|
به‌شی یازده‌هه‌م: حوكمی
گرتنی فه‌لاحیان
جیا له شایه‌تی دانی ئه‌بولقاسم
مسباحی (شایه‌تی C)و ئه‌و زانیاری‌و به‌ڵگانه‌ی كه له ده‌زگا ئه‌منییه‌تی‌یه‌كانی
ئورووپا‌و ئامریكادا هه‌بوون، شایه‌تی دانی دوو كه‌س له كاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی
ده‌وڵه‌تی ئاڵمانیش رۆڵێكی دیار‌و به‌رچاوی له ره‌وتی دادگای پێراگه‌یشتن به
جه‌نایه‌تی میكۆنووس دا گێڕا. سه‌ره‌تا شایه‌تی دانی ئاغای "گرونیروال"، به‌رپرسی
به‌شی پێوه‌ندیدار به ئێران له ده‌زگای دژی ئیتلاعاتی ئاڵمان.
له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
ئاغای "گرونیروال" كاتێك كه رۆیشت، هه‌رچی پرسیاریان لێ كرد وتی: زۆر به داخم
ناتوانم وڵام بده‌مه‌وه، به هۆی ئه‌وه‌یكه وه‌زاره‌تی نێوخۆ مۆڵه‌تی وڵامدانه‌وه‌ی
به من نه‌داوه‌و ئه‌مانه نهێنی حكومه‌تن. له‌و كات دا سیاسه‌تیی ئاڵمان ئه‌وه
بوو تۆمه‌تباره‌كان بگرن‌و كرده‌وه‌كه مه‌حكووم بكه‌ن، به‌ڵام ناوێك له كۆماری
ئیسلامی نه‌هێنن.
بێ‌ده‌نگی ئاغای وال كه له باری یاسایی‌یه‌وه نه‌یده‌توانی زانیاریه
نهێنی‌یه‌كانی وڵاته‌كه‌ی (ده‌وڵه‌تی ئاڵمان) بدات به دادگا زۆری نه‌خایاند‌و
ماوه‌یه‌ك دواتر له نامه‌یه‌كدا بۆ دادگایی نووسی: یه‌كێك له وڵاتانی دۆستی
ئاڵمان منی بانگهێشتی ناوه‌ندی زانیاری‌یه‌كانی خۆی كرده‌وه‌و
په‌روه‌نده‌یه‌كی تایبه‌ت به كوشتاره‌كانی میكۆنووس كۆ كردۆته‌وه بۆ
خوێندنه‌وه داویه به من. كاتێك كه ئاغای گرونیروال دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م
به‌ڵگانه‌ی وڵاته‌كه‌ی دۆستی ئاڵمان بۆی ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌و زانیارییانه
به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه له ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان دا
بوون وێكده‌چن. ئه‌مجاره‌یان چونكی زانیاری‌یه‌كانی وڵاتی خۆی وه‌ده‌ست
نه‌هێنابوو، به‌ربه‌ستێكی یاسایی نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی پێ نه‌دا ئه‌و
زانیارییانه بدات به دادوه‌ره‌كانی دادگا.
په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
ئاغای گرونیروال له‌و به‌ڵگه‌یه‌دا نووسی: به پێی ئه‌و ئاگاداریانه‌ی كه
ئێمه هه‌مانه، تیرۆری میكۆنووس كاری ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی‌و وه‌زاره‌تی
ئیتلاعات‌و ئه‌منییه‌تی ئێرانه‌و سی حه‌وتوو پێش له تیرۆره‌كه تیمێك له
ئێرانه‌وه هاتووه شوێن‌و رێگای تیرۆره‌كه‌ی تاوتوێ كردوه‌و بۆ جێ‌به‌جێ
كردنی تیرۆره‌كه تیمێكی زه‌ربه‌تی له ئێرانه‌وه هاتووه‌و ئه‌م كاره‌ی
كردوه‌و له شه‌وی رووداوه‌كه‌دا سیخوڕی فه‌لاحیانیش له رێستوران بووه. واته
ئه‌م راپۆرته ئه‌وه‌نده ورد‌و ده‌قیقه كه ره‌تناكرێته‌وه.
شایه‌تی دانێكی دیكه كه خاڵێكی وه‌رچه‌رخان بوو له دادگای میكۆنووس دا،
شایه‌تی دانی "بیرت ئیشمیت باور" وه‌زیری رێكخستنی رێكخراوه
ئه‌منییه‌تی‌یه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان بوو.
مێهدی ئیبراهیم زاده ده‌ڵێ:
"بیرت ئیشمیت باور" دانی به‌وه‌دا نا كه له سه‌فه‌ره‌كه‌ی عه‌لی فه‌لاحیان له
ئۆكتۆبری ساڵی 1992 بۆ ئاڵمان، فه‌لاحیان داوای لێكردوه پێش به ده‌سپێكردنی
دادگای میكۆنووس بگیرێ.
له به‌شێك له یادداشته‌كانی ده‌فته‌ری سه‌در ئه‌عزه‌می ئاڵمان سه‌باره‌ت به
چاوپێكه‌وتنی ئایه‌توڵڵا فه‌لاحیان‌و وتووێژی له‌گه‌ڵ ئیشمیت باوردا هاتووه:
فه‌لاحیان به ئیشمیت باور ده‌ڵێ: ئێران زۆری یارمه‌تی ئاڵمان داوه، بۆ وێنه
شوێنه‌واری له‌سه‌ر "حمادی"یه‌كان دانا بۆ ئه‌وه‌ی بارمته‌كانی ئاڵمان رزگار
ببن. له به‌رانبه‌ردا ئێران چاوه‌ڕوانی له ئاڵمان ئه‌وه‌یه پێش به
به‌ڕێوه‌چوونی دادگای جینایی له بێرلین بگرێت كه به ناره‌وا ئێرانی تێدا
تاوانبار كراوه.
له راپۆرتێكی سه‌درئه‌عزه‌می ئاڵمان دا هاتووه: ئیشمیت باور داواكه‌ی
فه‌لاحیانی ره‌تكرده‌وه. فه‌لاحیان دوای ئاماژه‌كردنی دووباره به
یارمه‌تی‌یه‌كانی ئێران به ئاڵمان‌و دانی هێندێك پێشنیار به ئاڵمان، پێی
له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت كه: ئاڵمان ده‌بێ شوێن له‌سه‌ر دادگای میكۆنووس دابنێ.
له‌م كاته‌دا پارێزه‌ره‌كانی كازمی دارابی كازرونی له رێكه‌وتی 18 مه‌ی
1995دا خوازیاری شایه‌تی دانی ئایه‌توڵڵا فه‌لاحیان، وه‌زیری ئیتلاعات‌و
ئه‌منییه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران "واواك" بوو له دادگا. فه‌لاحیان له
شایه‌تی دانه‌كه‌یدا كه بۆ دادگای ناردبوو هه‌ر شێوه پێوه‌ندی‌یه‌كی كازمی
دارابی كازرونی له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئه‌منییه‌تی كۆماری ئیسلامی ره‌تكرده‌وه‌و
ته‌نانه‌ت پێوه‌ندی جه‌وادی‌و مورته‌زا غوڵامی كه له باڵوێزخانه‌ی ئێران له
بۆن كاریان ده‌كرد‌و هه‌روه‌ها پێوه‌ندی ئیمامی فه‌راهانی "سه‌ركونسولگه‌ری
بێرلین"ی له‌گه‌ڵ كازم دارابی ره‌تكرده‌وه. به‌رده‌وام له دادگا ناوی
ئایه‌توڵڵا فه‌لاحیان دووپات ده‌بۆوه‌و له شایه‌تی‌دانه سه‌ره‌كی‌یه‌كاندا ناوی
فه‌لاحیان له‌سه‌رووی هه‌موو ناوانه‌وه بوو، هه‌مووی لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت
به چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی تیرۆره‌كه به‌ناوی كه‌سێك كۆتایی پێده‌هات، ئه‌ویش
ئایه‌توڵڵا عه‌لی فه‌لاحیان بوو. له ئاكامدا لێكۆڵه‌ری دیوانی به‌رزی فدراڵ
له ئاڵمان له رێكه‌وتی 14ی مارسی 1996دا حوكمی گرتن‌و قۆڵبه‌سكردنی
ئایه‌توڵڵا عه‌لی فه‌لاحیانی ده‌ركرد.
وه‌زیری رێكخراوه ئیتلاعاتی‌و كاروباره ئه‌منییه‌تی‌یه‌كانی كۆماری ئیسلامیی
ئێران، عه‌لی فه‌لاحیان له دایكبووی ساڵی 1949 له نه‌جه‌ف ئاباد، شوێنی
خزمه‌ت‌و ژیان له تاران. زانیاری‌یه‌كی زیاتر سه‌باره‌ت به فه‌لاحیان‌و شوێنی
ژیانی له‌ده‌ست دا نیه، ده‌بێ بنێردرێته زیندانی كاتی. ناوبراو به توندی
گومانی له‌سه‌ره كه له رۆژی 17ی سێپتامبری 1992 له بێرلین‌و به هاوكاری
هێندێك كه‌سی دیكه‌و به نیازی په‌ست‌و خراپ‌و به كه‌ڵك وه‌رگرتن له
كه‌ره‌سه‌ی مه‌ترسی‌دار، چوار كه‌سیان تیرۆر كردوه‌و هه‌وڵی كوشتنی كه‌سێكی
دیكه‌ی داوه. ئه‌م تاوانه به پێی ماده‌كانی 211و 25ی به‌ندی 2، 23و25ی
یاسای كه‌یفه‌ری فدراڵ به جینایه‌ت ناوزه‌د ده‌كرێ.
دوكتور ولف دادوه‌ری دیوانی به‌رزی وڵات ئه‌م حوكمه‌ی ته‌ئید كردوو له
ده‌ربڕینی راوبۆچوونی خۆی وێڕای ئاماژه به ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌كان‌و خستنه
ژێرفشاری شایه‌ته‌كان له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی‌و بۆچوونی كارناسان‌و
هه‌روه‌ها هێندێك ئاماژه به قسه‌كانی ئایه‌توڵڵا فه‌لاحیان له تلوێزیۆنی
ده‌وڵه‌تی ئێران له رێكه‌وتی 30 ئووتی 1992، نووسی:
به پێی ئه‌و زانیاری‌یانه‌ی له ده‌ست دایه، ئیمكانی جیدی هه‌یه كه
تاوانبار فه‌لاحیان، ده‌ست بداته جه‌نایه‌تێكی زیاتر. تیرۆری دیپلۆماتی پێشووی
ئێران كازم ره‌جه‌وی له 24ی ئاوریلی ساڵی 1990 له ده‌ورووبه‌ری ژنێف،
تیرۆری سه‌رۆك وه‌زیری پێشووی ئێران به‌ختیار له 6ی ئووتی ساڵی 1991 له
ده‌ورووبه‌ری پاریس، تیرۆری نه‌قدی به‌ڕێوه‌به‌ری شورای میللی مقاومه‌تی
ئێران له 16ی مارسی 1993 له رۆم، هه‌ر هه‌موویان له كاتی كاركردنی
فه‌لاحیان‌و به پێی به‌ڵگه‌كان له كاتی به‌رپرسایه‌تی ئه‌و له
وه‌زاره‌تخانه‌كه‌یدا كه ناوبرا سه‌رۆكایه‌تی‌یه‌كه‌ی له‌سه‌رشان بوو به‌ڕێوه
چوون. به هۆی قورسی تۆمه‌ته‌كان، بڕیاری گرتنی به باش ده‌زانرێ.
دوای ده‌ركردنی حوكمی گرتنی ئایه‌توڵڵا عه‌لی فه‌لاحیان‌و روون بوونه‌وه‌ی
ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی كه له دادگادا هاتنه گۆڕێ‌و سه‌ركه‌وتنی دادستان له
سه‌لماندنی تاوانبار بوونی فه‌لاحیان له ئیدیعانامه‌كه‌یدا له‌سه‌ر ئه‌وه‌یكه
تیرۆری میكۆنووس له لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه به‌ڕێوه چووه، له
ئێران خۆپیشاندانێك دژ به ئاڵمان رێكخراو هێندێك له مه‌لاكان فتوای كوشتنی
دادستان‌و دادوه‌ره‌كانیان ده‌ركرد.
حه‌مید نه‌وزه‌ری له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ڵێ:
دوای ئه‌وه‌یكه دادستان باسی له كۆمیته‌ی تایبه‌ت كرد وتی: وه‌لی فه‌قیه،
عه‌لی خامه‌نه‌یی، سه‌رۆك كۆمار، ره‌فسه‌نجانی‌و ناوه‌كانی دیكه كه له
بڕیاری تیرۆری میكۆنووس دا رۆڵیان هه‌بووه‌و به په‌سندی ئه‌وان بووه كه له
بواری حوكمی ده‌وڵه‌تی‌و یاسایی له ئێران خۆپیشاندانی جۆراوجۆربه دژی ئه‌م
"كیفرخواست"ه‌یان رێكخستوه‌و له قوم فتوا بۆ كوشتنی دادستان دراوه. به دوای
ئه‌وانه‌دا له هه‌موو لایه‌ك ره‌خنه‌یان له دژكرده‌وه‌و هه‌ڵوێستی
سه‌درئه‌عزه‌می ئاڵمانی گرت، به‌ڵام ئه‌م مه‌سه‌له‌یه كاری نه‌كرده سه‌ر
ساغبوونه‌وه‌ی دادستانی. |