|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: شه‌هید
دوکتور عه‌بدولره‌حمان قاسملوو ::. |
|
رێبازێكی ئاشتیخوازانه‌و دژه‌تیرۆر
(به‌شی یه‌كه‌م) |
|
هوشیار ئه‌حمه‌دی
له گه‌رمه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی جیهان، رۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست و ولاَته‌كه‌ماندا
پێویسته ئاوڕێك له روانگه‌و بۆچوونه‌كانی شه‌هید د.عه‌بدولرحمان قاسملوو بده‌ینه‌وه‌و
روانگه‌و بۆچوونه‌كانی سه‌باره‌ت به‌و ئاڵ‌و گۆڕانه، نێوه‌رۆكی تیرۆریزم به گشتی‌و
تیرۆریزمی كۆماری ئیسلامیی ئێران به تایبه‌تی بخه‌ینه روو هه‌ڵسه‌نگێنین. جێ
ئاماژه پێدانه كه د.قاسملوو، كه‌سایه‌تییه‌كی خاوه‌ن روانگه‌و بۆچوون و شرۆڤه‌ی
جیهانی بوو، كه پێشبینی به‌شێك له‌و گۆڕانكاریانه‌ی ئه‌مڕۆی جیهانی كردبوو له
تریبوونه به‌ناوبانگه‌كانی جیهانه‌وه،قسه‌ی له سه‌ر كردوون. ناوبراو سه‌باره‌ت
به كۆماری ئیسلامیی ئێران، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به پێش ناسینێكی ورد‌و قووڵ و
زانستییانه‌وه له سه‌ر ئه‌و حكوومه‌ته‌و بناغه دانه‌رو تێۆریسیه‌نه‌كانی، تیزه‌كانیان
وه‌كوو دكترینێكی پڕمه‌ترسی بۆ خه‌ڵكی جیهان، ناوچه‌كه، ولاَت و نه‌ته‌وه‌كانی
ئێران ناو بردوه‌و رێژیم به پاڵپشتێكی گه‌وره‌ی تیرۆر‌و تیرۆریزم ده‌ناسێنێ‌و به
روونی رای گشتیی جیهان له‌و مه‌ترسییانه ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه ده‌توانین له‌م
بابه‌ته‌دا هه‌رچه‌ند به كورتی‌و كه‌موكۆڕییه‌وه گۆشه‌یه‌كیان بخه‌ینه به‌ر باس
و تاوتوێیان بكه‌ین.
تیرۆریزم ئه‌و مكانیزمه تێۆریك و پراكتیزه كراوه‌یه كه ده‌سه‌لاَتدارانی
كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌كوو سیاسه‌تێكی فه‌رمی، په‌یڕه‌ویی لێ ده‌كه‌ن و
به بیرێكی به‌ته‌واوی فاشیستانه‌وه‌هه‌وڵ بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان
ده‌ده‌ن. ده‌سه‌لاَتدارانی ئه‌و رێژیمه له هه‌ر چه‌شنه بیرێكی ئاشتیخوازانه
ده‌ترسن و هه‌ر جۆره بزاوتێكی ئاشتیخوازانه به توندی به ئامرازی تیرۆر
وه‌لاَم ده‌ده‌نه‌وه. بۆیه"د. بێرنارد كۆشنێر" به راشكاوی ئێژێ، ئه‌وان له
ئاشتی ده‌ترسان بوَیه په‌یغامبه‌ری ئاشتی‌یان]د.قاسملوو[كوشت."
لێكوَڵینه‌وه ، باس و قه‌زاوه‌ت له سه‌ر ره‌هه‌نده( ئابووری، سیاسی، فیكری،
كه‌لتووری، دێموكراسی، ئاشتیخوازی و ...هتد)كانی هزری كه‌سایه‌تی د.قاسملوو
كارێكی دژوار‌و ئه‌سته‌مه. پرسیار ده‌كرێ له‌به‌ر چی؟ ده‌توانین بۆ وه‌لاَمی
ئه‌و پرسیاره ئاماژه به دوو هوَكاری سه‌ره‌كی بكه‌ین:
1_بوَ ناسینی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی فیكر و روانگه‌كانی د.قاسملوو ناوه‌ندێكی
لێكوَڵینه‌وه‌یی ئاكادمیك پێویسته، چونكه ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی له به‌رده‌ستمان
دان ته‌نیا ده‌توانن گوشه‌نیگایه‌كی جیهانبینیی ناوبراو بن و به‌س. كه‌وابوو
ناچارین په‌نا ببه‌ینه به‌ر روانگه‌و بوَچوونی ئه‌وانه‌ی كه له نزیكه‌وه له
گه‌ڵ د.قاسملوو و تایبه‌تمه‌ندی‌یه‌كانیدا ئاشنا بوه‌ن.
2_به‌شێك له ته‌مه‌نی پڕ چالاكی و دره‌وشاوه‌ی د.قاسملوو له دنیای
پێشكه‌وتووی سه‌رده‌م، واته رۆژئاواد ده‌رباز بووه، له‌وێ به سه‌دان وتووێژی
كارناسانه‌ی سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی جیهانی، ناوچه‌یی‌و رووداو‌و ئاڵوگۆڕه‌كانی
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی جیهان له گه‌ڵ ناوه‌نده جۆراوجۆره‌كانی ئه‌وێدا كردوه
كه‌وه‌كوو به‌ڵگه له ناوه‌ند ستراتژیكه‌كاندا ئاماژه‌یان پێ ده‌كرا. به‌شێك له‌و
وتوێژو لێدوانانه ده‌ستی دلسۆزانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و رێبوارانی رێگاكه‌ی
كه‌وتون، به‌لاَم به‌شێكی دیكه‌ی كه له ئارشیوی گۆڤار‌و رۆژنامه‌و مابه‌قی
راگه‌یه‌نه‌كانی دیكه‌دان، كه ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌م به‌ڵگانه هه‌وڵ و
ته‌قاللایه‌كی زۆرتری ده‌وێ.
بێگومان كه‌سێك كه نازناوی پێغه‌مبه‌ری ئاشتیی پێ درا بێ، ده‌بێ
كه‌سایه‌تییه‌كی كاریزماتیك و خاوه‌ن بیر‌و ئه‌ندیشه‌و سه‌رنجڕاكێش بێ له ئاستی
جیهاندا، كه‌سایه‌تییه‌ك كه ده‌كرێ به پێشمه‌رگه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی رێگای
ئاشتی، ئازادی و دێموكراسی نێو به‌رین، پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئاشتیخواز كه تا دوا
چركه‌ساتی ژیانی به كرده‌وه‌و له رێگای دیالوَگه‌وه هه‌وڵی تێگه‌یاندنی
به‌رامبه‌ره‌كانی له بیر‌و بۆچوونی ئاشتی و ئاشتیخوازانه‌ی خۆی‌ده‌داو له
تیرۆر‌و توندوتیژی مه‌نعی ده‌كردن و تێ ده‌كۆشا كه له خه‌ونی چه‌قبه‌ستوویی
رایانچڵه‌كێنێ‌و له گه‌ڵ بایه‌خه مۆدێڕنه‌كانی سه‌رده‌م دا ئاشنایان بكا.
ئه‌وه‌ش گرنگترین به‌ڵگه‌یه كه ده‌نگی ئاشتیخوازیی ناوبراو له "ئه‌نته‌ر
ناسیۆناڵی سوَسیالیست"ه‌وه هێشتا له گوێ مروَڤایه‌تیدا ده‌زرنگێته‌وه . هه‌وڵ
و ته‌قاللای د.قاسملو له پێناوی جێگیر كردنی ئاشتی و ئاشتیخوازیدا، ته‌نیا له
سنووره‌كانی كوردستاندا به‌رته‌سك نه‌ده‌كرایه‌وه، به‌ڵكوو ناوبراو له‌و باوڕه‌دا
بوو كه نه‌بوونی ئاشتی كێشه‌یه‌كی جیهانییه‌و ده‌بێ له سه‌ره‌وه هه‌وڵ بوَ
چاره‌سه‌ر كردنی بدرێ، واته له ئاستی جیهانی‌دا بوَیه له كوَڕو
كوَبوونه‌وه‌و وتوێژو وتار‌و نووسینه‌كانیدا، ئه‌و بابه‌ته به تێر‌و ته‌سه‌لی‌و
به‌شێوازێكی ورد، قووڵ و زانستیانه ره‌نگ و ده‌نگی داوه‌ته‌وه.
د.قاسملوو له یه‌كێ له باسه‌كانیدا به ناوی "ره‌وتی ئاشتی و
دێموكراتیزاسیوَن"كه له سه‌رده‌مانی شه‌ڕی سارد هاتبوونه ئاراوه، زوَر روون و
ئاشكرا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه یه‌كێ له خاڵه بنچینه‌یی یه‌كانی سه‌قامگیر
نه‌بوونی ئاشتی له جیهاندا، دوو جه‌مسه‌ری بوونی دنیا و ركه‌به‌رێی نیٍَوان
دوو زلهیزی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی جیهان، له لایه‌ك، رۆژئاوا به سه‌ركردایه‌تیی
ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئامریكا‌و له لاكه‌ی دی، رۆژهه‌لاَت، به
سه‌ركردایه‌تیی یه‌كیه‌تیی سۆڤیه‌ت بوو كه به جۆرێك هه‌ركام باڵیان به سه‌ر
به‌شێك له جیهاندا كێشابوو. راشكاوانه‌و بێ پێچ و په‌نا ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی
دوولایه‌نه‌یان ده‌گرت و به كوَسپی ئه‌و كاتی سه‌ر رێگای ره‌وتی ئاشتیی
ده‌زانین. د.قاسملوو پێی وابوو كه نه‌بوونی ئاشتی له نێوان ئه‌و دوو به‌ره‌دا،
ئاشتی له نێوان نه‌ته‌وه و ولاَتانی دیكه‌ی خستوَته ژێر باندۆری خوَیه‌وه،
واته به سه‌رنجدان به‌وه‌یكه به‌رژه‌وه‌ندییه چووكه‌كان ده‌بنه قوربانیی
به‌رژه‌وه‌ندییه گه‌وره‌كان ئاشكرا بوو، كه به‌رژه‌وه‌ندی زلهێزان، قسه‌ی
سه‌ره‌كی ده‌كردو ته‌نانه‌ت ورده هێزه‌كانیش له‌و نێوانه‌دا ده‌بوونه قوربانی.
بوَیه د.قاسملوو پێ وابوو كه ده‌بێ نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كان به گشتیی‌و
نه‌ته‌وه‌ی كورد به تایبه‌تی، پێویسته خه‌باتی خۆیان له سه‌ر ئه‌سڵی
بایه‌خه ئینسانییه‌كانی دنیای مۆدێڕن داڕێژنه‌وه‌و خۆیان به ره‌وته
مۆدێڕنه‌كانی سه‌رده‌مه‌وه پابه‌ند بكه‌ن.
یه‌كێكی دیكه له خاڵه به‌هێزه‌كانی د.قاسملوو واقیع بینیی سیاسی بوو، واته
ئه‌و به باشی له "ریئالیزمی" سیاسی گه‌یشتبوو و به ئاسانی له یارییه
سیاسییه‌كاندا رۆڵی ده‌گێڕا. د.قاسملو له‌و باوڕه‌دا بوو كه بوَ پێك هاتنی
جیهانێك له سه‌ر بناغه‌ی ئاشتی و ته‌بایی پێویسته، كێشه چاره‌سه‌ر نه‌كراوه
نه‌ته‌وه‌ییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌وه‌شی به رێفۆرمێكی پێویست ده‌زانی له
پێناوی هاتنه ئارای ئاشتییه‌كی جیهانی‌و ره‌وتی دیمۆكراتیزاسیۆنی جیهاندا.
هه‌ر بوَیه هه‌لومه‌رجه‌كانی وه‌كوو خوَی ده‌قۆزته‌وه‌و بوَ چاره‌سه‌ركردنیان
له موَدێڕنترین و ئه‌مڕوَیی ترین رێگاچاره‌كان كه‌ڵكی وه‌رده‌گرت.
د.قاسملوو له حاڵێكدا كه له گه‌ڵ دڕنده‌ترین و خوێنمژترین رێژیم‌دا له حاڵی
شه‌ڕوبه‌رگریدا بوو، به‌رده‌وام ئالاَی ئاشتی‌و دیالۆگی به ده‌سته‌وه بوو،
هه‌وڵی ده‌دا كێشه‌كان له رێگای ئاشتیخوازانه‌وه چاره‌سه‌ر بكا. فیكری
ئاشتیخوازانه‌ی ناوبراو ببووه ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌كه‌مان،
به سه‌ركردایه‌تیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و به‌رده‌وام هه‌وڵی
ده‌دا ته‌نانه‌ت له به‌رامبه‌ر دوژمنێكی وه‌كوو كۆماری ئیسلامیی ئێرانیشدا له
درگای ئاشتی‌و ئاشتیخوازی بدا‌و له‌م رێگایه‌شدا هه‌وڵێكی به‌رده‌وام و بێ
وچانیدا، هه‌وڵێك تا ئه‌و ئاسته‌ی كه خۆیشی بووه ئامانجی ماشینی تیرۆر‌و
وه‌حشه‌تی ئه‌و رێژیمه. ئه‌وه‌ش له حاڵَََێكدا بوو كه له‌و قۆناغه‌دا زۆربه‌ی
لایه‌نه‌كانی دیكه، حیزبی دێموكرات و د.قاسملوویان به"موزاكه‌ره‌جو"ناوده‌برد و
به وته‌ی خودی د.قاسملوو له‌و عینوانه‌ش وه‌كوو جنێو كه‌ڵكیان وه‌رده‌گرت. واته
باوڕی ئه‌و به ئاشتی و دیالوَگ، وه‌كوو كارتی پێناسێك بوو كه د.قاسملووی له
ئاستی جیهاندا پێ ده‌ناسرا. د.قاسملوو باوڕی وابوو كه ده‌بێ بوَگه‌یشتن به
ئامانجه‌كانمان هه‌وڵ بده‌ین دنیای ده‌ره‌وه گوێمان لێ بگرن، بوَ ئه‌وه‌ش
زمانێكی به قوه‌ت وپه‌یامێكی به‌هێزمان ده‌وێ كه بتوانین هه‌موو لایه‌نه‌كان
له كێشه‌كه‌مان تێ بگه‌یه‌نین.
به‌گشتی د.عه‌بدولرحمانی قاسملوو له‌و كه‌سێتیه ده‌گمه‌نانه بوو كه زۆربه‌ی
بایه‌خ و ئیده‌ئاله ئینسانییه‌كانی یه‌ك جێ له خوَدا كوَ كردبوونه‌وه‌و
باوڕێكی قووڵی به ئاشتی، ئازادی و دێموكراسی هه‌بوو و ته‌نانه‌ت كردبوونی
به وانه‌ی روَژانه بوَ ئه‌ندامانی حیزبه‌كه‌ی، به‌لاَم پرسیار ده‌وروژێ كه
مه‌به‌ست چ شێوازێكی دیمۆكراسییه؟ د.قاسملوو، به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی له ولاَتانی
رۆژئاوا ده‌گرت و ده‌یگوت:"له رۆژئاوادا پێیان وایه كه دیمۆكراسیی هه‌ر
ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان هه‌یانه. ئه‌گه‌ر دیمۆكراسیی ولاَتانی دیكه راست ئولگوی
ئه‌و دیمۆكراسییه، نه‌بێ دیمۆكراسی نیه" ئه‌وه‌ش هه‌مان ره‌خنه‌یه كه ئێستاش
وه‌كوو قه‌یرانێك دیسان تووشی به‌شێك له سیاسه‌توانانی رۆژئاوا بووه. ئه‌وان
پێیانوایه كه ده‌بێ كولتووری دیمۆكراتیكی ئه‌وان ده‌قاوده‌ق ئولگو بێ بۆ
هه‌موو ولاَتانی دیكتاتۆر لێدراو كه به‌شێكیان ئێستا له نێو ره‌وتی
دیمۆكراتیزاسیۆن دان. گوتمان ئه‌وه بیری هه‌موان نیه به‌لاَم ده‌بێ ئه‌و
راستییه له به‌رچاو بگرین كه هه‌ر ولاَته‌و هه‌ڵكه‌وتی تایبه‌ت، نه‌ریتی
تایبه‌ت، كولتووری تایبه‌ت وهه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندیی دیكه‌ی هه‌یه كه ده‌بێ
له ره‌وتی دیمۆكراتیزاسیۆندا له به‌رچاو بگیرێن. له‌به‌ر چاو نه‌گرتنی ئه‌م
ورده‌كارییانه‌ش ده‌بێته هۆی په‌ره ئه‌ستاندنی هه‌رچی زیاتری توندوتیژی‌و
به‌هێز بوونی تاقم و گرووپه تیرۆریستیه‌كان و لاواز بوونی ره‌وتی ئاشتی‌و
دیمۆكراسی.
سه‌باره‌ت به حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران، د.قاسملوو به‌رده‌وام هه‌وڵی
ده‌دا كه ئه‌و پێش مه‌رجانه(كولتوور، پێكهاته‌ی كۆمه‌لاَیه‌تی‌و...) بۆ
دیمۆكراسیی نێوخۆیی حیزبه‌كه‌ی له به‌رچاو بگیرێن، به تایبه‌ت هه‌وڵی ده‌دا
كه كولتووری دیمۆكراسی به ته‌مرینی دیمۆكراسی له حیزب‌دا جێ بكه‌وێ. هه‌ر
بۆیه له وتارێكیدا ئێژێ :"ئێمه شه‌ڕ بوَ شه‌ڕ ناكه‌ین. ئێمه شه‌ڕ بوَ
هه‌ده‌فێك ده‌كه‌ین. شه‌ڕمان پێ ناخوَشه، ئه‌گه‌ر له رێگای ئاشتی له رێگای
وتووێژه‌وه حه‌قی خوَمان وه‌ربگرین بوَ شه‌ڕ ده‌كه‌ین. ئێمه عاشقی شه‌ڕ نین.
ئێمه عاشقی ئاشتی و ئازادی و دێموكراسین".
بێگومان كه‌سێك كه ئه‌وه‌نده له‌بیری ئاشتی، ئازادی و دێموكراسی‌دا بووبێ‌و
پێشمه‌رگه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی رێگای دێموكراسی و تێئوریسیه‌نێكی به‌هێزی
ئاشتی له ئاستی جیهانی‌دا بووبێ، ده‌بێ تا چه‌نده اندۆری له سه‌ر به‌ره‌ی
دژه‌تیروَر(anti teroor) هه‌بێ؟ ده‌بێ بیروڕاكانی له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا چۆن بن؟
هه‌ڵوێسته‌كانی له سه‌ر تیرۆر‌و نیرۆریزم چۆن ده‌ربڕیوه؟ ئه‌گه‌ر به وردی
سه‌رنج بده‌ینه پێكهاته‌كانی قه‌واره‌ی فیكری دژه‌تیروَری د.قاسملوو، راست
هه‌رئه‌و دژایه‌تییانه بوون كه هه‌ستی مروَڤدوَستی، ئاشتیخوازی و رێز دانان
بوَ بایه‌خه مروَیی یه‌كانی ناوبراوی پێك هێنابوو. كه‌وابوو به‌و پێناسانه‌ی
كه ئه‌و بوَتیروَرو كرده‌وه‌ی تیروَریستی تاقم و گروپه تیرۆریستییه‌كانی
هه‌بوون به روونی نیشانیی‌ده‌دا كه به مانای واقیعی له نێوه‌رۆكی دژی
ئینسانی تیروَریزم تێگه‌یشتبوو و پێی‌وابوو ده‌بێ به ته‌واوی خۆمان له‌و
چه‌شنه كرده‌وانه دوور بگرین و به هه‌موو هێزو تواناشه‌وه، دژ به هه‌ر چه‌شنه
كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستانه راوێستین و مه‌حكومی بكه‌ین. د.قاسملوو تیروَر و
تیروَریزم(teroorism) و هه‌موو شێوازه‌كانی توندوتیژی دژ به خه‌ڵكی مه‌ده‌نی
به مكانیزمێكی ناڕه‌وا ده‌زانێ و له رێگای لوََژیك و ئیقناعه‌وه به
كرده‌وه‌یه‌كی دژی ئینسانییان ناو ده‌باو مه‌حكومیان ده‌كا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
د.قاسملوو به‌رده‌وام ره‌خنه‌ی له ولاَتانی پێشكه‌وتوو به تایبه‌ت ولاَتانی
ئوروپایی ده‌گرت و ده‌یگوت كه ئه‌وان سه‌رنج ناده‌نه كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد‌و
پێناسه‌كانیان بوَ تیروَر روون و ئاشكرا نین، له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا له وتووێژی
له گه‌ڵ گۆڤاری لیبراسیۆنی فه‌رانسه‌دا ئێژێ: "تیرۆریزم ته‌نیا ته‌قاندنه‌وه‌ی
بۆمب له پێته‌ختی ولاَته رۆژئاوایی‌یه‌كاندا نیه، كوشتاری گوند نشینه‌كانیش
به هۆی رێژیمی خومه‌ینی‌یه‌وه تیرۆریزمه، له رۆژئاوادا به گشتی
بۆمبدانانه‌وه به تیرۆریزم ناو ده‌به‌ن، به‌لاَم جۆره‌كانی تیرۆریزم ناخه‌نه
به‌ر چاو، بێجگه له‌وه‌ش، تیرۆریزم ته‌نیا كاری تاقم یان ده‌سته‌یه‌ك نیه،
هێندێك ولاَتیش ده‌ستیان له تیرۆریزمدا هه‌یه. كۆماریی ئیسلامیی ئێران ته‌نیا
حكوومه‌تێكه كه به ره‌سمی تیرۆریزمی گه‌یاندوَته ئاستی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت".
ئه‌و رێژیمه له سه‌ر ئه‌ساسی دكترینی رانه‌گه‌یه‌ندراوی تیرۆریزم، تێزی
شه‌ڕی پێشگیرانه یان به‌رگریی پێشگیرانه هه‌وڵی ده‌ستێوه‌ردان له‌و
ولاَتانه‌دا ده‌دا كه ئێستا له قۆناغێكی ئاڵۆز دان. ئه‌وان به ته‌واوی هێزو
تواناوه پشتیوانی له تاقم و گروپه توندڕه‌وو تیرۆریسته‌كان له‌و ولاَتانه‌دا
ده‌كه‌ن و هه‌وڵی دوور خستنه‌وه‌ی ناوه‌ندی قه‌یرانه‌كان له خۆیان ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ش واقیعیه‌تێكه كه ئه‌مڕۆ زه‌قتر هه‌ستی پێ‌ده‌كرێ، واته كۆماری
ئیسلامیی ئێران، ده‌یهه‌وێ له رێگای تیرۆره‌وه پێش به ره‌وتی
دیمۆكراتیزاسیۆن، نه‌زمی نوێی جیهانی، پرۆژه‌ی رۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاستی
گه‌وره‌و باكووری ئه‌فریقا(رۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاستی نوێ)و شه‌ڕی جیهانیی
به‌ره‌ی دژه تیرۆر، بگرێ. بۆ ئه‌وه‌ش هه‌ر له ولاَتانی دراوسێیه‌وه ده‌ستی
پێ‌كردوه كه ده‌توانین بۆ وێنه ئاماژه به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئه‌و رێژیمه
له عیراق، ئه‌فغانستان، فه‌له‌ستین لوبناندا بكه‌ین كه له‌و په‌یوه‌ندییه‌ش دا
چه‌ندینجار له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و ولاَتانه‌وه رێژیمی تاران ئاگادار‌و
تاوانبار كراوه.
|
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |