|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: شه‌هید
دوکتور عه‌بدولره‌حمان قاسملوو ::. |
|
قاسملوو، خاڵی وه‌رچه‌رخانی خه‌باتی كورد |
|
20-04-1386
سه‌لاح فارووقی
بێ‌گومان له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه‌سانێكی نوخبه‌و لێهاتوو له بوارگه‌لی
رامیاری، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، زانستی‌و... سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن‌و ئه‌م پرسه‌ش ده‌بێته
هۆی درووست بوونی جۆره كه‌سایه‌تییه‌كی كاریزماتیك له‌و كه‌سانه. كۆمه‌ڵگای
كوردستانیش بێ‌به‌ری له‌و چه‌شنه كه‌سایه‌تییانه نه‌بووه. دوكتور قاسملوو، یه‌كێك
له‌و نوخبه سیاسییانه بووه كه توانی كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاو له سه‌ر كۆمه‌ڵگای
كوردستان دابنێ‌و ببێته ئامرازێكی به هێزی گۆڕانكاری له‌م وڵاته‌دا.
قاسملوو رێبه‌رێكی ئاسایی نه‌بووه، به‌ڵكوو چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیی به‌هێز‌و
گرینگ، ناوبراوی له رێبه‌رانی پێشووی خۆی جیا ده‌كرده‌وه. به‌ڵام ئه‌مه‌ش به‌و
مانایه نیه كه بڵێن كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی پێش دوكتور قاسملوو لێهاتوویی‌و
توانایی رێبه‌رایه‌تیی گه‌لی كوردیان نه‌بووه، به‌ڵكوو مه‌به‌ستی ئێمه ئه‌وه‌یه
كه قاسملوو توانی به زیره‌كی‌و زانایی خۆی په‌یامێكی نوێ‌و به‌رنامه‌یه‌كی
نوێ بۆ خه‌باتی گه‌لی كورد فورموله بكا‌و به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه‌و ره‌نگه
بڕێك پێش سه‌رده‌می خۆشی هه‌نگاو بۆ رزگاریی گه‌لی كورد هه‌ڵێنێته‌وه. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش
بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه قاسملوو له بارودۆخێكی "زه‌مه‌نی‌و مه‌كانی"
جیادا ژیابوو و هه‌رئه‌مه‌ش وای كردبوو كه پانتایی روانین‌و جیهانبینیی ناوبراو
به‌رفراوانتر بێ. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا قاسملوو هیچ كات گه‌ل‌و خاكه‌كه‌ی
خۆی له بیر نه‌كرد‌و له ئوسوول‌و پرنسیپه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵگای خۆی لای
نه‌دا، به‌ڵكوو هه‌وڵیدا هه‌نگاوی خێرا‌و به‌په‌له بۆ پێشكه‌وتن‌و گه‌شه كردنی
كۆمه‌ڵگاكه‌ی هه‌ڵێنێته‌وه، ئه‌ویش به‌ڕاده‌یه‌ك كه نه ئه‌ونده هێدی‌و له‌سه‌ره‌خۆ
بڕوا كه له خه‌ڵكه‌كه‌ی وه‌دوا بكه‌وێ‌و نه ئه‌ونده‌ش به په‌له هه‌نگاو بنێ
كه گه‌له‌كه‌ی پێی نه‌گه‌ن‌و له زمان‌و ئاخاوتنی تێ‌نه‌گه‌ن. ئه‌و تایبه‌تماندییانه‌ی
كه قاسملوویان وه‌ك بیرمه‌ند‌و هزرڤانێكی سه‌ده‌ی بیسته‌م له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی
وڵات به‌رجه‌سته كرد، بریتین له:
1ـ دێمۆكرات بوون:
دوكتور قاسملوو به حوكمی ئه‌وه‌ی كه له وڵاتانی ئورووپای رۆژهه‌ڵات ژیابوو
و دیكتاتۆری‌و ملهۆڕیی چینی پرۆلیتری به سه‌ركردایه‌تیی حیزبی كۆمۆنیستی
یه‌كیه‌تیی سۆڤێت هه‌ست پێ‌كردبوو و، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌شی به باشی ده‌زانی كه
جیهانی داهاتوو جیهانێكی دێمۆكرات‌و هه‌مه ره‌نگه‌و ئیدئۆلۆژییه‌كان ناتوانن ده‌سه‌ڵاتداربن‌و
هه‌روه‌ها شوناسی تاكه‌كه‌سی ده‌بێته ته‌وه‌ری سه‌ره‌كیی ژیانی مرۆڤ، هه‌ربۆیه
هه‌وڵی دێمۆكراتیزه‌كردنی كۆمه‌ڵگای كوردستانی ده‌ست پێ‌كرد. به تایبه‌ت له‌و
سه‌رده‌مه‌دا كه به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌وه‌ی كولتوری چه‌پ‌و سوسیالیستی،
بیركردنه‌وه‌ی ئازاد‌و دێمۆكراتیك به تاوان ده‌هاته ئه‌ژمار، قاسملوو توانی جه‌مسه‌رێكی
به‌هێز له به‌رانبه‌ر هه‌ر شێوه ئیدئۆلۆژییه‌كدا پێك بێنێ‌و تاكی كورد فێری ئه‌وه
بكا كه ئازاد‌و سه‌ربه‌ست بیر بكاته‌وه‌و متمانه‌ی به‌خۆی بێ‌و تاك ره‌هه‌ندی
بیر نه‌كاته‌وه. چونكه مرۆڤ پێكهاته‌یه‌كی هزریی چه‌ند لایه‌نه‌و ئاڵۆزه‌و
نابێ له هێلێكی وشك‌و بێ‌رۆحدا بیربكاته‌وه.
2ـ ئاشتیخواز بوون:
دوكتور قاسملوو بۆ رزگاریی گه‌لی كورد هیچ كات باوه‌ڕی به شه‌ڕ‌و دژایه‌تیی نه‌بووه،
به‌ڵكوو هه‌میشه هه‌وڵی داوه له رێگای ئاشتی‌و وتووێژه‌وه پرسی كورد چاره‌سه‌ربكا.
به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بووه كه گه‌لی كورد بۆ
پاراستنی خۆی‌و گه‌یشتن به ئازادی پێویسته به شێوه‌یه‌كی ڕه‌وا به‌رگری له
خۆی بكا. قاسملوو هیچ كات باوه‌ڕی به داخستنی ده‌رگای وتووێژ نه‌بووه، هه‌ربۆیه
هه‌میشه ئاماده‌ی دانوسان‌و ئاخافتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی بووه، چونكه
ناوبراو به باشی ده‌یزانی كه شه‌ڕ‌و دژایه‌تی ناتوانێ هیچ پرسێك چاره‌سه‌ربكا،
به‌ڵكوو ئه‌وه دیالۆگ، له یه‌ك تێگه‌یشتن، ته‌بایی‌و ئاشتییه كه هه‌وێنی چاره‌سه‌ر
كردنی كێشه‌كانه‌و هه‌روه‌ها گارانتیشه بۆ پاراستنی ئه‌و ئاشتی‌و هێمنایه‌تییه.
3ـ لایه‌نگری سه‌ربه‌خۆیی سیاسی‌و فكریی حیزبی:
قاسملوو ئه‌و كه‌سایه‌تییه بیرمه‌نده بوو كه به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌مییانه
بیری ده‌كرده‌وه. ئه‌گه‌ر ئێمه ئاوڕێك له مێژووی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی
ئێران بده‌ینه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه دوكتور قاسملوو توانی فورماسیونێكی
مۆدێرن‌و نوێ به حیزبی دێمۆكرات ببه‌خشێ‌و ستراكتۆری ئه‌و حیزبه له حاڵه‌تێكی
سوننه‌تی‌و به‌ستراوه رزگار بكا‌و له قاڵبێكی سه‌رده‌مییانه‌و به مه‌عریفه‌و
شعورێكی تازه‌وه دایبرێژێته‌وه. دوكتور قاسملوو توانی حیزبی دێموكرات له قه‌یرانێكی
گه‌وره كه ئه‌و سه‌رده‌م به هۆی ڕێبه‌رایه‌تییه‌كی لاواز گیرۆده‌ی ببوو ده‌رباز
بكا‌و رێگا‌و كاناڵێكی نوێی بۆ بدۆزێته‌وه. خه‌باتی كومیته‌ی شۆڕشگێری حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران له ساڵه‌كانی 46و47دا، ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه
كه حیزب له‌و سه‌رده‌مه‌دا هیچ به‌رنامه‌یه‌كی شه‌فاف‌و روون‌و فوموله كراوی نه‌بووه‌و
سه‌ربه‌خۆیی سیاسی كه یه‌كێك له توخمه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهێنانی حیزبه له
حیزبی دێمركراتدا به‌دی نه‌ده‌كرا. هه‌ربۆیه دوكتور قاسملوو پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی
بۆ نێو ریزه‌كانی حیزب سێ ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تیی له نێو حیزب‌دا پێك هێنا:
الف) پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی حیزب
ب) دانانی به‌رنامه‌و ئه‌ساسنامه بۆ حیزب
ج) نه‌زم‌و دیسیپلین دان به حیزب
4ـ واقعگه‌را بوون:
دوكتور قاسملوو وه‌ك بیرمه‌ندێكی سه‌ده‌ی بیسته‌م هیچ كات له ڕه‌خنه گرتن باكی
نه‌بووه‌و پێی وابووه یه‌كێك له پرنسیپه سه‌ره‌كییه‌كانی هه‌ر مرۆڤێكی
دێمۆكرات دووركه‌وتنه‌وه له ده‌مارگرژی‌و ره‌خنه‌گرتن له رابردووه. قاسملوو
خاوه‌نی ئه‌و شێوه لێروانینه بوو، بۆیه به راشكاوی‌و بێ هیچ مه‌ترسییه‌ك
توانی ره‌خنه له سوسیالیزمی مه‌وجود بگرێ‌و به سیستمێكی گونجاو و ئه‌مرۆیی
بۆ كۆمه‌ڵگای كوردستانی نه‌زانێ. هه‌ربۆیه توانی له كۆنگره‌ی شه‌شه‌می
حیزب‌دا دژی سوسیالیزمی مه‌وجود بوه‌ستێته‌وه‌و له جیاتی ئه‌و سوسیالیزمی
دێمۆكراتیك بكاته ئامانجی دوارۆژی گه‌له‌كه‌ی. هه‌ر لێره‌وه بۆمان
ده‌رده‌كه‌وێ كه قاسملوو مرۆڤێكی واقعگه‌را بووه‌و باوه‌ڕی به واقعی
سه‌رده‌می خۆی هه‌بووه‌و كه‌سێكی ئارمانگه‌را نه‌بووه. ئه‌و پێی وابوو هه‌موو
گۆڕانكارییه‌ك ده‌بێ له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ن‌و شوێنی گۆڕانكارییه‌كه بگونجێ.
هه‌ربۆیه ئولگو هه‌ڵگرتنی به كارێكی هه‌ڵه ده‌زانی‌و له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه
بوو كه هه‌ر ئولگویه‌ك تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر له شوێنێكی تر
به‌كار ببرێ، ڕه‌نگه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست نه‌یه‌نێ.
5ـ دیپلۆماسی به‌هێز:
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه هه‌ره به‌رچاو و گرینگه‌كانی قاسملوو له بواری
دیپلۆماسی دایه. بێ گۆمان یه‌كێك له هۆكاره‌كانی هه‌ره‌سهێنانی خه‌باتی كورد
له رابردوودا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كورد له‌و سه‌رده‌مه‌دا له بواری
دیپلۆماسی‌دا چالاك نه‌بووه‌و رێبه‌رانی ئه‌و كاتی گه‌له‌كه‌مان نه‌یانتوانیوه
به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پرسی كورد له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه ده‌ره‌كییه‌كاندا
به‌رجه‌سته بكه‌ن. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش وای كردبوو كه كێشه‌ی كورد له
چوارچێوه‌یه‌كی ته‌سك‌و دیاریكراوی ناوچه‌یی‌دا په‌نگ بخواته‌وه‌و دوژمنانی
كوردیش بتوانن زۆر به سانایی سه‌رپۆشی له‌سه‌ر دابنێن‌و دیزه به‌ده‌رخۆنه‌ی
بكه‌ن.
قاسملوو ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ی زۆر به باشی هه‌ست پێ‌كردبوو، هه‌ربۆیه هه‌وڵی
ده‌دا كێشه‌ی كورد بكاته كێشه‌یه‌كی جیهانی. له‌م كاره‌شیدا تا راده‌یه‌كی زۆر
سه‌ركه‌وتوو بوو.
دیپلۆماسیی به‌هێز‌و ناسراو بوونی دوكتور قاسملوو وای كردبوو كه كۆنگره‌ی
ئینتێرناسیونال سوسیالیست كه هه‌نووكه حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ئه‌ندامی راوێژكاریه‌تی، ناوبراوی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی‌و دیپلۆمات بۆ
كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م رێكخستنه بانگ ده‌كردو زه‌مینه‌ی ئه‌ندامبوونی حیزبی
دێموكرات هه‌ر ئه‌م رێبه‌ره مه‌زنه پێكی هێنا.
قاسملوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه پێوه‌ندیی دیپلۆماسیی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی
ناوه‌ندیی عێراق هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌م پرسه وای نه‌كرد خه‌ڵكی كوردستانی
باشووری له بیر بچێته‌وه‌و حاشایان لێ بكا. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م قسه‌یه
هه‌ڵوێستی راشكاوانه‌و نه‌ترسانه‌ی ناوبراو له‌هه‌مبه‌ر بۆمبارانی شیمیایی
شاری هه‌له‌بجه دابوو كه وه‌ك یه‌كه‌م كه‌س ئه‌و كاره‌ساته‌ی مه‌حكوم كرد.
6ـ لایه‌نگریكردن له مافی گه‌لانی ژێر ده‌ست:
دوكتور قاسملوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه مرۆڤێكی ناسیونالیست‌و نیشتمان په‌روه‌ر
بوو، به‌ڵام هیچ كات ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی وای لێ نه‌كرد كه به‌ره‌و شۆڤێنیزم
یان فاشیزم هه‌نگاو بنێ، به‌ڵكوو چه‌نده لایه‌نگری مافی دیاریكردنی
چاره‌نووسی راسته‌قینه بۆ گه‌لی كورد بوو، ئه‌ونده‌ش خوازیاری دابین‌كردنی
مافی چاره‌نووس بۆ گه‌لانی تر بوو.
قاسملوو هه‌ر پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نێو ریزه‌كانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی
ئێران، به شێویه‌كی ئاشكرا مه‌سه‌له‌ی فیدراڵیزمی وه‌ك چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ
ئێرانی فره‌نه‌ته‌وه باس كردوه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ش كه له‌گه‌ڵ دیپلۆماته
تێرۆریسته‌كانی كۆماری ئیسلامی له ئوتریش وتووێژ ده‌كا، زۆر به شێوه‌یه‌كی
جیددی پێداگری له‌سه‌ر ئه‌م سیستمه ده‌كاته‌وه.
قاسملوو نه‌ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا باوه‌ڕی به چاره‌سه‌ركردنی
مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌لانی ئه‌م وڵاته هه‌بوو، به‌ڵكوو له ده‌ره‌وه‌ی
سنووری ئێرانیش باوه‌ڕی به دابین‌كردنی مافی هه‌موو گه‌لانی ژێرده‌ست هه‌بوو.
بۆ وێنه دوكتور قاسملوو پێی وابوو گه‌لی فه‌له‌ستین مافی بێ‌ئه‌م لاو ئه‌ولای
خۆیه‌ته كه چاره‌نووسی سیاسیی خۆیی به ده‌سته‌وه بگرێ. ئه‌مه‌ش نه‌ك له‌و
روانگه‌یه‌وه كه قاسملوو دژی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل له ناوچه‌كه بێ، به‌ڵكوو
له سونگه‌ی مافی مرۆڤ و پابه‌ند بوون به بڕگه‌كانی جاڕنامه‌ی جیهانیی مافی
مرۆڤه‌وه بوو. چونكه قاسملوو پێی وابوو هیچ گه‌لێك نابێ هێژمۆنیی به سه‌ر
گه‌لانی تردا هه‌بێ‌و خۆی به ئه‌رباب‌و گه‌وره‌ی گه‌لانی تر بزانێ، له به‌ر
ئه‌وه‌ی كه له روانگه‌ی ناوبراوه‌وه هه‌موو گه‌لانی جیهان مافی وه‌ك یه‌كیان
هه‌یه‌و ده‌بێ ئه‌و مافه‌شیان بۆ دابین بكرێ.
ئه‌نجام:
دوكتور قاسملوو وێڕای ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه خاوه‌نی چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندیی
به‌رزی تریش بووه. ناوبراو كه‌سایه‌تییه‌كی خه‌ڵكی، شۆڕشگێڕ، سادق له سیاسه‌ت،
به ئه‌خلاق، به‌نه‌زم‌و دیسیپلین‌و هتد بووه، كه ره‌نگه نه‌كرێ له‌م
نووسراوه‌دا به شێوه‌یه‌كی به‌رین باس له هه‌موویان بكه‌ین.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه جێگه‌ی ئاماژه پێدانه ئه‌وه‌یه كه قاسملوو وه‌ك نوخبه‌و
بیرمه‌ندێكی كوردی سه‌ده‌ی بیسته‌م توانی خه‌باتی ره‌وای كورد له
قۆناغێكه‌وه بۆ قۆناغێكی تر بگوازێته‌وه‌و ده‌ورێكی به‌رچاو له جیهانی كردنی
كێشه‌ی كورددا بگێرێ. به واتایه‌كی تر قاسملوو، خاڵی وه‌رچه‌رخانی خه‌باتی
كورد بوو. به قه‌وڵی "مهدی خانباباتهرانی" سیاسه‌تڤانی ناسراوی ئێرانی،
"بزووتنه‌وه‌ی كوردستان بۆ زۆر له ده‌سكه‌وته‌كانی مه‌دیونی زانایی‌و
لێهاتوویی دوكتور قاسملوویه". |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |