|
چه‌ند پرسیاری رووبه‌ڕووی دوكتور میرۆ عه‌لیار
كردوه.
"كوردستان": ئێوه رێبازی د. قاسملوو چۆن پێناسه ده‌كه‌ن؟
میرۆ عه‌لیار: ئه‌گه‌ر بتوانم به كورتی ڕێبازی عه‌بدولڕحمان قاسملوو پێناسه
بكه‌م، ده‌بێ بڵێم: ئازادیخوازی‌و نه‌چوونه ژێرباری زۆڵم‌و زۆره‌وه،
نیشتمانپه‌روه‌ری، فیداكاری‌و ته‌رخانكردنی هه‌موو هێز‌و توانا له پێناوی سه‌ربه‌ستی
به‌خته‌وه‌ریی نه‌ته‌وه‌ی كورد، دێموكراسی‌و عه‌داڵه‌ت‌و مرۆڤدوستی، بڕوا
به‌خۆبوون‌و سه‌ربه‌خۆیی شه‌خسی‌و سیاسی.
پ: به‌ڕێزتان به پێی ئه‌زموونی كاریتان ئاگاداری كاروباری حیزب‌و ڕێكخراوه‌كانی
نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كان له ئێران‌دا هه‌ن‌و به‌و پێیه‌ش داخوازی ئه‌و نه‌ته‌وانه.
پێتان وایه هه‌وڵه‌كانی د. قاسملوو بۆ ناساندنی ئێران وه‌ك وڵاتێكی فره‌گه‌لی‌و
داكۆكی ئه‌و له مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی گه‌لانی بنده‌ست، چه‌نده
شوێندانه‌ر بووه‌و له‌سه‌ر خه‌بات‌و تێكۆشانی ئه‌و نه‌ته‌وانه؟
و: گه‌لی كورد له كوردستانی ئێران خاوه‌ن ڕابردوویه‌كی
دوور‌و درێژه له خه‌بات بۆ ئازادی‌و دابین‌كردنی مافه نه‌ته‌وایه‌تی‌و
سیاسییه‌كانی. له‌و خه‌باته نه‌ته‌وایه‌تییه‌شدا حیزبی دێموكراتی كوردستان
ده‌وری سه‌ره‌كیی گێڕاوه‌و به‌تایبه‌تی دوای شۆڕشی ئێران، د. قاسملوو وه‌ك
ڕێبه‌رێكی لێهاتوو‌و به‌ئه‌زموون ده‌وری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی له گه‌شه‌پێدان‌و
به‌ره‌وپێشبردنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی له كوردستانی ئێران‌دا بووه‌و به‌رده‌وام
له سه‌ر ئازادی‌و مافی گه‌لانی دیكه‌ی ژێرده‌ست له ئێران‌دا پێی داگرتووه‌و
بۆ یه‌كیه‌تی‌و هاوده‌نگییان، تێ‌كۆشاوه.
یه‌كه‌م كه‌س د. قاسملوو بوو كه له‌م باره‌وه رایگه‌یاند: "فێدراڵیزم
موناسبترین سیستمی سیاسی بۆ دابین‌كردنی مافه‌كانی گه‌لانی ئێرانه".
له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییشدا، د. قاسملوو له ناساندنی ئێران وه‌ك وڵاتێكی
فره‌گه‌لی‌و بێبه‌شیی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانی ئێران ده‌وری به‌رچاوی
گێڕاوه. به‌و جۆره شتێكی ئاسایی‌یه كه گه‌لانی بنده‌ست له ئێراندا‌و
ڕێبه‌رانی حیزبه سیاسییه‌كانیان، به چاوی ڕێز‌و پێزانینیه‌وه بڕواننه كه‌سایه‌تیی
د. قاسملوو‌و له ئه‌زموونه به‌نرخه‌كانی ئه‌و ڕێبه‌ره بلیمه‌ته بۆ په‌ره‌پێدان‌و
به‌ڕێوه‌بردنی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تیی خۆیان، كه‌ڵك وه‌ربگرن.
پ: زۆر كه‌سایه‌تیی جیهانی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه یه‌كه‌مجار
كوردیان له ڕێگای د. قاسملووه‌وه ناسیووه كه به‌ڕێز بێڕنارد كۆشنێر له
هه‌ولێر پێته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی باشوور، به‌ڕوونی ئاماژه‌ی به‌و
راستییه دا. پێتان وایه هه‌وڵه‌كان‌و ڕێنوێنییه‌كانی له‌سه‌ر دۆزی
ئه‌وڕۆی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌گه‌ڵ وڵاتانی رۆژاوایی، تا چه‌ند گاریگه‌ریی
داناوه؟
و: حدكا له ژێر ڕێبه‌رایه‌تیی د. قاسملوودا زۆر زوو وه‌ك ته‌نیا هێزی سیاسیی
كوردستانی ئێران هه‌ستی به كه‌م ناسراویی پرسی كورد‌و داخوازه سیاسییه‌كانی
نه‌ته‌وه‌ی كورد له راده‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا كردبوو‌و هه‌روه‌ها هه‌ستی
ده‌كرد به پێداویستیی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌مایه‌سییه له
جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازیی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا. ئه‌وه‌ش بوو كه هه‌ر له
سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی تێكوشانی ئاشكرای حیزب له دوای شۆڕش، د.
قاسملوو مه‌سه‌له‌ی "نێونه‌ته‌وه‌یی‌كردنی پرسی كوردی" هێنایه گۆڕێ‌و
تێكۆشان بۆ باشتر‌و پتر ناساندنی پرسی كورد له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا
به‌كرده‌وه بوو به به‌شێكی سه‌ره‌كی له خه‌باتی سیاسیی حدكادا.
پیاو حه‌ق بڵێ، د. قاسملوو سوارچاكی ئه‌و مه‌یدانه حا‌سته‌م‌و ئاڵۆزه بوو.
به شایه‌دیی یار‌و نه‌یار، قاسملووی زانا له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ئه‌ركه
گرینگه‌دا زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو‌و توانیی له ماوه‌یه‌كی زۆر كورتدا
مه‌سه‌له‌ی كورد وه‌ك پرسێكی گرینگی ناوچه‌و وه‌ك خه‌باتێكی دێموكراتیك‌و
ئازادیخوازانه‌ی گه‌لێكی زۆرلێكراو، به به‌شێكی به‌رچاو له خه‌ڵكانی
دنیا‌و ناوه‌نده نێونه‌ته‌ویی‌یه‌كان بناسێنێ‌و سه‌رنجیان بۆ لای داخوازه
ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی رابكێشێ.
دوای تیرۆری سامناكی وییه‌ن، زۆر كه‌سایه‌تیی سیاسی‌و زانستی‌و رۆژنامه‌نووسی
موعته‌به‌ری جیهانی قاسملوویان به "په‌یامنێری لێهاتووی نه‌ته‌وه‌یه‌كی
كۆن، به‌ڵام بێبه‌ش كه بۆ ئازادی‌و سه‌ربه‌ستی خه‌بات ده‌كا" وه‌بیر
دێنایه‌وه. به‌ڕێز "بێرنارد كۆشنێر" یه‌ك له‌وان بوو.
د. قاسملوو زۆر جاران ده‌یگوت "كورد ده‌بێ خۆی وه‌ك فاكته‌رێكی سه‌ربه‌خۆ
به دنیا بناسێنێ"و ئه‌و ئه‌ركه‌ی به یه‌كێك له مه‌رجه
سه‌ره‌كییه‌كان بۆ سه‌ركه‌وتنی خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد
به‌گشتی، داده‌نا.
پێموایه ئه‌وه كه ئێستاش زۆر سیاسه‌توان‌و نووسه‌ری شاره‌زای ناوچه
كاتێك سه‌باره‌ت به پرسی كورد ده‌دوێن‌و ده‌نووسن، وه‌ك به‌ڵگه‌و
سه‌رچاوه ئاماژه به قسه‌و هه‌ڵوێسته‌كانی د. قاسملوو ده‌كه‌ن،
نیشانه‌ی كاریگه‌ری‌و ده‌وری ئه‌و ڕێبه‌ره هه‌ڵكه‌وتوه له
جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد به‌گشتی‌و ناساندنی پرسی كورد به دنیای
ده‌ره‌وه‌یه.
رۆژنامه‌ی كوردستان ـ ژماره 513 |