|
وتووێژه‌مان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز
دوكتور میرۆ عه‌لیار ئه‌ندامی جێگری كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموكرات كه
بۆخۆی له ئوتریش ده‌ژی، پێك هێناوه. به پێی وه‌ڵامه‌كانی د. عه‌لیار، ده‌وڵه‌تی
ئوتریش بۆ ئه‌وه‌ی رێژیمی ئێران په‌رده له‌سه‌ر "ریسوایی نۆریكۆم" لانه‌دا،
ریسوایی به‌ڕێكردنه‌وه‌ی بكوژانی دوكتور قاسملوو بۆ تاران‌و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی
په‌روه‌نده‌ی ئه‌م تیرۆره‌ی بۆخۆی‌هه‌ڵ‌بژاردوه.
پرسیار: ئایا هه‌ر له جێ‌دا
شتێك به نێوی په‌روه‌نده‌ی تیرۆری د. قاسملوو یا ڕووداوی 13ی ژووئیه له ده‌زگای
قه‌زایی یان پۆلیسی ئوتریش‌دا هه‌یه؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ، په‌روه‌نده‌ی تیرۆری د. قاسملوو‌و هاوڕێیانی هه‌ر دوای ڕووداوه‌كه‌و
دیاریكردنی وه‌كیل له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌كانه‌وه، پێك هات‌و ئێستاش دانه‌خراوه،
به‌ڵكوو ڕاگیراوه.
پرسیار: هۆیه‌كانی ڕاگرتنی ئه‌م په‌روه‌نده‌یه چن؟ كاربه‌ده‌ستانی ئوتریش چ
هۆیه‌ك باس ده‌كه‌ن‌و ڕای خۆت له‌م باره‌وه چیه؟
وه‌ڵام: كاربه‌ده‌ستانی ئوتریش ده‌ڵێن ئه‌وان هه‌تا ئێستا به‌ڵگه‌یه‌كی نوی‌و له‌باری
حوقووقی‌یه‌وه وا قایم‌و موسته‌نه‌دیان نه‌كه‌وتۆته ده‌ستی كه كافی بێ بۆ
كردنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌كه. به بڕوای من ئه‌و قسه‌یه به‌م شێوه‌یه راست نیه.
له مێژووی تیرۆره سیاسی‌یه‌كان‌و ته‌نانه‌ت زۆر قه‌تڵی دیكه‌شدا باو بووه‌و
باوه كه زانیاری‌یه‌كان ته‌به‌قه‌به‌ندی ده‌كرێن، واته ئه‌و زانیارییانه‌ی به
وه‌كیل‌و بنه‌ماڵه‌ی "قاتڵ"و "مقتول"و هه‌روه‌ها خه‌ڵك ڕاده‌گه‌یه‌ندرێن (گشتی)و،
ئه‌و زانیارییانه‌ی پۆلیس‌و ده‌زگای قه‌زایی له لای خۆیان ڕایانده‌گرن (به
تایبه‌تی)و بیر‌وڕای گشتی لێیان ئاگادار نابن. جا ئه‌گه‌ر ته‌نیا زانیاری‌یه
گشتی‌یه‌كانیش بكه‌ینه پێوانه، كاربه‌ده‌ستانی ئوتریش به‌ڵگه حاشاهه‌ڵنه‌گره‌كانی
تاوانباربوونی كۆماری ئیسلامی‌یان له قیس خۆ دا، یان شارده‌وه‌و، یان وه‌پشت گوێ
خست.
جارێ ئه‌وان قاتڵه‌كانیان كه كه‌وتبوونه ده‌ست پۆلیس به بێ‌ئه‌وه‌ی بدرێنه
دادگا، به ترسنۆكانه‌ترین شێوه له ئوتریش ڕاپه‌ڕاندن‌و به‌ڕێی تارانیان كردنه‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێك دابوو كه محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ر سه‌حراڕوودی‌و ئه‌میرمه‌نسوور
بزورگیان له كاتی لێپرسینه‌وه (بازجویی)ی پۆلیسدا قسه‌كانیان به ته‌واوی له‌گه‌ڵ
یه‌ك ناته‌با بوون‌و، ته‌نانه‌ت یه‌كتریانن وه‌درۆ ده‌خسته‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌نده‌ش،
ده‌بوو لانی‌كه‌م وه‌ك "گومان لێكراو" دادگایان بۆ پێك هاتبا.
ته‌نانه‌ت له برینداربوونی سه‌حراڕوودیشیان نه‌پرسی‌یه‌وه كه له لایه‌ن هاوده‌سته‌كانی‌یه‌وه
به هه‌ڵه ئه‌نگێورابوو! له‌وه‌ش گاڵته‌تر، رێژیمی ئێرانیش نه‌یپرسی‌یه‌وه ئه‌و
"دیپلۆماته‌ی" بۆچی‌و چۆن بریندار بووه! بێجگه له‌مه‌ش له حوكمی دادگای
بێرلیندا (له ماوه‌ی په‌روه‌نده‌ی تیرۆری كاك د. سه‌عید‌و هاوڕێیانی)، ده‌سه‌ڵاتدارانی
حكوومه‌تی ئێران به داڕێژه‌ر‌و به‌ڕێوه‌به‌ری تیرۆری د. قاسملوو‌و هاوڕێیانیشی
ده‌ناسێندرێن. ئه‌و حوكمه هه‌موو شك‌و گومانێكی له‌سه‌ر تاوانباربوونی كۆماری
ئیسلامی له تیرۆری وییه‌ن ڕه‌وانده‌وه‌و، پاش ئه‌و حوكمه حه‌ق وابوو ده‌زگای
قه‌زایی ئوتریش لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌ست پێ‌بكاته‌وه. به‌م شێوه‌یه ده‌بینین
هۆیه‌كانی كاربه‌ده‌ستانی ئوتریش ته‌نیا بیانوون.
پرسیار: ئایا هیچ هه‌وڵێك دراوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌كه بكه‌وێته‌وه گه‌ڕ؟
ئه‌م هه‌وڵانه ئاكامێكیان بووه؟
وه‌ڵام: به‌ڵێ هه‌وڵ دراوه. ته‌قریبه‌ن له هه‌موو ساڵوه‌گه‌ڕێكی تیرۆره‌كه‌دا
داوای وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی تیرۆره‌كه كراوه‌و ته‌نانه‌ت به‌ڕێز
خوشكه نه‌سرینی قاسملوو ساڵی 1990 شكایه‌تی له ده‌وڵه‌تی ئوتریش كرد، به‌ڵام
دادگاكانی ئوتریش سكاڵاكه‌یان ره‌د كرده‌وه. هه‌وڵه‌كان، لانی‌كه‌م ئه‌وه‌نده‌ی
ئاشكرا بێ، ئاكامێكیان نه‌بووه.
دیاره ده‌بێ بڵێم، كاتێك له مانگی مای 2005 هه‌واڵنووسێكی ئێرانی رای‌كرد بۆ
ده‌ره‌وه‌و، هێندێك زانیاریی سرنجڕاكێشی له‌سه‌ر تیرۆری وییه‌ن دا به پۆلیسی
ئوتریش‌و، به شایه‌دی "د" ناوی ده‌ركرد، ده‌زگای قه‌زایی‌و پۆلیسی ئوتریش
ئاماده‌بوون مه‌ئموورانی خۆیان بۆ پرسیار‌و لێكۆڵینه‌وه بنێرن بۆ لای شایه‌دی
"د" له پاریس. به‌ڵام وه‌زاره‌تی نێوخۆی فه‌رانسه سه‌ره‌ڕای موافقه‌تی
سه‌ره‌تایی، ئیزنی نه‌دا مه‌ئموورانی ئوتریش بچن‌و چاویان به كابرای
ژوورنالیستی ئێرانی بكه‌وێ!
پرسیار: 3 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وه‌كیلی ئه‌م په‌روه‌نده‌یه د. مانفرێد وایدینگه‌ر
به شێوه‌یه‌كی گوماناوی كوژرا. تا ئێستا پۆلیس‌و ده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كان له‌م
باره‌وه هیچ زانیاری‌یه‌كیان ڕاگه‌یاندوه؟ ئایا ئه‌و گومانه هه‌یه ئه‌م قه‌تڵه
پێوه‌ندیی به په‌روه‌نده‌كه‌وه هه‌بێت؟
وه‌ڵام: پۆلیسی ئوتریش هه‌تا ئێستاش شتێكی له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی مه‌رگی وه‌كیل
وایدینگه‌ر ڕانه‌گه‌یاندوه. ئه‌وه‌نده‌ی من ئاگادار بم، وێ ناچێ مه‌رگی د.
وایدینگه‌ر پێوه‌ندیی به په‌روه‌نده‌ی تیرۆری 13ی ژووئیه‌ی 1989وه هه‌بێ.
پرسیار: ئێستا پاش تێپه‌ڕینی 17 ساڵ به‌سه‌ر تیرۆری د. قاسملوو‌و، دوای زۆر
ئاڵوگۆڕی سیاسی له ئاستی جیهان‌و ئوتریش‌دا، شانسی وه‌گه‌ڕكه‌وتنه‌وه‌ی
په‌روه‌نده‌ی تیرۆری د. قاسملوو چۆن ده‌بینی؟
وه‌ڵام: كۆماری ئیسلامی وه‌ك رێژیمێكی دیكتاتۆر، به پێشێلكه‌ری مافی مرۆڤ‌و
پشتیوانی تیرۆریزم ناسراوه‌و، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی به‌رچاو له بۆچوون‌و
هه‌ڵوێستی دنیای ده‌ره‌وه به‌تایبه‌تی له ئورووپا، به‌رامبه‌ر به كۆماری
ئیسلامی پێك هاتوه‌و بێ په‌رده‌و ڕاشكاوانه‌تر باسی تیرۆر‌و
نابه‌كاری‌یه‌كانی دیكه‌ی رێژیم ده‌كرێ، به‌م حاڵه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی تیرۆری د. قاسملوو به نامومكین نازانم، به‌ڵام
ئه‌و شانسه له داهاتوویه‌كی نزیكدا نابینم. له‌به‌ر چه‌ند هۆ پێم وانیه ئوتریش
ئازایه‌تی‌و له‌خۆبردوویی پێویستی بۆ هاویشتنی ئه‌و هه‌نگاوه هه‌بێ:
دوای تیرۆره‌كه رێژیمی ئێران به‌تایبه‌تی به دوو هه‌ڕه‌شه ده‌وڵه‌تی
ئوتریشی خسته ژێر فشار‌و، ناچاری كرد چاوپۆشی له پێكهێنانی دادگا بۆ
قاتڵه‌كان بكا‌و به‌ڕێی تارانیان بكاته‌وه: 1 ـ ده‌وڵه‌تی ئه‌وكاتی ئوتریش له
شه‌ڕی ئێران‌و عێراقدا به پێچه‌وانه‌ی قانوونی ئه‌و وڵاته چه‌كی به عێراق
فرۆشتبوو كه ئێران پێی زانی‌و هه‌ڕه‌شه‌ی له ده‌وڵه‌تی ئوتریش كرد كه
ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌كانه به ئێرانیش نه‌فرۆشێ، لێی له قاو ده‌دا‌و پێوه‌نده
بازرگانی‌یه‌كانی خۆشی له‌گه‌ڵ ئوتریش ده‌بڕێ. ده‌وڵه‌تی ئوتریش سه‌ری بۆ
ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه دانواند‌و به‌شێوه‌ی غه‌یری قانوونی چه‌كی به كۆماری
ئیسلامی‌یش فرۆشت! له‌و مامه‌ڵه‌یه‌دا پووڵێكی یه‌كجار زۆر بێ‌سه‌ر‌و شوێن چوو.
ئه‌و كاته هه‌ردوو حیزبی گه‌وره‌ی ئوتریش (حیزبی سوسیال دێموكرات‌و حیزبی
دێموكرات مه‌سیحی) ده‌وڵه‌تی هاوبه‌شیان پێك هێنابوو‌و ده‌ستیان له‌و مامه‌ڵه‌یه
دابوو.
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له ئوتریش به "ریسوایی نۆریكووم" به‌ناوبانگه. جا رێژیم
دوای تیرۆری دوكتور به هه‌ڕه‌شه‌ی په‌رده هه‌ڵدانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و
ریسوایی‌یه ده‌وڵه‌تی ئوتریشی خسته ژێر فشار، 2ـ كۆماری ئیسلامی هه‌ڕه‌شه‌ی
كرد ئه‌گه‌ر قاتڵه‌كان نه‌نێردرێنه‌وه تاران، "ڕه‌نگه" گیانی ئه‌و
ئوتریشی‌یانه‌ی له ئێران ده‌ژین، بكه‌وێته مه‌ترسی‌یه‌وه!
جا ڕه‌نگه ئێستا كۆماری ئیسلامی نه‌یتوانیبێ گیانی ئوتریشی‌یه‌كان ڕاسته‌وخۆ
بخاته مه‌ترسی‌یه‌وه، به‌ڵام ئێستاش ده‌توانێ به ئاشكراكردنی ورده
زانیارییه‌كانی "ریسوایی نۆریكووم" گرفت بۆ هه‌ردوو حیزبی ناوبراو ساز بكا. هه‌ر
ئه‌مه‌شه كه هه‌ردوو حیزب لایه‌نگری له وه‌گه‌ڕكه‌وتنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی
تیرۆره‌كه ناكه‌ن. بێجگه له‌مه‌ش، ئوتریش پێوه‌ندیی بازرگانیی باشی له‌گه‌ڵ
كۆماری ئیسلامی هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت به بێ‌ده‌نگی چه‌ك‌و چۆڵیشی پێ ده‌فرۆشێ!
پاره‌كه ئاشكرا بوو كه ئوتریش ره‌زامه‌ندیی له‌گه‌ڵ فرۆشتنی 2000 موسه‌لسه‌لی
HS50 به ئێران بۆ "خه‌بات دژی قاچاخی مادده بێهۆشكه‌ره‌كان" ده‌ربڕیوه. |