|
به‌شی دوازده‌هه‌م: حوكمی
دادگا
له‌په‌نای شایه‌تی‌دانه‌كانی
ئیشمیت باور‌و گێرنونێروال، كاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان‌و ئه‌بولحه‌سه‌نی
به‌نی‌سه‌در، سه‌ركۆماری پێشووی ئێران‌و ئه‌بولقاسم مسباحی، كاربه‌ده‌ستی ئه‌منییه‌تی
پێشووی كۆماری ئیسلامی‌و رۆڵی زۆرگرینگی راگه‌یه‌نه‌گشتی‌یه‌كانی ئاڵمان، كه
رۆڵێكی به‌رچاویان له به‌روپێشچوونی دادگای به‌رزی بێرلین دا هه‌بوو، نابێ
رۆڵی ئێرانی‌یه‌كانی دانیشتووی بێرلینمان له‌به‌رچاو ون بێ.
شۆهره به‌دیع له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ڵێ:
هه‌واڵنێری زۆر تێكۆشه‌ر‌و هه‌ڵسووری ئێرانیمان هه‌بوو كه به وردی به‌یانیان‌و
ئێواران، له كۆبوونه‌وه‌كانی دادگا وردده‌بوونه‌وه‌و به‌رده‌وام له رۆژنامه
ئێرانی‌یه‌كانی سه‌رانسه‌ری دونیادا راپۆرتیان لێ بڵاوده‌كردنه‌وه. جێی سه‌رسوڕمان
بوو. ئه‌م هه‌موو هاوڕێیه‌هاوبه‌شه له ماوه‌ی چوار ساڵ‌دا. هه‌روه‌ها تیمێكی
بچووك پێك هاتبوو كه 24 كاتژمێره كاریان ده‌كرد‌و له‌گه‌ڵ من له پێوه‌ندی‌دا
بوون. ئه‌م تیمه سه‌ربه‌خۆ كاریان ده‌كرد‌و خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌و هه‌واڵ
بوون بۆ دادگا. ئه‌م كاره كاربه‌ده‌ستانی دادگای هێنایه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه كه
ئه‌م مه‌سه‌له‌یه تیمێكی زۆر هه‌ڵسووڕی هه‌یه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌ردار
نین.
یه‌كێك له‌و یارمه‌تی‌یانه‌ی ئێرانی‌یه‌كانی دانیشتووی بێرلین به دادگای
میكۆنووسیان كرد، ئاگادار كردنه‌وه‌ی دادستان بووه له‌و هه‌واڵانه‌ی كه له
رۆژنامه‌ی "انقلاب اسلامی در هجرت"دا سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌به‌رانی تیرۆری
میكۆنووس چاپ‌و بڵاو ببۆوه. وه‌رگێڕانی ئه‌م هه‌واڵه‌و پێشكه‌ش كردنی به دادگا
بوو به هۆی ئه‌وه‌یكه دادستان داوا له به‌نی‌سه‌در بكات بۆ شایه‌تی دان، كه
ئه‌م شایه‌تی‌دانه‌ی به‌نی‌سه‌در بوونی شایه‌تی C "ئه‌بولقاسم مسباحی" له
دادگای لێكه‌وته‌وه. له نێو ئه‌م مرۆڤه هه‌ڵسوورانه‌دا پێویسته ئاماژه به
ناوه‌كانی مێهران پایه‌نده،عه‌باس خوداقولی‌و حه‌مید نه‌وزه‌ری بكه‌ین. له
ئاكامدا دادگا دوای نزیك به پێنج ساڵ‌و به‌ڕێوه‌چوونی دووكۆبوونه‌وه له حه‌وتوودا‌و
بیستنی شایه‌تی دانی 180 كه‌س كه دوو له سێی شایه‌تی‌یه‌كان به قازانجی
تاوانباران بوون‌و هه‌روه‌ها تاوتوێ كردنی ده‌یان هه‌زار لاپه‌ڕه به‌ڵگه‌و شایه‌تی
دان‌و بیستنی به‌رگریی 12 كه‌س له پارێزه‌ران، حوكمی خۆی ده‌ركرد.
هه‌روه‌ك باسكرا پێش له ده‌ركردنی دواین حوكمی دادگا له ئاوریلی 1997دا
دادستانی دادگا حوكمی گرتنی ئایه‌توڵڵا عه‌لی فه‌لاحیانی ده‌ركردبوو، حوكمێك
كه ته‌ئیدیه‌ی دیوانی به‌رزی وڵاتی ئاڵمانیشی له‌سه‌ر بوو‌و تا ئێستاش له
جێی خۆیدایه. حوكمی دادگا 400 لاپه‌ڕه‌یه. له به‌شیچكی ئه‌م حوكمه درێژه‌دا
هاتووه:
به‌شێك له دادگای حوكمی بێرلین:
دوای تاوتوێ‌كردنی هه‌موو به‌ڵگه‌كان به‌و ئاكامه گه‌یشتین كه تیرۆری رێبه‌رانی
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران نه كرده‌وه‌یه‌كی بێ به‌رنامه بووه‌و نه
به هۆی ناكۆكی نێوخۆی لایه‌نه ئوپوزیسیۆنه‌كان به‌ڕێوه چووه، به‌ڵكو راست به
سه‌رنجدان به به‌ڵگه‌كان، رێبه‌رایه‌تیی سیاسیی ئێران له ته‌واویه‌تی سیسته‌می
ده‌سه‌ڵاتداره‌تی‌دا له پشت ئه‌م كرده‌وه جینایه‌تكارانه‌وه‌یه بوون. تاوانباران
نه قوربانیانی خۆیان ده‌ناسی‌و نه پێوه‌ندی‌یه‌كی شه‌خسی‌و تایبه‌تیشیان له
گه‌ڵیاندا هه‌بوو. به‌ڵكو ئه‌م تیرۆره به هۆی به‌ستراوه‌یی تاوانباران به
سیسته‌می سیاسیی ئێران‌و مه‌ئموور بوون له لایه‌ن ده‌زگاكانی ئیتلاعاتی‌و ئه‌منییه‌تی
ئێرانه‌وه به‌ڕێوه‌چووه. كازمی دارابی، یوسف ئه‌مین، عه‌باس راحل‌و ئه‌وانی
دیكه وه‌ك مۆره‌كانی حیزبوڵڵایی به‌ستراوه به نیزامی سیاسیی ئێران‌وبه
بڕیاری كاربه‌ده‌ستانی سه‌رتره‌وه ئه‌م كاره‌یان به‌ڕێوه بردوه. كه‌وابوو ئه‌م
تیرۆره تیرۆرێكی سیاسی‌یه، چونكی ده‌وڵه‌تی كۆۆماری ئیسلامی له پشت ئه‌م
تیرۆره‌وه‌یه‌و ئه‌م تیرۆره، تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی‌یه.
حوكمی دادگای بێرلین نه‌ته‌نیا ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی وه‌ك
نیزامێكی جینایه‌تكار ناوزه‌د كردوه كه كاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی ئه‌و ـ به
پێی وته‌ی دادگا ـ له نزمترین راده‌ی ئه‌خلاقی‌دا كار ده‌كه‌ن‌و له تیرۆریزمی
ده‌وڵه‌تی به مه‌به‌ستی به‌روپێش بردنی ئامانجه‌كانیان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
به‌ڵكوو راشكاوانه ناوی رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامیشی هێناوه.
له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
ئه‌وه‌یكه له كۆی ئه‌م 400 لاپه‌ڕه‌دا دیار‌و به‌رچاوه، به‌شێكه كه پێیوه‌ندی
به رۆڵی كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه هه‌یه‌و له‌وێدا زۆر روون‌و راشكاوانه هاتوه
كه: كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رپرسی ئه‌م تیرۆره‌یه‌و رێبه‌رانی ئه‌م رێژیمه
له كۆمیته‌ی تایبه‌ت دا بوون‌و به‌شداری بڕیاره‌كه بوون وه‌ك: رێبه‌ری ئایینی
نیزام‌و سه‌رۆك كۆمار‌و رێبه‌رانی دیكه‌و ئه‌وه‌یكه ئه‌مانه بۆ مه‌به‌ستی ئه‌م
تیرۆره هۆكاری ئاییینی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، هۆكارێكی بێ بنه‌مایه، هۆكاری
ئه‌وان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م تیرۆره ته‌نیاو ته‌نیا مه‌به‌ستی سیاسی له پشته
بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی خۆیان.
به‌ڵام دادوه‌رانی دادگای به‌رزی بێرلین جیا له جینایه‌تی ریستورانی
میكۆنووس، تیشكیان خسته سه‌ر هێندێكی دیكه له‌و تێرۆرانه‌ی كه له لایه‌ن
كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه ـ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ـ به‌ڕێوه چوون. ئه‌و تیرۆرانه‌ی
كه له باری ته‌داروكاتی یان عه‌مه‌لیاتی‌یه‌وه پێوه‌ندی‌یان به بڕیاردان‌و
به‌ڕێوه‌به‌رانی تیرۆری میكۆنووسه‌وه هه‌بوو. هه‌ڵسه‌نگاندنی چاودێران‌و
شكایه‌تكه‌رانی تایبه‌تی، له حوكمی دادگا‌و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی چۆنه؟
شۆهره به‌دیع له‌م پێوه‌ندی‌یه‌دا ده‌ڵێ:
به سه‌رنجدان به‌وه‌یكه ده‌وڵه‌ته‌كان ناچارن له‌سه‌ر هێندێك مه‌سه‌له راوه‌ستن
حوكمی دادگا له‌وه روون‌و لێبڕاوانه‌تر نابێ. به‌ڵام له هیچ كوێی ئه‌م
حوكمه‌دا مرۆڤـ هه‌ستی به‌وه نه‌ده‌كرد كه راوه‌ستان‌و په‌رده‌پۆشی‌یه‌ك هه‌بێ.
دادستان زۆر به‌هێز‌وبه وره‌وو زیره‌كی‌یه‌وه كاری ده‌كرد‌و من دوای یه‌ك ساڵ
به‌وه‌م زانی كه له‌م دادگایه‌دا ته‌نیانیم‌و هیوای ئه‌وه‌یكه دادگا به
ئاكامێك بگا زۆر له‌سه‌رێ‌یه.
حه‌مید نه‌وزه‌ری ده‌ڵێ:
ده‌زگای دادوه‌ری ئاڵمان نیشانی‌دا كه له به‌رانبه‌ر سیاسه‌ت دا سه‌ر نوی
ناكات. دادستانێك هه‌بوو كه ته‌نانه‌ت له به‌رانبه‌ر زه‌خته ده‌روونی‌یه‌كان دا
خۆی راده‌گرت. نه دادگا‌و نه دادستان له به‌رانبه‌ر گوشاره‌كانی ئێران‌و ئاڵمان
دا كۆڵیان نه‌دا. ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ش كه فتوای كوشتنی دادستانیان له قوم
ده‌ركرد.
په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵی:
به بۆچوونی من حوكمی دادگای میكۆنووس یه‌كێك له به‌ڵگه‌دارترین‌و
به‌ئیعتیبارترین به‌ڵگه‌كانه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی
كۆماری ئیسلامیی ئێران دا. چونكی له‌سه‌ر بنه‌مای راپۆرته‌كانی پێوه‌ندیدار
به رێكخراوه ئیتلاعاتی‌و دژه ئیتلاعاتی‌یه‌كانی ئاڵمان‌و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر
بنه‌مای لێكۆڵینه‌وه‌كانی دادستانی ئاڵمان‌و ده‌یان‌و ده‌یان راپۆرتی دیكه
دراوه‌و پشت به هه‌مووی ئه‌مانه ده‌به‌ستێ.
مێهدی ئیبراهیم زاده ده‌ڵێ:
به‌ڕاستی دادگا ده‌یه‌ویست به‌ره‌وپێش بڕوات‌و هه‌م دادستان‌و هه‌م دادوه‌ر
مرۆڤگه‌لێكی ئازا‌و خۆشه‌ویست بوون كه ده‌یانویست به دوای مه‌سه‌له‌كه‌دا بچن‌و
ئێستا هه‌ر وه‌ك من ئاگادارم دادستانی میكۆنووس به‌دوای مه‌سه‌له‌كه‌وه‌یه.
ئه‌وه‌یكه له حوكمی دادگادا به‌ناوی تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تی هاته گۆڕێ، بۆ
دادگا سه‌لمێنراو دادگا حوكمی مێژوویی خۆی راگه‌یاند. |