێبهرانێك له ره‌گه‌زی هه‌تاو كه رووناكی سه‌رچاوه‌ی ئهندێشهیانه،
قاسملووهكان، ئه‌و ئه‌ستێره گهشانهن كه ئاسمانی داگیركراوی هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك
به ده‌گمه‌ن به خۆیه‌وه ده‌یانبینێ، به‌ڵام كاتێ ئاسمانیان به تیشكی ژیان به‌خشیان
رازانده‌وه، ئیدی هه‌زاران هه‌وری ره‌شی چڵكنی دژ هه‌تاو، ناتوانێ ببێته له‌مپه‌ری
سڕینه‌وه‌ی خه‌ونی چاوانی گوڵه‌كانی باخچه‌ی وڵات بۆ ژیان. بۆیه ئه‌هریمه‌نه‌كان
گشت هێزو توانای خۆیان كۆده‌كه‌نه‌وه بۆ ونكردنو سڕینه‌وه‌ی ئاوا رۆژانێك، كه
خوڵقاوی ده‌ست پیستی خۆیان بووه. قه‌له ره‌شه‌كانی تێنه‌گه‌یشتوو له خۆشهویستیو
ئهوینو ئاشتی، ئه‌وانه‌ی كه ژیانیان ته‌نیا به خوێنمژینو خوێنڕشتن له لا
پێناسه كراوه، هه‌وڵی ونكردنو له بیربردنه‌وه‌ی مێژوویه‌ك ده‌ده‌ن كه مێژوو
سه‌رشۆڕه له‌و دیارییه‌ی كه دهستو هزری ره‌شیان ئاراسته‌ی كردوون. رێبهرانێك
بژارده‌ی گه‌ل كه ساڵوه‌گه‌ڕی كوژرانیشیان هێماو سهنبۆلو ئامیانی یه‌كگرتوویی‌و
یه‌كده‌نگیی گه‌لێكه دژی نه‌یارانی مرۆڤایه‌تی. بۆیه 22ی پووشپه‌ڕ وه‌كوو
رۆژی بهرخۆدانو یه‌ك ده‌نگیی گهلو سه‌رشۆڕیی نوێنه‌رانی رهشییه، رۆژی به‌رزبوونه‌وه‌ی
هاواری خنكاوی سه‌ر دڵی هه‌زاران مرۆڤی ژێرده‌سته كه به خوێنڕژانی ره‌شبیر
ده‌ڵێنه‌وه كه رێبازی د.قاسملوو هه‌ر زیندووه‌و زه‌ریای بیری سه‌رچاوه‌و
مانای ژیانمانه. داگیركه‌ران‌و تاریكپه‌رستان به خوڵقاندنی كاره‌ساتی 22ی
پووشپه‌ڕی ساڵی 1368ی هه‌تاوی، وایان ده‌زانی كه به نه‌مانی بلیمه‌تی بێوێنه‌ی
كورد، لافاوی تووڕه‌و تۆفانی دژه تاریكی له‌دڵ گه‌لی كورد داده‌مركێته‌وه،
بیركردنه‌وه‌ی به‌رته‌سكی ئه‌وان ئه‌وه بوو كه به نه‌مانی جه‌سته‌ی پیرۆزی
قاسملوو، هاواری میلله‌تێك ون ده‌بێ، به‌ڵام بیری تهسكو ساویلكه‌یی ئه‌وان له‌وه
تێ ناگا كه قاسملوو میللهتو میلله‌ت قاسملوویه. قاسملوو نه قاسملوو وه‌كوو
تاك به‌ڵكوو هاواری زامی كۆنی سه‌ر دڵی گه‌لێكه كه قاسملوو چریكه‌و بانگه‌وازی
ئه‌و زامه‌یه. پێوه‌ری رهشپهرستانی دیلی ئایدۆلۆژیی دۆگمی ئاخووندی له‌مه‌ڕ
شه‌هیدكردنی د.قاسملوو هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بۆچوونی ره‌شی خۆیان كه گهلو
ئایدولۆژییان بۆ خزمه‌ت به به‌رژوه‌ندیی خۆیان دهویستو به‌و روانگه‌وه تێدهفكران
كه گه‌ر قاسملوو نه‌مێنێ، گه‌لی كورد بێده‌نگ ده‌بێ، چوونكه به بڕوای پووچه‌ڵی
ئه‌وان گه‌لی كورد له خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیی قاسملوودایه.
هه‌روه‌ك گوتمان گرفت‌و هه‌ڵه‌ی ئه‌وان له‌وه‌دایه كه له چوارچێوه‌یه‌كی
به‌رته‌سكدا بیریان ده‌كرده‌وه‌و باڵای هزریان كورت بوو كه تێبگه‌ن قاسملوو و
رێبازهكهیو بزووتنه‌وه‌ی میللی ـ دێموكراتیكی كوردیش له خزمه‌ت گهلو
به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل دایه‌و گه‌لیش گه‌ر خۆی بناسێ قه‌ت نامرێ كه قاسملوو فێری
كردین خۆمان پیناسه بكه‌ین‌و خۆناسیی فێری میلله‌تی كورد كرد.
بۆیه ئه‌مڕۆكه‌ش به دوای تێپه‌ڕینی 20 ساڵ به‌سه‌ر شه‌هیدكرانی هه‌ڵۆ به‌رزه
فڕهكهی ئاسمانی ئاشتی‌و خۆشه‌ویستیی مرۆڤایه‌تیدا،داگیركه‌ران ترسنۆكانه
كوردستانیان كردۆته مۆڵگه‌ی خۆیان‌و له سێبه‌ری خۆشیان ده‌ترسن. 22ی پووشپه‌ڕ
مێژوویه‌كه‌و نه‌ك ژانێك كه مرۆڤی كورد دابخات‌و بێ جووڵه‌ی بكا، به‌ڵكوو
پاڵنه‌رو هانده‌ری گه‌لێكه بۆ گهیشتنو دابینكردنی ئامانجه‌كان‌و مافه
ره‌واكانی ئه‌و رێبه‌ره هه‌رگیز نه‌مره‌و گه‌له‌كه‌ی.
22ی پووشپه‌ڕ تا هه‌تایه بانگه‌وازی مرۆڤایهتیو ده‌نگی سه‌ركوتكراوی
ژێردهستترین نه‌ته‌وه‌ی ئه‌م سه‌رگۆی زه‌وییه‌یه. ده‌نگی كوژرانی ئه‌ستێره‌یه‌ك،
خنكاندنی باخچه‌یه‌ك، له‌سێداره‌دانی زهریایهكو ئێعدامی ئاسمانێك ...
22ی پووشپه‌ڕ، رۆهی شهرمێونكردنو ئابڕووچوونی ئه‌و رهشبیرانه بوو كه
ئیستاكه‌ش بیركردنه‌وه له ناوی قاسملوو مه‌ترسییه بۆیان‌و خه‌و له چاوانیان
حه‌رام دهكاو ئاسایش له ژیانیان ده‌بڕێ. بۆیه ترسنۆكانه هه‌موو ساڵێ
تهوژمو گوشار ده‌خه‌نه‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردستان‌و به هێزی چهكو كه‌ره‌سته‌ی
نیزامی كوردستان ده‌كه‌نه پادگانی سهربازیو ده‌یان رۆژ به‌ر له‌وه خۆیان
ئاماده‌ی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا ده‌كه‌ن. ترسنۆكه‌كان به كرده‌وه خۆیان
دان به خۆشهویستیو پێگه‌ی قاسملوو و رێبازه‌كه‌ی له نێو دڵی خه‌ڵكدا
دهنێنو خۆیان به كرده‌وه‌ی خۆیان ناڕه‌وابوونی خۆیان ده‌سه‌لمێنن.
مانگرتنی ئه‌م ساڵی خه‌ڵكی كورد له كوردستانی ئێران له 22ی پووشپه‌ڕدا بۆ
یادی قاسملوو و درێژه‌پێدانی رێبازه‌كه‌ی، هیوای فڕین له ئاسمانی ئه‌ندێشه‌ی
ئه‌و بلیمه‌ته ده‌خاته‌وه زه‌ینی مرۆڤ. فڕین له شینترین ئاسماندا، ئاسمانی شین‌و
به‌رینی ئه‌ندێشه‌ی قاسملوو كه ته‌نیا هه‌ڵۆ باڵ تیژه‌كان ده‌توانن تا به‌رزترین
شوێن باڵ لـێبدهنو ئه‌و ئاسمانه شینه خۆشه‌ویسته رێگه به هیچ
قهلهرهشكهیهك نادا هه‌ڕه‌شه له هه‌تاو بكات، بۆیه 22ی پووشپه‌ڕی
بیسته‌مین ساڵیادی شه‌هیدبوونی دوكتور قاسملوو، رۆژی فڕین له شینایی ئاسمانی
ئه‌وداو دره‌وشانه‌وه‌ی بڕواكانی بۆ گشت خه‌ڵكی جیهانه. |