|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: شه‌هید
دوکتور عه‌بدولره‌حمان قاسملوو ::. |
|
ماسته‌ر نامه‌ی "د.قاسملوو، ژیان‌و رۆڵی سیاسیی له
بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازانه‌ی كورددا" | |
23-05-1385
به‌یانیی رۆژی شه‌ممه، 14ی
گه‌لاوێژی 1385ی هه‌تاوی، كۆڕێك بۆ وتوێژ له سه‌ر ماسته‌رنامه‌ی* هۆشمه‌ند عه‌لی
مه‌حموود، له هۆڵی كۆلیژی ئه‌ندازیاریی زانكۆی كۆیه، گیرا كه تێیدا به‌ڕێز
هۆشمه‌ند عه‌لی ** له به‌رانبه‌ر لێژنه‌ی دیالۆگ له
سه‌ر ماسته‌رنامه‌كه‌ی‌دا به‌رگری له تێزه‌كه‌ی به ناونیشانی "عه‌بدولره‌حمان
قاسملوو ـ ژیان‌و رۆڵی سیاسی له بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازایی كورد دا" كرد. |
| |
كۆڕه‌كه به ناساندنی
خوێندكار هۆشمه‌ند عه‌لی مه‌حموود‌و باسكردن له كورته‌یه‌ك له ژیان وی له لایه‌ن
كه‌ماڵ عه‌لی محه‌ممه‌د، سه‌رۆكی لێژنه‌ی دیالۆگ ده‌ستی پێ‌كرد. پاشان
نیوكاتژمێر كات به هۆشمه‌ند عه‌لی درا تا پوخته‌یه‌ك له تێزه‌كه‌ی پێشكه‌شی ئه‌ندامانی
لێژنه‌ی دیالۆگ‌و ئاماده‌بووان بكا.
دواتر دوكتور دلێر ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی لێژنه‌ی گفتۆگو له سه‌ر ماسته‌رنامه‌ی
هۆشمه‌ند عه‌لی، هاته سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی زانستیی ماسته‌رنامه‌كه‌و سه‌باره‌ت
به كه‌سایه‌تیی قاسملوو گوتی:" د.قاسملوو ئه‌و سه‌ركرده گه‌وره‌یه‌ی كورد بوو
كه له هه‌مان كاتدا كه هه‌موو رێگه‌یه‌كی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی
له‌به‌رده‌م خۆیدا به ئاوه‌ڵا ده‌دی، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌وه‌نده
ئاشتیخواز بوو كه ئاماده بوو ته‌نانه‌ت گیانیشی به‌ختی ئه‌م پێناوه بكا كه هه‌ر
كردیشی".
دوكتور دلێر له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا به ئاماژه به ماسته‌رنامه‌كه‌ی
هۆشمه‌ند عه‌لی گوتی:"حه‌ز ده‌كه‌م ئه‌و ماسته‌ر نامه‌یه سه‌ره‌تایه‌ك بێ بۆ
وردبوونه‌وه‌ی‌و خوێندنه‌وه‌ی زانستیی ژیان‌و رۆڵی سیاسیی قاسملوو، چونكه
دوكتور قاسملوو مرۆڤێك بوو خه‌باتگێڕ‌و پێشڕه‌وی نه‌ته‌وه‌كه‌ی كه لانیكه‌م 20
ساڵ پێش له‌گه‌له‌كه‌ی بیری ده‌كرده‌وه‌و هه‌نگاوی ده‌نا. قاسملوو به هێنانه
گۆڕی سۆسیال دێمۆكراسی گه‌وره‌ترین ده‌سكه‌وت‌و شانازیی به ناوی خۆی‌و بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی
تۆمار كرد".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م كۆڕه‌دا پرۆفسۆری یاریده‌ر دوكتور ئیسماعیل شۆكر ره‌سووڵ،
یه‌كێكی دیكه له ئه‌ندامانی لێژنه‌ی گفتوگۆ به ئاماژه به‌وه‌ی كه هۆشمه‌ند
عه‌لی یه‌كه‌م كه‌س‌و تا ئێستا تاكه‌كه‌سه كه توانیویه‌تی ماسته‌رنامه‌كه‌ی له‌سه‌ر
كه‌سایه‌تیی د.قاسملوو وه‌رگری. ده‌توانێ خۆی به میراتگری قاسملوو بزانێ‌و له
داهاتووش دا دوكتوڕا نامه‌كه‌شی هه‌ر له‌و پێوه‌ندی‌یه‌دا وه‌رگرێ. لێژنه‌ی
دیالۆگ له سه‌ر ماسته‌رنامه‌ی "د.قاسملوو، ژیان‌و رۆڵی سیاسی له بزووتنه‌وه‌ی
رزگاریخوازی كورددا" پاش 3 كاتژمێر باس‌و لێدوان پله‌ی "زۆرباش"ی به ماسته‌رنامه‌كه‌ی
هۆشمه‌ند عه‌لی به‌خشی.
هۆشمه‌ند عه‌لی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌نگیزه‌ی هه‌ڵبژاردنی د.قاسملوو بۆ
ماسته‌رنامه‌كه‌ی به هه‌واڵنێری " كوردستان"، ئۆرگانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی راگه‌یاند:" كه‌سایه‌تی‌یه‌كی وه‌ك دوكتور
قاسملوو ده‌هێنێ نه‌ك ماسته‌رنامه، به‌ڵكوو ده‌یان تێزی دوكتوراو كتێبی مێژووی‌و
زانستی له‌سه‌ر بنووسرێ‌و ئه‌وه‌ی كه تا ئێستا هیچ كام له زانكۆكانی كوردستان‌و
ته‌نانه‌ت ئورووپاش توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی یان له‌سه‌ر د.قاسملوو نه‌بووه، ئه‌وه
هانده‌ری سه‌ره‌كیی من بوو. پاشان ئێمه ده‌بێ‌و ئه‌وه ئه‌ركمانه كه له‌سه‌ر
كه‌سایه‌تیی د. قاسملوو‌و ده‌رخستنی پێگه‌ی ئه‌و له سیاسه‌ت‌و دێپلۆماسی كوردی
له قۆناغه جیاجیاكانی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ماندا زۆر شت روون بكه‌یه‌نه‌وه‌و
خه‌له‌و خه‌رمانێكی زانستیی لێ دروست بكه‌ین تا نه‌وه‌ی دواڕۆژی كورد، له
مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌یان باشتر تێبگه‌ن‌و سوودی لێ‌وه‌ربگرن".
یه‌كێك له‌و خاڵه به‌هێزانه‌ی تێكڕای ئه‌ندامانی لێژنه‌ی گفتوگۆ بۆ ئازایه‌تی
و بوێریی هۆشمه‌ند عه‌لی یان گه‌ڕانده‌وه، نه‌بوونی سه‌رچاوه‌و ئارگۆمێنتی
پێویست بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بووه، به‌ڵام هۆشمه‌ند عه‌لی به ماندوو بوونێكی
زۆر‌و له ماوه‌ی دووساڵدا توانیویه‌تی پتر له 260سه‌رچاوه بۆ توێژینه‌وه‌كه‌ی
وه‌ده‌ست بێنێ. هۆشمه‌ند عه‌لی سه‌باره‌ت به گیر‌و گرفته‌كانی به‌رده‌م توێژینه‌وه‌كه‌ی
ئاوا ده‌ڵێ: هه‌موو هه‌وڵم ئه‌وه بوو زۆرترین سه‌رچاوه بۆ ئه‌م نووسینه‌م به‌كار
بێنم هه‌ر بۆیه‌ش به چوار زمانی كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیسی‌و فارسی چیم ده‌سكه‌وتبێ،
كه‌ڵكم لـێ وه‌رگرتووه. له‌و نێوه‌دا رۆژنامه‌ی "كوردستان"، ئۆرگانی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندیی حدكا بۆ من سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باش بوو. بیره‌وه‌ریی رێبه‌رانی حدكا‌و
ئه‌م چه‌ند كتێبه‌ی كه ئه‌ندامانی حدكا له‌و چه‌ند ساڵه‌دا به‌چاپیان گه‌یاندوون
ـ دیاره ئه‌وانه زۆربه‌یان نوسینه‌كانی خودی د.قاسملوون كه كۆكراونه‌ته‌وه و
له بۆنه‌و یاده‌كان له‌سه‌ر نه‌مر قاسملوو نووسراون".
هۆشمه‌ند عه‌لی سه‌باره‌ت به توێژینه‌وه‌كه‌ی‌و پۆلین به‌ندییه‌كی سه‌ر پێی
ماسته‌رنامه‌كه‌ی ده‌ڵێ:"ماسته‌رنامه‌كه‌ی من له 5 به‌ش دا خۆی ده‌بینێته‌وه
له‌گه‌ڵ پێشه‌كی‌و پاشكۆ‌و سه‌رچاوه‌كان. هه‌ر به‌شێكی ئه‌و 5 به‌شه‌ش خۆی دابه‌ش
ده‌بێ به چه‌ند ته‌وه‌رێكدا بۆ وێنه به‌شی یه‌كه‌م خۆی 3به‌شه، به‌شی دووهه‌م
3ته‌وه‌ره‌و به‌شی سێهه‌م به هه‌مان شێوه، به‌ڵام به‌گشتی به‌شی یه‌كه‌م ته‌رخانكراوه
به ژیانی دوكتور قاسملوو، بنه‌ماڵه‌كه‌ی‌و خوێندن‌و ...
به‌شی دووهه‌م تایبه‌ت كراوه به رۆڵی سیاسیی قاسملوو له سه‌رده‌می پاشایه‌تی
له ساڵی 1945 بۆ 1978 كه ئه‌ویش خۆی دابه‌ش به چه‌ند قۆناغێك كراوه. له به‌شی
سێهه‌مدا رۆلی سیاسی د.قاسملوو له ساڵی 1979 تا 1989 توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر
كراوه. به شێكی دیكه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌م، تایبه‌ته به هه‌وڵه دێپلۆماسییه‌كانی
د.قاسملوو له‌گه‌ڵ حیزبه سیاسییه‌كانی چوارپارچه‌ی كوردستان‌و دوایین به‌شی
توێژینه‌وه‌كه‌شم ته‌رخان كراوه به هه‌وڵه دێپلۆماسییه‌كانی د.قاسملوو له ده‌روه‌ی
كوردستان، وه‌ك پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ حیزب‌و رێكخراوه سیاسییه‌كانی ئێران‌و وڵاتانی
عه‌ره‌بی‌و رۆژئاوا. له‌و به‌شه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر كێشه‌ی كورد له لایه‌ن
د.قاسملوو‌و ئه‌و هه‌وڵه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یانه‌ی د.قاسملوو له‌م پێناوه‌دا داویه‌تی.
* سه‌رپه‌رشتیاری ماسته‌رنامه‌كه، دوكتور عه‌بدوڵڵا محه‌ممه‌د عه‌لی عه‌لیار
**هۆشمه‌ند عه‌لی مه‌حمود ساڵی 1980 له شاری هه‌ولێر له كوردستانی عێراق له
دایك بووه. قۆناغی سه‌ره‌تایی له هه‌ولێر ته‌واو كردوه. قۆناغی ئاماده‌یی له
قه‌ڵادزێ به‌سه‌ركه‌وتوویی بڕیوه. ساڵی 2003 بكارلیۆسی مێژووی له زانكۆی
زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانی سلێمانی وه‌رگرتوه. ساڵی 2006 ماسته‌ری مێژووی له
زانكۆی كۆیه ته‌واو كردوه‌و ماسته‌رنامه‌كه‌ی به پله‌ی زۆر باش وه‌رگیراوه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |