|
به‌شی ده‌هه‌م: كۆمیته‌ی
كۆشكی فیروزه
وێكچوونی زانیاری‌و ورده‌كاری‌یه‌كانی
چالاكیی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات‌و ئه‌منییه‌تی كۆماری ئیسلامی له ئورووپا‌و
كوشتاری 89 كه‌س له نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی له ئورووپای
رۆژئاوا ـ له كاتی پێكهاتنی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌وه تا كاتی شایه‌تی دانه‌كه‌ی ئه‌بولقاسم
مسباحی له دادگای میكۆنووس بایه‌خی قسه‌كانی مسباحی به توندی برده سه‌رێ‌و
یه‌كێك له‌و زانیارییانه كه له لایه‌ن ئه‌بولقاسم مسباحی "شایه‌تی Cیه‌وه"
پێشكه‌ش به دادگا كرا، مه‌سه‌له‌ی تیرۆری هادی خورسه‌ندی "گنز پرداز"ی گه‌وره‌ی
ئێرانی بوو له له‌نده‌ن.
له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
ئاغای مسباحی وتی: یه‌كێك له‌و تیرۆرانه‌ی كه خۆم به‌رپرسی به‌ڕێوه‌بردنی
بووم، كوشتنی ته‌نزنووسی ئێرانی، هادی خورسه‌ندی بوو كه له لایه‌ن ئایه‌توڵڵا
خومه‌ینی‌یه‌وه بڕیاری كوشتنی هادی خورسه‌ندیم پێ درا.به‌م بۆنه‌وه له‌گه‌ڵ
باڵوێزی ئێران له هامبورگ چووینه فه‌ڕانسه تاكوو چاومان به به دوو تیرۆریستی
ئه‌لجه‌زایری بكه‌وێ. من ده‌ستخه‌تی بڕیاری ئیمام خومه‌ینیم بۆ خوێندنه‌وه‌و
بۆم وه‌رگێڕان‌و نیشانه‌كانی هادی خورسه‌ندیم پێ‌دان‌و بڕیار درا ئه‌وان بچنه له‌ندن‌و
هادی خورسه‌ندی بكوژن.
به‌ڵام بۆچی ئه‌بولقاسم مسباحی دوای ته‌كمیل بوونی گه‌ڵاڵه‌ی تیرۆری هادی
خورسه‌ندی پۆلیسی بریتانیا له‌م تیرۆره ئاگادار ده‌كاته‌وه؟
حه‌مید نه‌وزه‌ری ده‌ڵێ:
ئه‌بولقاسم مسباحی وتی: بۆیه ئه‌و كاره‌م كرد چونكی ئه‌و شێوه كاری من نه‌بوو.
ناوبراو پۆلیسی بریتانیا له‌م تیرۆره ئاگادار ده‌كاته‌وه‌و كه‌سانێك بڕیار بوو ئه‌م
تیرۆره به‌ڕێوه به‌رن قۆڵبه‌س كران.
خودی هادی خورسه‌ندی ده‌ڵێ:
شایه‌تی C " ئه‌بولقاسم مسباحی" ورده‌كاری‌یه‌كانی وت. ئه‌و شه‌قامه‌ی كه منی
تێیدا ده‌ژیام‌و ئه‌و كاتژمێره‌ی كه بڕیار وابو ئه‌م رووداوه بقه‌ومێ. كاتێك كه
شایه‌تی C ئه‌مانه‌ی وت، ده‌سبه‌جێ زانیم كه خودی خۆی ئه‌م مه‌سه‌له‌ی داوه
به ده‌سته‌وه، بۆ من زۆر سه‌رسووڕهێنه‌ر بوو. خودی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی ئه‌م
حوكمه‌ی مۆر كردبوو.
دادگا ئیمكانی ئه‌وه‌ی هه‌بوو كه شایه‌تی دانه‌كان‌و به‌ڵگه‌كانی
پێوه‌ندیداربه تیرۆره‌كانه‌وه پێكه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنێ‌و رێكیان بخات. وێكچوونی
راپۆرته‌كانی مسباحی له‌گه‌ڵ راپۆرتی رێكخراوه‌كانی ئورووپا رۆژبه‌رۆژ
بایه‌خی شایه‌تی دانه‌كانی ده‌برده سه‌رێ. له پێوه‌ندی گرتنێكدا له‌گه‌ڵ
ده‌زگای ئه‌منییه‌تی بریتانیا ده‌ركه‌وت كه ئه‌و ورده‌كاری‌یانه‌ی كه له
لایه‌ن مسباحی‌یه‌وه وتراوه به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ زانیاری‌یه‌كانی پۆلیسی
بریتانیا سه‌باره‌ت به تیرۆری خورسه‌ندی وه‌ك یه‌ك ده‌چن‌و ئه‌مه‌ش بوو به هۆی
باوه‌ڕ پێكردن به زانیاری‌یه‌كانی ئه‌بولقاسم مسباحی.
حه‌مید نه‌وزه‌ری ده‌ڵێ:
گرینگی مه‌سه‌له‌كه له‌وه‌دابوو كه ئه‌و زانیاری‌یانه‌ی كه مسباحی دابووی،
له زۆرباره‌وه له‌گه‌ڵ زۆرێك له‌و زانیاری‌یانه‌ی كه پێشتر له لایه‌ن هێندێك
سه‌رچاوه‌ی دیكه‌وه درابوو، وه‌ك یه‌ك ده‌چوون.
ئاغای مسباحی له شایه‌تی‌دانه‌كانی خۆیدا باسی له‌وه كرد كه له كۆمیته‌ی
تایبه‌ته‌وه بڕیاری كوشتنی جیابیران له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌درێ‌و
چونكی ئه‌م كۆمیته‌یه له كۆشكی فیرووزه كۆبوونه‌وه‌كانی خۆی ده‌گرێ، به
كۆمیته‌ی كۆشكی فیرووزه به‌ناوبانگه‌و ناو نراوه.
له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا مێهدی ئیبراهیم زاده ده‌ڵێ:
له سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆره‌وه ئه‌م زانیاری‌یه درابوو كه له كۆشكی فیرووزه
"له قه‌راغ شاری تاران" له كاتی ده‌وڵه‌تی ره‌فسه‌نجانی "ده‌وری دووهه‌م"
كۆمیته‌یه‌ك داده‌مه‌زرێ كه پێك هاتووه له: سه‌رۆك كۆمار، وه‌زیری ئیتلاعات،
وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه، سه‌رۆكی سوپا‌و چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی نیزامی.
له‌م كۆبوونه‌وانه‌ی كۆمیته‌ی تایبه‌ت دا، بۆ وێنه عه‌لی فه‌لاحیان "وه‌زیری
ئیتلاعات" ناوی كه‌سێكی ده‌هێنا‌و ده‌یگوت "ئه‌مه نه‌یاری ئێمه‌یه‌و ده‌بێ
له‌نێو بچێ:، ئه‌و كۆمیته‌یه بڕیاری ده‌دا كه ببێت یان نه‌بێت. پاشان ئه‌و
كۆمیته‌یه گه‌ڵاڵه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی تیرۆره‌كه‌ی ده‌دا به وه‌زاره‌تی
ئیتلاعات‌و وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتیش بۆ خۆی چه‌ندین تیمی جیاوازی هه‌بوو كه
یه‌كێك له‌و تیمانه، تیمێك بوو كه "شه‌ریف" كاری تێدا ده‌كرد. ناوبراو
كاره‌كه‌ی به‌سترابۆوه به‌وه‌یكه به بۆنه‌ی جیاوازه‌وه هه‌وڵی ده‌دا
هاوڕێكانی خۆی له ئۆرگانه‌كانی جیاوازه‌وه هه‌ڵبژێرێ‌و كۆیان كاته‌وه.
ئه‌بولقاسم مسباحی له دادگادا سه‌باره‌ت به عه‌بدولڕه‌حمان به‌نی‌هاشمی، كه‌سێك
كه به تیربار له ریستورانی میكۆنووس رێبه‌رانی كوردی تیرۆر كرد، ده‌ڵێ:
بنه‌ماڵه‌كه‌ی له شاری نه‌جه‌فی عێراق له‌گه‌ڵ ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی ده‌ژیان.
برایه‌كی له‌شه‌ڕدا كوژراو برایه‌كی دیكه‌شی به‌ناوی "عه‌بدولنه‌جیب" ئه‌ندامی
سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی‌یه‌و له لوبنان خه‌ریكی تێكۆشانه. ئاغای
مسباحی له دادگادا وتی: تیمه‌كانی تیرۆر كۆماری ئیسلامی له بواری
رێكخراوه‌ییه‌وه سه‌ربه‌خۆن‌و ئه‌ندامی هیچ رێكخراوێك نین. ئیمكاناته‌كه‌یان له
كۆمیته‌ی تایبه‌ته‌وه دابین ده‌كرێ كه له‌ژێر چاوه‌دێری ئایه‌توڵڵا
خامه‌نه‌یی‌دایه. به وته‌ی ناوبراو به‌رپرسی تیمه‌كانی تیرۆر له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات بنكه‌ی زانیاری كۆماری ئیسلامی‌یه له هه‌ر وڵاتێك. بنكه‌ی زانیاریی له
ئاڵمان سه‌ركۆنسولگه‌ری ئێرانه‌و له كاتی تیرۆری میكۆنووس دا به‌رپرسی ئه‌م
بنكه زانیاری‌یه‌ی كۆماری ئیسلامی، كۆنسولی ئێران بوو له فرانكفۆرت. خاڵێكی
گرینگی دیكه‌ی شایه‌تی‌یه‌كانی مسباحی، باسكردن له پێكهاته‌یه‌كه كه نیشان
ده‌دات، له سه‌ره‌تای شۆرشه‌وه زۆربه‌ی بڕیاری كوژران‌و له‌نێوبردنی جیابیران
له لایه‌ن ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی‌یه‌وه به په‌سند گه‌یشتووه‌و دوای ئه‌ویش
ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌یی بڕیاری كوشتنی جیابیرانی داوه‌و سه‌رپه‌رشتی كردووه.
له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
ئاغای مسباحی ده‌یگوت: تا ئه‌و كاته‌ی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی زیندوو بوو،
ته‌واوی كوشتاره‌كان بێ‌ئه‌ملا‌و ئه‌ولا چ له ناوخۆ‌و چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات،
به بڕیاری ناوبراو به‌ڕێوه ده‌چوو. دوای مردنی خومه‌ینی كۆمیته‌یه‌ك پێكهات
به‌ناوی كۆمیته‌ی چالاكیی تایبه‌ت، كه له راستی‌دا بڕیاری كوشتاری
جیابیرانی ده‌رده‌كردو پاشان بڕیاره‌كه ده‌درا به كۆمیته‌یه‌ك له كۆشكی
فیرووزه كه گه‌ڵاڵه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی تیرۆره‌كه‌ی داده‌ڕشت‌و له دوو نوسخه‌دا
پێشكه‌شیان ده‌كرد، یه‌كیان له ده‌ستی سه‌رۆك كۆمار‌و ئه‌ویتریان له ده‌ستی
رێبه‌ر. دوای ئه‌وه‌یكه سه‌رۆك كۆمار‌و رێبه‌ر گه‌ڵاڵه‌كه‌یان په‌سند ده‌كرد،
گه‌ڵاڵه‌كه ده‌درایه یه‌كێك له یه‌كه‌كان، یان وه‌زاره‌تی ئیتلاعات یان سوپا،
سوپای قودس‌و هتد... بۆ به‌ڕێوه بردنی.
هه‌روه‌ها ئاغای مسباحی شایه‌تی دا كه بۆ ئاماده كردنی كاره
سه‌ره‌تایی‌یه‌كانی تیرۆری میكۆنووس، ئایه‌توڵڵا فه‌لاحیان له هاوینی 91 دا
مه‌ئمووریه‌تی به كه‌سێك به‌ناوی "هادوی" دا بچێته ئاڵمان. "هاودودی" كه‌سێك
بوو كه له‌ژێر ناوی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای "سمسام كالا" كاری بۆ واواك
ده‌كرد. وه‌زاره‌تی ئیتلاعاتی ئێران پێوه‌ندی نێوان هادوی‌و كه‌سێك دا ساز كرد
به نازناوی "دوكتور واو". هاودی له ماوه‌ی دوو، سێ مانگی مانه‌وه‌ی خۆیدا
له ئاڵمان، له ماڵی واودا ده‌ژیا. هاودودی له گه‌ڕانه‌وه‌یدا راپۆرتێكی دا
به فه‌لاحیان كه چالاكیی "فریاد بزرگ علوی" وه‌ك وترابوو، به‌ڕێوه چوو.
پێویسته وه‌بیر بێنینه‌وه كه هێندێك له‌و زانیاری‌یانه‌ی كه ئاغای مسباحی
دابووی به پۆلیسی ئاڵمان‌و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌م وڵاته، له دادگا ئاشكرا
نه‌كران، چونكی مه‌ترسی ئه‌وه له ئارادا بوو كه بێته هۆی گرفت بۆ هێندێك
كه‌س له ئێران.
ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
ئاغای مسباحی وتی: ئێمه له كاتی دامه‌زرانی كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه تا ئێستا
"1996" ته‌نیا له ئوروپای رۆژئاوادا 89 كه‌سمان له ئه‌ندامانی ئوپوزیسیۆنی
ئێران كوشتووه كه له راستی‌دا ئێوه هیچ ئاگاداری‌یه‌كتان له هێندێكیان نیه.
شوهره به‌دیع ده‌ڵی:
كاتێك كه شایه‌تی C " ئه‌بولقاسم مسباحی" هێندێك مه‌سه‌له‌ی باس كرد، ئێمه له
ته‌واوی روخساره‌كاندا سه‌رسووڕهێنه‌ری‌یه‌كمان ده‌دیت، ئه‌وه‌یكه چۆن ده‌بێ
رێژیم ئه‌وه‌نده جینایه‌تكار بێ كه ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی خودی ئه‌و
رێژیمه ئه‌وه‌نده نزیك بوون، ئاوها هه‌ڵسووكه‌وتی كردبێ؟
به‌ره‌وپێشچوونی كاره‌كانی دادگا به تایبه‌ت قسه‌كانی "ئه‌بولقاسم مسباحی"و
بڵاوبوونه‌وه‌ی زانیاری‌یه‌كانی ناوبراو، رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ له
نیگه‌رانی‌یه‌كانی كۆماری ئیسلامی زیاد ده‌كرد‌و له ئاكامدا بوو به هۆی
ئه‌وه‌یكه مه‌لاكانی ده‌وڵه‌تی له قوم فتوای كوشتنی دادستان‌و دادوه‌ره‌كانی
دادگایان ده‌ركرد. |