|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: شه‌هید
دوکتور عه‌بدولره‌حمان قاسملو‌و ::. |
|
قاسملو‌و له رابردوو، ئێستا، له داهاتووی خۆیدا | |
ئیسماعیل شه‌ره‌فی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌و دوكتور قاسملو‌و دوو لایه‌نی ته‌واوكه‌ری یه‌كتری
بوون. ئه‌گه‌ر قاسملو‌و توانی حیزبی دێموكرات له كۆتایی‌یه‌كانی ده‌یه‌ی سی‌و
سه‌ره‌تاكانی ده‌یه‌ی چل له ته‌شكیلاتێكی ده‌سته‌مۆ‌و بێ سه‌روبه‌ره‌وه
بگوازێته‌وه بۆ حیزبێكی خاوه‌ن به‌رنامه‌و سه‌ربه‌خۆ، حیزبی دێموكراتیش وه‌ك
رێبه‌ری ئیراده‌ی مافخوازانه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ـ رۆڵی رێبه‌ری بلیمه‌ت‌و هه‌ڵكه‌وتووی
به قاسملو‌و به‌خشێ. كه‌وابوو شرۆڤه‌كردنی دوو كه‌سایه‌تی: حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران‌و دوكتور قاسملو‌و به جیا غه‌درێكه له مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌مان
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان. |
| |
حیزبی دێموكرات قاسملووده‌كاته
رێبه‌ری خۆی، قاسملووش له به‌رانبه‌ردا بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌یه‌وه
حیزبی دێموكرات به حیزبێكی خودان پرنسیپ پێناسه ده‌كا‌و له زۆربه‌ی نووسراوه‌و
قسه‌كانیدا پێداگرانه ئه‌وه دووپات‌و سه‌ت پاته ده‌كاته‌وه كه "ئێمه حیزبێكی
مه‌سئوولین" له به‌رده‌وام دووپات كردنه‌وه‌ی ئه‌م ته‌عبیره له حیزبه‌كه‌ی، ده‌یه‌وێ
له وجوود‌و ده‌روونی هاوڕێكانی‌و حیزب دا ئه‌وه نه‌هادینه بكا كه"خه‌باتی
ئێمه خه‌باتێكی جییدی‌یه، خه‌باتێكی ره‌وایه، مووبارزه‌یه بۆ رزگاریی نه‌ته‌وه‌یه‌ك،
نه‌ته‌وه‌یه‌ك چاوی له ئێمه‌یه". قاسملو‌و پێش له هه‌موو شتێك هه‌وڵ ده‌دا هاوسه‌نگه‌رانی‌و
حیزبه‌كه‌ی به چه‌كی باوه‌ڕ‌و ئیمان به خه‌بات له پێناوی ئازادی‌دا ته‌یار بكا‌و
ئه‌وان ده‌روه‌ست بكا له به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌كه‌یاندا. بۆ به‌جێ گه‌یاندنی
ئه‌م ئه‌ركه‌ی وه‌ك رێبه‌رێكی شاره‌زا‌و لێهاتوو ده‌ڕواته ناو چین‌و توێژه
جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگاكه‌ی و بێ هه‌ڵاواردنی چین‌و توێژێكی دیار، وێرَای
هاندان بۆ رابوون‌و به‌رخۆدان، ئاستی هوشیاریی كۆمه‌ڵگاكه‌ی ده‌خوێنێته‌وه‌و به
تێكه‌ڵ كردنی له‌گه‌ڵ واقێعی سیاسیی "ئێستا"ی وڵاته‌كه‌ی‌و ناوچه‌كه‌و له
ئاستێكی به‌ربڵاوتردا (نێونه‌ته‌وه‌یی) باس له‌و رێكارانه ده‌كا كه حیزبه‌كه‌ی
بۆ خه‌بات‌و تێكۆشان دژ به كۆنه‌په‌رستی‌و داگیركاری گرتوه‌به‌ر. حیزبه‌كه‌ی
قاسملو‌و خۆی به مه‌سئوول ده‌زانێ"حیزبی مه‌سئوول له سه‌ر پانتایی واقێع كار ده‌كا".
هه‌ر بۆیه قاسملو‌و به ئیمانه‌وه ته‌نیا له سه‌ر واقێعی سیاسی كاری ده‌كرد‌و
سیاسه‌تی پێ هونه‌وری مومكین بوو. ئه‌و له "ئێستا"ی رۆژگاری خۆیدا ده‌ژیا، هه‌ر
ئه‌وه بوو رازی واقێعبینی قاسملو‌و خۆی ده‌خزانده به‌رنامه‌و هه‌ڵوێست‌و كاره‌كانی
حیزبی دێموكراتی كوردستانه‌وه‌و پێناسه‌ی حیزبی مه‌سئوولی پێ‌ده‌بخشرا.
واقێعبین بوونی قاسملو‌و ئه‌وه نه‌بوو كه حیزبه‌كه‌ی‌و هه‌ڵوێسته‌كانی تووشی (محافڤـه‌كاری)
ـ وه‌ك له هێزه به ناو واقێعبینه‌كاندا باو بووـ بكا‌و له مانۆڕدان له نێو
كێشه سیاسییه‌كانی ئه‌و كاتی كوردستان‌و ئێران‌و جیهاندا بیوه‌ستێنێ‌و ئیزنی
پێداگه‌یشتن به هێندێك كێشه‌ی ناشیرینی سیاسی له جووڵانه‌وه‌ی لێ بستێنێته‌وه.
به‌ڵكوو پێناسه‌ی واقێعبین بوونی قاسملو‌و له سیاسه‌تدا‌و وه‌ك هه‌ڵوێسته‌كانی
حیزب، جۆرێك بوو له جه‌ساره‌تی خۆ نواندن‌و بێده‌نگی شكاندن له به‌رانبه‌ر
هێندێك حه‌ره‌كاتی ناواقێعبینانه‌ی نێو بزووتنه‌وه‌ی كورد.
قاسملو‌و كه سێك نه‌بوو كه هه‌ڵوێستی "ئێستای" به "داهاتوو" بسپێرێ. له ده‌ربڕینی
راو بۆچوونی خۆیدا (وه‌ك حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران) له سه‌ر كێشه‌و
دیارده‌كانی ناو بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی به گشتی، هه‌ڵوێستی روون‌و شه‌فافی
هه‌بوو. پێی وابوو ئه‌ركی سه‌رشانی حیزبێكی شۆڕشگێڕه كه له"ئیستا"دا باس له
كێشه‌كانی "ئێستا" بكا‌و له هه‌مبه‌ریان دا هه‌ڵوێست بگرێ. قاسملو‌و قه‌ت "ئێستا"ی
به داهاتوو نه‌ده‌سپارد، له سه‌ر واقێع كاری كردوه‌و واقێع بینانه هه‌ڵوێستی
ده‌گرت‌و حیزبه‌كه‌ی به حیزبێكی مه‌سئوول‌و واقێعبین ده‌زانی.
هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی قاسملو‌و، له لای قاسملو‌و
تاوتوێ كردنیان ده‌لاقه‌یه‌كی دیكه‌یه بۆ تێڕامان و وردبوونه‌وه له بیر‌و ئه‌ندێشه‌ی
ئه‌و گه‌وره رێبه‌ره سه‌باره‌ت به رابردوو. یه‌كه‌م روانینی ئه‌م رێبه‌ره
مێژووزانه بۆ رابردووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی، دژایه‌تیكردنه له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌ڵه‌مه
دژی‌گه‌لییانه‌ی كه مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌یان ره‌ش‌و ناشیرین نووسیوه‌ته‌وه‌و به
گژیاندا ده‌چێته‌وه.
كاك دوكتور قاسملو‌و، رووداوه مێژووییه‌كان وه‌ك خۆیان ـ چۆن بوون‌و چۆن روویان
داوه ـ وه‌رده‌گرێ‌و شانازی به خاڵه به هێزه‌كانه‌وه ده‌كا. زانستییانه
قامك له‌سه‌ر خاڵه لاوازه‌كان داده‌نێ. ئاماژه كردن به خاڵه لاوازه‌كانی
دوێنێ‌و به‌رجه‌سته كردنیان به لای ئه‌وه‌وه ئه‌ركه. ئه‌مه‌ش له تێگه‌یشتنێكی
دێموكراتیكانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. تێگه‌یشتنێك كه پیرۆز بوونی رابردوو به
قۆناغه جۆراجۆره‌كان‌و كه‌سایه‌تییه جیاوازه‌كانییه‌وه، به‌لایه‌وه مانایه‌كی
نیه. ده‌سكه‌وته مێژوویی‌یه‌كان‌و كه‌سایه‌تییه دیار‌و به‌رچاوه‌كانی مێژووی
كورد به لای قاسملووه‌وه جێی شانازین، به‌ڵام پیرۆز نین (پیرۆز به‌و مانایه‌ی
به‌ری بن له هه‌ڵه‌و بۆ كه‌س نه‌بێ ره‌خنه‌یان لێ بگرێ) به‌لای ئه‌و رێبه‌ره
مه‌زنه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مانه‌وه ته‌نیا دووشت پیرۆزن، نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و خاكی
كوردستان. قاسملو‌و مێژووناسانه باس له كۆماری كوردستان‌و پێشه‌وای گه‌وره، شه‌هید
قازی محه‌ممه‌د ده‌كا. هه‌ر بۆیه وێڕای باسكردن له ده‌سكه‌وته‌كانی كۆماری
كوردستان‌و شانازی پێوه‌كردنیان، یه‌كه‌م كه‌س كه ئه‌و قۆناغانه له مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌ی
ـ به شێوه‌یه‌كی‌ئاكادمیك شرۆڤه‌و خاڵه لاوازه‌كانی ده‌ستنیشان ده‌كا.
له‌باسه مێژوویی‌یه‌كاندا كه باس له رابردوو ده‌كا بۆچوونی بۆ رابردوو
تایبه‌تمه‌ندیی دیاری خۆی هه‌یه. كاك دوكتور قاسملو‌و كه باس له رابردوو ده‌كا
به‌و مانایه نیه كه بیه‌وێ تیایدا بچه‌قێ‌و بتوێته‌وه، یان كه‌م‌و
كوڕیه‌كانی "ئێستا"ی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی به ده‌سكه‌وته
به‌رچاوه‌كانی رابردوو پاساوبدا‌و دایانپۆشێ. به‌ڵكوو رابردوو ده‌كاته
بنچینه‌یه‌ك بۆ ئێستای خۆی‌و ته‌نیا به مه‌به‌ستی ئه‌زموون وه‌رگرتن له رابردوو
ده‌داته‌وه. له رابردوودا چه‌قین‌و تێایدا توانه‌وه به لای رێبه‌ر
قاسملووه‌وه ره‌ت كراوه‌یه. ئه‌گه‌ر وانه‌بووایه نه ئه‌و و نه حیزبه‌كه‌ی
له‌سه‌ر واقێع كاریان نه‌ده‌كرد‌و مه‌سئوول نه‌ده‌بوون.
" ئێمه به‌رپرسی نه‌وه‌كانی داهاتوونین، هه‌روا كه نه‌وه‌كانی رابردوو به‌ر
پرسی ویسته‌كانی ئێستای ئێمه نه‌بوون" دوكتور قاسملو‌و له‌م وته‌یه‌دا
به‌روونی‌و راشكاوی باس له "رابردوو" ،"ئێستا"و "داهاتوو" ده‌كا‌و بۆچوونی
نیسبه‌ت به هه‌رسێ حاڵه‌ته‌كه(كات)ـه‌وه ده‌رده‌بڕێ. ئه‌و له‌م وته‌یه‌دا
پێمان ده‌ڵێ كه خۆی‌و حیزبه‌كه‌ی له "رابردوو"دا نه‌تواونه‌ته‌وه‌و
نه‌چه‌قیون‌و زۆریش ده‌روه‌ستی ئه‌وه‌نین كه به‌ره‌كانی"رابردوو" چ شێوه‌یه‌ك‌و
چ رێگایه‌كیان بۆ گه‌یشتن به ویسته‌كانیان هه‌ڵ‌بژاردوه، به واتایه‌كی دیكه
ده‌ڵێ ئێمه كه له سه‌ر "ئێستا" سیاسه‌ت ده‌كه‌ین نه‌به‌ستراوین به
رابردوه‌وه‌و ده‌ستی خۆمان نه‌به‌ستۆته‌وه. ئه‌و ته‌نیا ئه‌وه به ئه‌ركی
حیزبه‌كه‌ی ده‌زانێ كه له رابردوو ئه‌زموون وه‌رگرێ.
"ئێستا" به لای كاك دوكتۆر قاسملوو‌و حیزبی دێموكراتی كوردستانه‌وه هه‌مان
ئه‌و بۆچوونه واقێعبینانه‌یه كه بزووتنه‌وه‌ی كورد له‌سه‌ر پانتایی واقیع‌و
مومكین كاری پێكردوه‌و له به‌رانبه‌ر نه‌ته‌وه‌كه‌یاندا پێی بوون به مه‌سئوول(
قاسملو‌و وه‌ك رێبه‌رێكی واقێع بین‌و حیزبی دێموكراتیش وه‌ك حیزبێكی مه‌سئوول).
به‌ڵام داهاتوو له روانگه‌ی ئه‌و رێبه‌ره داهاتوو بینه‌وه پێناسه‌یه‌كی
سه‌ربه‌خۆ‌و له هه‌مان كاتدا دێموكراتیكانه‌ی وه‌رگرتووه. "ئێمه په‌رپرسی
نه‌وه‌كانی داهاتوو نین". شه‌هید قاسملو‌و به‌م شێوه‌یه ده‌یه‌وێ به نه‌وه‌كانی
دوای خۆی بڵێ: له "ئێستا"ی خۆتان‌و جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كاندا واقێعبین و
ده‌روه‌ست بن‌و له "رابردوو"تان دا كه "ئێستا"ی ئێمه‌یه نوقم نه‌بن‌و
مه‌توێنه‌وه، هه‌روه‌ك چۆن ئێمه له "رابردوو"ی خۆمان‌و "ئێستا"ی پێش خۆمان دا
نه‌چه‌قین‌و نه‌توانیوه. ئه‌مه‌یه رازی هه‌میشه مه‌سئوول بوونی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران له روانگه‌ی قاسملووی گه‌وره‌وه. ئه‌م بۆچوونه‌ی
رێبه‌ری شه‌هید ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێ كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه رێبه‌رێكی
پێشكه‌وتوو‌و زانا بوو، به‌ڵام له هه‌موو به‌رز‌و گرینگتر ئه‌وه‌یه كه به
مانای كه‌لیمه دێموكرات بوو.
نه‌هادینه بوونی تایبه‌تمه‌ندییه دێموكراتیكه‌كان له وجود‌و بیر‌و
ئه‌ندێشه‌كانی له‌وه‌دا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن كه ته‌نانه‌ت ئیزن به خۆی‌و
"ئێستا"ی‌حیزبه‌كه‌ی نادا نوسخه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو بپێچنه‌وه‌و پێی وایه
ئه‌وه مافی نه‌وه‌كانی داهاتوویه كه خۆیان بڕیاری چاره‌نووسی خۆیان بده‌ن.
ئه‌م بیر‌و بۆچوونه پێشكه‌وتوو دێموكراتیكانه وایان له قاسملو‌و كردبوو كه وه‌ك
رێبه‌رێكی شوڕشگێڕ به سه‌ر واقیعه سیاسییه‌كانی "ئێستا"ی خۆیدا مانۆڕ بدا.
شۆڕشگێڕ بوونی ئه‌و رێبه‌ره شه‌هیده‌و حیزبه‌كه‌ی بریتی بوو له داهێنان و
گرتنه‌به‌ری سه‌رجه‌م ئه‌و رێگایانه‌ی كه ئیمكانی پێشه‌ڤه‌بردنی بزووتنه‌وه
كه‌یان ره‌ت كردنه‌وه‌ی ده‌سته‌وه‌ستانی. له سیاسه‌تدا مانۆڕٍی هه‌بوو، چونكی
رێبه‌رێكی شۆڕشگێڕ بوو، مانۆڕ له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی هه‌ن‌و مومكینن. درگاكانی
سیاسه‌تكردنی به‌لاوه داخراو نه‌بوون. خۆی ته‌نیا به، درگایه‌كه‌وه
نه‌ده‌به‌سته‌وه كه ئه‌گه‌ر لێیان داخست، داماو‌و ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ راوه‌ستێ.
ده‌رگا یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی سیاسه‌تی ده‌كوتا‌و رانه‌ده‌وه‌ستا، چونكی
داهێنه‌ر‌و شۆڕشگێڕ بوو. رانه‌ده‌وه‌ستا چونكه پێی وابوو ئه‌گه‌ر ئه‌ركی
"ئێستا"ی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی به جێ‌نه‌گه‌یه‌نێ نه‌وه‌كانی،
رابردووی خۆی‌و حیزبه‌كه‌ی موحاكه‌مه ده‌كه‌ن.
قاسملو‌و رێبه‌رێكی خه‌ڵكیی بوو، له واقێع دا‌و له ئێستادا سیاسه‌تی ده‌كرد،
ته‌نیا به چاوی ئه‌زموون وه‌رگرتنه‌وه له رابردووی ده‌ڕوانی، داهاتووی به
نه‌وه‌كانی داهاتوو ده‌سپارد، شۆڕشگێڕ‌و داهێنه‌ر بوو، رێبه‌رێكی مێژوزان‌و
مێژووناسێكی رێبه‌ر بوو. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |