|
به‌شی سێزده‌هه‌م‌و كۆتایی:پچڕانی
پێوه‌ندی وڵاتانی ئورووپایی‌و خۆرێكخستنی نوێی كۆماری ئیسلامی
دوای ده‌رچوونی حوكمی
دادگای به‌رزی بێرلین له رۆژی 10 ئاوریلی 1997 بۆ مه‌حكوومكردنی نیزامی
كۆماری ئیسلامی به هۆی ده‌ستێدا بوونی كۆماری ئیسلامی‌و رێبه‌رانی پایه‌به‌رزی
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له تیرۆری میكۆنووس دا، ده‌وڵه‌تی ئاڵمان 14 كه‌سی له مه‌ئموورانی
ئه‌منییه‌تی كۆماری ئیسلامی ـ كه له‌ژێر ناوی كاری دیپلۆماتیك ـ له‌م وڵاته‌دا
خه‌ریكی تێكۆشان بوون، وه‌ده‌رنا. له‌نێو ده‌ركراواندا ده‌توانین ئاماژه به ناوه‌كانی:
حسێن موسه‌ویان، باڵوێزی كۆماری ئیسلامیی له ئاڵمان‌و ئه‌مانی فه‌راهانی،
كۆنسولی یه‌كه‌می كۆماری ئیسلامی له بێرلین بكه‌ین. وڵاتانی ئورووپای
رۆژئاواش ده‌سبه‌جێ پێوه‌ندی دیپلۆماتیكی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی‌دا
بچڕاند. باڵوێزه‌كانی خۆیان له له تاران بانگ كرده‌وه‌و باڵوێزه‌كانی كۆماری
ئیسلامیشیان نارده‌وه بۆ تاران. به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك كۆماری ئیسلامی پێوه‌ندی
به وڵاتانی ئورووپایی‌یه‌وه گرت‌و به‌ڵێنی پێدان كه چیدیكه نه‌یارانی خۆی‌و
جیابیران له ده‌ره‌وه‌ی ئێران‌و له وڵاتانی ئورووپایی تیرۆر نه‌كات‌و تا
ئێستاش به‌م به‌ڵێنی‌یه‌وه وه‌فادار ماوه‌ته‌وه.
په‌رویز ده‌ستماڵچی ده‌ڵێ:
له 10ی ئاوریلی 1991وه تا به ئه‌مڕۆ له ئورووپای رۆژئاوادا كه‌سانی سه‌ربه
ئوپوزیسیۆنی ئێران‌و جیابیرانی ئێرانی تیرۆر نه‌كراون. ئه‌گه‌ر كاری ئه‌وان نه‌بووه
بۆ به‌ڵێن ده‌ده‌ن كه ئه‌مجاره‌یان نه‌یكه‌ن‌و بۆچی دوای به‌ڵێنی‌یه‌كه‌ی ئه‌وان
هیچ شتێك روو نادا، یان ئه‌و ئیدیعایه‌یان كه ئه‌وه كاری هێندێك تیمی سه‌ره‌ڕۆ
بووه. باشه ئه‌گه‌ر ئه‌مه كاری هێندێك تیمی سه‌ره‌ڕۆیه، كۆماری ئیسلامی هه‌ر
به‌ڵێنی بۆ ده‌دا‌و پاشان ئه‌م تیمه سه‌ره‌ڕۆیانه ده‌رۆن‌و كاری خۆیان ده‌كه‌ن.
ته‌واوی ئه‌مانه سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن كه نه سه‌ره‌رۆیی‌یه‌ك له ئارادا بووه،
نه شتێكی دیكه، به‌ڵكوو كار‌و بڕیاردانه‌كان زۆر كۆكراوه‌و به دیسیپیلین له
لایه‌ن به‌رزترین كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی‌یه‌وه به‌ڕێوه چووه.
به وته‌ی هێندێك له راڤه‌كاران‌و چاودێرانی سیاسیی ئێرانی‌و غه‌یره ئێرانی،
ده‌رچوونی حوكمی مێژوویی‌و بێ‌وێنه‌ی دادگای به‌رزی بێرلین بوو به هۆی
خۆڕێكخستنی نوێی سیاسیی كۆماری ئیسلامی. به واتایه‌كی دیكه له سیاسه‌تی
كۆماری ئیسلامی‌دا گۆڕانێك پێكهات. ئه‌م گۆڕانه سیاسی‌یه‌و دانی پۆستی سه‌رۆك
كۆماری به حوجه‌تولئیسلام محه‌ممه‌د خاته‌می‌ش، به پێی قسه‌كانی سه‌عید حه‌جاریان
كه وه‌ك تیئۆریسیه‌نی ریفۆرمخوازی ناسراوه، له ناوه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی
ئیتلاعات‌و ئه‌منییه‌تی وڵات دا گه‌ڵاڵه رێژیی بۆكرا. خودی ئاغای حه‌جاریان كه
دوای ماوه‌یه‌ك له لایه‌ن مۆره‌یه‌كی حیزبوڵڵایی‌یه‌وه تیرۆر كرا، به‌ڵام له
كوشتن رزگاری بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌بولقاسم مسباحی "شایه‌تی C" یه‌كێك بوو له دامه‌زرێنه‌رانی
وه‌زاره‌تی ئیتلاعات‌و ئه‌منییه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران.
كاتێك كه حوكمی دادگای میكۆنووس له 10ی ئاوریلی 1997 له لایه‌ن دیوانی
به‌رزی وڵاتی ئاڵمانه‌وه له رۆژی 9ی دیسامبری 1998 په‌سند كرا، محه‌ممه‌د
خاته‌می پۆستی سه‌رۆك كۆماری وه‌رگرتبوو‌و گۆڕانی خۆڕێكخستنی كۆماری ئیسلامی
له شێوه‌كاری ئه‌م رێژیمه هیوایه‌كی له‌نێو ئورووپایی‌یه‌كاندا پێكهێنا.
دادگای به‌رزی بێرلین تا راده‌یه‌ك هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی تیرۆری میكۆنووسی
روون كرده‌وه، هه‌ر له چۆنیه‌تی گه‌ڵاڵه رێژی تیرۆره‌كه‌وه تا ته‌داروكات‌و
عه‌مه‌لیات‌و ناسینی بڕیارده‌ران‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی تیرۆره‌كه. به‌ڵام
نه‌یتوانی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌یه‌ك به ئاكامێكی روون‌و ئاشكرا بگات. ئه‌ویش
دیاری كردنی شووناسی كه‌سێك بوو كه وه‌ك سیخوڕ‌و "خبرچین"ی وه‌زاره‌تی
ئیتلاعات‌و ئه‌منییه‌تی كۆماری ئیسلامی كاری كرد‌و كۆبوونه‌وه‌ی رێبه‌رانی
كوردی به ئاگاداری ئه‌وان گه‌یاند.
شۆهره به‌دیع ده‌ڵێ:
ته‌نیا مه‌سه‌له‌یه‌كی تایبه‌ت بوو كه ئێستاش ئاواتی منه روون بێته‌وه، ئه‌ویش
مه‌سه‌له‌ی سیخوڕ یان ئه‌و كه‌سه‌یه كه ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه به ئاگاداری
تیرۆریستان گه‌یاند‌و ئه‌م خۆشه‌ویستانه‌مان تیرۆر كران.
مێهدی ئیبراهیم زاده ده‌ڵێ:
من پێم وایه ئه‌م رووداوه بێ بوونی سیخوڕێك راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ له
نێوماندا رووی نه‌ده‌دا، واته ته‌نانه‌ت كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م 9 كه‌سه
نه‌یده‌توانی ئاوه‌ها پێك بێت. ئامانجی تیرۆر له‌و كاته‌دا هه‌یئه‌تی حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران بوو، ئێمه نه‌بووین. من له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م كه
ده‌بێ سیخوڕه‌كه له‌نێو ئێمه‌دا بووبێ.
له نێو ئاماده‌بووانی ریستوررانی میكۆنووس دا یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی رزگاری
بوو، عه‌زیز غه‌فاری، خاوه‌نی ریستورانه‌كه بوو. غه‌فاری دوای رودانی
میكۆنووس بێرلینی به‌جێ هێشت‌و چوو بۆ "دۆسیلدێرف"و له ساڵی 1997ه‌وه له
نێوان ئێران‌و ئاڵمان‌دا هاتوچۆی بازرگانی ده‌كا. مه‌سعوود میرراشد‌و ئه‌سفه‌ندیار
سادق زاده تا ئێستاش له ئاڵمان ده‌ژین، به‌ڵام ئێمه نه‌مانتوانی له‌گه‌ل هیچ
كام له‌م سێ كه‌سه پێوه‌ندی بگرین. موجته‌با ئیبراهیم زاده‌و په‌رویز
ده‌ستماڵچیش كه گێڕانه‌وه‌ی رووداوه‌كه‌تان لێ بیستن، له ئاڵمان ده‌ژین‌و
له‌وێ كار ده‌كه‌ن. به‌لام له نێو تاوانبارانی دادگا: یوسف ئه‌مین كه هاوكاری
پۆلیسی ئاڵمانی كردبوو‌و زانیاری‌یه‌كی گرینگی سه‌باره‌ت به ره‌وتی
ته‌داروكاتی تیرۆری میكۆنووس داوه به پۆلیس، ساڵی 1999 له زیندان ئازاد
ده‌كرێ‌و ده‌نێردرێته‌وه بۆ لوبنان‌و ده‌ڵێن هه‌ر له‌وێ كوژرا. كازمی دارابی
كازرونی كه به زیندانی هه‌تاهه‌تایی مه‌حكووم كراوه ئێستاش له زیندان دایه‌و
هه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامی چه‌ند جارێك خوازیاری گۆڕینه‌وه‌ی
له‌گه‌ڵ هێندێك له زیندانیانی لوبنان بووه، به‌ڵام نه‌یتوانیوه ره‌زامه‌ندی
ده‌وڵه‌تی ئاڵمان وه‌ده‌ست بێنێ. بنه‌ماڵه‌ی كازمی دارابی به‌رده‌وام بۆ
دیتنی ئه‌و له ئێرانه‌وه سه‌فه‌ری ئاڵمان ده‌كه‌ن‌و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش روون
بۆوه كه دارابی له زیندان دا به شێوه‌ی نایاسایی له ته‌له‌فۆنی موبایل
كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ. به‌رپرسانی زیندان باسی ئه‌وه ناكه‌ن كه ئه‌و ته‌له‌فۆنه
چۆن گه‌یشتۆته دارابی‌و پێوه‌ندی گرتنه‌كانی دارابی به‌م مۆبایله له‌گه‌ڵ
كێیه له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان. عه‌باس راحل كه تیری خه‌لاسی به
قوربانیانه‌وه ناوه به حه‌بس مه‌حكووم كراوه‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه ناكرێ كه
قه‌ت رزگار بكرێ. عه‌بدولڕه‌حمان به‌نی‌هاشمی كه به ده‌ستڕێژی تیربار
رێبه‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی تیرۆر كرد‌و ده‌ستی له كوشتنی
كه‌سانێكی دیكه‌ش دا هه‌بووه، ئێستا له ئێرانه‌و یه‌كێكه له ئه‌ندامه
به‌رچاوه‌كانی حیزبی مۆئته‌له‌فه‌ی ئیسلامی‌یه. حسێن موسه‌ویان بالوێزی
كۆماری ئیسلامی له ئاڵمان سوێندی خواردبوو هیچ ئاگاداری‌یه‌كی له ره‌وتی
تیرۆره‌كه نیه‌و پاشان له دادگا روون بۆوه كه له ته‌داروكات‌و رێكخستنی
هێندێك له عه‌مه‌لیاتی تیرۆره‌كانی كۆماری ئیسلامی له ئورووپادا ده‌ستی
هه‌بووه، تا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی وتووێژی كۆماری ئیسلامی
بووه له رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆم.
نزیك به ده ساڵ دوای تیرۆری میكۆنووس، ده‌وڵه‌تی ناوچه‌یی بێرلین به
پێشنیاری ئێرانی‌یه‌كانی دانیشتووی بێرلین‌و به هه‌وڵی ئه‌وان بڕیاری‌دا
تابلۆیه‌كی بیره‌وه‌ری له‌و رووداوه له‌به‌رده‌م ریستورانی میكۆنووس دا دابنێ.
باڵوێزی ئێران نامه‌یه‌كی زۆری بۆ وه‌زاره‌تی كاروباری ئاڵمان نووسی‌و
پێوه‌ندی‌یه‌كی زۆری له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌یی‌و شاره‌وانی بێرلین
گرت‌و له ئاكامدا توانی له هێنانی ناوی رێكخراوی ئه‌منییه‌تی ئێران له‌سه‌ر
تابلۆكه پێشگیری بكات. له تابلۆی بیروه‌ری قوربانیانی میكۆنووس دا به جێی
رێكخراوی ئه‌منیه‌تی ئێران وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری جینایه‌ته‌كه ناوی
كاربه‌ده‌ستانی پێشووی كۆمار ئیسلامی هاتووه.
پێویسته بوترێ كه ناوی ئه‌م زنجیره راپۆرته واته " له بێرلین هێشتا دادوه‌ر
هه‌یه" (در برلین هنوز قاضی هست)مان له چیرۆكێكی ئوستوره‌یی وه‌رگرتووه كه
له ئاڵمان دا به‌ناوبانگه‌و حه‌مید نه‌وزه‌ری بۆ ناوی كتێبێكی كه‌ڵكی لێ
وه‌رگرتووه. |