|
زانستی‌و به‌رهه‌می لێوه‌كۆڵینێكی
ئاكادێمیك بێ، بابه‌تێكه كه به ره‌سمی رێزلێنان‌و ده‌ربڕینی هه‌ست‌و وه‌فا،
ئاماژه به به‌شێكی بچووك له شێوه‌ی خه‌بات‌و بیركردنه‌وه‌ی كه‌سییه‌تییه‌ك ده‌كا
كه هاوكات خه‌باتگێری‌و زانستی له‌خۆیدا كۆكردبۆوه‌و به‌كاری ده‌هێنا.
به مه‌به‌ستی باشتر
تێگه‌یشتن له‌سه‌ر بابه‌تی سه‌ره‌كیی ئه‌م وتاره، پێویسته ئاماژه‌یه‌كی
هه‌رچه‌ند كورت بكه‌ینه سه‌ر بۆچوونی دوكتور قاسملوو و حیزبی دێموكراتی
كوردستانی ئێران له‌سه‌ر دیاریكردنی بناغه‌ی شێوه خه‌باتی گه‌لی كورد له
كوردستانی ئێران‌دا كه زیاتر له 60 ساڵه به‌رده‌وامه.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، حیزبێكی میللییه كه بۆ وه‌دیهێنانی مافه
نه‌ته‌وه‌اییه‌تیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی ئێران‌و له چوارچێوه‌ی
خاكی ئێران‌دا خه‌بات ده‌كا. كه‌واته ئه‌م حیزبه، حیزبێكه كه به باوه‌ڕ
به‌جیهانیی پێشكه‌وتووی ئه‌مرۆ، كه بریتین له دێموكراسی‌و مافی مرۆڤـ،
خه‌باتێكی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كا، ئه‌گه‌رچی به تێگه‌یشتن له واقیعییه‌ته‌كانی
كۆمه‌ڵگای كورده‌واری، هاوكات وه‌كوو ئامانجێكی درێژخایه‌ن له ئاسۆیه‌ك دا بۆ
دوارۆژی خه‌بات، كار ده‌كا له پێناوی وه‌دیهاتنی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئینسانی‌تر له
ژێر سێبه‌ری سوسیالیزمی‌دمكراتیكدا .
كاك دوكتور قاسملوو، له شیكردنه‌وه‌یه‌ك دا له‌سه‌ر دروشمی ئێستراتژیی ئه‌و
كاتی حیزب، واته "دێموكراسی بۆ ئێران‌و خودموختاری بۆ كوردستان" كردویه‌تی،
له دوای باس كردن ئه‌وه‌یكه حیزبی دێموكرات بۆ چه‌سپاندنی مافی دیاریكردنی
چاره‌نووس خه‌بات ده‌كا، ده‌ڵـێ: "مافی چاره‌نووس كه داوای ده‌كه‌ین
موحته‌وایه (نێوه‌رۆكه)، به‌ڵام ئه‌و مافی چاره‌نووسه ده‌كرێ به چه‌ند شێوه
جێ‌به‌جێ بكرێ"(1) له درێژه‌ی باسه‌كه‌دا دوای ئاماژه‌كردن‌و ناوبردنی ئه‌م
چه‌ند شێوه‌یه كه بریتین له: 1ـ مافی وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆیی 2ـ هه‌قی
هه‌ڵبژاردنی فێدرالیزم 3ـ رازی بوون به‌شێوه‌ی خودموختاری، واته (ئۆتۆنومی)
لایه‌نه جواروجوره‌كانی ئه‌م سێ شێوه‌یه تاوتۆی ده‌كا‌و به ئاماژه‌كردن به
كه‌مو كورتییه‌كانی وه‌رگرتنی سه‌ربه‌خۆیی‌و نه‌بوونی ده‌رفه‌تی له بار بۆ
ده‌ستنیشان كردنی شێوه‌ی فێدراتیو ده‌ڵـێ "چونكه ئێران له یه‌ك میللییه‌ت پێك
نه‌هاتوه‌و له چه‌ند میللییه‌ت پێك هاتوه، كه‌وابوو فیدرالیزمیشمان قبووڵه.
به‌ڵام چونكه كه‌سێكی دیكه ]واته میللییه‌تێكی دیكه[ نیه جارێ له
مه‌یداندا، هه‌ر ئێمه به‌تاقی ته‌نیا هه‌ین‌و داوای هه‌قی خۆمان ده‌كه‌ین.
داوای خودموختاری ده‌كه‌ین."(2)
ره‌نگه گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م بۆچوونه‌ی دوكتور قاسملوو خوێنه‌رو یان بیسه‌ر، تووشی
جۆره پارادۆكسێ بكا، كه چۆن ده‌بێ تو لایه‌نگریی خودموختاری بكه‌ی‌و له
هه‌مان كاتدا باوه‌ڕیشت به خه‌باتی هاوبه‌ش‌و به‌شدار بوون له یه‌ك به‌ره‌دا بێ
تا له‌گه‌ڵ‌نه‌ته‌وه‌كانی‌دیكه‌ی ئێران‌دا له خه‌بات دژی دوژمنێكی هاوبه‌ش
به‌ره‌به‌ره‌كانێ بكه‌ی وبه‌شدار بی.
ئه‌گه‌رچی به سه‌رنجدان‌و وردبوونه له وته‌ی پێشوی كاك دوكتور، ده‌كرێ
له‌وه تێ‌بگه‌ین. كه هه‌ڵبژاردنی خودموختاری وه‌كوو شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كانی
دیاریكردنی مافی چاره‌نووس، واقێعبینتر بووه به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به
وته‌یه‌كی دیكه‌ی كاك (دوكتور)ه‌وه ده‌توانین روونكردنه‌وه‌یه‌كی باشترمان
له‌سه‌ر ئه‌م به بابه‌ته هه‌بێ. دوكتور قاسملوو به تیشك خسته سه‌ر چه‌مكێكی
دیكه‌ی دروشمی سه‌ره‌كیی حیزب واته، "دێموكراسی بۆ ئێران" ده‌ڵـێ: "ئه‌گه‌ر
دێموكراسی به ته‌واوی له ئێران‌دا جێگیر بێ. مانای ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكانی
دیكه‌ش خودموختاریی خۆیان وه‌رگرتوه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌وان حه‌قی خۆیان وه‌ربگرن
ئه‌وه‌یش بۆ خۆی (تچمین)ێكه بۆ حه‌قی ئێمه"(3) یان له شوێنێی دیكه‌شدا
ده‌ڵـێ: "ئێمه لایه‌نگری خودموختاری بۆ هه‌موونه‌ته‌وه‌كانی‌ئێرانین. زیاتر
له‌وه پێمان وایه شێوه‌ی عه‌مه‌لی بۆ حه‌لكردنی مه‌سه‌له‌ی میللی له
ئێران‌دا شێوه‌ی فێدرالێزمه، چونكه چه‌ند میلله‌تی دیكه‌ش هه‌ن."(4)
لێره‌دا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ له حاڵێكدا كه له باری(عینی)یه‌وه ده‌ره‌تانی
یه‌كگرتوویی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به هۆی كه‌موكورتییه‌كانی
بزووتنه‌وه‌ی میللی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه مومكین نه‌بووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای
لایه‌نی (زه‌ینی)، ئه‌م خه‌باته، دوكتور قاسملوو هه‌وڵـێكی بێ‌وچانی داوه
بۆئه‌كتیڤ كردن‌و ته‌نانه‌ت یه‌كانگیركردنی ئه‌م خه‌باته هاوبه‌شه‌و هه‌رده‌م چ
له باری نه‌زه‌ری‌و چ له باری پراكتیكه‌وه هه‌وڵی بۆ داوه. له ئاكامی
ئاوه‌ها هه‌وڵێكیدا بووه كه به‌شی زۆری ئه‌ركی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كانی
غه‌یره فارس له ئێراندا‌و كه‌وتۆته ئه‌ستۆی حیزب‌و رێبه‌ره ماندوو
نه‌ناسه‌كه‌ی، ئه‌م ئه‌ركه له درێژه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا شوێنێكی
به‌رچاوی‌هه‌بووه‌و هه‌یه‌تی، تا راده‌یه‌ك كه له دوایین ئاخاوتنی دوكتور
قاسملوودا، له سه‌ر مێزی وتووێژ كه له لایه‌ن دیپلۆمات تیروریسته‌كانی كۆماری
ئیسلامییه‌وه رازێندرابووه، داكۆكیی كردن‌و دیفاعی له نه‌ته‌وه‌كانی ئێران‌و
له مافی ره‌وایان له لایه‌ن دوكتوری شه‌هیده‌وه، جێگه‌ی ئاماژه‌و وه‌بیر
هێنانه‌وه‌یه.
كه‌وابوو ئه‌وه‌یكه له درێژه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌دا، ده‌یخه‌ینه به‌رباس‌و نووسین
زۆر دوورتره له ته‌نیا بیر‌و بۆچوونی رێبه‌ری مه‌زنمان دوكتور قاسملووی
شه‌هید، به‌ڵكوو ئه‌مه ره‌وتێك بووه له خه‌باتی پراكتیك‌و ململانێ
به‌كرده‌وه‌ی دوكتور قاسملوو‌و حیزبه‌كه‌ی وێڕای سستی‌و له مه‌یدان
نه‌بوونی‌نه‌ته‌وه‌كانی‌ئێران له لایه‌كه‌وه وه‌ئه‌ستۆ گرتن‌و شانی ژێر باری
قورسی خه‌بات‌و به‌رگری له ماف‌و مانی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی له لایه‌كی
دیكه‌وه،و له هه‌مان كاتدا رووبه‌روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ خواست‌و بۆچوونی ته‌نگ
نه‌زه‌رانه (كورت بینانه)و خه‌یاڵی به‌شێك له هاوسه‌نگه‌رانی له درێژه‌ی
خه‌باتدا كه به تێنه‌گه‌یشتن له هه‌لومه‌رجی خه‌بات تووشی "(افراگ)" و
"(تفریگ)" ده‌بوون.
به دوای ئه‌م ئاماژه‌یه كه به مافی دیاریكردنی چاره‌نووس كرا، بۆچوونێ كه
ئێمه ده‌یخه‌ینه به‌رباس، خه‌باتی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی ئێران به
جگه له نه‌ته‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستی فارسه. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ئاورێك له
مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی ئێران بده‌ینه‌وه‌و له‌م
گوشه‌نیگایه‌وه، واته له گوشه‌نیگای پێوه‌ندی‌و هاوخه‌باتی له‌گه‌ڵ
نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران‌دا، چاوێكی لـێ‌بكه‌ین، ده‌توانین به ئاماژه‌كردن
به كۆماری كوردستان‌و هاوخه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی دراوسێ
واته ئازه‌ریه‌كان ده‌ست پێ‌بكه‌ین‌و ئاماژه به په‌یمانی هاوكاری نێوان كورد‌و
ئازه‌ری بكه‌ین كه له لایه‌ن حكوومه‌تی میللیی كوردستان به رێبه‌رایه‌تیی
حیزبی دێموكراتی كوردستان‌و حكوومه‌تی میللیی ئازه‌ربایجان به رێبه‌رایه‌تی
فیرقه‌ی دێموكراتی ئازه‌ربایجان راگه‌یه‌ندرا.
قوناخی دیكه‌ی هاوخه‌باتیی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵه‌كانی
دوای شۆڕشی‌نه‌ته‌وه‌كانی‌ئێران له ساڵی 1979 زایینی‌دا، له‌م قوناخه‌دا بوو كه
به هه‌وڵ‌و ئیبتكاری كاك دوكتور قاسملوو، وه‌كوو رێبه‌ری حیزبی دێموكرات له
پاییزی ساڵی 1980دا وا بڕیار بوو هاوده‌نگییه‌كی گشتی له نێوان نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران‌دا پێك بێ. به‌داخه‌وه ئه‌م هه‌وڵه‌ی كاك دوكتور به هۆی هه‌ڵایساندنی
شه‌ڕ له لایه‌ن خومه‌ینی‌یه‌وه له‌دژی نه‌ته‌وه‌ی كورد، بێ ئاكام مایه‌وه.
به‌رێز مسته‌فا هێجری سكرتێری گشتیی حیزب له‌م پێوه‌ندیه‌دا ده‌ڵـێ: " ... به
ئیبتكاری دوكتور قاسملوو بوو كه پێكهێنانی یه‌كیه‌تیی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران
هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵ گیرا‌و بڕیار بوو كه له پاییزی 1359دا نوێنه‌رانی هه‌موو
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران له شاری "مه‌هاباد" كۆببنه‌وه‌و رێ‌و شوێنێك بۆ
به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران بگرنه به‌ر، به‌ڵام به‌داخه‌وه
هێزه‌كانی رێژیم له‌و سه‌ر‌وبه‌نده‌دا هێرشی به‌ربڵاوی خۆیان بۆ سه‌ر شاری
مه‌هاباد ده‌ست پێ‌كرد‌و ئه‌و فرسه‌ته‌ش له كیس چوو."
ئه‌گه‌رچی به هۆی لاواز بوونی جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌كانی
دیكه‌ی ئێران جودا له كورد، هه‌وڵه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی دوكتور قاسملوو
ئه‌و جوره كه خۆی ئاواتی ده‌خواست له كاتی ژیانی به نرخیدا به‌ری نه‌گرت،
به‌ڵام به هاتنه ئارای كه‌شوهه‌وای نوێ جیهانی‌و ناوچه‌یی‌و هه‌وڵی
بێ‌وچانی رێبه‌رانی حیزب‌و په‌ره‌سه‌ندنی جوووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی
ئێران، ئاواته‌كانی دوكتور قاسملووی شه‌هید به پێك هاتنی كۆنگره‌یه‌ك له
ژێرناوی "كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدرال" وه‌دی‌هات. وا پێشبینی
ده‌كرێ كه له گۆڕانكارییه‌كانی داهاتووی ئێران‌دا قورسایی خوی به باشی
بنوێنێ.
لێره‌دا جێی‌خۆیه‌تی هه‌ندی له هۆیه‌كانی پێداگریی كاك دوكتور قاسملوو له‌مه‌ڕ
ئه‌م لایه‌نه گرینگی خه‌بات، واته بایه‌خدان زۆری به خه‌باتی هاوبه‌ش
له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، ده‌ست نیشان بكه‌ین‌و به هه‌ندێ له وته‌كانی
خۆی له‌م باره‌یه‌وه، ئه‌م هۆیه‌كانی ئه‌م پێداگرییانه پشت راست بكه‌ینه‌وه
بیانڕازێنینه‌وه.
ـ باوه‌ڕی بناخه‌یی دوكتور قاسملوو به چه‌مكی یه‌كگرتوویی‌و بایه‌خه
مرۆڤیه‌كان وه‌كوو ئازادی‌و مافی مرۆڤـ:
دوكتور قاسملوو، هه‌موو كاتێك‌و له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا هه‌وڵی ده‌دا
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران هان بدا تا به هه‌ڵبژاردنی خه‌باتی هاوبه‌ش دژی كرده‌وه
نامرۆڤانه‌كانی كۆماری ئیسلامی، دژی دیكتاتۆری‌و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ
له ئێران‌دا ڕابوه‌ستن‌و یه‌كگرن‌و له‌پێناو وه‌دیهێنانی ئازادی‌دا خه‌بات بكه‌ن‌و
له قوربانیدان نه‌ترسن.
ئه‌و له حاڵـێكدا باوه‌ڕی به مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كان‌و
سه‌ربه‌خۆیی وان هه‌بوو، هاوكات مروڤێكی ئه‌نترناسیونال بوو،و خوڵیایه‌كی
مه‌زنی بۆ پێوه‌ندیی نێوان نه‌ته‌وه‌كان هه‌بوو.
هه‌ر بۆیه له وتووێژێكی رادیویی‌دا ده‌ڵـێ: "په‌یامی من بۆنه‌ته‌وه‌كانی‌ئێران
ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ هه‌موو كه‌س له‌و راستی‌یه تێ بگا كه رێژیمی
كۆنه‌په‌رستی خومه‌ینی رێژیمێكی دژی ئازادی، رێژیمێكی دژی گه‌لی، ته‌نانه‌ت
رێژیمێكی دژی ئینسانیه‌و ئه‌وه‌ی ئیسبات كردوه. خه‌بات كردن دژی رێژیمی
خومه‌ینی بریتی‌یه له دیفاع له ئازادی، به‌ڵام بریتی‌یه له دیفاع له
ئینسانیش. به‌ڕاستی وجوودی رێژیمی خومه‌ینی نه‌نگه بۆنه‌ته‌وه‌كانی‌ئێران،
نه‌نگه بۆ تاریخی ئێران‌و هه‌موونه‌ته‌وه‌كانی‌ئێران. هه‌موو هێزه
پێشڕه‌وه‌كانی‌نه‌ته‌وه‌كانی‌ئێران، هه‌موو ئه‌و ئینسانانه كه خۆیان به
ئازادیخواز، به دێموكرات داده‌نێن ده‌بێ یه‌ك بگرن بۆ ئه‌وه هه‌رچی زووتر ئه‌و
رێژیمه بڕووخێ‌و شوێنه‌واری نه‌مێنێ‌و ئه‌و نه‌نگه له تاریخی ئێران
لابچێ.(6)
ـ لێكدانه‌وه‌ی واقیع بینانه‌ی له‌سه‌ر ژیئوپۆلیتیك‌و هه‌ڵكه‌وتی جوغرافیایی
كوردستان:
دوكتور قاسملوو به شاره‌زایی‌یه‌كی كه‌م وێنه كه له‌سه‌ر كوردستان هه‌بووی،
چاك ده‌یزانی كه ژیئوپۆلیتیكی كوردستان‌و هه‌ڵكه‌وتی جوغرافیایی كوردستان بۆ
راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌ی كورد له چوارچێوه‌ی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆدا
مومكین نابێ، بۆیه خه‌بات له چوارچێوه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه كوردیان تێ‌دا
ده‌ژین به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ست هێنانی مافه ئینسانی‌و نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی به
باشتر‌و گونجاوتر ده‌زانی‌و ئه‌مه له حاڵـێكدا بوو كه مافی دیاریكردنی
چاره‌نووس، ته‌نانه‌ت ئازادیی بڕیاردان تا سنووری جوداییشی بۆ نه‌ته‌وه‌ی
كورد‌و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران به ره‌وا ده‌زانی. له ئاكامی ئه‌م واقیع
بینی‌یه‌دا بوو كه بۆ وه‌ده‌ستهێنانی مافه ناوبراوه‌كان له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا
به پێ ئه‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه‌ی كورد له ئێران‌دا له باری حه‌شیمه‌ت‌و
جوغرافیا‌و رووبه‌ره‌وه، توانای بریاردانی یه‌كجاریی بۆ ته‌واوی ئێران نه‌بوو،
ده‌یگوت: "بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی كورد هه‌ر چه‌نده به تواناش بێ ده‌توانێ له
باشترین كاتدا رێژیم لاواز بكا، هه‌لومه‌رجی رووخانی پێك بێنێ، به‌ڵام ته‌نیا‌و
له هیچ بارێكه‌وه ناتوانێ ئاڵترناتیڤ بێت، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ئێمه هه‌موو
كاتێك له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووین كه پێوه‌ندی نێوان بزووتنه‌وه‌ی گه‌لی كورد
له‌گه‌ڵ‌نه‌ته‌وه‌كانی‌دیكه‌ی ئێران‌دا بپارێزین"(7) هه‌روه‌ها له جێگه‌یه‌كی
دیكه‌دا ده‌ڵـێ: "ئێمه له ئه‌قه‌لییه‌تداین كه‌وابوو، ده‌بێ هاوپه‌یمانمان
هه‌بێ له به‌شه‌كانی دیكه ئێراندا‌و دۆستمان هه‌بێ."(8)
ـ باوه‌ڕی قووڵی به چه‌مكی دێموكراسی:
دوكتور قاسملوو، به‌رده‌وام پێ‌داگر بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له دروشمی
سه‌ره‌كیی حیزب‌دا دێموكراسی بنه‌مایه‌كه كه نابێ فیدای خه‌باتی چینایه‌تی‌و
نه‌ته‌وه‌یی بكرێ. هه‌ربۆیه له‌سه‌ر ئه‌م باروه‌ڕه‌ی خۆی‌و به هۆی جێگیر
بوون‌و هێنانه ئارای دێموكراسی‌و پاشان سه‌قامگیركردنی خودموختاری له‌و
باوه‌ڕه‌دا بوو كه ده‌بێ هه‌لـێ بڕه‌خسێنین تا به هاوخه‌باتی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران، دێموكراسی‌و پاشان خودموختاری‌و یان فێدرالیه‌ت سه‌قامگیر بكه‌ین. له‌سه‌ر
ئه‌م بابه‌ته له جێگایه‌ك دا ده‌ڵـێ: "... دێموكراسی بۆ ئێمه وه‌ك حیزبێكی
دێموكرات هه‌ده‌فه، حیزبێكی دێموكراتین بۆ ئازادی، یانێ بۆ ئازادی
هه‌موونه‌ته‌وه‌كانی‌ئێران تێ‌ده‌كۆشین‌و ده‌مانه‌وێ ئه‌و ئازادییه‌ش بپارێزین‌و
ته‌نانه‌ت پاش وه‌رگرتنی خودموختاریش ئه‌و دێموكراسییه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی
ئێران زامنێكه بۆ خودموختاری ئه‌و گه‌لانه."(9)
ـ پێشبینی داهاتووی ناوچه رۆژهه‌ڵات ناوین‌و ره‌وتی جیهانگیری‌و
ئه‌نتگراسیۆنی ئابووری:
دوكتور قاسملوو وه‌ك مروڤێكی رووناكبیر‌و خه‌باتكارێكی ئاكادیمیك كه خوێندنی
باڵای له وڵاتانی ئوروپایی‌دا ته‌واو كردبوو،و بۆماوه‌یه‌كی زۆر له‌م
وڵاتانه‌دا ژیابوو‌و هه‌روه‌ها به پێ ئه‌و شاره‌زایی‌یه‌ی كه له‌سه‌ر پرسه
جیاجیاكانی جیهان، به تایبه‌ت له‌سه‌ر سیاسه‌ت‌و ئابووریی جیهان هه‌یبوو. باش
ده‌یزانی كه شه‌پۆله ئابوورییه جیهانیه‌ی كه ده‌ستی پێ‌كردبوو به زووترین
كات وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوینیش ده‌گرێته‌وه، هه‌ر به‌م پێیه ئه‌گه‌ر بێت‌و
كوردستانیش به سه‌ربه‌خۆیی بگا، ده‌بێ تۆ بۆ پێكه‌وه ژیان، ئاشتی‌و
یه‌كگرتوویی كه ده‌توانێ ئاكامی ئه‌م شه‌پۆله بێ پێوه‌ندییه‌كی باشت هه‌بێ
له‌گه‌ل نه‌ته‌وه‌كانی دراوسێدا، هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه بوو كه پێداگری ده‌كرد
له سه‌ر خه‌باتی هاوبه‌ش دژی دیكتاتۆری‌و لابردنی زوڵمی نه‌ته‌وه‌یی‌و
سه‌قامگیركردنی مافی وه‌ك یه‌ك ژیانی نه‌ته‌وه‌كان‌و ئه‌م خه‌باته‌ی به گونجاو
ده‌زانی كه تۆ هاوكات بۆ خۆرێكخستن له‌گه‌ل ره‌وتی جیهانی‌و گه‌ره‌نتی مان‌و
مه‌وجوودیه‌تی خۆت وه‌كوو نه‌ته‌وه‌یه‌كی جودا‌و دان پێدانرا‌و به‌ره‌و پێش
بڕۆی. له‌م پێوه‌ندییه‌دا‌و له ئاكامی باوه‌ڕی به پێكهاتنی جوره
ئه‌نتگراسیونێك له نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه، له داهاتوودا بوو كه له سه‌ر به
فه‌رمی دیاریكردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه به ده‌ستی خۆیان‌و بۆ
ئاشتی‌و ته‌بایی نێوانیان خه‌باتی ده‌كرد‌و له‌سه‌ر هاوخه‌باتییان سوور‌و پێ‌داگر
بوو.
له ئاكامدا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به كورتی باسی ئه‌م بابه‌ته بكه‌ین، ده‌توانین
بڵێین: دوكتور قاسملوو، به باوه‌ڕێكی قوول، كه به‌رهه‌می ساڵه‌ها خوێندن‌و
خه‌باتی به‌كرده‌وه‌ی بوو، هه‌وڵی ده‌دا تا "مافی دیاریكردنی چاره‌نووس، وه‌كو
مافێكی دێموكراتیك له ئێران‌دا بۆ نه‌ته‌وه‌كانی ئێران دابین بكرێ‌و هه‌ر به‌و
پێیه له درێژه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه دوور‌و درێژه كه ده‌ستی كه‌وتبوو، پێكه‌وه
ژیانی ئاره‌زوومه‌ندانه‌و دڵخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، له چوارچێوه‌ی
وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ‌و ئازاد‌و سه‌قامگیری به باشتر ده‌زانی، وڵاتێك كه هه‌مووان
مافی وه‌ك یه‌ك ژیانیان هه‌بێ‌و نه‌ته‌وه‌گه‌ل به‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیاندا زاڵ
بن‌و مافی یه‌كسان‌و هاوبه‌شیان له‌به‌رامبه‌ر پرسه گشتییه‌كاندا هه‌بێ. له
ئاكامی ئه‌م بۆچوونه‌و له درێژه‌ی بیروباوه‌ره گشتگیره‌كانی له‌مه‌ڕ ئازادیی
مرۆڤـ و ژیانێكی ئینسانی‌و ئاسووده بۆ مرۆڤه‌كان بوو كه هاوكات دوكتور قاسملوو
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه رێبه‌رایه‌تیی جووڵانه‌وه میللی ـ دێموكراتیكی
نه‌ته‌وه‌ی كوردی له ئێران‌دا ده‌كرد، ببووه جێگه‌ی هیوا‌و هۆمێدی كوردان له
پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان‌و له هه‌مان حاڵ‌دا جێگای باوه‌ڕ‌و رێزی
ئازادیخوازان‌و نه‌ته‌وه‌كانی ئێران بوو. رێز‌و ئێحترامی ئه‌و هه‌ر به‌مه
نه‌ده‌وه‌ستا ، دوكتور قاسملوو كه‌سایه‌تییه‌كی رۆژهه‌ڵاتی بوو كه سه‌رنجی
بیرمه‌ندان‌و سیاسه‌تڤانانی رۆژئاوایشی بۆلای خۆی ڕاكشابوو.
هه‌ر ئه‌م وته‌ی "بێرنارد كوشنێر" وه‌زیری ئه‌وكاتی كاروباری مرۆڤایه‌تی له
كاتی ناشتنی ته‌رمی پیرۆزی كاك دوكتور له گۆرستانی (پێرلاشێز)ی پاریس‌دا بۆ
ده‌رخستنی ئه‌م راستییانه به‌سه كه گوتویه‌تی: "له سه‌رجه‌می جیهانی
سێیه‌مدا كه‌سم وه‌ك تۆ به دڵ نه‌بوو."
1ـ تاڤگه‌ی حه‌قیقه‌ت به‌رگی یه‌كه‌م ل 286
2ـ هه‌مان سه‌رچاوه ل299
3ـ هه‌مان سه‌رچاوه ل 298
4ـ هه‌مان سه‌رچاوه ل 298
5ـ دوكتور قاسملو رێبه‌رێكی مۆدێرن‌و شۆرشگێرێكی دیموكرات ل 160
6ـ تاڤگه‌ی حه‌قیقه‌ت به‌رگی دووهه‌م ل 172
7ـ هه‌مان سه‌رچاوه
8ـ هه‌مان سه‌رچاوه
9ـ هه‌مان سه‌رچاوه |