|
به‌شی نۆهه‌م: چالاكیی "فریاد
بزرگ علوی"
خاڵێكی گرینگ‌و سه‌رنجراكێشی
توێژینه‌وه‌كانی دادگای لێكۆڵینه‌وه له جه‌نایه‌تی میكۆنووس، بوونی ئه‌بولقاسم
مسباحی بوو. مسباحی یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی ئیتلاعات‌و ئه‌منییه‌تی كۆماری
ئیسلامی كه به پێی قسه‌كانی خۆی له دادگادا: له ساڵی 1988دا‌و له چاپێكه‌وتنێكی‌دا
له‌گه‌ڵ "میتران" سه‌رۆك كۆماری فه‌رانسه، "دووما" وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌و وڵاته‌و "رۆناڵد ره‌یگان"، سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا، پێیان ده‌ڵێ كه به مه‌به‌ستی
ئازادكردنی بارمته‌كانی لوبنان ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ونه وتووێژه‌وه‌و
پاشان چاوی به "جیمی كارتێر" ده‌كه‌وێ‌و له لایه‌ن ناوبراوه‌وه په‌یامێكی
نووسراوه ده‌باته تاران بۆ ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی‌و حوجه‌تولئیسلام ره‌فسه‌نجانی.
مسباحی له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ تاران، له فرۆكه‌خانه‌ی مێهرئاباد په‌یامه‌كه
ده‌داته كه‌سێك به‌ناوی موسه‌وی كه به‌رپرسی پرۆتۆكۆلی فرۆكه‌خانه‌ی
مێهرئاباد بوو. له‌م كاته‌دا له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعات‌و ئه‌منیه‌تی وڵاته‌وه
به تۆمه‌تی خیانه‌ت له ماڵه‌كه‌یدا قۆڵبه‌س ده‌كرێ. له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ستماڵچی
ده‌ڵێ:
مسباحی خۆی ده‌ڵێ له خه‌ویشدا بیرم له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه كه كه‌سێك غیره‌تی
قۆڵبه‌سكردنی منی هه‌بێت. بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به‌ند كراوه، لێیان داوه‌و ئه‌شكه‌نجه‌یان
داوه. له راستی‌دا گومانی ئه‌وه‌یان لێ كردبوو كه بۆ ده‌زگایه‌كی بیانی كار
ده‌كات‌و ئه‌م گومانه نه‌ڕه‌ویبۆوه. چونكه دوای ئازاد بوونیشی نه‌یانهێشتبوو
بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر پۆست‌و پله‌ی پێشووی خۆی. به‌ڵكو له لایه‌ن وه‌زاره‌تی
ئیتلاعاته‌وه پێی ده‌سپێردرێ كه چه‌ند كۆمپانیایه‌ك بۆ داپۆشینی كاره ئه‌منییه‌تی
دامه‌زرێنێ.
جیا له‌و تێكۆشانه به‌ناو ئابورییه‌كانی ئاغای مسباحی پێوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ
رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی وه‌ك: عادڵی‌و نوربه‌خش‌و حسێن رۆحانی ده‌پارێزێ‌و
چه‌ندین جار بانگهێشتی كۆبوونه‌وه‌كانی شورای ئه‌منیه‌تی میللی ده‌كرێ‌و
تێیاندا به‌شدار ده‌بێ‌و له زانكۆی تاران دا خه‌ریكی ده‌رس وتنه‌وه ده‌بێت.
مسباحی له دادگای میكۆنووس دا وتی ناچار بوو به‌شێك له ده‌فته‌ره ئابووری‌یه‌كانی‌و
هه‌روه‌ها چه‌ند به‌شێك له كۆمپانیاكانی خۆی بدات به وه‌زاره‌تی ئیتلاعات‌و ئه‌منییه‌ت.
پاسپۆرته‌كه‌ی زه‌بت ده‌كرێ‌و كاتێك ده‌یه‌وێ به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پاسپۆرت
بچێته ئیداره‌ی "گزرنامه"، له لایه‌ن هاورێیه‌كی‌یه‌وه ده‌بیستێ كه بڕیاری
گرتنی ده‌ركراوه. مسباحی هه‌ست به‌وه‌ش ده‌كات كه له لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه
راپۆرتی لێدراوه‌و بۆی ده‌ردكه‌وێ كه هاوسه‌ره‌كه‌ی بێ‌ئاگاداری ئه‌و كار بۆ
ده‌زگای ئه‌منییه‌تی كۆماری ئیسلامی ده‌كات. سه‌عیدی ئیمامی‌و یه‌كێك له
جێگره‌كانی فه‌لاحیان ئاگاداری ده‌كاته‌وه كه "كۆمیته‌ی تایبه‌ت" ده‌ستووری
كوشتنی ده‌ركردوه‌و وا بڕیاره به ماشین لێی ده‌ن‌و ببێت به "كامیونی".
په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
"كامیونی" بوون ئه‌وه‌یه كه شانۆسازی‌یه‌كی پێكدادانی ماشین دروست ده‌كه‌ن‌و
ده‌یانه‌وێ مسباحی بكوژن. ئه‌بولقاسم كه ده‌زانێ خێزانی بۆ ده‌زگای ئیتلاعات‌و
ئه‌منییه‌ت كار ده‌كا، بێ ئه‌وه‌ی كه به كه‌سێك بڵێ هه‌ڵدێت بۆ پاكستان‌و له‌گه‌ڵ
باڵوێزخانه‌ی ئاڵمان‌و فه‌ڕانسه پێوه‌ندی ده‌گرێت‌و داوای ویزایان لێ ده‌كات.
باڵوێزخانه‌كان ویزای پێ ناده‌ن. چونكی ده‌یانزانی كه ئه‌گه‌ر په‌نابه‌ری پێ
بده‌ن له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی تووشی كێشه ده‌بن.
دوای دوو مانگ هه‌ڵات هه‌ڵاتێن پێوه‌ندی به ئه‌بولحه‌سه‌نی به‌نی‌سه‌در، یه‌كه‌م
سه‌رۆك كۆماری ئێرانه‌وه ده‌گرێت. پێوه‌ندی ناوبراو له‌گه‌ڵ به‌نی‌سه‌در ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ئه‌و كاته‌ی كه له لایه‌ن ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی‌یه‌وه چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵدا
ده‌كات.
ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
مسباحی له دادگادا وتی كه دوو جار له لایه‌ن ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی‌یه‌وه
مه‌ئموور كراوه كه بڕواته لای بهنیسهدرو پێی بڵێت كه ئیمام وتویه‌تی
ئێمه به هه‌ڵه‌دا چووین، با بگه‌ڕێته‌وه بۆ تاران.
ئاغای به‌نی‌سه‌در وڵامی په‌یامه‌كه‌ی خومه‌ینی ده‌داته‌وه‌و بۆی ده‌نێرێ.
هێنان‌و بردنی په‌یامه‌كان له رێگای مسباحی‌یه‌وه بوو به هۆی ئه‌وه‌ی كه
مسباحی بتوانێ دوای هه‌ڵاتنی پێوه‌ندی به به‌نی‌سه‌دره‌وه بگرێ.
به‌نی‌سه‌در ده‌یزانی كه مسباحی زانیاری‌یه‌كی ورد‌و ده‌قیقی له‌سه‌ر
كوشتاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به تایبه‌ت میكۆنووس هه‌یه، له ئاكامدا به
هه‌وڵ‌و تێكۆشانی به‌نی‌سه‌در پێوه‌ندی نێوان دادستانی دادگای میكۆنووس‌و
ئه‌بولقاسم مسباحی وه‌ك شایه‌تی C ساز ده‌بی.
په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
مسباحی هێندێك زانیاری ده‌دات به بهنیسهدرو هه‌موو پێوه‌ندی به
مسباحی‌یه‌وه ده‌گرن‌و دادستانی ئاڵمانیش پێوه‌ندی پێوه ده‌گرێ. سه‌ره‌تا
مسباحی داواكاری‌یه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه، به‌ڵام پاشان به هۆی ئه‌و
پێوه‌ندی‌یانه‌ی كه پێوه‌ی ده‌كرێ قبووڵی ئه‌وه ده‌كات كه بێته دادگا‌و
شایه‌تی بدات.
شایه‌تی دانی مسباحی كه ئه‌ویان به شایه‌تی C ناو ده‌برد، بێ ئه‌وه‌یكه
بینه‌ران‌و شكایه‌تكه‌رانی تایبه‌تی لێ بێت له پشت دادگا داخراوه‌كان دا
به‌ڕێوه چوو. مۆڵه‌تی ئه‌وه‌ش نه‌درا وێنه‌و فیلمی لێ هه‌ڵگرنه‌وه، پشتی له
دادگا كردبوو، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س روخساری نه‌بینێ. به‌ڵام دوای دوو رۆژ گۆڤاری
"ئیشپیگل" راپۆرتێكی تێر‌و ته‌سلی سه‌باره‌ت به قسه‌كانی مسباحی بڵاو
كرده‌وه. به بڵاو بوونه‌وه‌ی قسه‌كانی شایه‌تی C كۆماری ئیسلامی شووناسی
ئه‌و ده‌ناسێته‌وه‌و راده‌گه‌یه‌نێ كه شایه‌تی C كه‌سێك نیه جیا له مسباحی‌و
په‌روه‌نده‌یه‌ك سه‌باره‌ت به مسباحی ده‌داته دادستان‌و ناوبراو به گه‌لێك
كاری خراپ تاوانبار ده‌كات تا له‌م رێگایه‌وه بایه‌خی راپۆرت‌و شایه‌تی‌یه‌كانی
دابه‌زێنێ.
حه‌مید نه‌وزه‌ری له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ڵێ:
دادستان وتی كۆڵێك كاغه‌زی بێ مۆریان ناردووه وه‌ك به‌ڵگه! ئه‌م كاره‌یان
داوێنی خۆیانی گرته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه مسباحی له ساڵی
1981ه‌وه له كاری ئه‌منییه‌تی‌دا بووه‌و له كام تیرۆردا ده‌ستی هه‌بووه.
دادگا بۆی ده‌ركه‌وت كه ته‌واوی ئیدیعاكانی مسباحی له په‌روه‌نده
ئه‌منییه‌تی‌یه‌كانی ئورووپادا سه‌بت بووه‌و شك‌و گومانێك نه‌ماوه‌ته‌وه.
دوای سه‌ڵمێندرانی شووناسی مسباحی‌و روون بوونه‌وه‌ی دروست‌و راست بوونی
قسه‌كانی ناوبراو، یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌وه‌وه روون بۆوه
"ره‌مزی چالاكی‌یه‌كه" بوو. پۆلیس له لێكۆڵینه‌وه‌كانی خۆیدا زانیبووی كه پێش
له به‌ڕێوه‌چوونی تیرۆره‌كه له میكۆنووس، باڵوێزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له
ئاڵمان ره‌مزێكی سه‌باره‌ت به‌م چالاكی‌یه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئێران
گۆڕیوه‌ته‌وه‌و تیرۆری رێبه‌رانی كورد له ریستورانی میكۆنووس به ناوی "فرشاد
بزرگ علوی" ناوزه‌د كراوه. له نێو ئێرانی‌یه‌كان دا ئه‌م پرسیاره هاته گۆڕێ
كه بۆچی ناوی چالاكی‌یه‌كه "فرشاد بزرگ علوی"یه؟! ئایا كۆماری ئیسلامی
ده‌یه‌وێ كه‌سایه‌تی ئاغای "بزرگ علوی" نووسه‌ری ناوداری ئێرانی، دانیشتووی
ئاڵمانی بروخێنێ؟ ئه‌گه‌ر وایه بۆچی فرشاد؟ چونكی ناوی ئه‌م نووسه‌ره ئاغای
"بزرگ علوی"یه نه‌ك "فرشاد"؟!
په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
پاشان كه ئاغای مسباحی هه‌ڵات، له دادگا باسی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌مه "فرشاد
بزرگ علوی" نیه. ناوبراو ره‌مزه‌كه ده‌زانێ. له تاران نه‌فه‌رێك پێی وتبوو،
"فریاد" هه‌مان هاواره‌و "بزرگ علوی"یش واته گه‌وره‌ی شێعه‌كان ئایه‌توڵڵا
خامه‌نه‌یی! |