|
چوونكه هه‌زاران وتارم به چه‌ندین زمان
نووسیوه‌و بڵاو كردۆته‌وه. به‌ڵام نووسین له‌سه‌ر دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو،
ئه‌ویش پاش بیست ساڵ، بۆ من هه‌ڵگری ئازار‌و خه‌مێكی له راده‌به‌ده‌ر بوو. چی
له‌سه‌ر دۆستی نزیك‌و دێرین، هاوڕێ‌و مامۆستایه‌كم بنووسم؟ هه‌ر جاره‌ی بیرم له‌وه
ده‌كرده‌وه ده‌ست به نووسینی وتاره‌كه‌م بكه‌م، خه‌م‌و كه‌سه‌رێكی قووڵ دایده‌گرتم،
كه بیریشم لـێ ده‌كرده‌وه، ئه‌و هه‌میشه‌و به‌و رووخساره ده‌م به خه‌نده‌یه‌وه
ده‌هاته پێش چاوم. هیچ وێنه‌یه‌كی شه‌هیدی گه‌وره‌مان د.قاسملووم له‌به‌رچاو نه‌مابوو،
بێجگه له سیمای ده‌م به پێكه‌نینی.
من وێنه‌و فیلمی رێبه‌رانی دیكه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌می
جیهانم هێنایه به‌رچاو، "Rooswelt"، "Churchill"، "Stalin"، "De Gaulle"، "Tito"و
... هتد. رووخساری هه‌موویان له وێنه‌كانیاندا‌و ته‌نانه‌ت له فیلمیشدا، تووڕه،
وشك‌و به بێ‌پێكه‌نین بوون. كاتێك كه روزوێڵت بۆ ده‌گمه‌ن له فیلمێكدا
پێده‌كه‌نی، له دووره‌وه دیار بوو كه له ناخی دڵه‌وه پێناكه‌نێ، به زۆر
له به‌ر وێنه‌و وێنه‌گران خۆی وا ده‌نواند كه به ده‌م پێكه‌نینه‌وه وێنه‌كه‌ی
بكێشرێت. ئه‌و بزه‌یه‌ی رووزوێڵت له دڵه‌وه نه‌بوو، ده‌ستكرد بوو.
به‌ڵام شه‌هید د.قاسملوو هه‌میشه‌و له هه‌ر ره‌وش‌و حاڵێكدا، له ناخی دڵه‌وه
پێ‌ده‌كه‌نی‌و به‌هه‌ر بزه‌و پێكه‌نینی خۆی، هێز، وزه، شادی‌و دۆستایه‌تیی،
تیژتر له تیرێژه‌كانی خۆر له ده‌ورووبه‌ری خۆی بڵاو ده‌كرده‌وه‌و به‌و
تیشكانه‌ی خۆی، غه‌مگینترین كه‌سانی ده‌ورووبه‌ری، له وه‌ڕه‌زی‌و خه‌م ده‌رباز
ده‌بوون‌و ئه‌وانیشی دڵشاد‌و خۆشحاڵ ده‌كرد.
به‌رپرسایه‌تی، ئه‌رك‌و كاری هیچ رێبه‌رێكی سه‌ده‌ی بیسته‌م وه‌ك شه‌هید
د.قاسملوو نه‌بوو. ئه‌و رێبه‌ری گه‌لێكی مه‌زڵووم، بێكه‌س، بێ هیوا‌و ده‌ست
به‌تاڵ‌و له چوار لایه‌نه‌وه له نێو ئاگردا بوو. د.قاسملوو هه‌ستی به‌و شتانه
نه‌كردبوو و ئاگاداری نه‌بوو، نه! ئه‌و زیاتر له زۆربه‌ی رێبه‌رانی كوردی
ئه‌وكات ریئالیته‌ی زوڵملێكراویی نه‌ته‌وه‌ی خۆی ده‌زانی، ده‌یناسی‌و هه‌ستی پێ
كردبوو. به‌ڵام له نێو ئه‌و بێ‌هیواییه‌شدا ببووه تیشكی هیوا‌و ئومێدی
گه‌له‌كه‌ی. ده‌رونی ته‌ژی بوو له ئێش، ده‌رد‌و مه‌ینه‌تییه‌كانی، به‌ڵام له
رووخسار‌و سیمای‌دا هه‌میشه بزه‌یه‌كی پڕ له ژیان هه‌بوو.
من د.قاسملووم له نێو كۆڵانه‌كانی پراگدا وه‌ك هه‌ڤاڵ، له نێو ماڵیدا‌و له نێو
ژن‌و منداڵه‌كه‌یدا وه‌ك باوك، له زانكۆكانی پراگ‌و پاریس‌دا وه‌ك مامۆستا، له نێو
سیاسه‌تڤانانی ئورووپایی‌دا وه‌ك سیاسه‌تمه‌دارێكی مۆدێڕن‌و به‌رچاو، له‌سه‌ر
چیاكانی كوردستان‌و به چه‌كه‌وه وه‌ك شۆڕشگێڕ ناسی. جل‌وبه‌رگه‌كانی، كه‌سانی
ده‌وروبه‌ری، جوغرافیای ئه‌و شوێنه‌ی كه تێدا بوو، ده‌گۆڕان. راسته، به‌ڵام
ته‌نیا شتێكی ئه‌و نه‌گۆڕ بوو و هه‌میشه له‌گه‌ڵی دابوو، ئه‌ویش ده‌م
به‌خه‌نده‌یی شه‌هید د.قاسملوو بوو. شه‌هیدی رێبه‌رمان، دوكتور قاسملووی نه‌مر،
سه‌مبۆلی ده‌م به‌خه‌نده‌یی بوو و ئه‌و پێكه‌نینه ببوه به‌شێك له كه‌سایه‌تی
ئه‌و. بزه‌و دوكتور قاسملوو له یه‌كتر جیا نه‌ده‌بوونه‌وه‌و دوور
نه‌ده‌كه‌وتنه‌وه.
د. قاسملوو له ئاسمانی كوردستان به تیرێژه‌كانی خه‌نده‌وه، رێبه‌ریی خۆی
به‌سه‌ر گه‌له به‌شخوراو و زوڵملێكراوه‌كه‌ی هه‌میشه درێژه پێ‌ده‌دات.
من‌و هاوڕێیان‌و هۆگرانی د.قاسملوو له چێك، شانازی ده‌كه‌ین‌و سه‌ربڵیندین كه
له ژیانی خۆماندا كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك شه‌هید د.عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوومان
ناسی‌و بووین به دۆستی ئه‌و.
جێگای د.قاسملوو هه‌میشه وه‌ك رێبه‌رێكی ده‌م به خه‌نده‌و بێ‌وێنه له نێو
دڵ‌و ده‌روونماندا پارێزرا‌و ده‌بێ ...
رۆژنامه‌ی كوردستان ـ ژماره 513 |